
10/05/2025
Viral hemorrhagic fevers(تای خوێن بەربوون)
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: رێژەی مردن لەنێو تووشبووان 10٪ بۆ 40٪ـە. ڤایرۆسەکە لە رێگەی ئاژەڵ و مێشوولەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ کە رێگەکانی گواستنەوە بریتین لە:
١- لەکاتی پێوەدانی مێشوولەیەکی هەڵگری ڤایرۆسەکە
٢-لەکاتی کوشتنی مێشوولەیەکی هەڵگری ڤایرۆسەکە
٣-لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵێکی هەڵگری ڤایرۆسەکە
٤-خواردنی گۆشتی ئاژەڵێکی هەڵگری ڤایرۆسەکە باش نەکولابی
٥-بەریەککەوتن لەگەڵ کەسێکی تووشبوو
٦-بەریەککەوتن لەگەڵ جرج و مشک
*بۆچی تای خوێنبەربوون مەترسیدارە؟
تای خوێنبەربوون زیان بە موولوولە تەنکەکانی خوێن دەگەیێنێت و دووچاری خوێنبەربوونیان دەکات، هەر ڤایرۆسەکە ئاستەنگ لەبەردەم خوێن مەیاندن دروستدەکات، لەئەنجامدا خوێنبەربوونی ناوخۆیی لێدەکەوێتەوە و مەترسیی لەسەر ژیانی کەسی تووشبوو دروستدەکات.
نیشانەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون:
١-تا
٢-شەکەتی و هەستکردن بە بێهێزی
٣-سەرسووڕان
٤-ئازاری ماسوولکە، ئێسک یاخود جومگەکان
٥-هێڵنج و رشانەوە
٦-سکچوون
ئەو نیشانانەی کە مەترسی لەسەر ژیان دروستدەکەن:
١-خوێنبەربوونی ژێر پێست یاخود ئۆرگانە ناوخۆییەکان یاخود لە ٢-دەم، گوێ و چاو.
٣-لەکارکەوتنی سیستەمی دەمار
کۆما
٤-سستبوونی گورچیلە
٥-ناکارابوونی کۆئەندامی هەناسەدان
٦-ناکارابوونی جگەر
رێگەکانی خۆپارێزی لە چەند خاڵێکدا
١- پۆشینی پۆشاک و دەستکێش لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ
٢-پۆشینی پۆشاکی قۆڵدرێژ لەو شوێنانەی گومانی بوونی ڤایرۆسەکەی لێدەکرێت
٣- رشاندنی ژینگەی کارکردن
٤- دوورکەوتنەوە لە ژینگەی گوماناوی
٥- دوو هەفتە بەر لە سەربڕین، پشکنین بۆ ئاژەڵ بکرێت
٦- دوورکەوتنەوە لە کەسی تووشبوو
٧- دەستشۆردن لەدوای سەردانی نەخۆش
خوای گەورە هەمووان بپارێزێت