Home Sample Collection Erbil

Home Sample Collection Erbil Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Home Sample Collection Erbil, Medical Lab, Kasnazan.

*ئاماده ین بۆ وه رگرتنی خوێن له ماله وه و له شوێنی کار، وه هه ر وه ها وه رگرتنی مسحه ی کۆرونا ،(لوت و قورگ) وه ئه نجام د...
29/01/2022

*ئاماده ین بۆ وه رگرتنی خوێن له ماله وه و له شوێنی کار، وه هه ر وه ها وه رگرتنی مسحه ی کۆرونا ،(لوت و قورگ) وه ئه نجام دانی پشکنینه کان له لایه ن چه ند تاقیگه یه کی باوه ر پێکراوی شاری هه ولێر .

- وه ئنجامه کان له ریگه ی Viber یان what's App وه رده گریه وه .

تێبینی : ته نها پاره ی پشکنین وه رده گیرێت .

مۆبایل : 0751 726 1716
............................................................................

*حاضرين لسحب الدم في بيتك أو مكان عملك لاي فحس سواء إن كان فحس مختبري او مسحة كورونا . و نسوي الفحوسات في المختبرات المعتمدة في اربيل و ذات جودة عاليه .

- تستلم النتائج عن طريق Viber أو what's App

ملاحظة : بدون مقابل نجي لباب بيتك

موبايل: 07517261716

تای مندال:ئایا خۆت دەتوانیت چی بکەیت؟تا بەشێکە لە بەرگریی لەش خودی تا مەترسیدار نیە بەڵکو ئەوەی کە مەترسیدارە بەرگریی لە...
24/01/2022

تای مندال:

ئایا خۆت دەتوانیت چی بکەیت؟
تا بەشێکە لە بەرگریی لەش خودی تا مەترسیدار نیە بەڵکو ئەوەی کە مەترسیدارە بەرگریی لەشە لە دژی چڵککردنی میکڕۆب. منداڵ زۆر بە ئاسانی تا دەیگرێت و ئەوەش لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بریتیە لە تووش بوون بە ڤایرۆس، وەکو ھەڵامەت، کۆخە و ئازاری گەروو کە وا لە پلەی گەرمیی لەش دەکەن کە بەرز بێتەوە. پلەی گەرمیی لەو کاتەشدا بەرز دەبێتەوە کە منداڵەکەت یاریی پڕ لە جووڵەی کردبێت یاخود زۆر خۆی جووڵاندببێت. لە حاڵەتگەلی دەگمەندا دەکرێت تا نیشانەی تووش بوون بێت بە نوخۆشییەکی گران.
لە زۆربەی جاراندا بە ئاسانیی دەکرێت ئەوە بزانرێت کە منداڵەکە تای لێیە. ئەگەر دڵنیا نەبوویت ئەوا دەتوانیت پلەی گەرمیی منداڵەکە بپێویت. ئەگەر بیر لەوە بکەیتەوە کە پەیوەندیی بە دەزگا تەندروستیەکانەوە بکەیت ئەوا زۆر باشە کە پێش ئەوە پلەی گەرمیی منداڵەکەت بپێوی. دڵنیاترین شوێن کە لێوەی پلەی گەرمیی بپێورێت کۆمە. منداڵ ئەگەر لە کاتی بەیانییدا یاخود دوای نیو سەعات پشوو پلەی گەرمییەکەی ٣٨ پلە بێت ئەوا تای لێیە.

لە منداڵەکەت گەڕێ پشوو بدات و ئاوی زۆر بخواتەوە
منداڵێک کە تای لێ بێت پێویستیی بەوە ھەیە کە لە ماڵەوە بێت و نەچێت بۆ باخچەی ساوایان یاخود خوێندنگا بۆ ئەوەی کە پشوو بدات و بێتەوە سەر خۆی. پێویست ناکات منداڵ ھەمیشە لە ناو پێخەفدا بمێنێتەوە، بەڵام ناشبێت ئەوەندە بجووڵێتەوە. باشترین شت ئەوەیە لە منداڵەکە بگەڕێیت کە خۆی بڕیاری ئەوە بدات کە دەیەوێت چەند بە ھەستاوی بمێنێتەوە.

لە کاتی تالێبووندا مرۆڤ پێوستی بە شلەمەنی زیاتر ھەیە وەک لە کاتی ئاسایی. بۆ ئەوەی منداڵەکە بە پێی پێویست شلەمەنی بچێتە ناو لەشییەوە ئەوا وا پێویست دەکات کە زوو زوو شتێکی خواردنەوەی پێبدەیت. منداڵ ھەرچی ویست ئەوەی بدەرێ، بۆ نمونە دۆندرمە، کرێم یاخود ڤێللینگ. ئەگەر منداڵەکە ئیشتیای خواردنی نەبوو ئەوا پێویست ناکات خواردنی ئاسایی بخوات. خواردنی خواردەمەنی تۆزێک بێسود لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ھیچ زیانێکی لێ ناکەوێتەوە. ئەگەر منداڵەکە کەمکەمە میز بکات و سەری گێژ بێت یاخود ماندوو بێت ئەوا ئەوە بەھۆی ئەوەوەیە کە شلەمەنی کەمی خواردۆتەوە.

تا پێت دەکرێت شوێن بۆ منداڵەکەت خۆش بکە
ئەگەر منداڵەکەت وای پێخۆش بێت ئەوا دەتوانیت لێی بگەڕێیت بخەوێت و سەرچەفێکی تەنکی بەسەردادەیت یاخود تەنیا بە جلکی بنەوەوە. ھەروەھا ئەگەر منداڵەکەت پێیخۆش بێت ئەوا دەتوانیت بە پەڕۆکەی تەڕکراو بە ئاوی سارد نەوچەوانی تەڕ بکەیت. بەڵام ئەگەر دەستی بە لەرزین کرد و سەرمای بوو، کە ئەوەیش دیاردەیەکی زۆر ئاساییە لە کاتی بەرزبوونەوەی تادا، ئەوا بەتانیەکیشی پێدادە تا شوێنەکەی تا بکرێت خۆش ببێت.

داوودەرمانی بێڕەچەتە
تا لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێویستیی بەوە نیە بە داوودەرمانی دابەزێنەری تا چارەسەریی بۆ بکرێت. بەڵام ئەگەر منداڵەکەت حاڵی بەھۆی تالێبوونەوە زۆر خراپ بوو ئەوا دەتوانیت دەرمانی دابەزێنەری تای پێبدەیت، بۆ نمونە ئەگەر ئێشی لە لەشیدا ھەبێت، منگەمنگ بکات، بەباشی نەخوات و نەخواتەوە، خراپ بخەوێت یاخود شەوانە بە سەختیی داسەکنێت.

منداڵی خوار تەمەنی شەش مانگ بەبێ پەیوەندیی کردن بە دەزگاکانی تەندروستییەوە ‌ناکرێت دەرمانی تای پێ بدرێت.

منداڵی تەمەن سەروو سێ مانگ دەرمان ھەیە کە پاڕاسیتامۆڵ (پاڕستۆڵ)ی تێدایە، بۆ نمونە ئەلڤیدۆن و پانۆدیل. لە تەمەنی شەش مانگییەوە منداڵ دەتوانرێت ئیپریمی پێ بدرێت، کە بەبێ ڕەچەتە دەکڕدرێت و ئیبوپڕۆفینی تێدایە. ئەو دەرمانانە ھەم بەشێوەی خواردنەوە یاخود شاف ھەن و ژەمەکانیشیان بە شێوەیەکی ڕاست و دروست بۆ منداڵانی بچووک دیاریکراوە. بۆ منداڵانی بە تەمەنتر ھەروەھا حەبیش ھەن. زۆر بە دیقەتەوە گوێڕایەڵی ئەو ڕێنماییانە بکە کە لە سەر کارتۆنەکە نوسراون.

چەند داوودەرمانێکی جیاجیا بەیەکەوە مەدە بە منداڵەکەت. منداڵی خوار ١٨ ساڵ نابێت ئەو داوودەرمانانەی دابەزێنەری تا بەکاربھێنێت کە ترشی ئاسێتالسالییان تێدایە، بۆ نمونە ماگنێسیل، ترێیۆ یاخود ئالبیل.

جاری وا ھەیە پێویستە پەیوەندی بە دەزگاکانی تەندروستییەوە بکرێت
تا مەترسیدار نیە بەڵام ئەو ھەوکردنەی کە ھۆکاری تایەکەیە لەوانەیە مەترسیدار بێت. لە پێش ھەموو شتێکەوە لە ڕێگای ھەڵسەنگاندنی ئەوەی کە منداڵەکە وەکو دیکە بارودۆخی چۆنە کە دەکرێت بڕیار لەوە بدەیت کە پێویست دەکات پەیوەندی بە ناوەندی تەندروستییەوە بکەیت یان نا. ئەگەر منداڵەکە توانای ئەوەی ھەبێت کە ھەڵسێت و یاریبکات ئەوا ئەو تایە تەنیا نیشانەی ھەوکردنێکی ئاسانە.

بەڵام ئەگەر منداڵەکەت یەکێک لەو خاڵانەی خوارەوە بیگرێتەوە ئەوا دەبێت پەیوەندیی بە دەزگاکانی تەندروستییەوە بکەیت:

تەمەنی لە سێ مانگ کەمتر بێت و تایەکەی لە ٣٨ پلەی سیلیزی بەرزتر بێت.
تەمەنی لە نێوان سێ تا شەش مانگ دا بێت و تایەکەی لە ٣٩ پلەی سیلیزی بەرزتر بێت.
ئەگەر وەکو باری ئاسایی خۆی وەڵام نەداتەوە، خاووخلیچک بێت و نەیەوێت بخوات و بخواتەوە ئەوا پلەی گەرمییەکەی ھەرچەندێک بێت دەبێت پەیوەندی بکەیت بە دەزگاکانی تەندروستییەوە. ھەروەھا لەو کاتەشدا کە پاش تێپەڕینی چوار ڕۆژ منداڵەکە تای ھەر لێ بوو ئەوا پەیوەندی بکە بە دەزگاکانی تەندروستییەوە.

ھەندێک منداڵ جاری وا ھەیە تووشی جووڵەی خۆنەویست دەبن، کە پێیان دەگوترین جووڵەی خونەویستی کاتی تا، ئەوەیش لە کاتێکدا ڕوودەدات کە پلەی گەرمیی بەرز دەبێتەوە. ئەگەر یەکەم جار بێت ئەوە ڕوو بدات ئەوا پێویستیە بچیت بۆ ناوەندی تەندروستی یان نەخۆشخانەی گەورە. لەوێکانەدا دەتوانی ئامۆژگاری و یارمەتی وەربگریت دەربارەی ئەوە کە جاری داھاتوو کە منداڵەکەت تای ھاتێ پێویستە چی بکەیت.

ئامادە کردنی: ديار حميد

ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی غوده‌ نه‌تزانیوه‌، چه‌ند زانیاری ورد و سەرنج ڕاكێش لەسەر ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بزانە !!!غودە ( ڕژێنی...
24/01/2022

ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی غوده‌ نه‌تزانیوه‌، چه‌ند زانیاری ورد و سەرنج ڕاكێش لەسەر ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بزانە !!!

غودە ( ڕژێنی پەریزادە Thyroid disorder) : ڕژێنێكی بچوكە لە شێوەی پەپولەدایە، دەكەوێتە بەشی پێشەوەی مل لە مرۆڤدا، كار و چالاكی زۆری هەیە لە ڕێگەی دەردانی هەردوو هۆڕمۆنی (T3) و (4T)، لەوانە (كرداری زیندەچالاكی و ڕێكخستنی پلەی گەرمی لەش و لێدانی دڵ و زۆرێكی تر لە چالاكی ئەندامەكانی لەش).

بەگشتی دوو جۆر نەخۆشی غودە هەیە:

یەكەم: غودەی تەمەڵ یان سست (خمور او كسلان الغدە)

كاتێك غودەی مرۆڤێك وەك پێویست هۆڕمۆن دەرنادات واتە هەردوو هۆڕمۆنی (T3) و (4T) دادەبەزێت و لە بەرامبەردا (TSH) بەرز دەبێتەوە.

نیشانەكانی:

- شەكەتی و ماندووبوونی بەردەوام

- زیاد بوونی كێش

- تەمەڵی وبێ هێزی

- خەمۆكی و تێكچونی میزاج

- سەرما بردەیی

- خەواڵوی و بەردەوام خەوتن

- وەرینی قژی سەر

- قەبزی و نەمانی حەزی خواردن

- بەقورسی هەناسەدان و گۆڕانی دەنگ

- خاوبوونەوەی لێدانەكانی دڵ

- زبر بوون و ووشك بوونەوەی پێست

- دابەزینی هزر و بیركۆڵی لە ئەگەری چارەسەر نەكردنیان

- بەرزبوونەوەی چەورییەكانی خوێن

- تەشەنوج وئازاری بەردەوامی ماسولكەكان

- تێكچوونی سوڕی مانگانە لە ئافرەتدا و هەندێ جار نەزۆكی

- لەهەندێ باردا گەورە بوونی غودەی دەرەقی

هۆكارەكانی توش بوون بە غودەی سست یان تەمەڵ:

1- لە زۆربەی ووڵاتان بەربڵاوترین هۆكار كەمی یۆدە (iodine) ، پێویستی ڕۆژانەی مرۆڤ (150 بۆ 200) مایكرۆگرامە لە (خوێی دەوڵەمەند كراو بە (یۆد) و خواردنی دەریایی و شیرەمەنی و گۆشت و هێلكە و ماسیی ) هەیە.

2- هۆكاری تێكچوونی سیستەمی بەرگری لەش كە سەرەكی ترین هۆكارە بۆ توش بوون بە غودەی تەمەڵ .

3- لابردی غودە كە كەسێك غودەی لابردبێت بە هەر هۆكارێك یان چارەسەری تیشكی وەرگرتبێت.
4- زیاد بەكارهێنانی دەرمانی غودەی هار (carbimazole)

5- بەكارهێنانی دەرمانی مێشك هێوركەرەوە و دەرمانی دڵ

6- هەندێ جار وەك بەرئەنجامی (التهاباتی غودە) و ماوەی زستانی لە ئافرەتاندا.

7- هۆكاری دووەمی واتا نەخۆشیەكانی (ژێر مێشكەڕژێن) وەك (شێرپەنجەی مێشك ، خوێن بەربوونی زیادی كاتی منداڵ بوون، جەڵدە و گرێی ژێر مێشكە ڕژێن هەندێك نەخۆشی تری دەگمەن).

8- هۆكاری زگماكی بەهۆی دروست نەبوونی غودەی دەرەقی یان نەزۆكی لە دەردانی هۆڕمۆن.

خواردنە بەسوود و زیانبەخشەكانی تایبەت بە غودە (غودەی تەمەڵ):

هەرچەندە خواردن و پارێز تەنها چارەسەر نیە بۆ نەخۆشیەكانی غودە بۆیە پێویستە نەخۆشەكە لە لایەن پزیشكی پسپۆڕەوە چارەسەر وەربگریت، بەڵام ئەمانە كۆمەڵیك خواردنە بەسودەكان بۆ غودەی تەمبەڵ:

1- ئەو خواردنانەی مادەی (یۆدی) تێدایە(ئایۆدین) كە پێكهاتەی سەرەكی دروست بوونی هۆڕمۆنی غودەیە، وەك لە هەندێك جۆری خوێ و خواردنی دەریایی و بەرهەمە شیرەمەنیەكان، هێلكە و ڕۆبیان و ماسی ...هتد

2- مادەی سیلینیۆم لە خواردنەكانی وەك (ماسی تونا و ساردیس و ماددە ڕیشاڵەكان و قارچك)دا هەیە.

خواردنی دەوڵەمەند بە زینك وەك (مریشك و گوێچكەماسی و گۆشتی گوێرەكە)

تێبینی: زیادەرەوی كردن لەم خواردنانە دەبێتە هۆی تێكچوونی هۆرمۆناتی غودە.

خواردنە زیانبەخشەكان بۆ غودەی تەمەڵ:

- سەوزە گەڵاپانەكان وەك كەلەرم و سپێناخ و بڕۆكلی و كاهوو و خەردەلە و قەڕنابیت و گێزەر.
- خواردنی لەقوتونراو هەرزان و بوندوق

- زیادەڕەوی نەكرێت لەخواردنەوی چا و قاوە و نیسكافە، چونكە لە هەندێك نەخۆشدا دەبێتە هۆی زیاد بوونی نیشانەكانی غودە

- نانی گەنم و جۆ لەو كەسانەی هاوكات نەخۆشی هەستیاری ڕیخۆڵەكانیان بە (گلۆتین) هەیە

- نەخواردنی دەرمانی غودەی تەمبەڵ لەگەڵ حەبی ئاسن و كالسیۆم یان لانی كەم (چوار كاتژمێر)یان لە نێواندا بێت

ئەو پشكنینە پێویستانەی كە بۆ غودەی سست یان تەمەڵ ئەنجام دەدرێن:

- TSHهەندێك جاریش (T4)

- پشكنینی دژەتەنەكان لە خوێندا لە سەرەكیترینیان anti TPO

- سۆنەری غودە یان مل

- چارەسەری پزیشكی: بەكارهێنانی حەبی (4T) كە باشترە بە زیاتر لە كاتژمێر پێش نانی بەیانی بخورێت، بەگشتی پێویستە بۆ ماوەیەكی درێژ بەكاربهێنرێت و لە زۆربەی نەخۆشەكاندا بە درێژایی تەمەن و لەژێر چاودێری پزیشكدا.

دووەم : غودەی هار یان چالاك (غودە السامە)

غودەی هار واتە زیادە دەردانی هۆڕمۆنی غودە هەر یەك لە (T3, T4) و لە بەرامبەردا دابەزینی (TSH) لە ژێر مێشكە ڕژێنەوە.

نیشانەكانی غودەی هار:

1- دابەزینی كێشی لەش.

2- ناڕێكی لێدانەكانی دڵ و دڵەكوتێ.

3- ئارەقكردنەوەی زۆر.

4- تووڕەبوون و زوو هەڵچوون.

5- سكچوون و ڕەوانی.

6- تێكچوونی خەو.

7- بێهێزی و ئازاری ماسولكەكان.

8- تێكچوونی سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا.

9- زیاد بوون ئیشتیهای خواردن

10- دەست لەرزین

11- هەندێك جار دابەزینی چەوریەكانی خوێن

12- گەورەبوونی غودە

13- زوو ماندوو بوون و هەستكردن بە تەنگەنەفەسی

14- ئێسكەنەرمە لە ئەگەری چارەسەر نەكردنیدا
- كۆمەڵێك نیشانەی تر...

تێبینی : مەرج نییە هەموو نیشانەكان لە یەك نەخۆشدا هەبن.

هۆكارەكانی غودەی هار یان (چالاك) :

1. نەخۆشی گرەیڤس (graves‌ disease) بەهۆی تێكچوونی بەرگری لەشەوەیە كە زیاتر لە تەمەنی گەنجی (20 -40 ساڵان) و لە ژناندا ڕوودەدات بەڕێژەی (1:8) بۆ پیاوان كە لە (60% - 85%) غودەی سام پێك دەهێنێت.

2. گرێی ژەهراوی غودە (یەك گرێ بێت یان فرە گرێ)

3. هەوكردنی غودە كە چەند هەفتەیەك بۆ چەند مانگێك دەخایەنێت و لەسەرەتادا وەك غودەی سام دەردەكەوێت .

4. زۆر بەكارهێنانی دەرمانی (4T) كە بۆ غودەی تەمەڵ بەكار دێت.

5. غودەی فەترەی زستانی بەهۆی تێكچوونی هۆڕمۆنی لەشەوە بە نزیكەیی لە 7% ژناندا ڕوودەدات. بەكارهێنانی هەندێ دەرمانی دڵ بە نمونەی كۆدارۆن.

پشكنینی پێویست:

- (TSH T4, ,T3) وە هەندێك جاریش (Free T4)

- دژەتەنەكانی خوێن سەرەكترینیان (Anti TSH)

- سۆنەری مل یان غودە

- ووێنەی تیشكاوەری لە ئەگەری بونی گرێی غودەدا

چارەسەر:

- دەرمان كە بۆ ماوەی 18 مانگ بەكاردێت، لە ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕدا.

- نەشتەرگەری لابردنی غودە بۆ ئەو كەسانەی كە بە دەرمان كۆنترۆڵ نابێت یان گرێی گوماناوی هەبێت.

- چارەسەر بە تیشكاوەر، كە لەوانەیە پێویست بە دوبارەكردنەوە بكات و بەگشتی دوای چەند ساڵێك دەبێتە غودەی تەمەڵ .
خواردنی زیان بەخش بە غودەی هار:

- زیادە یۆد (ئایۆدین) وەك (خواردنی دەریایی و سروشی و ڕۆبیان و زەردێنەی هێلكە.

- دەرمان وەك كۆدارون و هەندێ شروبی كۆكە و دەرمانی گژوگیایی.

- كەمكردنەوە یان نەخواردنی سەوزە گەڵا پانەكان.

لە بەرامبەردا گرنگی دان بە خواردنی دەوڵەمەند بە ئاسن و كالسیۆم و ڤیتامین دی، كە نەخۆشەكە لە ئێسكەنەرمە دەپارێزێت و خواردنی تون و تیژ و میوەی تازە كە دژەئۆكسیدی تیایە و بەسودە بە تایبەت لەو كەسانەی كە كێشەی گەدەیان نییە.

24/01/2022
24/01/2022

Address

Kasnazan

Telephone

+9647517261716

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Home Sample Collection Erbil posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category