19/09/2023
هەندێک هەلە تێگەشتن و راستکردنەوە بۆ ئەوانەی باش لە چارەسەری فیزیایی تێنەگەشتوون!
١- ئایا جارەسەری سروشتی تەنها شێلان و مەساجە؟
وەلام/ نەخێر مەساج رێگایەکی چارەسەری زۆر بچوکە لە چوارچێوەی چارەسەری سروشتی و بگرە بۆ هەندێک حالەت نابێ مەساج بەکار بهێنرێ.
٢- ئایا نەخۆش دەتوانێ عیلاج تەبیعی بکات بە بێ بوونی وەرەقەی دکتۆر ؟
وەلام/ بەلێ چارەسەرکاری سروشتی کەسانی بە ئەزمون و راهێنراو خاوەن بروانامەن لە تەشخیس کردن و چارەسەرکردنی نەخۆش بە رێگای چارەسەری سروشتی.
٣- ئایا دەتواندرێ خۆت لەمالەوە چارەسەری سروشتی بۆ حالەتەکەت بکەی؟
وەلام/ هەندێ خەلک دەبینم دەلێ بۆچی برۆم بۆ سەنتەر و شت خۆم لەمالەوە چارەسەری سروشتی دەکەم بە هەندێ ریازە ! کە ئەمە هەلە تێگەشتنێکی زۆر گەورەیە لەناو کۆمەلگامان
چارەسەرکاری سروشتی بۆ چەندین سال زانکۆی خوێندووە و شارەزاییەکی زۆری هەیە لە دیاری کردنی نەخۆشی و هۆکارەکەی و جارەسەریەکەی کە بە سەدان نەخۆشی و هۆکاری جیاواز هەیە بۆیە پێویستە بە وردی حسابی بۆ بکرێ و عیلاجەکەی بۆ بکرێ.
٤- ئایا سەنتەری چارەسەری سروشتی وەک هۆلێکی وەرزشی و ئاسن وایە؟
وەلام/ زۆرێک نەخۆش هەن دەلێن دەچمە قاعەی ئاسن هەم تەمارین ئەکەم هەم عیلاجی تەبیعی خۆم..!
چارەسەری سروشتی و قاعەی ئاسن دوو شتی زۆر جیاوازن واتا ئەو تەمارینانەی کە لە سەنتەرێکی چارەسەری سروشتی پێتی دەدرێ زۆر جیاوازترە لەوەی خۆت لە قاعەی ئاسن ئەنجامی دەدەی ،بەجۆرێک هیچ راهێنەرێکی قاعەی ئاسن ناتوانێ ریازەت پێبدات بەپێی جۆری نەخۆشیەکەت بەبێ بوونی بروانامەی چارەسەری فیزیایی.
٥- ئایا چارەسەرکاری فیزیایی ئەتوانێ نەخۆشی تەشخیس بکات ؟
وەلام / بەلێ چارەسەرکاری فیزیایی شارەزاو راهێنراوە لە تەشخیسکردن و چارەسەری نەخۆشی .
٦- ئایا چارەسەری سروشتی تەنها بریتییە لە هەندێک ریازەو تەمارین؟
نەخێر ریازەکردن بەشێکە لە رێگاکانی چارەسەری سروشتی ، کە جۆرەها رێگای تەواوکاری تری هەیە وەک(electrotgerapy ,TENS , shock wave therapy , kinesiology tape,acupuncture…etc)