21/04/2025
پێشبینی بورجەکان-Burjakan بۆ ئەمڕۆ بزانە ٢١/٤/٢٠٢٥
لایک و کۆمێنت لەبیر مەکەن
كاوڕ 21/3 – 19/4
ئەگەر داوای یارمەتی بکەی، یارمەتیت دەدەن. چاک دەزانی کە ناتوانی ببی بە خاوەن هەموو شتێک. تۆ کەسێکی ئازایی و باوەڕت بەخۆتە، بەڵام نابێ لە خۆت دەرچی و کارێک بکەی ژیانت بخەیە ژێر مەترسی. زۆر لە ماڵەوە مەمێنەوە.
ژمارەکانی شانسی ئەمڕۆ:
2 - 41 - 94
گا 20/4 - 20/5
هێشتا وەختی ئەوە نەهاتووە سازش بکەی. تۆ کەسێکی زەحمەتکێشی، هەروا درێژە بەکارەکانت بدە و بەرهەمی باش بەدەست دێنی. ئامادەگیەکی باشت هەیە بۆ ئەوەی بتوانی بەرەوڕووی گیروگرفتەکانی کاری ڕۆژانەت ببیەوە. ئامادەگی ئەوەت هەبێ کە کەڵک لە بیرو ئێحساساتەکانی ژیانی تاکەکەسی خۆت وەرگری.
ژمارەکانی شانسی ئەمڕۆ:
20 - 62 - 80
دووانە 21/5 - 21/6
لەبەر ئەوەی دەتوانی هیوایەت و بیری خۆت زۆر بە ئاسانی بگۆڕی، هاوکارەکانت یان هاوڕێکانت سەریان لێدەشێوێ و نازانن تۆ خەریکی چی. هەرچەند زۆرت نەماوە بە ئامانجەکانی خۆت بگەی بەڵام واش تەواو هەوڵی خۆت بدە. خۆشەویستەکەت زیاتر پشتگیریت لێ دەکا. ژیان لەخۆت سەختر مەکە لەوەی هەیە.
ژمارەکانی شانسی ئەمڕۆ:
1 - 5 - 78
قرژاڵ 22/6 - 22/7
داهاتووی نزیکت گرێدراوە بەو شتانەی ئێستا دەیانکەی. تۆ ئێستا لە دەرفەتەکانی خۆت بە ئاگای. زۆر لە بیری خەڵک دای و ئەوەش شتێکی پیرۆزە بەڵام نابێ پێداویستیەکانی خۆت پشتگوێ خەی و قوربانی کەسانی تری بکەی.
ژمارەکانی شانسی ئەمڕۆ:
7 - 30 - 38
شێر 23/7 - 22/8
هەلێکت بۆ هەڵکەوت بیقۆزەوە و لە دەستی مەدە. ئەوە کاریگەری باشی لەسەر کارەکانت دەبێ. ڕێگا چارەیەک دەبینییەوە بۆ ئەوەی بە ئارەزوویەکانت بگەی. کەسێکی کاریسماتیکی و سرنجی خەڵک بۆ لای خۆت ڕادەکێشی، بۆیە هیچ کێشەیەک نابێ خۆ لەو کەسەی خۆشت دەوێ نزیک بکەیەوە. بەدەوروبەری خۆت نیشان بدە کە بەرنامە و پلانی تایبەتت هەیە بۆ داهاتوو، وا مەنوێنە کە بێتەفاوەتی و گوێ نادەیە هیچ.
ژمارەکانی شانسی ئەمڕۆ:
17 - 37 - 75
فەریک 23/8 - 22/9
لە ژیانتدا بەرەو دەورانێکی بەسوود دەڕۆی. هەندێک جار تەنیایی زۆر باشترە لەوەی لەگەڵ کاسانێک سەرو کارت هەبێ کە شیاوی ئەوە نین. ئەو تووڕەیی و توێسنێی تۆ، کاریگەری باشی نابێ لە پەیوەندی لەگەڵ ئەندامە لاوەکانی بنەماڵەکەتان.
ژمارەکانی شانسی ئەمڕۆ:
1 - 39 - 92
تەرازوو 23/9 - 22/10
هەوڵ بدە بەرژەوەندییەکانت درێژخایەن بن. شانس و بەخت ڕووت تێدەکا. دۆست و ناسیاوەکانی دەورووبەرت کە خاوەن ڕابردوویەکی بە ئەزموونن، ڕۆڵێکی گرینگیان دەبێ لەسەر کارەکانت. یەک دەندەو کەلەشەقیش ئەندازەیەکی هەیە.
ژمارەکانی شانسی ئەمڕۆ:
53 - 89 - 94
دووپشک 23/ 10-21/11
بەزوویی هەست بە هێوەر بوون و بێ خەمی دەکەی. لە کاری ڕۆژانەتدا دەرگای ترت بۆ دەکرێتەوە. کەسێکی زۆر هەست ناسکی و لە ئێحساساتی خۆت ناترسێی بەڵام جاروبار ئەگەر بە ئێحساسەوە بۆ مەسەلەکە نەڕۆی زیاتر بە قازانجت تەواو دەبی. کەسێکی بەوەفای لەگەڵ بنەماڵە و هەڤاڵانی خۆت و چاک ئاگات لێیانە. بەڵام ئاگات لە خۆشت بێ و پێداویستیەکانی تۆش گرینگن.
ژمارەکانی شانسی ئەمڕۆ:
18 - 22 - 60
كەوان 22/11 – 21/12
بۆ ڕۆژێکیش بێ نیگەرانی و کێشەکان وەلا نێ و لە هەر ساتێکی ژیان چێژ وەرگرە. سەرنج بدە بەو وت و وێژە گرینگانەی پەیوەندی بە خۆتەوە هەیە. کێشەکانت بە شێوەیەکی پتەو و سەقامگیر حەل دەکەی و ئەنجامێکی درێژخایەنیان دەبێ. تاقەت و تەحەمولت هەبێ تا بتوانی ئەو کارانەی دەستت پێکردوون بگەیەنێ کۆتایی.
ژمارەکانی شانسی ئەمڕۆ:
15 - 48 - 81
گیسک 22/12 - 19/1
لەوانەیە ناچار بی لە بەینی خۆشەویستی و پارەدا یەکێکیان هەڵبژێری. پێویستە زیاتر هەوڵ بدەی تا بتوانی دەسکەوت و داهاتەکانت زیاد بکەی. بۆ بەستنی پەیوەندی دڵداری شانس لە دەرگات دەدات. ئەو کەسانەی ڕێگا حەلی کێشەکانیان لە لایە، هەوڵێکی باشت بۆ دەدەن.
ژمارەکانی شانسی ئەمڕۆ:
30 - 51 - 65
سەتڵ 20/1 - 18/2
باوەڕت زیاتر بە خۆت بێ تا ئەوەی خۆت بە شانس و بەخت بسپێری. ئاوات و ئارەزوویەکانی هەتە لەسەر خۆشەویستی و ژیانێکی ڕومانتیک بەزوویی بەدی دێ. تۆ کەسێکی داهێنەرو بەتوانای، هەوڵ بدە زیاتر لە فکر و هۆشی خۆت کەڵک وەرگری بۆ حەلی مەسەلەکان.
ژمارەکانی شانسی ئەمڕۆ:
20 - 45 - 90
نەهەنگ 19/2 - 20/3
ئێستا وەختێکی گونجاوە بۆ هەندێک ئاڵووگۆڕ لە ژیانتدا و پەیدا کردنی هاوڕێیەکی نوێ. لە مەبەستەکانت لامەدە. پێویستت بە پارەی خاڵکی تر دەبێت چونکە پارەکانی خۆت بەشت ناکەن. هەوڵی بوێرانە بدە تا بتوانی بیرو و پلانەکانت بۆ پێشەوە بەری.
ژمارەکانی شانسی ئەمڕۆ:
68 - 71 - 76