Dr. Chra Kawa Hawezi

Dr. Chra Kawa Hawezi دکتۆرە چرا کاوە حەوێزی
پسپۆری نەخۆشیەکانی جومگە و رۆماتیزم و بربرەی پشت و چارەسەری سروشتی

19/03/2026
رێنمایەکانی مانگی رەمەزان بەشی سێ یەم هۆکاری بێتاقەتی،ئازارو رەقبوونی ماسولکەکان بەتایبەتی ماسولکەی قاچ و پشت لە هەندێ ک...
04/03/2026

رێنمایەکانی مانگی رەمەزان
بەشی سێ یەم

هۆکاری بێتاقەتی،ئازارو رەقبوونی ماسولکەکان بەتایبەتی ماسولکەی قاچ و پشت لە هەندێ کەس بێ ئەوەی پێشتر گرفتی بووبی ؟


هۆکارەکان زۆرن بۆ دروست بوونی بێتاقەتی وئازار لە ماسولکەکانی قاچ و پشت .
بەڵام لەم مانگە دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆکارێکی دیاری کراو

١-کەم بوونەوەی جولە بەشێوەیەکی بەرچاو و ناڕێکی لە کاتەکانی خەوتن .
٢- وەرزش نەکردن و نەجولان دوای رۆژوو شکاندن کە وادەکات ماسولکەکان توشی خاوبوونەوە ببن .
بۆیە لە گەر جولەیەکی لە ناکاو یان سەرمابوونێک ,نەخۆش هەست بە ئازارو رەقبوون لە ماسولکەکانی دەکات.
٣- کەم خواردنەوەی ئاو شلەمەنی بە رێژەی پێویست.
٤- کەم بەرکەوتن بەر تیشکی خۆر
٥-خواردنی شیرینی و چەوری بە رێژەی زۆر.

تێبینی:
دڵەراوکێ و تێکچونی باری دەروونی کاریگەری لاوەکی دەکاتە سەر بێتاقەتی و ئازارو رەقبوونی ماسولکەکان.

هیوادارم تەندروست باش بن
د.چرا کاوە حەوێزی
پسپۆری نەخۆشیەکانی جومگەو رۆماتیزم
📱 07511061130
🏥 PAR Hospital

رێنمایەکانی مانگی رەمەزان بەشی دووەم ١-  ئەوانەی (سەوەفان ،انزیلاق )ی بربرەی ملیان هەیە لەگەڵ رەقبوون و کرژبوون لە ماسول...
22/02/2026

رێنمایەکانی مانگی رەمەزان
بەشی دووەم

١- ئەوانەی (سەوەفان ،انزیلاق )ی بربرەی ملیان هەیە لەگەڵ رەقبوون و کرژبوون لە ماسولکەکان
هەوڵ بدەن لە کاتی قورئان خوێندن پەراوەکە بەرزبکەنەوە تا ئاستی چاو (واتا هەوڵ بدە ملت شۆرنەکەیتەوە)، چونکە لە دووایی دەبێتە ئازاری مل و سەر گێژ بوون و دەست سربوون .

٢- له كاتي بوونی ئازارو گرفت لە ئەژنۆ و بربرەی پشت هەوڵ بدە نوێژەکان لەسەر کورسی ئەنجام بدەی، نوشتانەوەی زۆر ئازارەکە زیاتر دەکات .

نوێژوو رۆژووی هەموو لایەک قبووڵ بێ

د.چرا کاوە حویزی
پسپۆری نەخۆشیەکانی جومگەو رۆماتیزم

هاتنی مانگی رەمەزان لە گشت موسڵمانان پیرۆز دەکەم هیوادارم ئەم رێنمایانە بە گرنگ بزانن لەم مانگە پیرۆزە.رێنمایەکانی بەشی ...
17/02/2026

هاتنی مانگی رەمەزان لە گشت موسڵمانان پیرۆز دەکەم
هیوادارم ئەم رێنمایانە بە گرنگ بزانن لەم مانگە پیرۆزە.

رێنمایەکانی بەشی یەکەم

١-چارەسەرەکانی رۆماتیزمی درێژخایەن رامەگرن و کەم مەکەنەوە لەم مانگە بەبێ راوێژکردن لەگەڵ پزیشکی پسپۆر .
چونکە چالاکی نەخۆشی رۆماتیزمی کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر کۆئەندامەکانی تر لەمانە (گورچیلە سی یەکان مێشک و دەمار و دڵ).
جگە لە ئاوسان و رەقبوونی جومگە کان ، کەوادەکات نەخۆش نەتوانێ بەرۆژوو بێ گەر نەخۆشی یەكەی چالاک بێ .

٢-لە کاتی ئێستا هەندێ لە چارەسەرە بایلۆجیەکان نەماون لە نەخۆشخانە ، هەوڵ بدەن لای پزیشکی پسپۆر چارەسەرەکانتان بۆ رێک بخەنەوە.

د.چرا حویزی
پزيشكی پسپۆری جومگەو رۆماتیزم
07511061130

07/01/2026

بۆچی ئازاری ئەژنۆ بەردەوامە لە هەندێ نەخۆشی رۆماتیزمی درێژخایەن سەرەرای وەرگرتنی چارەسەری بەهێزی رۆماتیزمی.

بەهیوای سوود

سوپاسی رۆژنامەی کوردستانی نۆێ دەکەم  بۆ تەرخانکردنی لاپەڕەیەکی ئەمڕۆی بۆ باسکردن لەسەر نەخۆشیەکانی ڕۆماتیزم بە گشتی وڕوو...
25/12/2025

سوپاسی رۆژنامەی کوردستانی نۆێ دەکەم
بۆ تەرخانکردنی لاپەڕەیەکی ئەمڕۆی بۆ باسکردن لەسەر نەخۆشیەکانی ڕۆماتیزم بە گشتی وڕوونکردنەوەی ئەم ئاستەنگیانەی کە ڕوبەڕوی نەخۆشەکان دەبێتەوە لە ژیانی ڕۆژانەیان.

هیوادارم کێشەکان چارەسەر بکرێن بە تایبەتی کێشەی بڕانی چارەسەری ڕۆماتیزمی درێژخایەن(چارەسەرە بایلۆجیەکان ).

د.چرا کاوە حەوێزی
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی جومگەو رۆماتیزم

بۆ ئەوەی ئێسەکانت بە بەهێزی وچالاکی بمێننەوە و تووشی پوکانەوە نەبێت ،هەوڵ بدە گرنگی پێ بدەیت ،لە رۆژی جیهانی (کەمی چری ێ...
21/10/2025

بۆ ئەوەی ئێسەکانت بە بەهێزی وچالاکی بمێننەوە و تووشی پوکانەوە نەبێت ،هەوڵ بدە گرنگی پێ بدەیت ،
لە رۆژی جیهانی (کەمی چری ێسک )(Osteoporosis )(هشاشة العضام )
کۆمەڵەی رۆماتۆلۆجی کوردستان بە هەمهاهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی رۆماتۆلۆجی عیراق هەڵدەستن بە ئەنجامدانی چالاکیەک ڕۆژی هەینی ،لە پارکی سامی عبدالرحمان کاتزمێر ٩:٣٠ بەیانی.
کە چەندین بابەتی جۆراوجۆر باس دەکرێ تایبەت بەم نەخۆشی یە ،
هاتن بۆ هەموانە
هیوادارم بەشداری بن.

د.چرا کاوە حوێزی
پسپۆری نەخۆشیەکانی جومگەو رۆماتیزم

12/10/2025
ئەمرۆ 12 ئۆکتۆبەر رۆژی جیهانی هەوکردنی جومگەیە هیوادارم نەخۆشەکان تەندروست باش بن ، چارەسەرەکان بە شێوەیەکی رێک و بەردەو...
12/10/2025

ئەمرۆ 12 ئۆکتۆبەر رۆژی جیهانی هەوکردنی جومگەیە هیوادارم
نەخۆشەکان تەندروست باش بن ،
چارەسەرەکان بە شێوەیەکی رێک و بەردەوام وەر بگرن

کاریگەری نەخۆشی سەدەفیە (مرض الصدفية)(Psoriasis) لە سەر ئازاری پشت ئایا پەیوەنیان پێک هەیە؟ یەکێک لە خاڵە گرنگەکان کە پێ...
15/08/2025

کاریگەری نەخۆشی سەدەفیە (مرض الصدفية)(Psoriasis) لە سەر ئازاری پشت
ئایا پەیوەنیان پێک هەیە؟

یەکێک لە خاڵە گرنگەکان کە پێویستە نەخۆشی سەدەفیە (مرض الصدفية)رەچاوی بکات ئەویش بوونی ئازاری بربرەکانە بەگشتی و ناوچەی حەوزە بەتایبەتی لەکاتی اسراحەت (واتە بەشەو).
-کاتێک ئازاری جومگەکان زۆر بوو پست گۆێی مەخە.
-کاتێک ئازاری بربرەی پشت بە تایبەتی بربرەی مل زۆر بوو بە هەمان شێوە پشت گۆێی مەخە.

-کاتێک رەق بوون لە جومگەکان رویدا لە گەڵ رەقبوونی ناوچەی حەوز بە هەمان شێوە
بەهەند هەڵی گرە.

چونکە هەموو ئەم خاڵانەی کە باسم کرد ئەگەری ئەوەی هەیە لەگەڵ نەخۆشی پێست کە (سەدەفیەیە) رۆماتیزمیش
(رۆماتیزمی سەدەفی)
(Psoriatic Arthritis)هەبی.

لە ئێستادا چارەسەرەکان زۆرن و زۆر بەیان کاریگەری زۆر باشیان هەیە لە سەر پێست و لە سەر جومگەکان.
بۆیە وەرگرتنی چارەسەر بە شێوەیەکی رێک
متابەعەی بەردەوامی پزیشکی پسپۆری جومگەو روماتیزم لە گەڵ پزیشکی پسپۆری پێست وا دەکات کە نەخۆش ژیانێکی ئاسایی هەبێت.
هیوادارم هەمیشە تەندرست باش بن

د.چرا کاوە حویزی
پزیشکی پسپۆری جومگەو رۆماتیزم
📱 07511061130
🏥 PAR Hospital

بێتاقەتی و نەخۆشی یە ریۆماتیزمیەکان(Fatigability) لەم ماوەیە زیاترین گرفت لە نەخۆشەکان بەرچاوم کەوتبی بریتی یە لە بێتاقە...
05/07/2025

بێتاقەتی و نەخۆشی یە ریۆماتیزمیەکان(Fatigability)

لەم ماوەیە زیاترین گرفت لە نەخۆشەکان بەرچاوم کەوتبی بریتی یە لە بێتاقەتی(Fatigue).
کە نەخۆش بە بێ هێزی ناوی دەبات
توانای جولە کردنی نی یە ،
هەست بە بێزاری کردن.
ئارەزوو نەکردن لە خواردن یان بەجۆرێکی تر ئارەزوو نەکردن لە ئامادەکردنی خواردن ،
تێر خەو نەبوون .

بێ تاقەتی جیاوازە لەگەڵ بێهێزی ماسولکە.
واتە کاتێک کە پزیشک پشکنینی هێزی ماسولکەکان (Power)دەکات هەموو شتێک ئاسایی یە بەڵام نەخۆشەکە تاقەتی نی یە جولە بکات بە بێزاری کارەکانی رۆژانەی ئەنجام دەدات هەندێ جار توانای بیرکرنەوەشی کەم دەبێ و شتی بیر دەچێتەوە.
هەموو ئەمانە پەیوەندی بە هەندێ خاڵی گرنگەوە هەیە کە بریتین

١-بوونی زۆر جۆری نەخۆشی درێژخایەن
یەکێک لە مانە نەخۆشی ریۆمایتزمی یە. کاتێک کە نەخۆشیەکە چالاکە (واتا زیاد بوونی رێژەی هەوکردن لە خوێن ).
کە کار دەکاتە سەر چالاکی رۆژانەو دەبێتە هۆی بێتاقەتی (Fatigability ).
٢-وەرگرتنی هەندێ جۆری دەرمان
٣- کەمی رێژەی ڤایتامینەکان بەرچاوترینیان بریتیە لە کەمی رێژەی ڤایتامین D
٤- کەم خەوی و درەنگ نووستن
٥- بەکارهێنانی مۆبایل و سەیرکردنی هەواڵ و بابەتی ناخۆش کە دڵەراوکێ و بێ تاقەتی دروست دەکات
٦-بوو ی فشارە دەرونیەکان کاریگەرە بۆ ئەم حالەتە.
٧-زیادبوونی کێشی لەش

چارەسەر

١-کاتێک کە نەخۆش ریوماتیزمی هەبێت جگە لە بێتاقەتی ئازاریش لە جومگەکانی هەیە
لەم کاتەدا نەخۆش پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆری جومگەو ریوماتیزم بکات بۆ ئەوەی دڵنیا بێت کە نەخۆشیەکەی چالاک
نی یە.

٢- رێک خستنەوەی خەوو بەکارنەهێنانی ئامێرە ئەلکترونیەکان بۆ ماوەی دورو درێژ.

٣- وەرزش کردن و کەمکردمەوەی کێشی لەش یەکێکە لە خاڵە زۆر گرنگەکان

٤- کەمکردنەوە لە خواردنەوەی چاو قاوە لە درەنگانی شەو.
٥- دورکەوتنەوە لە سەیرکردنی هەواڵە ناخۆشەکان .

هیوادارم هەمیشە تەندروست باش بن

د.چرا کاوە حوێزی
پزیشکی پسپۆری جومگەو ریوماتیزم
📱 07511061130
🏥 PAR hospital
نەخۆشخانەی (پار)ی تایبەت -هەولیر- شەقامی ٦٠ مەتری
مستشفی (پار) -اربیل- شارع ٦٠ م

Address

Kasnazan

Opening Hours

Monday 16:00 - 19:00
Tuesday 16:00 - 19:00
Wednesday 16:00 - 19:00
Saturday 16:00 - 19:00
Sunday 16:00 - 19:00

Telephone

+9647511061130

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Chra Kawa Hawezi posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr. Chra Kawa Hawezi:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram