د. نەسرەو مستەفا مەحموود/ پزیشکی پسپۆڕی دەروونی - Dr. Nasraw M Mahmud

  • Home
  • Iraq
  • Kasnazan
  • د. نەسرەو مستەفا مەحموود/ پزیشکی پسپۆڕی دەروونی - Dr. Nasraw M Mahmud

د. نەسرەو مستەفا مەحموود/ پزیشکی پسپۆڕی دەروونی -  Dr. Nasraw M Mahmud Psychiatrist, writer, and College lecturer
پسپۆڕی دەروونی - نووسەر - مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی لە هەولێر Are you having a psycho-social problem?

Just send a message!

كوردی، عربي، English: پانێڵێک لەسەر (گرنگیی زمانی جەستە): ڕۆژی پێنجشەممە لە بەرواری ٢٤/٧/٢٠٢٥ لە زانکۆی کوردستان (باڵەخا...
25/07/2025

كوردی، عربي، English:

پانێڵێک لەسەر (گرنگیی زمانی جەستە):

ڕۆژی پێنجشەممە لە بەرواری ٢٤/٧/٢٠٢٥ لە زانکۆی کوردستان (باڵەخانەی سەرەکی)، وەکو پسپۆڕو پزیشکی دەروونی بەشداریم کرد لە پانێڵک لەسەر (زمانی جەستە) بە هاوبەشیی پسپۆڕان:

پ. ی. د. ئەحمەد سەیدا: ڕاگری پەیمانگای سەفین
د. صدیق محمد: پسپۆڕی کۆمەڵناسیی پزیشکی

سوپاس بۆ ڕێخراوی تاکڤین کە بۆنەکەی سازدا. هەروەها سوپاس بۆ بەڕێوەبەری پانێڵ و ئەندامی کارای تاکڤین، خاتوو (هاژە حاجی) قوتابی بەشی پەرستاری. سوپاسی تایبەتیش بۆ ئامادەبووانی خۆشەویست.
………………………………………………………………………………
ندوة حول (اهمية لغة الجسد):
يوم الخميس الموافق ٢٤/٧/٢٠٢٥، في جامعة كردستان (المبنى الرئيسي)، شاركتُ كطبيب نفسي مختص في ندوة حول (لغة الجسد) بمشاركة:

ا. م. د. أحمد سەیدا: عميد معهد سفين
د. صديق محمد: مختص في الاجتماع الطبي

شكرًا لمؤسسة تاكفين على تنظيم هذه الفعالية. كما اشكر مديرة الندوة والعضوة الفاعلة في مؤسسة تاكفين (هاژە حاجي)، طالبة قسم التمريض. و شكر خاص للحضور الكريم.
………………………………………………………………………………

A panel discussion on (The importance of Body Language):

On Thursday, July 24, 2025, at Kurdistan University (Main Building), as an expert psychiatrist, I participated in a panel on body language.

Thanks to Takvin Org. for organizing the event. Also, thanks to the panel moderator and active member of Takvin, Ms. Hazha Haji, a student in the nursing department. Special thanks to the audience.

ڕۆژی پێنجشەمە کاتژمێر ٤ ی ئێوارە، لە ئۆدیتۆریۆمی زانکۆی کوردستان، ئیڤێنتی (ئاشنابوون بە دەرووندروستی) بەڕێوەدەچێت. کە چە...
26/11/2024

ڕۆژی پێنجشەمە کاتژمێر ٤ ی ئێوارە، لە ئۆدیتۆریۆمی زانکۆی کوردستان، ئیڤێنتی (ئاشنابوون بە دەرووندروستی) بەڕێوەدەچێت. کە چەند پانێڵێک لەخۆدەگرێت.
یەکەم پانێڵ دەربارەی کاریگەری و دەرهاویشتەکانی تەکنەلۆجیاو زیرەکیی دەستکرد دەبێت لە بواری دەروونی دا.
ئەگەر ئارەزوومەندی بەشدارکردنی ناوت لەو لینکە تۆمار بکە:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSe8UWjOGMxDyAq5yU1yZa9G80P-AKCZstB7yjK1QVFxxJ5-tg/viewform?usp=sf_link&fbclid=PAY2xjawGy18BleHRuA2FlbQIxMQABpqvUZOhKmOX611nlD2vmSpKi5gjkDmM9kUDGoAqCJc5TRuWj-3DzYMYYBA_aem_bcZdPjNVYqDAIR603O5SOQ

كوردی- عربي- English/ئەوڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١٠/١٤) لە بۆنەیەکی شایستە دا لە کۆلێژی (تیشک) ی نێودەوڵەتی سیمینارێک پ...
14/10/2024

كوردی- عربي- English/

ئەوڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١٠/١٤) لە بۆنەیەکی شایستە دا لە کۆلێژی (تیشک) ی نێودەوڵەتی سیمینارێک پێشکەش کرا لە لایەن پزیشکی دەروونی (د. نەسرەو مستەفا مەحموود)، بۆ مامۆستاو ستاف و ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیانی کۆلێژی دەرمانسازیی تیشک، بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگر (د. عبدالصمد صلاح الدين) و سەرۆکی بەش، بە بۆنەی ڕۆژی دەروندروستیی جیهانی.

لە وتەکە دا، کە دوای ناساندنێکی پێشەکیی بەڕێز ڕاگرو جەخت کردنەوەی لایەنی دەروونی لەسەر ژیانی گەنجانمان بە تایبەتی، دەستی پێکرد، گرنگیی تەندروستیی دەروونی و گونجان لەگەڵ فشارو چۆنیەتیی گرنگیدان بە لایەنی دەروونی و سەرچاوکانی دڵخۆشی و ئالنگاریەکانی پەروەردەی ئێستا و زۆر بابەتی دیکەی دەروونی خرانە ڕوو. لەکۆتاییشدا دەرگای پرسیارو وەڵام کرایەوە بۆ ئامادەبووان و ئەویش زیاتر سوودی گەیاند.

سوپاس بۆ ڕێکخەرانی بۆنەکە، کە کۆلێژی دەرمانسازی و ڕاگرایەتیی بەڕێزیان بوو.
__________________________________________________

أقيمت اليوم الاثنين (2024/10/14) في مناسبة جميلة بكلية تيشك الدولية ندوة قدمها الطبيب النفسي و المحاضر (د. نسرو مصطفى محمود) للأساتذة والموظفين وعدد كبير من طلاب كلية تيشك للصيدلة و بحضور السيد العميد (د. عبدالصمد صلاح الدين) ورئيس القسم بمناسبة اليوم العالمي للصحة النفسية.

وفي الكلمة التي بدأت بعد مقدمة من السيد العميد والتأكيد على الجانب النفسي في حياة شبابنا بشكل خاص تم توضيح أهمية الصحة النفسية والتكيف مع الضغوط وكيفية الاهتمام بالجوانب النفسية. وفي الختام تم فتح الأسئلة والأجوبة للمشاركين.

والشكر موصول لمنظمي الفعالية كلية الصيدلة والعمادة الموقرة.
__________________________________________________

Today, Monday (2024/10/14) in a worthy occasion at Tishk International College, a seminar was presented by the lecturere and psychiatrist (Dr. Nasraw Mustafa Mahmud), for teachers, staff and a large number of students of Tishk - College of Pharmacy, in his presence Dean (Dr. Abdulsamad Salahadin) and Head of Department, on the occasion of World Mental Health Day.

In the speech, which began after an introduction by Mr. Dean about the emphasis on the psychological aspect of the lives of our youth in particular, the importance of mental health and adaptation to stress and how to pay attention to the psychological aspects were addressed. Finally, questions and answers were opened for the participants.

Thanks to the organizers of the event, the College of Pharmacy and the Deanship.

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٨/٨/٢٠٢٤ بەشدار دەبم لە پانێڵێکی 'شانۆیی' لەسەر پەروەردەکردنی منداڵ و ڕۆڵی دایک و باوکان، کە ڕێخ...
06/08/2024

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٨/٨/٢٠٢٤ بەشدار دەبم لە پانێڵێکی 'شانۆیی' لەسەر پەروەردەکردنی منداڵ و ڕۆڵی دایک و باوکان، کە ڕێخراوی تاکڤین پێی هەڵدەستێ کە بەڕێزانی تریش تێیدا قسەکەر دەبن.

شوێن: هۆڵی پەیمانگای پێشەنگ، سەر ڕێگای کۆیە، تەنیشت فلۆریا سیتی. کات: سەعات ١ ی پاش نیوەڕۆ.

بە هیوام سوود ببەخشێ.

گفتوگۆی تێزی دکتۆرا: ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٧ی مارسی ٢٠٢٤، لە هۆڵی سیمیناری کۆلێژی پەرستاری دهۆک، وەک ئەندامی لیژنە بەش...
09/03/2024

گفتوگۆی تێزی دکتۆرا:
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٧ی مارسی ٢٠٢٤، لە هۆڵی سیمیناری کۆلێژی پەرستاری دهۆک، وەک ئەندامی لیژنە بەشداربووم لە گفتوگۆی تێزی دکتۆرای بەڕێز "رسول صبري پیرۆ" قوتابی بەشی پەرستاری، پسپۆڕیی (Mental Health Psychiatric Nursing)، بە ناونیشانی: (Brief CBT as an Adjunct to Pharmacotherapy for Cognitive Recuperation and Social Adjustment in Panic Disorder :A Randomized Control Trial).
لە کۆتاییدا تێزەکە قبووڵ کرا بە پلەی (نایاب).

لێژنەکە پێکهاتبوو لە پسپۆڕان:
پ.ی. د٠ یوسف علي ياسين/ پزیشکی دەروونی
پ.ی. د٠ ئاری حبيب محمد/ پزیشکی کۆمەڵ
مامۆستا د٠ نەسرەو مصطفى محمود/ پزیشکی دەروونی
پ.ی. د٠ عبد القادر حسين محمد/ پەرستاریی دەروونی
پ.ی. د٠ زياد طارق مدالله/ پەرستاریی دەروونی

پیرۆزبایی لە قوتابی و سەرپەرشتیارەکەی، بەڕێز (پ. د. پەرجان هاشم طه/ پزیشکی پسپۆڕی دەروونی) دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترو بەردەوامییان بۆ دەخوازین.
__________________________________________________
شاركت بعون الله لجنة مناقشة طالب الدكتورا (رسول صبري پیرۆ) في كلية التمريض في مدينة دهوك.
I was member in the committee for a PhD dissertation discussion at the College of Nursing in Duhok for the student (Rasul Sabri Piro)

ئەوڕۆ پێنجشەممە بەرواری 22.2.2024 لەژێر چاودێری ڕاگری کولێژی زانست بەڕێز (پ. د. عبدالکریم یاسین)، وۆرکشۆپێک لە کۆلێژەکە ...
22/02/2024

ئەوڕۆ پێنجشەممە بەرواری 22.2.2024 لەژێر چاودێری ڕاگری کولێژی زانست بەڕێز (پ. د. عبدالکریم یاسین)، وۆرکشۆپێک لە کۆلێژەکە بەڕێوەچوو لەژێر ناونیشانی: (خەوتن و تەندروستی گشتی)
قسەکەرەکان:
١. د. نەسرەو مستەفا (پزیشکی پسپۆڕی دەروونی و مامۆستای زانکۆ)
٢. د. خاڵس قادر ئەحمەد (پزیشکی هەناوو دڵ - ڕاوێژکاری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان)
٣. پ. ی. د. زانا ڕەفیق مەجید (پسپۆڕی دەمار-بایۆلۆجی)
ئامادەبووان مامۆستاو قوتابیە بەڕێزەکانی کۆلێژەکە بوون لەگەڵ مێوانانی تر لە دەرەوە.
هەر یەک لە سێ قسەکەرەکە لە بواری پیشەو زانستی خۆیەوە گرنگی خەوی نیشاندا. لە کۆتاییشدا دەرگا بۆ پرسیارو گفتوگۆی ئامادەبووان کرایەوە.
سوپاس بۆ هەموو ڕێکخەرانی بۆنەکەو بۆ ئامادەبووانیش.
=================================
أقيمت اليوم الخميس 22.2.2024 بإشراف عميد كلية العلوم السيد (البروفيسور د. عبدالكريم ياسين) ورشة عمل في نفس الكلية تحت عنوان : (النوم والصحة العامة)
المحاضرون: 1. د. نسرو مصطفى محمود (طبيب نفسي وأستاذ جامعي) 2. د. خالص قادر أحمد (طبيب باطنية - المستشار الصحي في برلمان كوردستان)
3. ا. م. د. زانا رفيق ماجد (أختصاص أعصاب-بايولوجي)
وكان الحضور من أساتذة وطلبة الكلية بالإضافة إلى ضيوف آخرين من خارجها.
وقد أظهر كل من المتحدثين الثلاثة أهمية النوم في مجالاتهم المهنية والعلمية. وأخيراً تم فتح الباب للأسئلة والنقاشات.
شكرا لجميع المنظمين والحضور.
=================================
On February 22, 2024, the College of Science held a workshop titled "Sleep and General Health" under the supervision of Dean Prof. (Abdulkarim Yasin).
Three speakers, a psychiatrist (Me), a healthadvisor, and a neurobiologist, discussed the significance of sleep in their respective fields. The event was attended by college faculty, students, and external guests. After the presentations, there was a Q&A session.

"قوتابی چۆن بخوێنێ و چۆن خۆی ئامادە بکات بۆ تاقیکردنەوە؟!"ئەوە ناونیشانی سیمینارێکم بوو کە دوێنێ دووشەممە ڕێکەوتی ١٢/٢/٢...
13/02/2024

"قوتابی چۆن بخوێنێ و چۆن خۆی ئامادە بکات بۆ تاقیکردنەوە؟!"
ئەوە ناونیشانی سیمینارێکم بوو کە دوێنێ دووشەممە ڕێکەوتی ١٢/٢/٢٠٢٤ پێشکەشم کرد لە قوتابخانەی بەریتانیی نێودەوڵەتی BISK بۆ بەشێک لە قوتابیانی. سوپاس بۆ قوتابخانەکە بۆ دەرفەت ڕەخساندن. بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیان لە هەر کوێیەک بن.

"كيف يجب على الطلاب الدراسة والاستعداد للامتحانات؟"
كان ذلك عنوان محاضرة ألقيتها أمس الاثنين 12/2/2024 في المدرسة البريطانية الدولية BISK لبعض طلابها. شكرا للمدرسة على هذه الفرصة. بالتوفيق لجميع الطلاب أينما كانوا.
"How should students study and prepare for exams?”
That was the title of a seminar I gave yesterday Monday 12/2/2024 at the British International School (BISK) for some of its students. Thanks to the school for the opportunity. Good luck to all students wherever they are

ئەوڕۆ چوارشەممە (٢٠٢٤/١/٣١) سیمینارێکی خۆبەخشیم پێشکەش کرد لە کۆلێژی پزیشکی/ زانکۆی هەولێری پزیشکی، دەربارەی "شەبەنگی خو...
31/01/2024

ئەوڕۆ چوارشەممە (٢٠٢٤/١/٣١) سیمینارێکی خۆبەخشیم پێشکەش کرد لە کۆلێژی پزیشکی/ زانکۆی هەولێری پزیشکی، دەربارەی "شەبەنگی خودتەنیایی (ئۆتیزم) : لە گۆشەنگای زانستی و مرۆڤییەوە" بۆ قوتابیانی کۆلێژی پزیشکی، وەکو هەوڵێک بۆ ئاشناکردنی قوتابیان، کە پزیشکی دواڕۆژن، بەو حاڵەتە، کە لەو ساڵانەی دوایی دا بە ڕێژەیەکی زیاتر تێبینی دەکرێت.
ئەمە لە میانەی چالاکیەکانی ڕێکخراوی IFMSA ی 'قوتابیانی کۆلێژی پزیشکی' بوو، کە بە سوپاسەوە منیان بە باش زانی بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکە.
جێی خۆشحاڵیە کە نزیکەی (١٠٠) قوتابی لە هەر شەش قۆناغ ئامادەبوون و بەشداریی باشیان نواند بە پرسیارو وەڵام.

Address

Kasnazan Road
Kasnazan

Opening Hours

Monday 16:00 - 23:00
Tuesday 16:00 - 23:00
Wednesday 16:00 - 23:00
Thursday 16:00 - 23:00
Friday 09:00 - 23:00
Saturday 16:00 - 23:00
Sunday 16:00 - 23:00

Telephone

09647507919630

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when د. نەسرەو مستەفا مەحموود/ پزیشکی پسپۆڕی دەروونی - Dr. Nasraw M Mahmud posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to د. نەسرەو مستەفا مەحموود/ پزیشکی پسپۆڕی دەروونی - Dr. Nasraw M Mahmud:

Share