د. ئاسۆ حەوێزی Dr. Aso Hawezy

د. ئاسۆ حەوێزی  Dr. Aso Hawezy پزیشكی شارەزای نەخۆشیەكان و جوانكاری پێست

دوو مانگ تێپەڕی بەسەر ئەو بۆشاییە گەورەی كە دروستت كردیە دایە گیان ، انشاءاللە جێگات لە ئێمە زۆر خۆشترە . انا للە وانا ا...
11/10/2024

دوو مانگ تێپەڕی بەسەر ئەو بۆشاییە گەورەی كە دروستت كردیە دایە گیان ، انشاءاللە جێگات لە ئێمە زۆر خۆشترە .
انا للە وانا الیە راجعون ...

جەژنی رەمەزان لە هەموولایەك پیرۆز بێت هەموو ساڵ بەخۆشی و سەلامەتی انشاءاللە
11/04/2024

جەژنی رەمەزان لە هەموولایەك پیرۆز بێت
هەموو ساڵ بەخۆشی و سەلامەتی انشاءاللە

هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز خێرو بەرەكەت بێ بۆ هەموو لایەك انشاءاللە
10/03/2024

هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز خێرو بەرەكەت بێ بۆ هەموو لایەك انشاءاللە

Attending Dubai Derma
05/03/2024

Attending Dubai Derma

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان دوای كاركردنی زیاتر لە ٣ ساڵ ئەمڕۆ دەستم لە كار هەڵگرت وەكو بەرێوەبەری راگەیاندن و وتەبێژی...
05/10/2023

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

دوای كاركردنی زیاتر لە ٣ ساڵ ئەمڕۆ دەستم لە كار هەڵگرت وەكو بەرێوەبەری راگەیاندن و وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ... لێرەوە دەمەوێ زۆر سوپاسی جەنابی وەزیری تەندروستی د. سامان بەرزنجی بكەم كە متمانەی پێ بەخشیم لە ساڵانی كاركردنم لەگەڵ بەرێزیان و هەردەم پاڵپشتم بووە ، سوپاسی برایان و ئازیزانم لە دیوانی وەزارەت ، بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكان ، رۆژنامەنووسان و هاووڵاتیان دەكەم كە پاڵپشتم بوون لە كارەكانم ... هیوادارم لەو ماوەیەدا توانیبم ئەگەر كەمێكیش بێ خزمەت بە هاووڵاتیان و كەرتی تەندروستی بكەم . هەر بەم بۆنەوە زۆر سوپاسی بەرێزیان دەكەم كە سوپاس و پێزانینی پێبەخشیم لەبەرامبەر ئەركی رابردوومان . هیوام تەندروست باشی هەموو لایەكتانە .

پێویستە رەخنەكان بنیاتنەربن نەك بەو شێوازە ...سەرەتا دەمەوێ ئاماژە بە كاری رۆژنامەوانی بكەم كە بێگومان كاریگەری ئەرێنی ه...
17/08/2023

پێویستە رەخنەكان بنیاتنەربن نەك بەو شێوازە ...

سەرەتا دەمەوێ ئاماژە بە كاری رۆژنامەوانی بكەم كە بێگومان كاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر هەموو سێكتەرەكان ئەگەر بە شێوازی پرۆفیشناڵانە بێت بەڵام كە سەكۆی كەناڵێكی گەورە بكرێتە شوێنی تەشهیركردن و رەخنەی نا تەندروست لە كەس و دەزگایەك بە مەبەستی راكێشانی هەستی خەڵكو خۆ دەرخستن بە ئەنجامدانی كارێكی رۆژنامەوانی سەركەوتوو كە هیچ بنەمایەكی رەخنەی بنیاتنەری تێدا نیە ئەوە جێگەی قبوڵكردن نیەو پێچەوانەی هەموو ئەو بنەما جوانەی رۆژنامەوانیە كە زۆربەمان زانیاریمان لەسەر هەیەو زۆریش هەر لەم كارەین . زۆرێك لەو كەسانەی ئەم كارە ناشیرنانە دەكەن و رەخنە لە كارو بەرنامەی دەزگایەك یان وەزارەتێك دەگرن هەر خۆیان بە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ هەمان كاریان ئەنجام داوە و بێگومان سودیشیان وەرگرتووە . من وەكو كەسێك كە لە وەزارەتی تەندروستی كاردەكەم بە پێی پێگەم لەو شوێنە هەمیشە دەرگامان كراوە بووە بۆ كاری رۆژنامەوانی و پێدانی زانیاری پێویست بەهەر دەزگایەكی میدیایی كە بیەوێ كاری میدیایی خۆی ئەنجام بدا و ئەو كەسەی كە بەم شێوازە نارەوایە هێرش دەكاتە سەر وەزارەتی تەندروستی بەمەبەستی راكێشانی سۆزی خەڵك لە بەرنامەیەكی تەندروستی لە كەناڵێكی پڕۆفیشناڵ كە گوایە ئەو لەبەرەی خەڵكەو ئێمە لە لایەكی ترین هەر خۆی دەبێ شایەتحاڵی یەكەم بێت لەسەر ئەوەی كە دەرگای وەزارەتی تەندروستی هەمیشە واڵا بووە بەرەوڕووی تا كاری خۆی ئەنجام بدات . سبوغ كردنی دیوار بەشێكی نۆژەنكردنەوە یان دروستكردنی هەر بینایەكە كە خزمەت بە هاووڵاتیان بكات ئەمە كارێكی ئاساییە بەڵام ئەوەی نا ئاساییە كە راگەیاندكارێك ئەمەی پێ سەیر بێت و بە گاڵتەجاری بەرامبەر هەزاران كەس بەرامبەر شاشەی تەلەفزیۆن بە تانە باسی بكات .. هەمیشە رەخنەگرتن گرنگە و پێویستە بۆ هەر دەزگایەك كە كاری خۆی رێكبخاتەوە رەخنەكە ببێتە هۆیەك بۆ بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان بەڵام تەشهیر كردن بە كەس و دەزگا و حزب ئەمە جێگەی گومانەو قبوڵكراو نیە ناچێتە قالبی كاری رۆژنامەوانی . هیوادارم هەموومان بە بەرپرسیارەتەوە مامەڵە لەگەڵ بابەتەكان بكەین و خۆڕاگربین و بزانین لەسەر شاشەكان چۆن رەخنە دەگرین بەرامبەر بە خەڵك ....

د. ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
١٧ ی ئاب ٢٠٢٣

16/08/2023
بە دیجیتاڵكردنی نووسینگەكانی لەدایكبووان لە هەرێمی كوردستان ... بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەتی تەندر...
27/07/2023

بە دیجیتاڵكردنی نووسینگەكانی لەدایكبووان لە هەرێمی كوردستان ...

بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی پلاندانانی
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
و بە بەشداری وەزارەتی تەندروستی عيراق ، لە خولی راهێنانی ( Developing the digital birth registration) كە مەبەست لێی پەرەپێدانی تۆماری لە دایکبووانی دیجیتالیە و لە شاری هەولێر ئەنجام درا بە هاوکاری رێکخراوی (Unicef) کە سیستەمێکی یەکگرتوو دەبێت لە هەموو عيراق و لە سەرەتای سالی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێ کردن

لەپێناو پاراستنی مافی نەخۆش و بەدواداچوونی بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی نەخۆشێکی ئافرەت، وەزارەتی تەندروستی لەژێر...
19/06/2023

لەپێناو پاراستنی مافی نەخۆش و بەدواداچوونی بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی نەخۆشێکی ئافرەت، وەزارەتی تەندروستی لەژێر رۆشنایی یاسای مافی نەخۆش ژمارە (4) ساڵی 2020 و پەیڕەوی لێکۆڵینەوە ژمارە (16) ساڵی 2022 بڕیاریدا بە پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسی مردنی نەخۆشێک لەشاری هەولێر بەچاودێری و ئامادەبوونی دادوەری نوێنەری داواکاری گشتی بۆ بەدواداچوونی زانستی و یاسایی و ئاشکراکردنی دەرەنجامەکان بۆ رای گشتی.

راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
19 حوزەیران 2023

08/06/2023

گەورەترین ئیڤێنتی تەندروستی ساڵ ...

لەژێر چاودێری رێزدار سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەرواری ١٢ تا ١٧ ی ئەم مانگە گەورەترین ئیڤێنتی تەندروستی ساڵ لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت لەژێر ناونیشانی ( دیدار و هەفتەی تەندروستی ئوردنی كوردستانی ) بە یاوەری شاندی فەرمی وەزارەتی تەندروستی ئوردن و كوردستان و عیراق .. ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی ئوردنی و لۆكاڵی بەشداردەبن لە پێناو ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزایی لە بواری تەندروستیدا .

پزیشكی شارەزای نەخۆشیەكان و جوانكاری پێست

بە دیجیتاڵكردنی نووسینگەكانی لەدایكبووان لە هەرێمی كوردستان ... بە نوێنەرایەتی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستا...
01/06/2023

بە دیجیتاڵكردنی نووسینگەكانی لەدایكبووان لە هەرێمی كوردستان ...

بە نوێنەرایەتی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
و بە بەشداری وەزارەتی تەندروستی عيراق ، بەڕێوەبەری بەشی تەكنەلۆجیاو زانیاری و بەشی ئاماری وەزارەت بەشداربوون لە خولی راهێنانی ( Developing the digital birth registration) كە مەبەست لێی پەرەپێدانی تۆماری لە دایکبووانی دیجیتالیە و لە شاری بەغداد ئەنجام درا بە هاوکاری رێکخراوی (Unicef) کە سیستەمێکی یەکگرتوو دەبێت لە هەموو عيراق و لە سەرەتای سالی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێ کردن

Address

Erbil/30m Street
Kasnazan

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when د. ئاسۆ حەوێزی Dr. Aso Hawezy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to د. ئاسۆ حەوێزی Dr. Aso Hawezy:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category