16/02/2026
لەو ڕۆژەوەی تۆم دۆزیەوە...
بۆم دەرکەوت کە مەودای نێوانمان جگە لە وەهمێک هیچی تر نییە.
جاران پێم وابوو ڕێگای گەیشتن بە تۆ
گەشتێکی زۆر دوور و درێژە،
تا تێگەیشتم لەوەی
کە لە تۆ ڕادەکەم...بەرەو تۆ.
وە لەو کاتەوە،
بە دەوری ڕۆحمدا دەسوڕێمەوە،
وەک چۆن زەوی بە دەوری خۆری خۆیدا دەسوڕێتەوە،
نەک لە ترسی تاریکی،
بەڵام لەبەر خۆشەویستی بۆ ڕووناکی.
هەروەک خۆت ئەفەرمووي :
﴿ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ ﴾🤲
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from الدكتور ملك غازي :: جراحة العظام و الكسور و المفاصل, Doctor, Kirkuk.