Timar_pharmacist

Timar_pharmacist It is simple to obtain 1,000 prescriptions, but it is more difficult to obtain a single remedy�

لەوە ئاسانترە نابێ ⁉️
01/07/2024

لەوە ئاسانترە نابێ ⁉️

15/02/2024

( بەکتریای گەدە H.Pylori ) چییه ؟

✔ هــــــەموو شتێک دەرباری بەکتریایی گەدە ؟
✔ نیشانەکان و خۆپارەستن لەم بەکتریاییە ؟
✔ کۆڕسەکانی چارەسەرکردنی بە دەرمان ؟

‌ئەم حاڵەتە زۆر بەر بڵاوە و ڕێژەیەکی زۆری خەڵک هەیانە
مێژوەکەی دەگڕیتەوە بۆ ساڵی 1982 هةردوو زانا
(روبن وارن وباري مارشال ) دۆزیانەتەوە بە زۆری خەڵکی ئاسیا توش دەبن و بەربڵلاوە تیاندا

بەوە ناسراوە کە زۆر جار نەخوشەکان بە خۆیان نازانن چونکە هێشتا کاریگەری دروست نەکردووە.. ئە گەر بۆ چەند ساڵێک ئەو بەکتریایەت هەبێت و چارەسەر وەرنەگریت وردە وردە ئەیکات بە قرحەی گەدە واتا برینی گەدە
ئەم بەکتریایە پێی ئەوترێت
( ‌Helicobacter Pylori )
1. ئەم بەکتریایە لەناوپۆشی گەدە دروست ئەبێت و ئەچێتە ناو توێژاڵی لینجایی گەدەوە ... وا لە گەدە ئەکات وردە وردە ئەو لینجاییە لەدەستبدات و ڕێگە خۆش ئەکات بۆ سوتانەوەو سوربوونی بەشێک لەچینی ناوەوەی گەدە و ئینجا دوای ماوەیەک وای لێ دێت ئەیکات بە برین ئیتر دوای ماوەیەك بە شێوەیەک بەرەو خراپی ئەچێت کە کەسەکە لەگەڵ ڕشانەوە خوێن هەڵئەهێنێت....

🔺 رێگەکانی توشبوون:
نەخۆشییەکە لەڕێگەی پیسایی، دەم و دەستەوە دەگوازرێتەوە، ئەمەش کاتێك کەسێك دەستی بەم بەکتریایە پیسبووبێت، یان کەسەکە خۆراکێکی پیسبوو بەم بەکتریایە بخوات، ئەوا مەترسی تووشبوونی هەیە.
🔺 نیشانەکانی بوونی بەکتریایی گەدە :
[ ] ① زیادبوونی غازات و سک ئاوسان .
[ ] ② هێڵنج و ڕشانەوە .
③ زیادبوونی قرقێنە.
④ نەمانی ئیشتها و زوو تێر بوون .
⑤ دابەزینی کێش.
⑥ ناخۆش بوونی بۆنی هەناسە.
⑧ ئازاری سەر گەدە.
⑨ هەستکردن بە ئازار لە قۆڵنج.

⛔ ️ مەترسدییەکانی بوونی بەکتریای H. pylori لە گەدە:
بڵاوترین ئەو نەخۆشییانەی کە بەکتریای گەدە دروستییان دەکات بریتین له
برینی گەدە Ulcers
ھەوکردنی گەدە inflammation
شێرپەنجەی گەدە cancer

ئەگەر بۆماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامبێت و چارەسەر نەکرێت.

✔ خۆپاراستن لە بەکتریای گەدە:
باشترین رێگەی خۆپاراستن بریتییە لە گرنگیدان بە پاکوخاوێنی ئاو و خۆراک. دووربوون لە خۆراکی کۆن، دەستگێڕ و زۆرخواردنی خۆراکەخێرا سەرکراوەکان.

🔵 ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی بەکتریاکە لە گەدە .

گرنگترین ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی بەکتریایی H. pylpri بریتین لە:
① پشکنینی پیسایی .stool antigen.
② پشکنینی لەڕێگەی ھەناسەوە Urea breath test.
③ پشکنینی خوێن serology.

🔶 چارەسەری بەکتریای گەدە بە دەرمان:

چارەسەری پزیشکی بریتییە لە وەرگرتنی کۆرسی دەرمان کە پێکدێت لە دەرمانی کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە و برینی گەدە ، لەگەل دوو دەرمانی دژە بەکتریای جیا

Address

Rzgari
Kirkuk

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Timar_pharmacist posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram