KRD nurse پەرستارانی کوردستان

KRD nurse پەرستارانی کوردستان Medical surgical nursing information

Permanently closed.
دکتۆر!!!!! 🫠🫠🫠🫠🤨🤨🤨
27/12/2023

دکتۆر!!!!! 🫠🫠🫠🫠🤨🤨🤨

وەک وەڵامێک بۆ قسەکانی هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کوردستان، کە قسەکانی لە کۆمەڵێک چەواشەکاری و قسەی ناڕاست سەبارەت بە پزیشک زیاتر هیچیتر نەبوون، د. سامان تاهیر فەرەج، پزیشکی پسپۆڕ لە وۆڵی فەیسبووکەکەی نووسیویەتی :

بەشێکی ئەو شەکرانەی کە کاک هاوژین (سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی فەنتەڵۆسی خواروو کە دەکاتە جێگری سەرۆکی کارمەندانی هەردوو فەنتەڵۆس بە تێکەڵی) دەربارەی پزیشکان شکاندوویەتی ڕاستن، بە تەقریبی دەتوانین بڵێین 0.0000001% ی قسەکانی لە جێی خۆیەتی (جا ئەو نسبەیە بۆ خۆتان لێکدەنەوە بزانن چەند پیتی ڕاست دەردەچێ)، ئەگینا ما باقیەکەی فڕیان نە بە جمهوریەتەوە هەیە و نە بە مەلکیەتیشەوە، بەس یەک عوزری هەیە، نەوەڵا دوو دانە، یەکەم ئەگەر بێت و سەرو خوار خەوتبێت و خەونی عەنتیکەی دیتبێت و بە دەم خەوەوە ئەم قسانەی کردبێت ئەوە مەعزوورە، یانیش ناوی ووڵاتەکەی لێ تێکچووبێت و خۆی لە ئەسڵا باسی هۆڵەندا یان کەنەدا بکات و بە هەڵە بڵێ دکتۆری کوردستان ئەوەندە مەعاشە وەردەگرن، ئەم جۆرە قسانە لە فەرهەنگی ئەدەبیاتدا پێی دەڵێن شەتەحات، جارێ زۆرینەی زۆری فەرموودەکانی لە ڕوانگەی هەست بە نەقسێکی یەکجاااار زۆۆۆۆر بەرامبەر بە پزیشکانەوە سەرچاوەی گرتووە و بە نەفەسێکی زۆر تەنگ و هەناسە سواریەوە گوتراوە و تەسەوریش ناکەم ئەم هەناسە سواریە بە بیست بتڵ ئۆکسجین و شەش حەوت بەخاخ و دەرزەنێک ئەمینۆفلین و یەک تەنەکە ڤینتۆلین چاک بێت، ئەوەش لەولاوە بوەستێت کە بەوەندە ساڵەی خزمەت و پیشەیەی تا ئێستا لە ئەلف و بێی مەسئولیات تێنەگەیشتووە و مەسئولیات بە سەعاتی دەوام دەپێوێت، وەکو ئەوەی قوماش بە بست و تەماتەش بە جلیکان بپێوێت ئەگینا دەبووایە دوای ئەو هەموو ساڵ خزمەتە ( پەگەر کردبێتی، بە دەوامی بارەگای حیزبیشەوە) بزانێت دکتۆری پسپۆڕ چ مەسئولیاتێکی بەرامبەر نەخۆش هەیە و جەنابیشی محەلی لە ئیعرابدا چیە، ئەوەش لێگەڕێ کە بەرامبەر ئەو مووچەیەی کە حکومەت لێی دەدزێت نوتق و فززەی نایات و لەبەر نەڕەنجانی دڵی حیزب کە خۆی نوێنەری حیزبە لەناو کارمەندان ناوێرێت ڕەخنەیەک لەو بەشەی حکومەت بگرێت کە حیزبەکەی لێی بەرپرسە دێت بە پزیشکا دێتە خوارێ...
بۆ برنج و شلەکەش زۆۆۆۆر لە مێژە نەمخواردووە، بەڵام تۆ ئەوەندەت بەشان و باڵیدا هەڵگوت ئیشاڵا سبەی بۆ نانی بەیانی لە خەستەخانەم و مادام ئەوەندە بە تام و بەلەزەتە ئیشاڵا حەوت هەشت برادەریش لەگەڵ خۆم دەبەم و لەسەر حیسابی حکومەتەکەی تۆ دەعوەتیان دەکەم....
لە کۆتاییشا دەڵێم. بەخوای ڕوبعێکی ئەوەمان وەرگرتایە کە تۆ باسی دەکەیت ئێستا خەریکی سەفەر و سیاحەت دەبووین و بەم عوتڵە و سەری ساڵە تاقەت و کاتی جوابدانەوەی ئەو شاتە شاتەی تۆی موبارەکمان نەدەبوو، یاخود هیچ نەبووایە بۆ خۆمان لە کەناراوەکانی دوبەی و ماڵدیف و لوبنان قاقامان بە قسەکانتەوە لێدەدا...
ئیتر بۆ پێشەوە...

27/12/2023

ئایا دەزانی کاتێک دکتۆرێک 70 لەسەد دەبا کارمەندێک لە باشترین حاڵەتدا 2 لەسەد دەبا 🙄🙄🙄
#وەزارەتی #تەندروستی

سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستان / لقی سلێمانی

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا دوو ساڵ لەمەوبەر یەکەم کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بە فەرمیی
17/11/2021

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا دوو ساڵ لەمەوبەر یەکەم کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بە فەرمیی

رۆژنامەنوس دێکان عەلی لەوەڵامی کچە مۆدێلێکدا:ئۆباڵی بەگەردنم شەوانە بەئاواتی ئەوەیە پیاوێکی بەڕێز هاوسەری بێت◾️لەهەموو د...
07/11/2021

رۆژنامەنوس دێکان عەلی لەوەڵامی کچە مۆدێلێکدا:

ئۆباڵی بەگەردنم شەوانە بەئاواتی ئەوەیە پیاوێکی بەڕێز هاوسەری بێت

◾️لەهەموو دوونیا و ئەوروپا و ئەمریکا و حەوت کیشوەرەکە، کار لەسەر ئەوە دەکرێت شکۆی خێزان و گرنگی و مانەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری بە یەکەم و گرنگترینی بنەماکانی ژیانکردن دابنرێت.

سەرجەم هەوڵەکان چڕ دەکرێتەوە تا پێکهێنانی پڕۆسەی هاوسەرگیری زیادبکرێت و پێکهێنانی خێزان لە کارە هەرە پیرۆزەکان بێت. چونکە درووستکردنی خێزان واتە بەردەوامی ژیانی مەدەنی و سەقامگیری ژیانی تاکێکی تەندروست و کۆمەڵگەیەکی هێمن و بەدوور لەهەموو خاڵێکی لادەر لەژیانی خێزانی.

تازە بەتازە مۆدێلی سەرلێشواوی خەڵەفاو، بەهەموو عەقڵی وەک ئەوەی خۆی زۆر پێ پاڵەوان بێت، دەڵێت مێردم بۆچیە؟ خانوو و سەیارە پارەم هەیە.....

ئۆباڵێ بە گەردنم شەوانە بە ئاواتی ئەوەیە پیاوێکی بەڕێز هاوسەریی بێت.

تەمەنا دەکات چەند مناڵێکی هەبووایە، ڕۆژانە دایە دایەیان بۆ بکردایە.

هەموو پارەکانی دەبەخشێت تا هەستی دایکایەتی ببینێت و مناڵەکانی بباتە قوتابخانە. و جلەکانیان بۆ بشوات و خواردنیان بۆ ئامادەبکات.
ڕۆژانە دەنگە دەنگی مناڵەکانی وەک مۆسیقا ماڵەکەی ئاوەدان بکاتەوە.


حەسرەتی بوون بەدایک ژیانی ئەوانە دەخوات و وەک مۆرانە شەوانە دەکەوێتە وێزەی مێشک و دڵیان.

جا وازیان لێبێنن با هەوای سکیان دەربکەن و کچە بەڕێز و کچە نەجیب و خانەدانەکان گوێ بۆ ئەو نەخۆشانە مەگرن.

مەلا مەزهەر وتەنی _ سەیرکردنی ئەوەی لای ڕاست حەلالە🤮 چونکە ناشرینە بەس ئەوەی لەی چەپ حەرامە 😁

گرنگترین کاری پەرستار لەناو نەشتەرگەریبەجێمانی گۆز لەناو سکی نەخۆش هەلەی پەرستار ە نەک دکتۆر
01/11/2021

گرنگترین کاری پەرستار لەناو نەشتەرگەری
بەجێمانی گۆز لەناو سکی نەخۆش هەلەی پەرستار ە نەک دکتۆر

Kurdistan Doctors - پزیشكانی كوردستانبێگومان پزیشکانیش هەر مندالی ئەو خەلکەنبەلام هەندێک (رێژەیەکی زۆر کەم) وەها خۆی لێ ...
28/10/2021

Kurdistan Doctors - پزیشكانی كوردستان
بێگومان پزیشکانیش هەر مندالی ئەو خەلکەن
بەلام هەندێک (رێژەیەکی زۆر کەم) وەها خۆی لێ گۆڕاوە خۆی پێ پێرفێکتە لە هەموو روویەکەوە بۆیە خەلکیش ڕقی لێیان

بێگومان زۆربەی دکتۆرەکان خۆشەویستی خەلکن

وەزارەتی تەندروستی عێراق رەزامەندی داوە لەسەر کردنەوەی کۆلێژی تەکنیکی دەرمانسازیواتە نە دەبیتە پزیشکی دەرمانساز نە یارید...
27/10/2021

وەزارەتی تەندروستی عێراق رەزامەندی داوە لەسەر کردنەوەی کۆلێژی تەکنیکی دەرمانسازی

واتە نە دەبیتە پزیشکی دەرمانساز نە یاریدەدەری دەرمانساز بەلکو لەنێوانیان دەبیت
#دەرمانسازی #پزشکی

وەکو ستافی بەشی پەرستاری پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی ئەو خوێندکارانە دەکەین کە ناویان بە لەبشی پەرستاری هاتۆتەوە هیوای سەرکە...
25/10/2021

وەکو ستافی بەشی پەرستاری پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی ئەو خوێندکارانە دەکەین کە ناویان بە لەبشی پەرستاری هاتۆتەوە هیوای سەرکەتنیان بۆ دەخوازین
ببنە کەسانێک لەهەموو جێگایەک وترا پەستار هەمووان بەشێوازێکی جیاواز تەمەشای بکات .

کە خۆشبەختانە ئەمساڵ کەمترین کۆنمرە بۆ کولێژ
97 وەرکیراوە
بۆ پەیمانگا
لە 87 بۆ 91بە پێی پەیمانگەکان وەرکیراوە

دووربارە پیرۆزە

ئەم کابرایە ناوی چووە کتێبی گینسەوە بەوەی تەمەن درێژترین کەسە بەلام دوای مانگ و نیوێک یەکسەر مرد
22/10/2021

ئەم کابرایە ناوی چووە کتێبی گینسەوە بەوەی تەمەن درێژترین کەسە بەلام دوای مانگ و نیوێک یەکسەر مرد

چۆنیەتی هەژمار کردنی بالای مناڵ بەنزیکەیی      #پەرستاری  #پزشکی  #کوردستان
22/10/2021

چۆنیەتی هەژمار کردنی بالای مناڵ بەنزیکەیی


#پەرستاری #پزشکی #کوردستان

کێ وەک ئەمە بەزۆر هاتۆتە بەشە پزیشکیەکان
21/10/2021

کێ وەک ئەمە بەزۆر هاتۆتە بەشە پزیشکیەکان

Address

Kirkuk

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when KRD nurse پەرستارانی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category