25/05/2025
پشکنینی بەکتریای گەدە لە ڕێگای هەناسەوە کە بەباشترین جۆری پشکنین دادەنرێت بۆ دەستنیشان کردنی بەکتریای گەدە لە ئێستادا لە تاقیگەکەمان نرخەکەیمان داشکاند تەنها بۆ 20000 هەزار دینار
بەکتریای گەدە (H.pylori)چیە ؟
بەکتریا گەدە ئەبێتە هۆی برینی گەدەو ھەوکردنی گەدە و شێرپەنجەی گەدە ئەگەر بۆماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامبێت و چارەسەر نەکرێت.
ئەم بەکتریایە لەناوپۆشی گەدە دروست ئەبێت و ئەچێتە ناو توێژاڵی لینجایی گەدەوە ... وا لە گەدە ئەکات وردە وردە ئەو لینجاییە لەدەستبدات و ڕێگە خۆش ئەکات بۆ سوتانەوەو سوربوونی بەشێک لەچینی ناوەوەی گەدە و ئینجا دوای ماوەیەک وای لێ دێت ئەیکات بە برین ئیتر دوای ماوەیەك بە شێوەیەک بەرەو خراپی ئەچێت کە کەسەکە لەگەڵ ڕشانەوە خوێن هەڵئەهێنێت.
تایبەتمەندیی بەکتریای گەدە ھەبوونی پێیەکی درێژ کە یارمەتی گەیشتنی دەدات بۆ گەیشتنی بە دیواری گەدە، ھەروەھا دەردانی ئەنزیمێک بۆ ھاوتاکردنی ترشەڵۆکی گەدە و تێکدانی چڕی ماددە پارێزەرەکانی دیواری گەدە.
نیشانەکانی بوونی بەکتریایی گەدە :
1_هەست کردن بە ئازارێکی زۆر کاتێ گەدەی کەسەکە خاڵی بێت
2- زیادبوونی غازات و سک ئاوسان .
3_هێڵنج و ڕشانەوە .
4_ زیادبوونی قرقێنە.
5_ نەمانی ئیشتها و زوو تێر بوون .
6_ دابەزینی کێشی لەش بێ ویستی کەسەکە.
7_ ناخۆش بوونی بۆنی هەناسە.
9_ ئازاری سەر گەدە.
10_ هەستکردن بە ئازار لە قۆڵنج.
*رێگەکانی توشبوونی بەکتریای گەدە:
1_لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەگوازرێتوە لەڕێگەی بەر کەوتن بە لیک و ڕشانەوە پاشماوەی کەسی توش بوو لەڕێگای دەم و دەست.
2_یان کەسەکە خواردن و خواردنەوەی پیسبوو بەم بەکتریایە بخوات.
*خۆپاراستن لە بەکتریای گەدە:
1_دەس شۆرین بە شێوازیی دروست پێش خواردن ئامادە کردن و خواردن خواردن هەروەها دەس شۆرین دوای سەرئاو یان دەسلێدانی شتێک گومانت لە پاکیەکەی هەبێت
2_ گرنگیدان بە پاکوخاوێنی ئاو و خۆراک دووربوون لە خۆراکی کۆن و دەستگێڕ و سەر دانەخراوەکان.
3_کوڵاندنی خۆراک بەباشی تاپلەی گەرمی باش .
4-لەکاتی بونی هەر نیشانەیەک پشکنین بۆخۆت بکە بە مەبەستی پاراستنی کەسانی دەورو بەرت .
* دەستنیشانکردنی بەکتریاکە لە گەدەدا لە ڕێگەی ئەم پشکنینانەوە ئەبێ:
1_پشکنینی پیسایی stool antigen.
2_پشکنینی لەڕێگەی ھەناسەوە Urea breath test.
3_پشکنینی خوێن serology
4_اupper GI test
5_ە computed tomography (CT) scan
*چارەسەری بەکتریای گەدە:
چارەسەری پزیشکی بریتییە لە وەرگرتنی کۆرسی دەرمان کە پێکدێت لە دەرمانی کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە، لەگەل دوو دەرمانی دژە بەکتریای جیاواز کە لە سەرەتادا بۆ ماوەی ١٠-١٤ رۆژ بەکاردێت، دوای ئەو ماوەیە پێویستە پشکنینی دڵنیابوون لە لەناوچوونی بەکتریاکە ئەنجامبدرێت کە دوای چوار ھەفتە دەکرێت.
کەسێک کە بیەوێت پشکنین بکات، رینمایی دەکرێت بەوەی کە بۆماوەی دوو ھەفتە ھیچ دەرمانێکی گەدە و بۆماوەی چوار هەفتە ھیچ دەرمانێکی دژە بەکتریا بەکارنەھێنێت .
ئەم دەرمانانە بەکار ئە هێنرێن:
Tinidazole 500 mg
Lansoprazole 15 mg
Amoxicillin 1000 mg
Levofloxacin 500 mg
Esomeprazole 20 mg
Clarithromycin 500 mg
Domperidone 10 mg
Pylo-kite
وەرگیراوە
بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ گشت لایەک