Basan Laboratory : مختبر باسان

Basan Laboratory : مختبر باسان ⚕️بۆ فەحسکردن بە بەرزترین کوالێتی و گونجاوترین نرخ

12/10/2022

هۆرمۆنی (HCG) تایبەتە بە زانینی دووگیانبوونی ژنان، کە دوای نزیکەی یەک حەفتە لە سوڕی مانگانەی ژنان لەخوێندا دەبێت.
شیکاری (β-hCG) دەستنیشانی ڕێژەی هۆرمۆنی (Human Chorionic Gonadotropin) دەکات لە خوێن دا، بەشێوەیەکی ئاسایی ئەم هۆرمۆنە لەکاتی سکپڕی لەلایەن خانەکانی وێڵاشەوە دەردەدرێت و دەچێتە ناو خوێنەوە (وێڵاش خۆراک دەدات بە هێلکە دوای پیتاندن و دەیچەسپێنێ بە دیواری منداڵدانەوە)، هۆرمۆنەکە پاش (١١ ڕۆژ) لە پیتانی هێلکە، لە خوێن دا دەتوانرێت دەستنیشان بکرێت پاش (١٤ ڕۆژ) لە میزدا دەستنیشان دەکرێت، پاش پیتاندنی هێلکە هۆرمۆنەکە لە هەر (٤٨-٧٢) کاتژمێردا ڕێژەکەی دووهێندە زیاد دەکات، ڕێژەی هۆرمۆنەکە بەردەوام زیاد دەکات تا دەگاتە ئەوپەڕی لە (٨-١١) هەفتەی سەرەتادا. و پاشان ڕێژەکەی بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.
ـ
کەی شیکاری (β-hCG) ئەنجام دەدرێت ؟
* لەکاتی هەستکردن بە دووگیانی ئەم شیکاریە ئەنجام دەدرێت و باشترین کات بۆ ئەنجامدانی شیکاریەکە دوای تێپەڕبوونی (١٠ ڕۆژە) لە دواکەوتنی سووڕی مانگانە.

* لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی سکپڕی لەدەرەوەی منداڵدان، نیشانەکانی (بوونی خوێن، ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت و سک)، نیشانەکانی تەشەنەدەسێنێت بۆ (سەرگێژخواردن و بێهێزی، لەهۆشچوون، دابەزینی پەستانی خوێن، ئازاری ناوشان، ئازاری تووند و لەناکاو (بروسکە) لە ناوچەی حەوز، ڕشانەوە و تالێهاتن) هەندێک جار دەبێتە هۆی (دڕان و خوێن بەربوون لە ناوچەی پێوەبەندبوونەکەدا).

* لەکاتی هەستکردن بە نیشانەکانی نەخۆشی (Gestational Trophoblastic Disease)، نیشانەکانی (بوونی خوێن لە کاتی دووگیانی، کەم خوێنی و بێ هێزی، بەرزبوونەوەی خێرای سک، دڵ تێکەڵاتن و ڕشانەوە)(زیادبوونی خێرای ڕێژەی هۆرمۆنەکە و دەرنەکەوتنی کۆرپەلە لە پشکنینی سۆنار دا).
ـ
بۆچی شیکاری (β-hCG) ئەنجام دەدرێت ؟
* بۆ دەستنیشانکردنی سکپڕی لە ڕۆژەکانی سەرەتای سکپڕی دا، هەروەها دەستنیشانکردنی:

– تەمەنی کۆرپەلە (بە نزیکەیی).

– سکپڕی ناتەندروست وەک (سکپڕی لەدەرەوەی منداڵدان (Ectopic Pregnancy)).

– لەبارچوونی نادیار.

– سکپڕی پێش ئەنجامدانی پشکنینی تیشکی (X-rays) و وەرگرتنی ئەودەرمانانەی کە زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنن.
ـ
ئێمە لە تاقیگەی پزیشکی باسان ئەتوانین ئەم شیکاریە و زۆر شیکاری تر بۆ ئێوە بکەین بە بەرزترین کوالێتی بۆ دڵنیای لە ئەنجامەکان.
_______________________________________
📌ناونیشان : سلێمانی - کوردسات - جادەی سارداو
📞 ژمارەی تەلەفوون: 7877 275 0770
_______________________________________

#باسان #مختبر #تاقیگە #شیکاری #دووگیان #منداڵ

⚕️بۆ فەحسکردن بە بەرزترین کوالێتی و گونجاوترین نرخ

شیکارێکی خوێنە بۆ پێوانی بڕی پرۆتینێکی دیاریکراوی خوێن، پرۆتینی (D-dimer) بەشیوەیەکی ئاسایی لە خوێندا زۆر کەمە، بەڵام لە...
05/10/2022

شیکارێکی خوێنە بۆ پێوانی بڕی پرۆتینێکی دیاریکراوی خوێن، پرۆتینی (D-dimer) بەشیوەیەکی ئاسایی لە خوێندا زۆر کەمە، بەڵام لەکاتی دروست بوون و تێکشکانی نائاسایی (خوێنی مەیوو)، بەهۆی خوێن مەین و تێکشکانی خوێنی مەییوەوە بڕی (D-dimer) زیاد دەکات، ئەمەیش بۆ چاودێری و دەستنیشان کردنی چەند گرفتێکی تەندروستی دەکرێت پشتی پێ ببەسترێت.
چۆن(D-dimer) لە خوێندا پەیدادەبێت؟
لەکاتی برینداربوونی شانەو بۆرییەکانی خوێن (خوێنبەربوون)، سیستمی تایبەت بە خوێن مەیاندن لە لەشدا چالاک دەبێت تا برینەکە ساڕێژبکات.
هەندێکجار دەکرێت سیستمی مەیاندن یان تۆپەڵبوونی خوێن بەبێ بوونی برینداری لە بۆریەکانی خوێندا (کە دەکرێت ببێتە هۆی گیرانی بۆرییەکانی دڵ و سییەکان و مێشک) یا بەهۆی خوێنبەربوونی ناوەکییەوە ڕووبدات.
❔کی شیکاری (D-dimer) دەکرێت؟
لەکاتی تووشبوونی باری لەناکاوو گرفتە تەندروستییەکانی پەیوەست بەمەینی خوێن لە ناوبۆرییەکانی خوێن و تەندروستی دڵ (جەڵتەی دڵ) و گیرانی بۆرییەکانی خوێن ، شیکاری (D-dimer) وەک شیکارێکی سەرەتایی بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە پێویست دەبێت، تا لە هۆکاری دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکەو تێکچوونی لەناکاوی تەندروستی دڵنیاببینەوە.

ئێمە لە تاقیگەی باسان بە بەکار هێنانی باشترین ئامێر و ستافێکی بە ئەزموون دەتوانین هەموو جۆر شیکاریەکت بۆ بکەین !
_______________________________________
📌ناونیشان : سلێمانی - کوردسات - جادەی سارداو
📞7877 275 0770 : ژمارەی تەلەفوون
______________________________________
تحليل الدم لقياس كمية بروتين دم معين ، بروتين d-dimer عادة ما يكون منخفضا جدا في الدم ، ولكن عندما يتم تشكيله وتدميره بشكل غير طبيعي ، فإنه يزيد من كمية D-dimer بسبب فقدان الدم ، والذي يمكن الاعتماد عليه لمراقبة وتحديد بعض المشاكل الصحية.
كيف يظهر D-dimer في الدم؟
أثناء النزيف ، يتم تنشيط نظام الجسم الذي يحمله الدم لشفاء الجرح.
يمكن أن يحدث نظام الدماغ أو سفك الدم في بعض الأحيان دون إصابات في أنابيب الدم (والتي يمكن أن تسبب القلب والرئتين وأنابيب الدماغ) أو نزيف داخلي.
متى سيتم تحليل D-dimer؟
هناك حاجة إلى تحليل D-dimer كتحليل أولي لتحديد سبب أعراض المرض والتدهور المفاجئ للصحة.

يمكننا تحليل جميع أنواع الأشياء لك في مختبر باسان باستخدام أفضل الآلات والموظفين ذوي الخبرة!
____________________________________
📌العنوان: السليمانية - كردسات - كولد ستريت
📞رقم الهاتف: 07712287171 - 07512757877
____________________________________
#فەحس #خوێن #شیکار #شیکاری #شتکار #تاقیگە #مختبر #باسان #مختبرات #خوێن

🔬 ترۆپۆنین یەکێک لەو پرۆتینانەیە کە لە ماسولکەکانی دڵدا هەیە، لەکاتی نەخۆشییەکانی دڵدا ئەم پرۆتینە دەرژێتە ناو خوێن کە ن...
03/10/2022

🔬 ترۆپۆنین یەکێک لەو پرۆتینانەیە کە لە ماسولکەکانی دڵدا هەیە، لەکاتی نەخۆشییەکانی دڵدا ئەم پرۆتینە دەرژێتە ناو خوێن کە نیشانەیەکی بەرچاوی نەخۆشییەکانی دڵە.
🔬بڕی پرۆتینەکە لە خوێنی کەسی ئاساییدا زۆر کەمە، بەڵام لەکاتی بەرکەوتنی زەبر بە ماسولکەکانی دڵ وەک جەڵتەی دڵ(Heart Attack)، بڕی پرۆتینەکە لە خوێندا زیاددەکات، هەر بۆیە پێوانەکردنی بڕی پرۆتینەکە بۆ چاودێریکردنی تەندروستی دڵ و دەستنیشانکردنی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ بەسوودە.
🔬کەی شیکاری ترۆپۆنین (Troponin I) پێویستە؟
بە گشتی شیکاری ترۆپۆنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە لە ناکاو باری لەش ساغیان تێکدەچێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن، پاش بینینیان لەلایەن پزیشکی پسپۆرەوە و دەرکەوتنی نیشانەکانی جەڵتەی دڵ لە کەسەکەدا شیکاری (Troponin I)ی بۆ دەکرێت تا لە تەندروستی دڵ و دەستنیشانکردنی حاڵەتەکەی دڵنیاببینەوە (دەکرێت لە چەند کاتژمێرێکدا چەند جارێک ئەم شیکارە دووبارە بکرێتەوە بۆ چاودێری چوونەسەرو یا دابەزینی بڕی ترۆپۆنین).
نیشانەکانی جەڵتەی دڵ:
* ئازاری سنگ و ناڕەحەتی و توندبوونی سنگ.

* لێدانی خێرای دڵ و دڵەکوتێ، نۆرەدڵی (وەستانی دڵ بۆ لێدانێک).

* بوونی فشار و ناڕەحەتی لەکاتی هەناسەداندا (هەناسەکورتی و هەناسەبڕکێ).

* بێ هێزی و دڵ تێکەڵاتن و ڕشانەوە.

* سەرگێژخواردن و بوورانەوە (لە کاتی هەستانە سەرپێ) بەهۆی کەمبوونەوەی خوێن لە مێشک دا.

* دەردانی ئارەقی ساردو ماندوێتییەکی زۆر.

* ئازاری ئەندامەکانی دیکەی لەش وەک گەدە، چەناگە، پشت، مل، شان و قۆڵ.
🔬 لە کەسی ئاساییدا بڕی پرۆتینەکە لە خوێندا زۆر کەمە و ڕێژەی ئاسایی پرۆتینەکە بریتییە لە:
–ا Troponin I : (

🔬 تاقیگەی پزیشکی باسان 🔬بۆ ئەنجام دانی هەموو جۆرە شیکاریەك وەك: هۆڕمۆنات ، خوێن ، ڤیتامین ، Covid ، HCG ، HCV  ، HIV ، ز...
01/10/2022

🔬 تاقیگەی پزیشکی باسان 🔬

بۆ ئەنجام دانی هەموو جۆرە شیکاریەك وەك: هۆڕمۆنات ، خوێن ، ڤیتامین ، Covid ، HCG ، HCV ، HIV ، زۆری تر بە بەرزترین کوالێتی و گونجاوترین نرخ
_________________________________________________
ناونیشان : سلێمانی - کوردسات - جادەی سارداو 📌
0751 275 7877 : ژمارەی تەلەفوون 📞
==============================
🔬مختبر باسان الطبي🔬

لختبار كل اختبار مثل: الهرمونات , الدم , الفيتامينا , HIV , HCG , HCV ,
بأعلى جودة وأنسب سعر
__________________________________________________
المكان: سلێمانی - کوردسات -شارع سرداو 📌
0751 275 7877 :رقم الهاتف 📞
#پزیشک #تاقیگە #تاقیگەی #شیکار #شیکارینەخۆشی #شیکارینەخۆشیەکان #خوێن #فەحس #فەحسی #کۆرۆنا

Address

Sulaymaniyah
Kurdsat
46001

Opening Hours

Monday 11:00 - 00:00
Tuesday 11:00 - 00:00
Wednesday 11:00 - 00:00
Thursday 11:00 - 00:00
Friday 11:00 - 00:00
Saturday 11:00 - 00:00
Sunday 11:00 - 00:00

Telephone

+9647712887171

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Basan Laboratory : مختبر باسان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Basan Laboratory : مختبر باسان:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category