Rawaz Medical Building - تەلاری پزیشکی رەوەز

  • Home
  • Iraq
  • Penjwin
  • Rawaz Medical Building - تەلاری پزیشکی رەوەز

Rawaz Medical Building - تەلاری پزیشکی رەوەز تەلاری پزیشکی ڕەوەز / سلێمانی - شەقامی ٳبراهیم پاشا بەرامبەر مزگەوتی سلیم بگ
(1)

▪️سێ ڕێنمایی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی کە زوو زوو توشی خوێنبەربوونی لووت دەبێت:▫️کاتی هەڵامەت و لووت سڕین بە نەرمی و بە وریایی...
26/07/2025

▪️سێ ڕێنمایی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی کە زوو زوو توشی خوێنبەربوونی لووت دەبێت:

▫️کاتی هەڵامەت و لووت سڕین بە نەرمی و بە وریاییەوە لوتیان بسڕن و دەست بۆ ناو لووتیان نەبەن

▫️ناو لووتیان بە ئاو و خوێ یان نۆرماڵ سەلاین(Normal saline )یان سپرای تایبەت بە لووت پاککەرەوە بشۆن

▫️ئەوانەی ناو لووتیان وشکە، پێویستە لووتیان بە مەڵحەمی فازەلین یان زەیتی زەیتون(olive oil) چەور بکەن

🔹دکتۆر_أحمد_عبدالله الشيخ 👨‍⚕️

🔹پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی قوڕگ و لوت و گوێ

بۆ پەیوەندیکردن:
📞0770 778 5266

📍ناونیشان :- سلێمانی - شەقامی ابراهیم پاشا - تەلاری پزیشکی ڕەوەز - بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ

▪️چۆن ڕێگری بکەم لە هەوکردنی میزڵدان:▫️جەستەت بە شێداری بهێڵەرەوە ئاو زۆر بخۆرەوە▫️چوون بۆ دەستشۆر دوا مەخە ▫️پاراستنی پ...
14/07/2025

▪️چۆن ڕێگری بکەم لە هەوکردنی میزڵدان:

▫️جەستەت بە شێداری بهێڵەرەوە ئاو زۆر بخۆرەوە

▫️چوون بۆ دەستشۆر دوا مەخە

▫️پاراستنی پاکوخاوێنی کەسی

جل و بەرگی ژێرەوەی لۆکە بپۆشە
▫️دوای دەستشۆر خۆت بەجوانی وشک بکەرەوە و ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن کەم دەکاتەوە

▫️خواردنی خۆراکی تەندروست و کەم شەکر

▫️دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان
_________________________________
🔹د. جمال عوسمان عبدالرحمن
🔹پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و میزڵدان و پڕۆستات و نەزۆکی

بۆ پەیوەندیکردن:
📞0750 183 1526

📍ناونیشان : سلێمانی تەلاری پزیشکی ڕەوەز - شەقامی ٳبراهیم پاشا - بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ

▪️نیشانەکانی دڕانی پەردەی گوێ چین؟کەسانێکی زۆر تووشی ئازارێکی زۆر دەبن لە گوێچکەیاندا بەبێ ئەوەی بزانن هۆکاری پشت ئەو ئا...
09/07/2025

▪️نیشانەکانی دڕانی پەردەی گوێ چین؟

کەسانێکی زۆر تووشی ئازارێکی زۆر دەبن لە گوێچکەیاندا بەبێ ئەوەی بزانن هۆکاری پشت ئەو ئازارە چییە، لەکاتێکدا ئەگەری هەیە هۆکاری ئەو ئازارە بگەڕێتەوە بۆ کونبوون یان دڕانی پەردەی گوێیەکان

دڕانی پەردەی گوێ چەندین هۆکاری هەیە لەوانەش پاککردنەوەی گوێیەکان بە ئامێرێکی تیژ، یان گۆڕانی لەناکاوی فشاری دەرەوە وەك خۆهەڵدانە ناو ئاو یان گەشتکردن بە فڕۆکە

▪️لە هۆکارەکانی دیکەش بریتین لە :

سووتانی گوێ، بەرکەوتن بە دەنگەدەنگێکی زۆر وەك بیستنی دەنگی تەقینەوە لە نزیکەوە، بەرکەوتنی گوێ بە لێدانێکی توند

▫️ لە دیارترین نیشانەکانی دڕانی پەردەی گوێش بریتین لەمانەی خوارەوە:

▫️ هەست بە ئازارێکی زۆر دەکەیت لە گوێچکەتدا

▫️ توانای بیستنت تێكدەچێت

▫️ خوێن لە گوێتدا هەیە

▫️ گوێت دەزرنگێتەوە

▫️ هەست بە سەرگێژخواردن دەکەیت

▫️ تووشی سەرئێشە و رشانەوە دەبیت
__________________________________
🔹دکتۆر_أحمد_عبدالله الشيخ
🔹پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی قوڕگ و لوت و گوێ

📍ناونیشان :سلێمانی - شەقامی ابراهیم پاشا - تەلاری پزیشکی ڕەوەز - بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ

بۆ پەیوەندیکردن:

📞0770 778 5266

▪️هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری توشبوونی منداڵ به‌ كه‌ڕووی ناو ده‌م: كەڕووی دەم لە منداڵان زۆر باوە بە تایبەت من...
07/07/2025

▪️هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری توشبوونی منداڵ به‌ كه‌ڕووی ناو ده‌م:

كەڕووی دەم لە منداڵان زۆر باوە بە تایبەت منداڵی تازە لە دایک بوو، بەهۆی جۆریکی کەڕوو کەلە دیواری دەم زیاتر دەبی و دەمێنێته‌وه‌ بە تایبەتی کە شووشەی شیر باش خاوێن نه‌كرێته‌وه‌ و نه‌كوڵێندرێت.

▪️نیشانەکانی توشبوونی منداڵ به‌ كه‌ڕووی ناو ده‌م:

▫️سپی هەڵگەرانی ناو دەم لە منداڵەکە هەندێكجار نارەحەتی و خوران
▫️کەم بوونی حەز بە شیرخواردن

▪️چارەسەر چییه‌؟

دوای دەستنیشانکردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ لە لایەن پزیشکی پسپۆڕ دەبێت دەرمانی دژە کەڕوو بە منداڵەکە بدرێت بۆ ماوەکی دیاری کراو تاکو بن بڕ بکرێت لەگەڵ باش کوڵاندنی شووشەی شیر و چارەسەری سینگی دایکی شیردەر بۆ کەڕووی سەر سینگی تاکو دووبارە نەگەرێتەوە
___________________________________
🔹دکتۆر_أحمد_عبدالله الشيخ
🔹پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی قوڕگ و لوت و گوێ

📍ناونیشان :سلێمانی - شەقامی ابراهیم پاشا - تەلاری پزیشکی ڕەوەز - بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ

بۆ پەیوەندیکردن:

📞0770 778 5266

▪️زیانەکانی هەوکردنێکی درێژخایەنی ئاڵووەکان چین؟سەرەتا لەگەڵ گەورەبوونی ئاڵوەکان تووشی کێشەی هەناسەدان دەبیتەوە و ناتوان...
05/07/2025

▪️زیانەکانی هەوکردنێکی درێژخایەنی ئاڵووەکان چین؟

سەرەتا لەگەڵ گەورەبوونی ئاڵوەکان تووشی کێشەی هەناسەدان دەبیتەوە و ناتوانی بەشێوەیەکی ئاسایی هەناسە بدەی بەتایبەت لەکاتی خەوتن، کەوایە لەگەڵ گران هەناسەداندا بۆمان دەردەکەوێ کە بەکتریاکە تەشەنەی سەندووە بۆ بەشی خوارەوەی هەناسەدان و بووەتە هۆی ئەستووربونی بۆری هەناسە

لەگەڵ هەناسەداندا هەست بە ئازارێکی تووند دەکەی لە سینگدا، وە لەگەڵ هەناسەداندا دەنگی خیزەخیزێکی زۆر دەبیت لە سینگتدا، هەندێک جار هەوکردنەکە دەگاتە گوێ و ئینجا دەبێتە گرانبوونی گوێت و هەست بە ئازارێکی زۆری دەکەی، لەهەمان کاتدا و بەتایبەت لە منداڵان دەبێتە هۆی دروست بوونی برینی ناو دەم و ناهێڵێ خواردن بخوا

بۆیە کەسی توشبوو بە هەوکردنی درێژخایەنی لەوزەتێنەکان پێویستە بە زووی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ چارەسەری پێویست
____________________________________
🔹دکتۆر_أحمد_عبدالله الشيخ
🔹پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی قوڕگ و لوت و گوێ

📍ناونیشان :سلێمانی - شەقامی ابراهیم پاشا - تەلاری پزیشکی ڕەوەز - بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ

بۆ پەیوەندیکردن:

📞0770 778 5266

تەلاری پزیشکی ڕەوەز... یەکەم ناونیشانت بۆ تەندروستیەکی باشتر😍تەلاری پزیشکی ڕەوەز بە چاندەها پزیشکی پسپۆر و تاقیگەی پێشکە...
01/07/2025

تەلاری پزیشکی ڕەوەز... یەکەم ناونیشانت بۆ تەندروستیەکی باشتر😍

تەلاری پزیشکی ڕەوەز بە چاندەها پزیشکی پسپۆر و تاقیگەی پێشکەوتوو دڵنیایی تەندروستیەکی باش خزمەتێکی ناوازە دەدات بە چارەخوازانی✅

❗️ژینگەیەکی ئاسودەدا و نوێترین تەکنەلۆژیا❗️

تەلارەکەمان تیمێکی تەواو لە پزیشکانی شارەزا لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا لەخۆدەگرێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین چاودێری پزیشکی بۆ هەر نەخۆشێک

🚑 چی وامان لێدەکات جیاواز بین؟

▫️کۆمەڵێک پزیشکی بەئەزموون و ناوبانگ

▫️کلینیکی پسپۆڕی جیاواز لە یەک شوێندا، ئاسانکاری دەکات بۆ نەخۆش

▫️ئامێری پزیشکی مۆدێرن و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو کە یارمەتیدەرە بۆ دەستنیشانکردنی وردتر و چارەسەری خێراتر

▫️هەروەها بوونی تاقیگە و دەرمانخانە و تیشک و سۆنەر

▫️گرنگیدانێکی زۆر بە ئاسوودەیی نەخۆش، لە ساتەوەختی چوونە ژوورەوە تا کۆتایی سەردانەکەی

جا پێویستت بە ڕاوێژکاری خێرا بێت، یان بەدواداچوون بۆ حاڵەتێکی درێژخایەن، یان تەنانەت هەندێک پشکنینی پێویست و ورد— لە تەلاری پزیشکی ڕەوەز، هەموو شتێک بەردەستە کە پێویستت پێیانە لە ژێر چاودێری کۆمەڵێک پزیشکی لێهاتوو

بۆ پەیوەندیکردن و ناونوسین:

📞0770 700 0736

📍ناونیشان : سلێمانی تەلاری پزیشکی ڕەوەز - شەقامی ٳبراهیم پاشا - بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ

دیارترین نیشانەکانی نەخۆشی گورچیلە: 1. ئاوسانی لە دەم و چاو، پاژنەی پێ بەهۆی ڕاگرتنی شلە بەهۆی خراپی کارکردنی گورچیلە2. ...
23/06/2025

دیارترین نیشانەکانی نەخۆشی گورچیلە:

1. ئاوسانی لە دەم و چاو، پاژنەی پێ بەهۆی ڕاگرتنی شلە بەهۆی خراپی کارکردنی گورچیلە
2. زۆر میزکردن بەتایبەت لە شەواندا
3. گۆڕانی ڕەنگی میز، خوێن، یان کەفی زۆر
• میزی کەفاوی لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ بوونی پرۆتین (نیشانەی تێکچوونی گورچیلە)
4. ماندوێتی درێژخایەن و لاوازی گشتی
• کەم خوێنی کە لە ئەنجامی لەکارکەوتنی گورچیلە دەبێتە هۆی ماندوێتی بەردەوام
5. بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
• گورچیلەی تێکچوو لەوانەیە توانای ڕێکخستنی پەستانی خوێن لەدەست بدات
٦- نەمانی ئارەزووی خواردن و سکچوون و ڕشانەوە
• بەهۆی کۆبوونەوەی ژەهر لە خوێندا
7- خورانی توندی پێست
• کۆبوونەوەی پاشماوە و فسفۆر لە خوێندا دەبێتە هۆی خورانی بێزارکەری پێست
8. زەحمەتی تەرکیزکردن
•بەهۆی کۆبوونەوەی ژەهرەکان و کاریگەریەکانیان لەسەر کۆئەندامی دەمار
9. بۆنی ناخۆشی دەم یان تامێکی کانزایی لە دەمدا
• بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی یوریا لە خوێندا
10. ئازاری بەشی خوارەوەی پشت
• لە هەندێک حاڵەتدا وەک بەردی گورچیلە یان هەوکردنی جومگەکان
____________________________
🔹د. جمال عوسمان عبدالرحمن
🔹پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و میزڵدان و پڕۆستات و نەزۆکی

بۆ پەیوەندیکردن:
📞0750 183 1526

📍ناونیشان : سلێمانی تەلاری پزیشکی ڕەوەز - شەقامی ٳبراهیم پاشا - بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ

▪️چۆن خۆمان لە گەرما و تیشکی خۆر بپارێزین:گرنگە خۆمان بپارێزین لە تیشکی خۆر و پلەی گەرمی بەرز بۆ ئەوەی دوور بکەوینەوە لە...
16/06/2025

▪️چۆن خۆمان لە گەرما و تیشکی خۆر بپارێزین:

گرنگە خۆمان بپارێزین لە تیشکی خۆر و پلەی گەرمی بەرز بۆ ئەوەی دوور بکەوینەوە لە وشکبوونەوە و کێشەکانی پێست. لێرەدا گرنگترین ئامۆژگارییەکان بۆ پاراستن دەخەینەڕوو:

▫️ دژەخۆر بەکاربهێنە کە SPF ی لانیکەم 30 بێت بۆ پاراستن لە هەردوو تیشکی UVA و UVB هەروەها دوو کاتژمێر جارێک تازەی بکەرەوە

▫️جل و بەرگی تەنک و فراوان و ڕەنگی کاڵ لەبەر بکە و قوماشی کەتان هەڵبژێرە
هەروەها کڵاو لەسەر بکە

▫️ دڵنیابە چاویلکەی خۆرەکەت 100% تیشکی UVA و UVB دەگرێت

▫️ لە کاتژمێر ١١ی بەیانی تا ٤ی پاشنیوەڕۆ هەوڵبدە تەنها لەکاتی پێویستدا بچیتە دەرەوە و ئەگەر پێویست بوو بچیتە دەرەوە، بەدوای شوێنی سێبەردا بگەڕێ یان چەتر بەکاربهێنە

▫️ئاوی زۆر بخۆرەوە، تەنانەت ئەگەر هەست بە تینوێتییش نەکەیت ، دووربکەوەرەوە لەو خواردنەوانەی کە کافاین یان شەکریان زۆرە، چونکە دەبنە هۆی وشکبوونەوەی لەش

▫️هەڵکردنی پانکە بە تایبەت لە کاتی خەوتندا ، ئەگەر هەستت بە گەرمای زۆر کرد دوشێکی فێنک بکە

7. چاودێری نیشانەکانی گەرما وەک:

• سەرئێشەی توند
• سەرگێژخواردن
• خێرا لێدانی دڵ
• سکچوون یان ڕشانەوە
ئەوا یەکسەر لە شوێنێکی فێنک بمێنەرەوە و ئاو بخۆرەوە. ئەگەر حاڵەتەکە بەردەوام بوو، سەردانی پزیشک بکە

▪️تای خوێنبەربوون چییە؟• بەهۆی ڤایرۆسی ‏Dengue flavivirus خوێنبەربوون دروست دەبێت کە لەلایەن مێشوولەی Aedes aegypti و al...
15/06/2025

▪️تای خوێنبەربوون چییە؟

• بەهۆی ڤایرۆسی ‏Dengue flavivirus خوێنبەربوون دروست دەبێت کە لەلایەن مێشوولەی Aedes aegypti و albopictus هەڵدەگیرێت و زیاتر لە 100 وڵات تووشی ڤایرۆسەکە بوون
• چوار جۆری هەیە (DENV-1 تا DENV-4)، و تووشبوون بە زیاتر لە جۆرێک لەوانەیە توندی نەخۆشییەکە زیاد بکات

▪️نەخۆشیەکە چۆن گەشە دەکات؟

1. قۆناغی تا (3-7 ڕۆژ): تای زۆر، سەرئێشە، ئازاری ماسولکە و جومگەکان

2. قۆناغی گەشەسەندوو: ڕژانی پلازما (بەهۆی ڕژانی خوێنبەرەکان)، خوێنبەربوونی ناوەوە ڕوودەدات

3. قۆناغی چاکبوونەوە: هاوسەنگی شلەی لەش دەگەڕێتەوە، کە لەوانەیە پەڵە و خورانی لەگەڵدا بێت

▪️ گواستنەوەی ڤایرۆس:

سەرەتا بە پێوەدانی مێشوولەیەکی تووشبوو دەست پێدەکات، پاشان لە ڕێگەی پێست و لیمفاتیکەکانەوە بڵاودەبێتەوە و دەگاتە خوێن و هێرش دەکاتە سەر خانەکانی بەرگری

▪️خۆپاراستن :
بەکارهێنانی دەرمانی مێروکوژ و پۆشینی جل و بەرگی درێژ

جەژنتان پڕبێت لە خێر و خۆشی🎉
05/06/2025

جەژنتان پڕبێت لە خێر و خۆشی🎉

ئایا ئەزانی نیشانەکانی نەخۆشی پارکینسۆن چیە ؟ ‎نەخۆشی پارکینسۆن ) لەرزۆکی دەستەکان نەخۆشییەکی درێژخایەنی کۆئەندامی دەمار...
25/05/2025

ئایا ئەزانی نیشانەکانی نەخۆشی پارکینسۆن چیە ؟

‎نەخۆشی پارکینسۆن ) لەرزۆکی دەستەکان نەخۆشییەکی درێژخایەنی کۆئەندامی دەمارەکانە. کە بەهۆی
کەمی دەردانی ماددەی دۆپامین لە مێشکدا روودەدات.

نەخۆشەکە هەست بە قورسی لە جولەو رەقبوونی جەستە و ئازاری پشت و توانای جۆلەو ئەم دیواو دیو لە خەودا ، هەروەها بوونی قەبزی دەکات.

لەسەرەتادا نەخۆشەکە هەست بەوەناکات کە ئەم نیشانانە نیشانەی ئەو نەخۆشییەن بۆیە سەردانی چەندین پزیشکی پسپۆڕی تر دەکات و سوود لە چارەسەرەکان وەرناگرێت.

تا ووردە ورردە لەرزۆکی لە دەستێکی نەخۆشەکە دەردەکەوێت و نیشانەکانی تری وەک (چەمانەوەی پشت و ئەژنۆ و تێکچونی باڵانس) دوای ساڵانێک تێکچوونی زاکیرەی نەخۆشەکە.

‎بۆیە پێویستە کە ئەو نیشانانەت هەبوو زوو سەردانی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار بکەیت بۆ ئەوەی دەست بە چارەسەری نەخۆشیەکە بکات کە لە پۆستەکانی دەهاتوودا باسی جۆری چارەسەرەکان ئەکەین چاوەروان بن و فۆلۆمان بکەن

هیوامان تەندرووستیتانە

‎___________________________________
🔹د.عباس نەریمان صدیق 🔹‎پسپۆڕ ( بۆرد - دکتۆرا ) لە نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار

⁨📞0770 526 5000
📞⁨0770 536 5000⁩

❗️دەوامی کلینیکی تایبەتی دکتۆر عباس: ڕۆژانی شەممە و چوارشەممە دادەنیشێت لە کلینیکی خۆی لە شەقامی ابرهیم پاشا - تەلاری پزیشکی رەوەز- بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ

‎. #پارکینسن #گەشکە #باركنسون #الصرع #الشقيقة #الصداع #گەشکە

▪️خۆت لە زیانەکانی خۆڵبارین بپارێزە:خۆڵبارین دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشەی تەندروستی بەتایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشی درێ...
14/05/2025

▪️خۆت لە زیانەکانی خۆڵبارین بپارێزە:

خۆڵبارین دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشەی تەندروستی بەتایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە یان حەساسیەتیان هەیە. ئەمانە گرنگترین زیانەکانن و چۆنیەتی خۆپاراستن لێیان:

کاریگەرییە تەندروستییەکانی تۆز:

1. زیانەکانی خۆڵبارین بۆ سیستەمی هەناسەدان:
• هەناسە تەنگی
• کۆکەی درێژخایەن
• هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە
• خراپتربوونی تەنگەنەفەسی یان حەساسیەت

2. زیانەکانی خۆڵبارین بۆ چاو:
• سووربوونەوە و خوران
• هەوکردن یان خورانی پێڵوی چاو

3. زیانەکانی خۆڵبارین بۆ پێست:
• وشکبوونەوە و خوران
• پەڵەی پێست

4. زیانەکانی خۆڵبارین بۆ دڵ:
• لەوانەیە ببێتە هۆی ئاڵۆزی بۆ نەخۆشانی دڵ بەهۆی کەمی ئۆکسجین
_________________________
ڕێنمای خۆپاراستن:

1- تا دەتوانیت لە ژوورەوە بمێنەرەوە بەتایبەت بۆ کەسانی بەساڵاچوو و منداڵ و ئەوانەی نەخۆشی تەنگەنەفەسی یان حەساسیەتیان هەیە

2. پەنجەرە و دەرگاکان بە باشی دابخە بۆ ئەوەی تۆز و خۆڵ نەچێتە ژوورەوە

3. کارپێکردنی ئامێری پاککەرەوەی هەوا لە ماڵەوە
4. لەکاتی چوونە دەرەوەدا دەمامک ببەستن

5. دوای هاتنەوە لە دەرەوە دەم و چاوت بشۆ

6- خواردنەوەی ئاوێکی زۆر بۆ شێدارکردنی لەش و یارمەتی نەهێشتنی ژەهرەکان دەدات

📍ناونیشان : سلێمانی - تەلاری پزیشکی ڕەوەز ـ شەقامی ئیبراهیم پاشا ـ بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ

Address

Penjwin

Opening Hours

Monday 13:00 - 20:00
Tuesday 13:00 - 20:30
Wednesday 13:00 - 20:00
Saturday 13:00 - 20:00
Sunday 13:00 - 20:00

Telephone

+9647707000736

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rawaz Medical Building - تەلاری پزیشکی رەوەز posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Rawaz Medical Building - تەلاری پزیشکی رەوەز:

Share

Category