Sardam Imaging Center سەنتەری تیشکی سەردەم

  • Home
  • Iraq
  • Penjwin
  • Sardam Imaging Center سەنتەری تیشکی سەردەم

Sardam Imaging Center    سەنتەری تیشکی سەردەم لە سەنتەرەکەمان بە نوێترین ئامێری سەردەم و بەرزترین کوالیتی دەستنیشانی نەخۆشی بە تیشک (ٲشعة) دەکرێت.

کورتەیەکی بەسوود لە وێنەگرتنی تیشکی بۆ مێشک و کەلەی سەر.   #کوالیتی
20/07/2025

کورتەیەکی بەسوود لە وێنەگرتنی تیشکی بۆ مێشک و کەلەی سەر.

#کوالیتی

مەترسیەکانی تیشکی ئێکس و تیشکی سی تی (CT).   #کوالیتی
10/07/2025

مەترسیەکانی تیشکی ئێکس و تیشکی سی تی (CT).
#کوالیتی

ئایا پشکنینی وێنەیی MRI  سەلامەتە ؟ 🟢 ئـێم ئاڕ ئای (MRI) ئامرازێکی گرنگی دەستنیشانکردنی چەندین گرفت و نەخۆشیە ، کە بەتەو...
08/07/2025

ئایا پشکنینی وێنەیی MRI سەلامەتە ؟
🟢 ئـێم ئاڕ ئای (MRI) ئامرازێکی گرنگی دەستنیشانکردنی چەندین گرفت و نەخۆشیە ، کە بەتەواوی سەلامەت و بێ ئازارە .کە یارمەتی پزیشکان دەدات بۆ چاودێریکردنی حاڵەتە جیاوازەکانی چارەخوازان
🟢 لە سەنتەری تیشکی سەردەم پێشکەوتووترین و بەرزترین کوالیتی ئامێری لەرەلەری موگناتیسی MRI بەردەستە لەپێناو خـزمەتکردنی چارەخوازانی ئازیز بە سەرپەرشتی کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لەبوارەکەدا.
بەهیوای لەشساغی و تەندروست باشی بۆ هەموو هاونیشتیمانیانی خۆشەوسیت
سەنتەری تیشکی سەردەم🏥🏥
ناونیشان/ سلێمانی – شەقامی ئیبراهیم پاشا – تەلاری سەردەم
ژمارە مۆبایل/ 07718172626 – 07718162828
#سنگ

سەری سالی نوێی کۆچی ١٤٤٧ پیرۆز بێت.
25/06/2025

سەری سالی نوێی کۆچی ١٤٤٧ پیرۆز بێت.

چۆن خۆمان بپارێزین لە کاریگەرییەکانی تیشکدانەوەی ئایۆنی کە لە تەقینەوەی ئەتۆمی دروست دەبن؟🟢لە تەقینەوەی ناوکیدا ، جگە لە...
21/06/2025

چۆن خۆمان بپارێزین لە کاریگەرییەکانی تیشکدانەوەی ئایۆنی کە لە تەقینەوەی ئەتۆمی دروست دەبن؟
🟢لە تەقینەوەی ناوکیدا ، جگە لە ووزە و گەرمی ، تیشکدانەوەی ئایۆنی دروست دەبێت ، لە سەرەتای تەقینەوەکەدا ڕێژەیەکی زۆر بەرز لە تیشکی گاما دەردەچێت کە شەپۆلی کارۆموگناتیسی وزە بەرزن لە ناوک دەرئەپەڕن ، درێژی شەپۆلەکانی زۆر کورتن، ووزەیان زۆربەرزە لە وزەی ڕووناکی بینراو، تیشکی گاما، گەورەترین توانای تێپەڕینی هەیە و تەنها بەهۆی چینی (ئەستوور)ی قورقوشم یان کۆنکرێتەوە یان بە هەردووکیان ڕێگری تێپەڕبونی لێدەکرێت.
🟢جگە لە تیشکی گاما ، تیشکی ئەلفا کە چەند سانتیمەترێک هەوا دەبڕن و تیشکی بێتا کە ئەمانە سەد ئەوەندەی ئەلفا ماددەکان ببڕن بەڵام چەند مەترێک دەتوانن تێپەڕببن.
🔺کاریگەرییەکانی ئەم تیشکانە:
کاریگەری خێرا: دەبێتەهۆی ڕشانەوە دڵتێکهەڵاتن، سکچون، لەوانەیە کۆما و مردن
کاریگەری درێژمەودا: دەبنەهۆی زیادبونی توشبون بە شێرپەنجە، تێکچونی بۆماوەیی
هەندێک ڕێنمایی گرنگ

1- مانەوە لە ماڵەوە:
ئەگەر لە ژوورەوەبویت، لەوێ بمێنەرەوە. دەرگاو پەنجەرە دابخە. ئەگەر لە دەرەوە بویت، نزیکترین بینا بدۆزەرەوە و بە خێرایی بچۆرە ژوورەوە. ژێرزەمین باشترە، یان ژوورێک کە پەنجەرە و دیواری دەرەوەی کەم بێت، مانەوە لە ژوورەوە بۆ ماوەی لانیکەم ٢٤ کاتژمێر.
2- کەمکردنەوەی بەرکەوتن:
هەوڵدە کەمترین بەرکەوتنت هەبێت لە گەڵ دەرەوە و دوور بکەوەرەوە لە پەنجەرە و دەرگا و خواردنی خۆراک و ئاوی دانەپۆشراو.
بەهیوای لەشساغی و تەندروست باشی بۆ هەموو هاونیشتیمانیانی خۆشەوسیت
سەنتەری تیشکی سەردەم🏥🏥
ناونیشان/ سلێمانی – شەقامی ئیبراهیم پاشا – تەلاری سەردەم
ژمارە مۆبایل/ 07718172626 – 07718162828
#سنگ

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشینەخوێ  بەخشین یەکسانە بە بەخشینی ژیان بە کەسێکیتر و ڕزگاکردنی کەسێکیتر لە مردنکێ دەتوانێت خو...
14/06/2025

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشینە
خوێ بەخشین یەکسانە بە بەخشینی ژیان بە کەسێکیتر و ڕزگاکردنی کەسێکیتر لە مردن
کێ دەتوانێت خوێن ببەخشێت؟
ئەو کەسانەی خوێن دەبەخشن پێویستە ئەم مەرجانەیان تێدابێت:
🩸تەمەن: نێوان ١٨ بۆ ٦٥ ساڵ
🩸کێش: ئەو کەسەی خوێن دەبەخشیت ، پێویستە بەلایەنی کەمەوە ٥٠ کیلۆ ببێت
🩸 لایەنی تەندروستی: پێویستە کەسەکە لەوکاتەی خوێن دەبەخشێت نەخۆشی کاتی نەبێت وەکو سەرما و هەڵامەت و قورگ ئێشە، ئازاری گەدە یان هەوکردن ،
🩸ئەو کەسانەی تاتۆ دەکەن نابێت تا ٦ مانگ خوێن ببەخشن ، ئەو کەسانەی ئیشی ددانیان بۆکراوە دوای ٢٤ سەعات دەتوانن خوێن ببەخشن ،
🩸زۆر گرنگە ئەو کەسەی خوێن دەبەخشێت ڕێژەی هیمۆگلۆبینی کەمتر نەبێت لە ١٢ گرام لە دەسیلیترێکدا.
خوێن بەخشین ساڵانە چەندین سودی هەیە بۆ کەسەکان وەکو زیاد كردنی چالاكی سوڕی خوێن.
، زیادكردنی چالاكی مۆخی ئێسك بۆ بەرهەم هێنانی خانەی نوێی خوێن، بەپێی توێژینەوە زانسیتییەكان ئەو كەسانەی لە ساڵێكدا لە جارێك زیاتر خوێن ئەبەخشن، كەمتر تووشی نەخۆشییەكانی سوڕی خوێن و شێرپەنجەی خوێن دەبن.
بەهیوای لەشساغی و تەندروست باشی بۆ هەموو هاونیشتیمانیانی خۆشەوسیت
سەنتەری تیشکی سەردەم🏥🏥
ناونیشان/ سلێمانی – شەقامی ئیبراهیم پاشا – تەلاری سەردەم
ژمارە مۆبایل/ 07718172626 – 07718162828
#سنگ

جه ژنتان پيروزبيت.
09/04/2024

جه ژنتان پيروزبيت.

08/04/2024

ئاگاداری
بۆ چارە خوازە بـەڕێزەکانمان
سبەینێ لە کاتژمێر 2ی پـاش نیوەڕۆ تــا 5 سەنتەر کراوە دەبێت.🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀.ڕۆژوو پەرستشی هەموو لایەک قبوڵ بێت.🤲🤲🤲

Address

Penjwin

Opening Hours

Monday 13:00 - 21:00
Tuesday 13:00 - 21:00
Wednesday 13:00 - 21:00
Thursday 13:00 - 21:00
Saturday 13:00 - 21:00
Sunday 13:00 - 21:00

Telephone

+9647718162828

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sardam Imaging Center سەنتەری تیشکی سەردەم posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Sardam Imaging Center سەنتەری تیشکی سەردەم:

Share

Category