13/04/2025
وێنەیەکی کۆنی (نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە) لەپەیجێکی عەرەبیەوە پۆستکرابوو.
لەسەر وێنەکەی نوسرابوو ساڵی دروستکردنی لەبەرواری ٦ی ئاب ساڵی ١٩٣٥ تەواوبوونی ٢٢ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٧ واتە دوو ساڵی پێچووە.
ئەم نەخۆشخانەیە کۆنترین نەخۆشخانەی #هەڵەبجە لە پاش سلێمانی بەدووەم نەخۆشخانە دادەنرێت لە سنوری لیوای سلێمانی، هەندێنک جار بە نەخۆشخانەی ناو دەبرا،چونکە لەسەردمی مەلیک غازی مەلیکی عێراق دروستکراوە، لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق سەرپەرشتی کراوە،
نەخۆشخانەکە لە هەڵەبجە ناسراوە بە نەخۆشخانەی سەرا لەبەرئەوەی لەگەڕەکی سەرای شارەکەیە، تا ئێستاش خزمەت دەکات، ئەوەی جێگای دڵخۆشیە تاکە بینای هەڵەبجەیە کە وەک خۆی ماوەتەوە، ئەگەر لە هەر شارێکی تربوایە ئێستا کرابوو بە مۆزەخانە.
کاک محەمەد غەفور شەریف لە کتێبی (هەڵەبجەو یادەوەری شارستانێتی) ،لەلاپەڕە ٦٠ زۆر بەجوانی باسی ئەم نەخۆشخانەی کردووە، ئەویش ساڵی دەستپێکردنی ساڵی ١٩٣٥.
تێبینی : هەندێك لە وێنەكانی ئێستای نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە لە كۆمێنت ببینە
تۆش ئەگەر وێنەیەكی جوانی نەخۆشخانەكەنت لایە لە كۆمێنت دایبنێ…
وێنەیەکی کۆنی (نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە) لەپەیجێکی عەرەبیەوە پۆستکرابوو.
لەسەر وێنەکەی نوسراوبدوو ساڵی دروستکردنی لەبەرواری ٦ی ئاب ساڵی ١٩٣٥ تەواوبوونی ٢٢ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٧ واتە دوو ساڵی پێچووە.
ئەم نەخۆشخانەیە کۆنترین نەخۆشخانەی #هەڵەبجە لە پاش سلێمانی بەدووەم نەخۆشخانە دادەنرێت لە سنوری لیوای سلێمانی، هەندێنک جار بە نەخۆشخانەی ناو دەبرا،چونکە لەسەردمی مەلیک غازی مەلیکی عێراق دروستکراوە، لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق سەرپەرشتی کراوە،
نەخۆشخانەکە لە هەڵەبجە ناسراوە بە نەخۆشخانەی سەرا لەبەرئەوەی لەگەڕەکی سەرای شارەکەیە، تا ئێستاش خزمەت دەکات، ئەوەی جێگای دڵخۆشیە تاکە بینای هەڵەبجەیە کە وەک خۆی ماوەتەوە، ئەگەر لە هەر شارێکی تربوایە ئێستا کرابوو بە مۆزەخانە.
کاک محەمەد غەفور شەریف لە کتێبی (هەڵەبجەو یادەوەری شارستانێتی) ،لەلاپەڕە ٦٠ زۆر بەجوانی باسی ئەم نەخۆشخانەی کردووە، ئەویش ساڵی دەستپێکردنی ساڵی ١٩٣٥.
تێبینی : هەندێك لە وێنەكانی ئێستای نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە لە كۆمێنت ببینە
تۆش ئەگەر وێنەیەكی جوانی نەخۆشخانەكەنت لایە لە كۆمێنت دایبنێ