04/01/2024
چۆن خۆمان لە یەکەم هۆکاری مردن کە نەخۆشییەکانی دڵە بپارێزین؟
🟠 بەم ڕێنماییانە ڕێژەی لە ٣٥-٤٠٪ تووش بوون و مردن بە خۆشییەکانی دڵ کەم دەکەیتەوە
👇👇
👈 لە ڕێگەی هەڵبژاردنی ستایلی ژیانێکی تەندروست و وەرزش و خواردنی تەندروستەوە
👈 بڕی وەرزشی پێویست بۆپاراستنی تەندروستی دڵ بریتییە لە کردنی ١٥٠ خوولەک وەرزشی هەوایی مامناوەند یان ٧٥ خولەک وەرزشی هەوایی گران
👈 وەرزشی ئەیرۆبیکی مامناوەند وەکو ڕۆشتنی بە پەلە، مەلەکردن یان ڕاکردنی لەسەرخۆ، باخەوانی ، پاسکیل لێخورین لە ١٠ میل/کاتژمێر، یاری تێنس، ئیشکردنی ڕۆژانەی ناو ماڵ....
👈 وەرزشی ئەیرۆبیکی گران وەکو شاخەوانی، یاری تۆپی پێ، ڕاکردنی بە پەلە، پاسکیل لێخوڕین بە ١٥ میل/ کاتژمێر....
👈 وەرزشی بەهێزکردنی ماسولکەو هەڵگرتنی قورسایی ٢ جار لە هەفتەیەکدا
👈 خواردنی تەندروست وەکو خواردنی سەوزەو میوە ( هەر یەکەو ٢٠٠ گرام)، دانەوێڵە، پاقلەمەنی، زەیتی زەیتوون، ماسی یان خواردنی دەریایی (هەفتەی دوو جار)، بابەتی شیرەمەنی کەم چەوری، چەرەساتی بێ خوێ ( ٣٠ گرام لە ڕۆژێکدا)، فایبەت (٤٠ گرام لە ڕۆژێکدا).
👈 کەمکردنەوەی خواردنە پڕ چەورییە تێرەکان وەکو (فاست فوود ، کەرەو پەنیری چەور، گۆشتی سووری چەور (کەمتر لە نیوی کیلۆ لە هەفتەیەکدا)، دووگ، کێکی کرێمی و چەور، سۆسج ...),
👈 کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خوێ و شەکر کەمتر لە ٥ گرام لە ڕۆژێکدا
👈 وازهێنان لە خووەکانی وەکو جگەرە و نێرگەلەو خواردنەوە کحولییەکان
👈 چارەسەرکردن و ڕەوینەوەی نەخۆشییە دەروونییەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ
👈 کۆنترۆڵکردن وچارەسەرکردنی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەکو شەکرەو بەرزی پەستانی خوێن و چەورییەکان و قەڵەوی
👈 خەوی پێویست بە جۆرێک لە ٧ سەعات کەمتر نەبێت لە شەو و ڕۆژێکدا
👈 پاک ڕاگرتنی ژینگە
دکتۆر سورکێو لطیف محمود
پسپۆڕی وورد (دکتۆرا-بۆرد) لە نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرەی بۆرییەکانی خوێن
پسپۆڕی (دکتۆرا-بۆرد) لە نەخۆشییەکانی هەناوی، شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن
دبلۆمی ئەوروپی ئیکۆی دڵ
ئەندامی کۆمەڵەی ئەوروپی و ئەمریکی نەخۆشییەکانی دڵ
مامۆستای کۆلێجی پزیشکی/ زانکۆی سلێمانی
بەکالوریۆس لە پزیشکی و نەشتەرگەری گشتی
🔹سلێمانــی ــ نەخۆشخانەی ئینتەر ناشناڵ ــ قاتی دوو ـــ شەقامی توی مەلیک ــ نزیک فولکەی کـــاوە
بۆ پەیوەندی:
٠٧٧١٥٦٢٤٢٤٢
٠٧٥٠١٢٢٣٢٤٢
#دڵ #جەڵتە #تەسکبونەوە #چەوری #دڵەکوتێ #قەستەرە #باڵۆن