کلینکی بیستن و گێژبوون - Hearing & Balance Clinic - عیادة السمع و الدوار

  • Home
  • Iraq
  • Penjwin
  • کلینکی بیستن و گێژبوون - Hearing & Balance Clinic - عیادة السمع و الدوار

کلینکی بیستن و گێژبوون - Hearing & Balance Clinic - عیادة السمع و الدوار وه‌ڵامی پرسیار و كۆمێنته‌كانتان له‌ ڕێگه‌ی ماسنجه‌ره‌وه‌ ده‌درێته‌وه‌

▫️دەستنیشانکردنی پێشوەختەی کێشەکانی گوێ..هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی بیستنبیستن یەکێکە لەو هەستە گرنگانەی کە پشتی پێ دەب...
25/03/2026

▫️دەستنیشانکردنی پێشوەختەی کێشەکانی گوێ..هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی بیستن

بیستن یەکێکە لەو هەستە گرنگانەی کە پشتی پێ دەبەستین بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەوانی تر و تێگەیشتن لە جیهانی دەوروبەرمان. بۆیە پاراستنی لە زوو دەستنیشانکردنی هەر کێشەیەکی گوێچکە دەست پێدەکات. دەستنیشانکردنی پێشوەختەی کێشەکانی گوێ ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ڕێگریکردن لە لەدەستدانی بیستن

زۆرێک لە تێکچوونەکانی گوێچکە بە نیشانە سادەکان دەست پێدەکەن کە ڕەنگە هەندێک بە کەم سەیر بکەن، وەک هەستکردن بە گیران، زەنگی گوێ، لەدەستدانی بیستن وردە وردە، سەرگێژخواردن، یان دووبارەبوونەوەی هەوکردن. پشتگوێخستنی ئەم نیشانانە دەتوانێت ببێتە هۆی ئاڵۆزیی جددیتر بە تێپەڕبوونی کات، کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی هەمیشەیی بیستن یان کاریگەری لەسەر هاوسەنگی و کوالیتی ژیان هەبێت

زوو سەردانی کردنی پزیشک و دەستنیشانکردنی پێشوەختە یارمەتیدەرە بۆ دیاریکردنی هۆکارە بنەڕەتییەکانی کێشەکە، وەک بەرکەوتنی بەردەوامی ژاوەژاو، بەکارهێنانی هێدفۆن بۆ ماوەیەکی درێژ، یان هەندێک نەخۆشی درێژخایەن. ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ چارەسەرکردن

بۆیە بە بەردەوامی پشکنینی بیستن و گوێچکە بکە، بەتایبەتی ئەگەر هەستت بە هەر گۆڕانکارییەکی نائاسایی کرد
____________________
🔹کلینکی بیستن و گێژبوون

📍 ناونیشان : سلێمانی - جاده‌ی ئیبراهیم پاشا - ته‌لاری های كوالێتی - به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌دین

📞 ژمارە موبایل:
07705488858
07501996364

▪️بە زوویی سەردانی پزیشک بکە ئەگەر تووشی لەدەستدانی بیستنی لەناکاو بوویت:لەدەستدانی لەناکاو یان چاوەڕواننەکراوی بیستن شت...
23/03/2026

▪️بە زوویی سەردانی پزیشک بکە ئەگەر تووشی لەدەستدانی بیستنی لەناکاو بوویت:

لەدەستدانی لەناکاو یان چاوەڕواننەکراوی بیستن شتێکی ئاسایی نییە، بەڵکو نیشانەیە بۆ کێشەیەکی گەورەی گوێ کە پێویستی بە دەستبەجێ سەردانیکردنی پزیشک هەیە

لەدەستدانی بیستنی لەناکاو لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا یان چەند ڕۆژێکدا هەستی پێدەکرێت، زۆرجار تەنها یەک گوێچکە کاریگەری لەسەر دەبێت، نیشانەکانی بریتییە لە هەستکردن بە پڕبوون لە گوێچکە، سەرگێژخواردن، یان ناهاوسەنگی. ئەم جۆرە لەدەستدانی بیستنە جیاوازە لە لەدەستدانی بیستنی وردە وردە کە پەیوەندی بە پیربوون یان بەرکەوتنی درێژخایەنی ژاوەژاوەوە هەیە

▪️لە ڕووی پزیشکییەوە چەندین هۆکارێک هەیە بۆ لەدەستدانی لەناکاوی بیستن لەوانە:

• هەوکردنی ڤایرۆسی یان بەکتریا
• کێشە لە دەماری بیستن
• تێکچوونی بەرگری لەش

دەستنیشانکردنی پێشوەختە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە باشترکردنی چانسی چاکبوونەوە. تا زووتر ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت چارەسەری ئاسانتر دەبێت، جا دەرمان بێت یان هەر چارەسەرێک بەپێی هۆکارەکەی ،دواخستنی پشکنینی پزیشکی دەتوانێت ببێتە هۆی لەدەستدانی بیستنی هەمیشەیی

پێویستە هیچ لەدەستدانی بیستنێکی کتوپڕ پشتگوێ نەخرێت، تەنانەت ئەگەر لە سەرەتادا وەک شتێکی بچووکیش دەرکەوێت، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت
______________________
🔹کلینکی بیستن و گێژبوون

📍 ناونیشان : سلێمانی - جاده‌ی ئیبراهیم پاشا - ته‌لاری های كوالێتی - به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌دین

📞 ژمارە موبایل:
07705488858
07501996364

هیوادارین جەژنتان پڕ بێت لە پێکەنین و یادگاری جوان😊📸
19/03/2026

هیوادارین جەژنتان پڕ بێت لە پێکەنین و یادگاری جوان😊📸

هەڵەبجە، گەورەترین هاواری گەلی کوردە
15/03/2026

هەڵەبجە، گەورەترین هاواری گەلی کوردە

▪️پەیوەندی نێوان لەدەستدانی بیستن و تەندروستی دەروونی گەورەساڵان:لەدەستدانی بیستن لە کەسانی گەورەساڵدا تەنیا کێشەیەک نیی...
15/03/2026

▪️پەیوەندی نێوان لەدەستدانی بیستن و تەندروستی دەروونی گەورەساڵان:

لەدەستدانی بیستن لە کەسانی گەورەساڵدا تەنیا کێشەیەک نییە کە پەیوەندی بە توانای بیستنەوە هەبێت؛ کاریگەری فراوانتری لەسەر دەروون و لایەنی کۆمەڵایەتی هەیە

لەدەستدانی بیستنی درێژخایەن دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاد بکات بەهۆی دابڕانی کۆمەڵایەتی و کێشەی پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی دیکە

ئەو کەسانەی کە لەدەستدانی بیستنیان هەیە زۆرجار وردە وردە لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکان دەکشێنەوە بۆ ئەوەی لە کاتی گفتوگۆکاندا تووشی شەرمەزاری نەبن
هەروەها لەوانەیە هۆکار بێت بۆ نەخۆشی لەبیرچوونەوە

بۆیە چاودێری بیستن بەشێکی گرنگە لە پاراستنی تەندروستی گشتی کەسانی بەساڵاچوو. دەستنیشانکردنی پێشوەختەی کێشەکانی بیستن و بەکارهێنانی ئامێری بیستن دەتوانێت پەیوەندی کۆمەڵایەتی باشتر بکات، هەستی گۆشەگیری کەم بکاتەوە
___________________
🔹کلینکی بیستن و گێژبوون

📍 ناونیشان : سلێمانی - جاده‌ی ئیبراهیم پاشا - ته‌لاری های كوالێتی - به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌دین

📞 ژمارە موبایل:
07705488858
07501996364

▪️فشارە دەروونیەکان و کاریگەرییان لەسەر سیستەمی گوێ:سترێس و فشاری دەروونی دەتوانێت کاریگەری ڕاستەوخۆ ناڕاستەوخۆ بکاتە سە...
12/03/2026

▪️فشارە دەروونیەکان و کاریگەرییان لەسەر سیستەمی گوێ:

سترێس و فشاری دەروونی دەتوانێت کاریگەری ڕاستەوخۆ ناڕاستەوخۆ بکاتە سەر سیستمی بیستن بەم شێوەیە:

▫️کاتێك سترێس زۆر دەبێت جەستە هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ و ئادریناڵین دەردەدات ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر ڕۆشتنی خوێن بۆ ناوگوێ و کاریگەری دەکاتە سەرخانە هەستیارەکانی ناوگوێ ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازی بیستن

▫️سترێس و فشارە دەروونیەکان هەندێك جار دەبێتە هۆی زیکەزیك لەگوێدا کە دەکرێت ڕێژەکەی سووك تا قورس بێت

▫️گرژبوونی ماسولکەکەکانی دەوروبەری گوێ و شەویلگە و چانەگە بە تایبەت کاتێك سترێس و فشارەکە لێکخشاندنی ددانەکانی لەگەڵ بێت ئەمەش وادەکات هەست بەکەمی ئاستی بیستن بکرێت

▫️سترێس و دڵەڕاوکێ کاریگەری دەکاتە سەر مێشك لەبەر ئەوەی بیستن تەنها کاری گوێ نییە و مێشك ڕۆڵی سەرەکی دەبینیێت لە پڕۆسێس کردنی دەنگەکان بۆیە دەتوانێت کاریگەری دروست بکات بەتایبەت لەشوێنی قەرەباڵغدا

⛔️زۆرجار کەم بوونی بیستن کاتیەو لەگەڵ کەمبوونی سترێسەکە باش دەبێت
بەڵام ئەگەر سترێس درێژخایەن بێت دەتوانێت گاریگەریەکەی درێژخایەن بێت
_______________________
🔹کلینکی بیستن و گێژبوون

📍 ناونیشان : سلێمانی - جاده‌ی ئیبراهیم پاشا - ته‌لاری های كوالێتی - به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌دین

📞 ژمارە موبایل:
07705488858
07501996364

▪️سەماعەی ناوگوێ:یەکێك لە باوترین جۆرەکانی سەماعە بریتییە لەسەماعەی ناوگوێ (CIC)دوای دابەزینی ئاستی بیستن پزیشك ڕێنمایی ...
09/03/2026

▪️سەماعەی ناوگوێ:

یەکێك لە باوترین جۆرەکانی سەماعە بریتییە لەسەماعەی ناوگوێ (CIC)

دوای دابەزینی ئاستی بیستن پزیشك ڕێنمایی بەکارهێنانی سەماعە دەدات کە بەپێی ئاستی دابەزین و کوالیتی ژیان و تەمەنی نەخۆشەکە جۆرەکەی بۆدیاری دەکرێت

باوترین جۆر کە نەخۆش لەڕووی دەروونی و قەبارەوە زۆر ئاسودەیە لەگەڵی بریتییە لە سەماعەی ناوگوێ ،کە بچووکە و جێگیر دەبێت لەناو کەناڵی گوێ
بۆ ئەو نەخۆشانە گونجاوە کەئاستی بیستنیان لە 60db کەمتربێت

یارمەتی لەدەستدانی بیستنی سووک تا مامناوەند دەدات
لە گەورەکاندا و چەند جۆرێك لەسەماعەی ناوگوێ هەیە و یەکێك لەجۆرەکان دەتوانرێت کۆنێکت بکرێت بە مۆبایلە زیرەکەکانەوە بۆ پەیوەندیکردن و گوێگرتن لەقورئان و میوزیك و........

بۆ زیاتر ئاسوودەبوون لەکاتی بەکارهێنان ئامێری تایبەت بەدروست کردنی سەماعەی ناوگوێ بەردەستە
________________________
🔹کلینکی بیستن و گێژبوون

📍 ناونیشان : سلێمانی - جاده‌ی ئیبراهیم پاشا - ته‌لاری های كوالێتی - به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌دین

📞 ژمارە موبایل:
07705488858
07501996364

▪️کەی لاوازی دەماری بیستن دەبێتە هۆی ئازار؟  لاوازی دەماری بیستن خۆی بەزۆری نابێتە هۆی ئازار،چونکە دەماری بیستن دەمارێکی...
07/03/2026

▪️کەی لاوازی دەماری بیستن دەبێتە هۆی ئازار؟

لاوازی دەماری بیستن خۆی بەزۆری نابێتە هۆی ئازار،چونکە دەماری بیستن دەمارێکی هەستیارە کە تەنها بەرپرسیارە لە بیستن

بەڵام ئازار دەتوانێت ڕووبدات ئەگەر هۆکارێکی دیکەی هەبێت، وەک:

▫️هەوکردنی دەمارەکان (ڤایرۆسی یان بەکتریا)
▫️فشار لەسەر دەمار (گرێ، کیس، یان هەوکردنی توند)
▫️هەوکردنی گوێی ناوەوە یان ناوەڕاست
▫️سەرئێشەی زۆر و تووند یان شەقیقە پەیوەندیدار بە گوێچکە

⛔️ئەگەر لەدەستدانی بیستن + ئازار هەبێت → ڕەنگە کێشەکە تەنها لەگەڵ دەماری بیستن نەبێت
پشکنینی ورد پێویستە بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕاستەقینە
________________________
🔹کلینکی بیستن و گێژبوون

📍 ناونیشان : سلێمانی - جاده‌ی ئیبراهیم پاشا - ته‌لاری های كوالێتی - به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌دین

📞 ژمارە موبایل:
07705488858
07501996364

hearing aid ,smart phoneسەماعە و ئامێرە زیرەکەکانلەپۆستەکانی پێشودا باسی ئاستی دابەزینی گوێ و هۆکارو جۆرەکانی چارەسەرمان...
03/03/2026

hearing aid ,smart phone
سەماعە و ئامێرە زیرەکەکان

لەپۆستەکانی پێشودا باسی ئاستی دابەزینی گوێ و هۆکارو جۆرەکانی چارەسەرمان کرد و یەکێك لەچارەسەر پێویستەکان بەکارهێنانی سەماعە یە کەبەپێی ئاستی دابەزینەکەو تەمەنی نەخۆش و شێوازی ژیانی کەسەکە جۆرەکەی بۆدیاری دەکەین وەك وتمان چەند هۆکارێک هەیە بۆ گوێ گرانی یەكێک لەوانە چوونەسەرەوەی تەمەنە ،هۆکاری بۆماوەیی ،زگماکی کەئەم دوانە لەساڵەکانی سەرەتای تەمەنی(منداڵ و گەنج) کەسەکە توشی گوێ گرانی دەبێت لەگەڵ گەشەی بەردەوامی مرۆڤ و داهێنانەکان و گۆڕانی شێوازی ژیانی مرۆڤ کەبەشێکی زۆری تەکنەلۆجیا داگیری کردوە توانراوە جۆرەسەماعە دروست بکرێت کە یارمەتی نەخۆش دەدات باشتر ببیستێت و تێبگات لەگەڵ ئەوەش کۆنێکتێ مۆبایلی زیرەك و ئایپاد و هەر ئامێرێك ببێت bluetooh ی هەبێت بەمەش کەسەکە دەتوانێت ژیانی تایبەتی خۆی بکات لەتێل فۆن کردن و گوێگرتن و سەیرکردنی هەرشتێك لەمۆبایلەکەی بێ ئەوەی دەنگی مۆبایلی بەرز بکاتەوە چواردەوری بێزارببین کەئەمەش خزمەتی چینی گەنج و مامۆستاو پزیشك و خوێنەر و فەرمانبەران.......هتد دەکات
______________________
🔹کلینکی بیستن و گێژبوون
📍 ناونیشان : سلێمانی - جاده‌ی ئیبراهیم پاشا - ته‌لاری های كوالێتی - به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌دین
📞 ژمارە موبایل:
07705488858
07501996364

▪️کاریگەری شاشە و ئامێرە زیرەکەکان لەسەر گەشەی قسەکردنی منداڵان:لە لەدایکبوونەوە تا نزیکەی ٦ ساڵان، منداڵان پشت بە کارلێ...
26/02/2026

▪️کاریگەری شاشە و ئامێرە زیرەکەکان لەسەر گەشەی قسەکردنی منداڵان:

لە لەدایکبوونەوە تا نزیکەی ٦ ساڵان، منداڵان پشت بە کارلێکی دەنگی لەگەڵ دایک و باوک و دەوروبەریان دەبەستن بۆ فێربوونی وشە و تێگەیشتن لە ڕستە و پەرەپێدانی تواناکانی زمان. لەم قۆناغەدا هەموو وشەیەک، پرسیارێک، گفتوگۆیەک، یان کارلێکی زارەکی لە نێوان منداڵ و دەوروبەریدا ڕاستەوخۆ بەشدارە لە بنیاتنانی وشەسازی و پەرەپێدانی تواناکانی دەربڕین و پەیوەندیکردن
بەڵام بەهۆی بەکارهێنانی زۆری مۆبایلە زیرەکەکان منداڵان کاتێکی زۆرتر لەبەردەم شاشەکاندا بەسەر دەبەن کە ئەمەش هەندێک جار کاریگەری نەرێنی هەیە

لە منداڵانی تەمەن ٦ ساڵ، بەکارهێنانی زۆری ئامێرە زیرەکەکان پەیوەندی بە دابەزینی وشەسازی و توانای دەربڕینەوە هەیە ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی پەیوەندی لە نێوان دایک و باوک و منداڵدا بە درێژایی ڕۆژ
هەروەها کەمبوونەوەی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان لە دەرەوەی ماڵەوە وەک (یاریکردن، قسەکردن لەگەڵ هاورێکانیان)

▪️ئامۆژگاری بۆ بۆ دایک و باوک:

▫️دڵنیابە لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ منداڵەکەت لە کاتی چالاکییەکانی ڕۆژانەدا بە شێوەی زارەکی
▫️کەمکردنەوەی کاتی شاشە بەتایبەت پێش تەمەنی ٢ ساڵی
▫️لەگەڵ منداڵەکەت بە بەردەوامی بخوێنەوە و کات بۆ چالاکی زمانی تەرخان بکە
______________________
🔹کلینکی بیستن و گێژبوون

📍 ناونیشان : سلێمانی - جاده‌ی ئیبراهیم پاشا - ته‌لاری های كوالێتی - به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌دین

📞 ژمارە موبایل:
07705488858
07501996364

کاتی کردنەوە و داخستنی کلینکەکەمان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا:لە کاتژمێر 2 پاش نیوەڕۆ تاکو 6 ئێوارە کراوە دەبێت__________...
19/02/2026

کاتی کردنەوە و داخستنی کلینکەکەمان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا:

لە کاتژمێر 2 پاش نیوەڕۆ تاکو 6 ئێوارە کراوە دەبێت
__________________________
🔹کلینکی بیستن و گێژبوون

📍 ناونیشان : سلێمانی - جاده‌ی ئیبراهیم پاشا - ته‌لاری های كوالێتی - به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌دین

📞 ژمارە موبایل:
07705488858
07501996364

Address

Ibrahim Pasha Street
Penjwin
46012

Opening Hours

Monday 14:00 - 19:00
Tuesday 14:00 - 19:00
Wednesday 14:00 - 19:00
Saturday 14:00 - 19:00
Sunday 14:00 - 19:00

Telephone

+9647705488858

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کلینکی بیستن و گێژبوون - Hearing & Balance Clinic - عیادة السمع و الدوار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category