Hiwa Hospital

Hiwa Hospital Hiwa hospital provides medical care to cancer and blood diseases

نەخۆشخانەی ( هیوا )، نەخۆشخانەیەکی ( 120 ) تەختی تایبەتە بە چارەسەرکردنی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی خوێن. لە ئابی 2007 لە ناوچەی قڕگەی شاری سلێمانی دروستکراوە. ( هیوا ) بە پلەی یەکەم دێت لە رووی زانستیەوە لەسەر ئاستی عیراق و چارەسەر پێشکەش بە هەموو تەمەنەکان دەکات.
رۆژانە ( 300 ) نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوا دەکەن لەو رێژەیە نزیکەی نیوەیان ( 150 ) چارەسەری کیمیاوی تایبەت بە نەخۆشیەکانیان وەردەگرن

نە

خۆشخانەی ( هیوا ) هاوکاربووە تاوەکو سلێمانی بە پایتەختی چارەسەری شێرپەنجە دابنرێت لە عیراقدا بەو پێیەی پزیشکانی پسپۆڕی شارەکانی تری وەک هەولێر و کەرکوک و موسڵ و کەربەلا و کوت و بەغداد لە شاری سلێمانیدا بڕوانامەیان وەرگرتووە کە ژمارەیان لە 100 پزیشک زیاترە .
لە ئێستادا نەخۆشخانەی ( هیوا ) لەهەوڵی ئەوەدایە خزمەتگوزاریەکانی بگەیەنێتە ئاستێکی گونجاو لە ستانداردی جیهانی، وێرای پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگای خێرخوازیشەوە بڕێک لە پێداویستیەکانی بۆ دابیندەکرێت .

04/03/2025

"زۆر قورسە تووشبووی شێرپەنجە بیت و توانای کڕینی چارەسەرت نەبێت"
د. یاد نەقشبەندی: دوو هەژماری بانکیمان هەیە بۆ ناردنی هاوکاری و هەر بڕە پارەیەک بنێردرێت راستەوخۆ دەچێتە خزمەتی نەخۆشانی شێرپەنجە

02/01/2025

ئاماری چاکبوونەوەی تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا زیادی کردووە

05/12/2024

سەنتەری چاندنی مۆخی ئێسک لە نەخۆشخانەی هیوا

04/12/2024

سەنتەری راهێنانەوەی سرووشتیی نەخۆشخانەی هیوایە، سەدان تووشبووی شێرپەنجە یان چاکبووەوە لەم سەنتەرە راهێنان دەکەن.

03/12/2024

ئەمڕۆ ئامێرێکی نوێ بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابینكرا

07/11/2024

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاشکرای دەکات ئەمساڵ لە نەخۆشخانەکە چەند تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون؟ دەشڵێت : هەموویان خەڵکی سلێمانی نین.

04/11/2024

ڕێژەی تووشبوانی شێرپەنجە ئەمساڵ کەمترە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بە جۆرێک 7% تووشبوون کەمی کردووە.
ساڵی ڕابردوو 3656 نەخۆشمان هەبووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ ڕێژەکە بۆ 3359 نەخۆش کەمبۆتەوە، واتە بەڕێژەی 7% تووشبوون کەمی کردووە.

29/10/2024

تیمێکی سەربازی ئیتاڵیا چەند ئامێرێکی پێشکەوتوو بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابین دەکات.

06/10/2024

چەند زانیاریەکی گرنگ دەربارەی نەخۆشیەکەنی مەمک بشێوەیەکی گشتی لەلایەن زۆر بەڕێز دکتۆرە سارە جمیل نظام الدین.

ئاگاداری لە نەخۆشخانەی هیواوەبەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرمان محمد (د.خ) سبەی یەکشەممە پشووی دەبێت بەڵام بەشی فریاكە...
14/09/2024

ئاگاداری لە نەخۆشخانەی هیواوە
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرمان محمد (د.خ) سبەی یەکشەممە پشووی دەبێت بەڵام بەشی فریاكەوتن بەپزیشكی ئێشكگر و كارمەندانەوە ۲٤ كاتژمێر لە پێشوازیتاندایەوە لەهەر رووداوێكی كتووپڕدا دەتوانن سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

31/08/2024

کارمەندێکی نەخۆشخانەی هیوا: ئاواتمان ئەوەیە هیچ کەسێک نەخۆشی و ناخۆشی نەبینێت

31/08/2024

کارمەندێکی نەخۆشخانەی هیوا: دەوامی ئەمڕۆم 24 کاتژمێرە و بەس بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ دانیشتووم

"نەخۆشەکان دوعای خێرمان بۆ دەکەن"

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+533265893

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hiwa Hospital posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Hiwa Hospital:

Share

Category