08/02/2026
کورتەیەک دەربارەی جەڵدەی مێشک و نەشتەرگەریی بۆ جەڵدەی مێشک
بەگشتی دوو جۆرە: خوێن مەین و خوێنبەربوون
خوێن مەین: بریتیە لە گیرانی خوێنبەرێک یان خوێنهێنەرێکی مێشک
خوێن بەربوون: بریتیە لە تەقینی خوێنبەرێک یان خوێنهێنەرێک ی مێشک
زۆرینەی جەڵدەکانی مێشک پێویستی بە #نەشتەرگەریی نیە و سود لە نەشتەرگەریی نابینن، و تەنها پێویستی بە چارەسەر هەیە بە دەرمان و چاودێری لەلایەن پزیشکی مێشک و دەماری هەناویەوە.
بەڵام بەشێک لە جەڵدەکان سودی زۆرباش لە نەشتەرگەریی دەبینن، بۆ دەکردنی خوێنەکە و کەمکردنەوەی فشاری سەر مێشک و کۆنترۆڵ کردنی سەرچاوەی خوێنبەربوونەکە،
یاخود لە کاتی جەڵدەی خوێن مەیندا بۆ دابەزاندنی زەختی ناو کاسەی سەر.
#وێنەکان نەخۆشێکە بەهۆی تەقینی خوێنبەرێکەوە لە بەشی ڕاستی مێشکی توشی خوێنبەربوون و کڵۆبوونی خوێنێکی زۆر بووبوو، کە فشارێکی زۆری لە سەر ناوچەی بینین و جوڵەی پەلەکانی دروستکردبوو، بەوهۆیەوە بینایی چاوەکانی زۆر دابەزیبوون.
نەشتەرگەریی کردنەوەی کاسەی سەر و دەرکردنی هەموو خوێنەکەیمان بۆ ئەنجامدا و خوێنبەرە تەقیوەکەمان بە کەویکردن کۆنترۆڵکرد لەپێناو ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی تەقینی خوێنبەرەکە.
سوپاس بۆخوا پاش یەک ڕۆژ بەتەندروستیەکی زۆرباشەوە گەڕا و نەخۆشخانەی جێهێشت.
د.نەشئەدین عزیز :: پسپۆڕی نەشتەرگەریی مێشک و فەقەرات و دەمارەکان
سلێمانی - نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
جادەی تویمەلیک - نزیک فلکەی کاوەی ئاسنگەر
٠٧٧٠٣١١٠٤٠٤
٠٧٧٤٠٨٧٦٠٠١
٠٧٥٠٢٣٠٢٦٢١