تاقیگەی پزیشکی هانیا

تاقیگەی پزیشکی هانیا تاقیگەی پزیشکی هانیا بۆ شیکاری نەخۆشیەکان بە ستافی کارامە و لێهاتوو بە نوێترین ئامێری پێشکەوتووی سەردەم.
📞 0750 134 83 77
📞 0750 143 14 62

21/04/2026

تاقیگەی پزیشکی هانیا
بۆ شیکاری گشتی نەخۆشیەکان
#کوالیتی
#دڵنیایی



🔸ڕاستی و دروستی ئەنجامی شیکارییەکان بۆ ئێمە و ئێوەش زۆۆر گرنگە بەو مەبەستە:
شیکارییەکان بە ئامێری سەردەمیانە و پێشکەوتوو لە بواری تاقیگەیی ئەنجام دەدرێن و بە کەمترین کات و وردترین ئەنجام.

تاقیگەکەمان هەڵدەستێت بە شیکاری سەرجەم نەخۆشییەکان بە⬇

▪️ئامێری پێشکەوتوو 🎛️
▪️کەمترین کات⌛
▪️ستافێکی کارامە👨‍🍳
▪️هەرزانترین نرخ💰

هـــــــەروەهـــــا
تاقیگەی پزیشکی هانیا هەڵدەستێ بە خزمەتگوزاری تایبەت بەو نەخۆشانەی ناتوانن سەردانمان بکەن، بە وەرگرتنی خوێن لە ماڵەکانتان لەلایەن کارمەندی شارەزا و بە ئەزموون، بەبێ زیادکردنی نرخی شیکاریەکان.

داشکاندنی تایبەتمان دەبێت بۆ سەرجەم شیکارییکان بۆ نەخۆشانی 😷
نەخۆشخانەی_هیوا
نەخۆشانی تالاسیما

(بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ سەرجەم ئازیزانمان)

ژمارەی مۆبایل:
0750 134 83 77
0750 143 14 62
0772 152 42 31

ناونیشان: قەڵادزێ، شەقامی ئاسایشی کۆن، بەرامبەر موبێلیاتی ئیپێک، ناو کلینیکی دکتۆر هۆشمەند.

پشکنینی   Vitamin B9 - Folate testفۆلیک ئەسید، تەنها بۆ خانمانی دووگیان نییە! 🤰زۆربەی خەڵک وا دەزانن Folic Acid تەنها کا...
20/04/2026

پشکنینی
Vitamin B9 - Folate test
فۆلیک ئەسید، تەنها بۆ خانمانی دووگیان نییە! 🤰

زۆربەی خەڵک وا دەزانن Folic Acid تەنها کاتێک پێویستە کە پلان بۆ منداڵبوو هەبێت، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەم ڤیتامینە (B9) یەکێکە لە ئەندازیارە سەرەکییەکانی ناو جەستەمان.

بۆچی جەستەت پێویستی بە فۆلیک ئەسیدە؟
▪︎ دروستکردنی خوێن: فۆلیک ئەسید کارگەی دروستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێنە. کەمیی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی جۆرێکی دیاریکراوی "کەمخوێنی".
▪︎ تەندروستی دڵ: یارمەتی دابەزاندنی ئاستی "هۆمۆسیستین" دەدات، کە ماددەیەکی مەترسیدارە و ئەگەر بەرز بێت، مەترسی جەڵتەی دڵ زیاد دەکات.
▪︎ بەرگری و وزە: یارمەتی گۆڕینی خۆراک دەدات بۆ وزە و سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات.
▪︎ گەشەی خانەکان: بۆ چاککردنەوەی DNA و گەشەی قژ و نینۆکەکان یەکجار گرنگە.

■ نیشانەکانی کەمیی فۆلیک ئەسید چین؟
ماندوێتی و بێهێزیی بەردەوام.
برینی ناو دەم و زمان.
سپیبوونی پێشوەختەی قژ.
سەرئێشە و تێکچوونی مەزاج.

■ سەرچاوە سروشتییەکان: ئەگەر دەتەوێت لە ڕێگەی خۆراکەوە دەستت بکەوێت: (سەوزە گەڵاتۆخەکان، نیسک، پاقلەمەنییەکان، پرتەقاڵ، و جگەر)

تاقیگەی پزیشکی هانیا هەڵدەستێ بە #خزمەتگوزاری تایبەت بەو نەخۆشانەی ناتوانن سەردانمان بکەن، بە وەرگرتنی خوێن لە ماڵەکانتان لەلایەن کارمەندی شارەزا و بە ئەزموون، بەبێ زیادکردنی نرخی شیکاریەکان.

#داشکاندنی تایبەتمان دەبێت بۆ سەرجەم شیکارییکان بۆ نەخۆشانی 😷

نەخۆشانی #تالاسیما

(بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ سەرجەم ئازیزانمان)

ناونیشان: قەڵادزێ، شەقامی ئاسایشی کۆن، بەرامبەر موبێلیاتی ئیپێک، ناو کلینیکی دکتۆر هۆشمەند.

 #خوران و  #سوربونەوەی پێست بێزاری کردووی ؟ بەردەوام دەپژمیت ؟  #پشکنینی IgE ئەنجام بدە.Immunoglobulin E ( IgE ) laborat...
16/04/2026

#خوران و #سوربونەوەی پێست بێزاری کردووی ؟ بەردەوام دەپژمیت ؟

#پشکنینی IgE ئەنجام بدە.

Immunoglobulin E ( IgE ) laboratory test
خوران و سووربوونەوەی پێست بێزاری کردوویت و هەمیشە دەپژمیت یان دوای خواردنی جۆرە خۆراکێک گەدەت تێکدەچێت؟ ڕەنگە جەستەت کاردانەوەی هەبێت بۆ شتێک کە تۆ پێی ناڵێیت "دوژمن"، بەڵام کۆئەندامی بەرگریت وای دەبینێت!

پشکنینی IgE چییە؟ ئەمە پشکنینێکی خوێنە کە ئاستی دژەتەنی (Immunoglobulin E) دەپێوێت. ئەم دژەتەنە وەک "زەنگی مەترسی" وایە؛ کاتێک جەستەت بەر ماددەیەکی حەساسییەت (وەک تۆز، پۆلنی گوڵ، یان جۆرە خۆراکێک) دەکەوێت، IgE زیاد دەکات و دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی حەساسیەت.

■ کەی پێویستە ئەم پشکنینە بکەیت؟
▪︎ ئەگەر تووشی تەنگەنەفەسی دەبیت.
▪︎ ئەگەر ئێکزیما یان خورانی بەردەوامی پێستت هەیە.
▪︎ ئەگەر گومانت هەیە حەساسیەتیت بە (هێلکە، شیر، پاقلەمەنییەکان، یان جۆرە میوەیەک) هەبێت.
▪︎بۆ جیاکردنەوەی نیشانەکانی "هەڵامەت" لە "حەساسیەتی وەرزی".

#داشکاندنی تایبەتمان دەبێت بۆ سەرجەم شیکارییکان بۆ نەخۆشانی 😷
نەخۆشخانەی_هیوا
نەخۆشانی تالاسیما

(بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ سەرجەم ئازیزانمان)

📍ناونیشان: قەڵادزێ، شەقامی ئاسایشی کۆن، بەرامبەر موبێلیاتی ئیپێک، ناو کلینیکی دکتۆر هۆشمەند.

پشکنینی پڕۆتینی   ، سەربازی ونی ناو خوێنت.Complement C4 Testئایا دەزانیت کۆئەندامی بەرگریت تەنها لە "خرۆکە سپییەکان" پێک...
13/04/2026

پشکنینی پڕۆتینی ، سەربازی ونی ناو خوێنت.

Complement C4 Test
ئایا دەزانیت کۆئەندامی بەرگریت تەنها لە "خرۆکە سپییەکان" پێک نایەت؟ گروپێکی تایبەت لە پڕۆتینەکانمان هەیە بە ناوی (Complement Proteins) کە وەک "تیمی پاڵپشتی" کار دەکەن بۆ لەناوبردنی بەکتریا و ڤایرۆسەکان.

🔍 پشکنینی C4 بۆچی دەکرێت؟ ئەم پشکنینە کاتێک داوا دەکرێت کە پزیشک گومانی هەبێت جەستەت "هێرش دەکاتە سەر خۆی" (نەخۆشییە خۆییەکان یان Autoimmune diseases).

⚠️ کاتێک ئاستی C4 نزم دەبێتەوە چی دەگەیەنێت؟
نزمبوونەوەی نیشانەی ئەوەیە کە جەستەت خەریکی "شەڕێکی ناوخۆییە" و ئەم پڕۆتینانەی زۆر بەکارهێناوە و تەواو بوون. زۆربەی کات لەم حاڵەتانەدا دەبینرێت:

● نەخۆشی گورگی سوور (Lupus - SLE): یەکێکە لە گرنگترین پشکنینەکان بۆ چاودێریکردنی ئەم نەخۆشییە.

● هەوکردنی گورچیلەکان: کاتێک بەرگری جەستە زیان بە فلتەرەکانی گورچیلە دەگەیەنێت.

● هەوکردنی جومگەکان (Rheumatoid Arthritis): لە هەندێک جۆری پێشکەوتوودا.

● هەوکردنی بەکتریایی توند: کاتێک جەستە هەموو توانای خۆی بەکاردێنێت بۆ شەڕەکە.
■ بەرزبوونەوەی پشکنینی C4 نیشانەی ئەوەیە کە جەستەت لە دۆخێکی "ئامادەباشی و شەڕێکی توند" دایە.

▪︎ هەوکردنی توند (Acute Inflammation)
سیستەمی (Complement) وەک پڕۆتینەکانی تری جەستە (بۆ نموونە CRP)، لە کاتی هەوکردندا ئاستەکەی بەرز دەبێتەوە. جەستە بڕێکی زۆر لە C4 بەرهەم دەهێنێت بۆ ئەوەی هاوکاری خڕۆکە سپییەکان بکات لە شەڕی دژی میکرۆبەکان.

▪︎ شێرپەنجە (Cancer)
لە هەندێک جۆری شێرپەنجەدا، بە تایبەت ئەوانەی کار دەکەنە سەر سیستەمی بەرگری یان خانەکانی خوێن، ڕەنگە ئاستی C4 زۆر بەرز ببێتەوە وەک کاردانەوەیەکی بەرگری جەستە.
▪︎ گیرانی ڕێڕەوی زراو (Biliary Obstruction)
هەندێک جار کێشەکانی جگەر و زراو دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ناڕاستەوخۆی ئەم پڕۆتینانە لە خوێندا.

▪︎ ئەگەر هەست بە ئازاری جومگە، پەڵەی سووری سەر پێست، یان ماندوێتییەکی نادیار دەکەیت، پشکنینی C4 دەکرێت کلیلی دۆزینەوەی کێشەکەت بێت.

🔹 ئێستا لە تاقیگەکەمان پشکنینی #پڕۆتینی C4 بە باشترین ئامێر و گونجاوترین نرخ ئەنجام دەدرێت.

تاقیگەی پزیشکی هانیا
قەڵادزێ / شەقامی گشتی ئاسایشی کۆن بەرامبەر موبیلیاتی ئیپێک-ناو کلینیکی دکتۆر هۆشمەندی پێست.

19/03/2026



الله أكبر – الله أكبر – الله أكبر.

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە موسوڵمانانی جیهان و کوردستانی ئازیزمان بەتایبەتی دەکەین و هیوادارین بەخۆشی و کامەرانی و سەرکەوتن بەسەرماندا بگەڕێتەوە.

خوای گەورە دەرگاکانی خێرو خۆشی و ئارامی بەسەر موسوڵماناندا بکاتەوەو کوردستان و سەرجەم وڵاتانی موسوڵمانان دوور بێت لە شەڕو ئاژاوەو دووبەرەکی و ناڕەحەتی.. اللهم ئامین.

هەموو ڕۆژێکتان هەرجەژن و شادی و کامەرانی بێت و هەمیشە تەندروست بن.

پشکنینی بەرگری  #ئەنسۆلین .  Resistance Testبەرگری ئەنسۆلین؛ ئەو هۆکارەی نایەڵێت کێشت دابەزێت!ئایا بەردەوام وەرزش دەکەیت...
12/03/2026

پشکنینی بەرگری #ئەنسۆلین .
Resistance Test

بەرگری ئەنسۆلین؛ ئەو هۆکارەی نایەڵێت کێشت دابەزێت!
ئایا بەردەوام وەرزش دەکەیت و خواردن کەم دەکەیتەوە بەڵام کێشت جێگیرە؟ یان هەمیشە هەست بە ماندوێتی و برسێتی دەکەیت؟ ڕەنگە کێشەکە لە "ئیرادە"تدا نەبێت، بەڵکو لە "هۆرمۆنەکانتدا" بێت!

▪️بەرگری ئەنسۆلین چییە؟ بە سادەیی؛ ئەنسۆلین ئەو کلیلەیە کە دەرگای خانەکان دەکاتەوە بۆ ئەوەی شەکر (وزە) بچێتە ژوورەوە. کاتێک تووشی "بەرگری ئەنسۆلین" دەبیت، خانەکانت وەڵامی کلیلەکە نادەنەوە. دەرەنجام: شەکرەکە لە خوێندا دەمێنێتەوە و جەستەش ناچار دەبێت وەک "چەوری ورگ" کۆی بکاتەوە.

▪️نیشانەکان چین؟ (ئەگەر ئەمانەت تێدایە ئاگاداربە):
▪️چەوری دەوروبەری ناوقەد (ورگ): کە بە قورسی دادەبەزێت.

▪️خواستی زۆر بۆ شیرینی: دوای ژەمەکان یەکسەر حەزت بە شتی شیرینە.

▪️ڕەشبوونی پێست (Acanthosis Nigricans): پەڵەی تۆخ لە دەوروبەری مل، بنباڵ یان نێوان ڕانەکان.

▪️خەواڵوویی دوای نانخواردن: هەست بە بێهێزییەکی زۆر دەکەیت.

▪️بەرگری ئەنسۆلین "نەخۆشی" نییە، بەڵکو "ئاگادارکردنەوەیە" پێش ئەوەی تووشی شەکرەی جۆری دووەم ببیت. بە گۆڕینی سیستەمی خواردن (کەمکردنەوەی کاربۆهیدرات) و وەرزش، دەتوانیت ئەم تەمبەڵیەی خانەکانت چاک بکەیتەوە.

🔹لە تاقیگەی هانیا پشکنینی بەرگری ئەنسۆلین ـ Insulin Resistance بە ئامێری پێشکەوتوو گونجاوترین نرخ ئەنجام دەدرێت.

تاقیگەی پزیشکی هانیا هەڵدەستێ بە #خزمەتگوزاری تایبەت بەو نەخۆشانەی ناتوانن سەردانمان بکەن، بە وەرگرتنی خوێن لە ماڵەکانتان لەلایەن کارمەندی شارەزا و بە ئەزموون، بەبێ زیادکردنی نرخی شیکاریەکان.

#داشکاندنی تایبەتمان دەبێت بۆ سەرجەم شیکارییکان بۆ نەخۆشانی 😷

نەخۆشانی تالاسیما
0750 134 83 77
0750 143 14 62
0772 152 42 31

📍ناونیشان: قەڵادزێ، شەقامی ئاسایشی کۆن، بەرامبەر موبێلیاتی ئیپێک، ناو کلینیکی پزیشکی هانیا.

هۆکاری ئازاری بەردەوامی ئازاری  #جومگە و  #ماسولکە چییە؟ئازاری جومگە و ئێسک و ماسولکە زیاتر لە بەساڵاچواندا باوە، بەڵام ...
08/03/2026

هۆکاری ئازاری بەردەوامی ئازاری #جومگە و #ماسولکە چییە؟

ئازاری جومگە و ئێسک و ماسولکە زیاتر لە بەساڵاچواندا باوە، بەڵام هەموو تەمەنێک ئەگەری توشبوونیان هەیە و پێویستە پشتگوێ نەخرێت.

نیشانەکانی ئازاری جومگەکان لە سووکەوە بۆ ناچالاککردن هەن. بەبێ کرکراگە، ئێسکەکان ڕاستەوخۆ لە دژی یەکتر دەجوڵێن کاتێک جومگەکان دەجوڵێن.

نیشانەکان لەوانەیە بریتیبن لە:
»هەڵئاوسان.
»ڕەقبوون یان گەورەبوونی جومگەکان.
»ئیفلیجی.
»ژاوەژاوی جومگەکان، یان کرتەکردن، پتلێدان، یان لێدانی دەنگەکان لە کاتی جوڵاندنی جومگە.
»جووڵەی ئازاربەخش.
»کێشە لە چەمانەوە یان ڕاستکردنەوەی جومگە.
»لەدەستدانی جووڵە.
»سووربوون و گەرمبوون و هەڵئاوسانی جومگە

🔹لەکاتی هەست کردن بە ئازاری ماسولکە و جومگەکان پێویستە پشکنینی پێویست ئەنجام بدەیی بۆ زانینی هۆکاری ئازارەکە و وەرگرتنی چارەسەر پشکنینەکان بریتین لە : -

•کەمی ڤیتامین D3
•کەمی ڤیتامین B12
•کەمی ماددەی کالسیۆم Calcium
• کەمی مەگنسیوم

لە تاقیگەی هانیا پشکنینی تایبەت بە ئازاری جومگە و ماسولکە ئەنجام بدە بە نرخی گونجاو و بە کوالێتیەکی بەرز .

تاقیگەی پزیشکی هانیا هەڵدەستێ بە #خزمەتگوزاری تایبەت بەو نەخۆشانەی ناتوانن سەردانمان بکەن، بە وەرگرتنی خوێن لە ماڵەکانتان لەلایەن کارمەندی شارەزا و بە ئەزموون، بەبێ زیادکردنی نرخی شیکاریەکان.

#داشکاندنی تایبەتمان دەبێت بۆ سەرجەم شیکارییکان بۆ نەخۆشانی 😷

نەخۆشانی تالاسیما

(بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ سەرجەم ئازیزانمان)

ژمارەی مۆبایل:
0750 134 83 77
0750 143 14 62
0772 152 42 31

ناونیشان: قەڵادزێ، شەقامی ئاسایشی کۆن، بەرامبەر موبێلیاتی ئیپێک- کلینیکی پزیشکی هانیا.

پشکنینی هۆرمۆنی ( DHEA - S ) چییە ؟ بۆچی ئەنجام ئەدرێت و باوترین نیشانەکانی بەرزی ڕێژەکەی  چییە ؟ 🔴 شیکاری خوێنە دەست نی...
27/02/2026

پشکنینی هۆرمۆنی ( DHEA - S ) چییە ؟ بۆچی ئەنجام ئەدرێت و باوترین نیشانەکانی بەرزی ڕێژەکەی  چییە ؟

🔴 شیکاری خوێنە دەست نیشانی بڕی هۆرمۆنی ( Dehydroepiandrosterone Sulfate ) دەکات لە خوێندا ، بەبڕی جیاواز لەهەردوو ڕەگەز هەیە بەڵام لە ڕەگەزی نێردا بڕی دەردانی هۆرمۆنەکە زیاترە بۆیە بە هۆڕمۆنێکی نێرینە هەژماردەکرێت .

بەشی زۆری لەلایەن ڕژێنی سەرگورچیلەوە بەرهەم ئەهێنرێت و دەرئەدرێت کە بە (  Adrenal glands ) ناوئەبرێت ، و بەشێکی کەمی لەلایەن کۆئەندامی زاوزێی تایبەت بەهەردوو ڕەگەز ( نێڕ ، مێ ) دەر ئەدرێت .

🔴 بەشێوەیەکی گشتی ئەم شیکارە ئەنجام ئەدرێت بۆ چاودێری کردنی کاری ڕژێنی سەر گورچیلە ( Adrenal Glands ) ، و دەست نیشانکردنی ناڕێکی  ( تێکچوونی هاوسەنگی ) هۆرمۆنەکان و دیارکردنی هۆکاری دەرکەوتنی مووی زیادەو زیپکە لە مێینەدا و زوو چونە تەمەنی هەرزەکاریەوە لە نێرینەدا و دیاریکردنی بونی شێرپەنجەی رژێنەکانی ئەدرینالین.

🔻 باوترین نیشانەکانی بەرزی ڕێژەی ئەم هۆرمۆنە بریتییە لە :

✔️ ناڕێکی سوڕی مانگانە .
✔️ دەرکەوتن و زیابوونی مووی سەر جەستە و بەتایبەت ڕوخسار .
✔️ دەرکەوتنی زیپکە بەڕادەیەکی زۆر .
✔️ ڕوتانەوەی قژ .
✔️  دروست بوونی گرفت بۆ دووگیانی .
✔️بونی کێشە لە هۆرمۆنی پیاوانە تێستێستیرۆن.

❇️لەتاقیگەی هانیا شیکاری بۆ هۆرمۆنی ( DHEA-S ) ئەنجام دەدرێت بە بەرزترین سیستمی کوالیتی و ئامێری پێشکەوتوو.

#داشکاندنی تایبەتمان دەبێت بۆ سەرجەم شیکارییکان بۆ نەخۆشانی 😷

نەخۆشانی #تالاسیما
0750 134 83 77
0750 143 14 62
0772 152 42 31

📍ناونیشان: قەڵادزێ، شەقامی ئاسایشی کۆن، بەرامبەر موبێلیاتی ئیپێک، ناو کلینیکی دکتۆر هۆشمەند.

26/02/2026


بۆ شیکاریی نەخۆشیەکان

تاقیگەکەمان هەڵدەستێت بە شیکاری سەرجەم نەخۆشییەکان بە⬇

▪️ئامێری پێشکەوتوو 🎛️
▪️کەمترین کات⌛
▪️ستافێکی کارامە👨‍🍳
▪️هەرزانترین نرخ💰

🔸ڕاستی و دروستی ئەنجامی شیکارییەکان بۆ ئێمە و ئێوەش زۆۆر گرنگە بەو مەبەستە:
شیکارییەکان بە ئامێری سەردەمیانە و پێشکەوتوو لە بواری تاقیگەیی ئەنجام دەدرێن و بە کەمترین کات و وردترین ئەنجام.

هـــــــەروەهـــــا
تاقیگەی پزیشکی هانیا هەڵدەستێ بە #خزمەتگوزاری تایبەت بەو نەخۆشانەی ناتوانن سەردانمان بکەن، بە وەرگرتنی خوێن لە ماڵەکانتان لەلایەن کارمەندی شارەزا و بە ئەزموون، بەبێ زیادکردنی نرخی شیکاریەکان.

#داشکاندنی تایبەتمان دەبێت بۆ سەرجەم شیکارییکان بۆ نەخۆشانی 😷

نەخۆشانی #تالاسیما

(بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ سەرجەم ئازیزانمان)

ژمارەی مۆبایل:
0750 134 83 77
0750 143 14 62
0772 152 42 31

ناونیشان: قەڵادزێ، شەقامی ئاسایشی کۆن، بەرامبەر موبێلیاتی ئیپێک، ناو کلینیکی دکتۆر هۆشمەند.

کۆمەڵە  #پشکنینی تایبەت بە تەندروستی خانمان.خانمان تەندروستیتان فەرامۆش مەکەن!"زۆرجار خانمان هەست بە ماندوێتی، قژوەرین، ...
24/02/2026

کۆمەڵە #پشکنینی تایبەت بە تەندروستی خانمان.

خانمان تەندروستیتان فەرامۆش مەکەن!"
زۆرجار خانمان هەست بە ماندوێتی، قژوەرین، یان گۆڕانی میزاج دەکەن و وادەزانن تەنها "ماندوێتی ئاسایی کار و ماڵە"، بەڵام لە ڕاستیدا لەشی تۆ دەیەوێت پەیامێکت پێ بڵێت و ئاگادار دەکاتەوە !

پاکێجی تایبەت بە خانمان "تەندروستی خانمان"

▪︎ پشکنینی هۆرمۆنی LH, FSH
▪︎ پشکنینی هۆڕمۆنی شیر Prolactin
هاوسەنگی هۆرمۆنەکان:
🟩بۆ ڕێگری لە کیس و تێکچوونی سوڕی مانگانە، پشکنینی هۆرمۆنەکان (وەک FSH, LH, Prolactin) پێویستن بۆ ئەوەی هەمیشە لە بارێکی دەروونی و جەستەیی جێگیردا بیت.

▪︎ پشکنینی چەورییەکان lipid profile
▪︎ پشکنینی خوێن CBC
▪︎ ئاسنی خەزنکراو Ferritin

کۆنترۆڵکردنی کەمخوێنی (Anemia):
🟩بەهۆی سوڕی مانگانە و دووگیانییەوە، خانمان زیاتر لە پیاوان تووشی کەمیی ئاسن دەبن. پشکنینی CBC و Ferritin کلیلی وزە و ڕەنگینی دەموچاوتە.

▪︎ غوددە TSH
🟩تێکچوونی غودە لە خانماندا زۆر باوترە. ئەگەر کێشت بەبێ هۆکار زیاد دەکات یان زۆر هەست بە سەرما دەکەیت، پشکنینی TSH وەڵامەکەت دەداتێ.

▪︎ ڤیتامین دی VITAMIN D
▪︎زینک Zinc
🟩نهێنی پێست و قژ (Vitamins):
پێش ئەوەی پارەیەکی زۆر لە کرێم و شامپۆ خەرج بکەیت، ئاستی Vitamin D3 و zinc بزانە.
▪︎مەگنیسیۆم Magnesium

شیکارییەکان بە ئامێری سەردەمیانە و پێشکەوتوو لە بواری تاقیگەیی ئەنجام دەدرێن و بە کەمترین کات و وردترین ئەنجام.

هـــــــەروەهـــــا
تاقیگەی پزیشکی هانیا هەڵدەستێ بە #خزمەتگوزاری تایبەت بەو نەخۆشانەی ناتوانن سەردانمان بکەن، بە وەرگرتنی خوێن لە ماڵەکانتان لەلایەن کارمەندی شارەزا و بە ئەزموون، بەبێ زیادکردنی نرخی شیکاریەکان.

#داشکاندنی تایبەتمان دەبێت بۆ سەرجەم شیکارییکان بۆ نەخۆشانی 😷

نەخۆشانی تالاسیما

(بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ سەرجەم ئازیزانمان)

ژمارەی مۆبایل:
0750 134 83 77
0750 143 14 62
0772 152 42 31

ناونیشان: قەڵادزێ، شەقامی ئاسایشی کۆن، بەرامبەر موبێلیاتی ئیپێک، ناو کلینیکی دکتۆر هۆشمەند.

مانگی   پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە گشت موسڵمانانی جیهان و کوردستان بە تایبەتی دەکەین، داواکارین لە خوای گەو...
17/02/2026

مانگی

پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە گشت موسڵمانانی جیهان و کوردستان بە تایبەتی دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە ڕۆژ و پەرستش و پاڕانەوەکانتان قبوڵبکات و ئەو مانگە بکات بە مایەی خێر و بەرەکەت و ئاشتی و دڵخۆشی بۆ سەرجەم موسڵمانان.

هیوای تەندروستیەکی باش دەخوازین بۆ سەرجەم خۆشەویستانمان.

تاقیگەی هانیا
قەڵادزێ/ شەقامی گشتی ئاسایشی کۆن بەرامبەر موبیلیاتی ئیپێک-کلینیکی دکتۆر هۆشمەندی پێست.

پشکنینی بەکتریای  #گەدە (مەعیدە) لە ڕێگای هەناسەوە لە تاقیگەی هانیا بەردەستە.Urea Breath Testبەکتریای  #مەعیدە H.Pylori ...
08/02/2026

پشکنینی بەکتریای #گەدە (مەعیدە) لە ڕێگای هەناسەوە لە تاقیگەی هانیا بەردەستە.
Urea Breath Test
بەکتریای #مەعیدە H.Pylori ‌ئەم حاڵەتە زۆر بەر بڵاوە و ڕێژەیەکی زۆری خەڵک هەیانە و زۆر جار بە خۆیان نازانن چونکە هێشتا کاریگەری دروست نەکردووە، ئەگەر بۆ چەند ساڵێک ئەو بەکتریایەت هەبێت و چارەسەر وەرنەگریت وردە وردە دەیکات بە قرحەی گەدە ئەم بەکتریایە پێی ئەوترێت
( ‌Helicobacter Pylori )

ئەم بەکتریایە لەناوپۆشی گەدە دروست دەبێت و دەچێتە ناو توێژاڵی لینجایی گەدەوە ... وا لە گەدە ئەکات وردە وردە ئەو لینجاییە لەدەستبدات و ڕێگە خۆش ئەکات بۆ سوتانەوەو سوربوونی بەشێک لەچینی ناوەوەی گەدە و ئینجا دوای ماوەیەک وای لێ دێت ئەیکات بە برین ئیتر دوای ماوەیەك بە شێوەیەک بەرەو خراپی دەچێت کە کەسەکە لەگەڵ ڕشانەوە خوێنی دەبێت.

🔺 رێگەکانی توشبوون:
نەخۆشییەکە لەڕێگەی پیسایی، دەم و دەستەوە دەگوازرێتەوە، ئەمەش کاتێك کەسێك دەستی بەم بەکتریایە پیسبووبێت، یان کەسەکە خۆراکێکی پیسبوو بەم بەکتریایە بخوات، ئەوا مەترسی تووشبوونی هەیە.

🔺 نیشانەکانی بوونی بەکتریایی گەدە :
① زیادبوونی غازات و سک ئاوسان .
② هێڵنج و ڕشانەوە .
③ زیادبوونی قرقێنە.
④ نەمانی ئیشتها و زوو تێر بوون .
⑤ دابەزینی کێش.
⑥ ناخۆش بوونی بۆنی هەناسە.
⑧ ئازاری سەر گەدە.
⑨ هەستکردن بە ئازار لە قۆڵنج.

⛔️ ️ مەترسدییەکانی بوونی بەکتریای H. pylori لە گەدە:
بڵاوترین ئەو نەخۆشییانەی کە بەکتریای گەدە دروستییان دەکات بریتین لە برینی گەدە، ھەوکردنی گەدە و شێرپەنجەی گەدە ئەگەر بۆماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامبێت و چارەسەر نەکرێت.

🔹بێگومان باشترین جۆری دەستنیشان کردنی ئەم بەکتریایە پشکنینە لە ڕێگای #هەناسە ، کە خۆشبەختانە لە ئێستادا لە تاقیگەکەمان بە باشترین ئامێر و لە ڕێگای #کاربۆن۱۲ وە کە سەلامەتە بۆ #منداڵ و ئافرەتی دووگیان ئەنجام دەدرێت.

تاقیگەی پزیشکی هانیا هەڵدەستێ بە خزمەتگوزاری تایبەت بەو نەخۆشانەی ناتوانن سەردانمان بکەن، بە وەرگرتنی خوێن لە ماڵەکانتان لەلایەن کارمەندی شارەزا و بە ئەزموون، بەبێ زیادکردنی نرخی شیکاریەکان.

داشکاندنی تایبەتمان دەبێت بۆ سەرجەم شیکارییکان بۆ نەخۆشانی 😷
نەخۆشخانەی_هیوا
نەخۆشانی تالاسیما

(بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ سەرجەم ئازیزانمان)

ژمارەی مۆبایل:
0750 134 83 77
0750 143 14 62
0772 152 42 31

ناونیشان: قەڵادزێ، شەقامی ئاسایشی کۆن، بەرامبەر موبێلیاتی ئیپێک، ناو کلینیکی دکتۆر هۆشمەند.

Address

قەڵادزێ، شەقامی ئاسایشی کۆن، بەرامبەر مۆبیلیاتی ئیپێک، ناو کلینیکی دکتۆر هۆشمەند
Qala Diza

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی پزیشکی هانیا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to تاقیگەی پزیشکی هانیا:

Share

Category