دكتور.پشدەر محمد وەیس

دكتور.پشدەر محمد وەیس د.پشدەر محمد وەيس
پسپؤري نه خوشيه كا ن ونەشتەرگەری قور?

جوانکاری لووت ‎🔰 ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لووت👃‎🔰لەلایەن👨‍⚕️دکتۆر (پشدەر محمد وەیسی) پزیشکی پسپۆڕ لەنەشتەرگەری قوڕ...
01/01/2026

جوانکاری لووت ‎🔰 ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لووت👃
‎🔰لەلایەن👨‍⚕️دکتۆر (پشدەر محمد وەیسی) پزیشکی پسپۆڕ لەنەشتەرگەری قوڕگ و لووت و گوێ وجوانکاری
‎ لووت و گوێ
‎ by Local anaesthesia بە بەنجی مەوزوعی بە تازەترین ئامێری جوانکاری و بەبێ فتیلەی ناو لووت

‎ ماستەر لە نەخۆشی و نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ و جوانکاری لوت
HD( ORL-HNS)
‎🔰پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری گوێ.
‎🔰پسپۆڕی نەشتەرگەری لەوزەتێن و جیوبەکانی لووت
OtoRhinoLaryngologist
‎🔰ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی قوڕگ و لووت و گوێ و نەشتەرگەری سەرومل کوردستان-عیراق IkSO(H&NS)
‎🔰ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی ئەمریکی بۆ نەخۆشی و نەشتەرگەری لووت MARS
‎🔰ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی ئەوروپی بۆ نەخۆشی و نەشتەرگەری لووت
MERS
هاوڕێی کۆلێژی ئەمریکی بۆ نەشتەرگەری FACS
‎📱ژ.موبایلی عیادەو کلینیکی پزیشک: ٠٧٧٠٩٣٠٩٦٨٥-٠٧٥٠١٥٨٧٨٢٨
‎دكتۆر.پشدەر محمد وەیس

22/12/2025

✅ هۆکارەکانی سەرسووڕان
سەرسووڕان هۆکاری زۆرە، بەڵام ئەوانە باس دەکەین کە پەیوەندی بە پسپۆڕی قووڕگ و لووت و گوێ هەیە.

✔ سەرسووڕانی جێگۆڕکی:
نەخۆش هەست بە سەرسووڕان دەکات و هێڵنج یان ڕشانەوە، ماوەکەی زۆر کورتە تەنها چەند چرکەیەکە، بەڵام لەوانەیە ئەوەندە تووند بیگرێت نەخۆش نەزانێت چەندە تووشی سەرسووڕان بووە. نەخۆش زۆر جار لە ماوەی ساڵێك چەند جار دووبارە تووش دەبێتەوە.
ئەو جۆرە سەرسووڕانە لەخۆیەوە دروست نابێت بەڵکو ئەو کاتە دروست دەبێت کە نەخۆش سەری دەجوولێنێت بۆ لایەك یان بۆ خوارەوە یان سەرەوە، یان کاتێك پاڵدەکەوێت یان دەیەوێت خۆی بسوڕێنێت لەکاتی پاڵدانەوەی لەناو جێگادا.
هۆکارەکەی هەوکردنی گوێ ی ناوەڕاست نیە بەڵکو هۆکارەکەی بریتیە لە ناتەواوی یەك تووشی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی هاوسەنگی دەبێت لە گوێ ی ناوەوە.
هەندی چار لە دوای بەرکەوتنی سەر بە زەبرێکی دەرەکی دروست دەبێت کە زۆربەی کات هەردوولای گوێ یەکانی دەگرێتەوە.
دەست نیشانکردنی بەهۆی نیشانەکانی دەبێت، پێویستی بە پشکنینی تاقیگەیی و تیشك نیە.
چارەسەرەکەی پێویستی بە دەرمانی دژە سەرسووڕان نیە، بە ئەنجامدانی جۆرە جوولەیەکی تایبەت لە لایەن پزیشکەوە بۆ نەخۆش ئەنجام دەدرێت کە ناودەبرێت بە جوولەی ئیپلی.
ئەو جۆرە جوولەیە لە چەند هەنگاوێکی کورت پێك دێت کە لە نۆرینگە ئەنجام دەدرێت بۆ نەخۆش، ڕێژەی سەرکەوتنی گەلێك بەرزە. دەگمەن نەخۆش پێویستی بە دووبارەبوونەوە دەبێت.
++++++++++++++++++
✔ نەخۆشی مینیەر:
نەخۆشی مینیەر بۆ زیاتر لە جارێك تووشی سەرسووڕان دەبێت و دەڕشێتەوە، کە چەند کاتژمێرێك دەخایەنێت، دوایی نەخۆش ووردە ووردە هەست بە باش بوون دەکات، زۆر بە تووندی تووشی دەبێت، لە خۆیەوە دروست دەبێت.
ئەو کەسانەی ئەو نەخۆشیەیان هەیە، لە هەمان کاتی هەست بە لاوازی بیستن دەکەن لەگەڵ ناڕەحەتی و ئازار لە گوێدا لەگەڵ دروست بوونی دەنگە دەنگ. ئەو کێشانە لە یەك گوێ ڕوودەدات، بەڵام لەوانەیە ئەگەر چارە نەکرێت هەردوو گوێ یەکانی بگرێتەوە.
چارەسەرەکەی بە دەرمان دەکرێت، دەگمەن پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت.
+++++++++++++++++++

✔ هەوکردنی دەماری هەشتەمی مێشك:
ئەو دەمارە بەرپرسیارە لە ڕاگرتنی هاوسەنگی لەش و بیستن، بە هۆی ڤایرۆسەوە تووشی هەوکردن دەبێت، نەخۆشەکە لە ناکاو تووشی سەرسووڕان دەبێت و ڕشانەوەی لەگەڵ دادەبێت کە ماوەی چەند ڕۆژێك دەخایەنێت.
نیشانەکانی ئەو جۆرە هەوکردنە زۆر بە جەڵتەی مێشك دەچێت، بۆیە زۆر گرنگە لە یەکتری جیاواز بکرێنەوە.
دەستنیشانکردنی بە نیشانەکانی دەبێت، دەگمەن پێویستیمان بە تیشك و پشکنینی خوێن دەبێت.
چارەسەرەکەی برتیە لە چەند جۆرە دەرمانێك بۆ ڕاگرتنی سەرسووڕان و ڕشانەوە لەگەڵ وەستاندنی هەوکردنەکە.
++++++++++++++++++

ℹ هەندی هۆکاری تر هەن وەکو بوونی واکس لە ناو گوێ ی دەرەوە کە دەبنە هۆی لاوازی بیستن، بە تایبەت لەوانەی زۆر دەستکاری گوێ یان دەکەن یان ئەو کەسانەی کە بە تەمەنن. هەروەها ئەو کەسانەی کە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ هەوکردنی گوێ ی ناوەڕاستیان هەبووە. یان هەوکردنی لەناکاوی گوێی ناوەیان هەبووە.

دکتۆر
صلاح عبدالواحد سلێمان

16/12/2025
جوانکاری لووت ‎🔰 ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لووت👃‎🔰لەلایەن👨‍⚕️دکتۆر (پشدەر محمد وەیسی) پزیشکی پسپۆڕ لەنەشتەرگەری قوڕ...
15/12/2025

جوانکاری لووت ‎🔰 ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لووت👃
‎🔰لەلایەن👨‍⚕️دکتۆر (پشدەر محمد وەیسی) پزیشکی پسپۆڕ لەنەشتەرگەری قوڕگ و لووت و گوێ وجوانکاری
‎ لووت و گوێ
‎ by Local anaesthesia بە بەنجی مەوزوعی بە تازەترین ئامێری جوانکاری و بەبێ فتیلەی ناو لووت

‎ ماستەر لە نەخۆشی و نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ و جوانکاری لوت
HD( ORL-HNS)
‎🔰پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری گوێ.
‎🔰پسپۆڕی نەشتەرگەری لەوزەتێن و جیوبەکانی لووت
OtoRhinoLaryngologist
‎🔰ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی قوڕگ و لووت و گوێ و نەشتەرگەری سەرومل کوردستان-عیراق IkSO(H&NS)
‎🔰ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی ئەمریکی بۆ نەخۆشی و نەشتەرگەری لووت MARS
‎🔰ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی ئەوروپی بۆ نەخۆشی و نەشتەرگەری لووت
MERS
هاوڕێی کۆلێژی ئەمریکی بۆ نەشتەرگەری FACS
‎📱ژ.موبایلی عیادەو کلینیکی پزیشک: ٠٧٧٠٩٣٠٩٦٨٥-٠٧٥٠١٥٨٧٨٢٨
‎دكتۆر.پشدەر محمد وەیس

18/11/2025
14/10/2025

▪️لاوازی دەماری بیستن چییە؟

لە دەستدانی بیستن بەهۆی لاوازی دەمارە هەستیارەکان جۆرێکە لە لەدەستدانی بیستن کاتێک ڕوودەدات کە دەماری بیستن یان خانە هەستیارەکانی گوێی ناوەوە کە بەرپرسن لە گۆڕینی شەپۆلی دەنگی بۆ سیگناڵی دەمار کە دەنێردرێت بۆ مێشک تێکدەچێت

بە سادەیی گوێچکە دەنگ وەردەگرێت، بەڵام مێشک بە ڕوونی سیگناڵەکە وەرناگرێت بەهۆی کەموکوڕییەک لە دەمارەکە

▪️هۆکارە باوەکان :

1. پیربوون : خانە هەستیارەکان لەگەڵ تەمەندا لاواز دەبن، هەروەها باوترین هۆکارە بۆ لەدەستدانی بیستنی هەمیشەیی لە کەسانی پێگەیشتوودا
2. دەنگی بەرز:بەرکەوتنی بەردەوام یان لەناکاو بە دەنگی بەرز زیان بە خانەکانی گوێچکە دەگەیەنێت
3. دەرمان :هەندێک لە دژە زیندەییەکان و دەرمانی شێرپەنجە لەوانەیە زیان بە دەماری بیستن بگەیەنن
4. هەوکردنی ڤایرۆسی یان بەکتریا
بۆ نموونە: هەوکردنی پەردەی مێشک، یان ڤایرۆسەکانی وەکو کۆکە، سورێژە، یان ئەنفلۆنزا، کە لەوانەیە کاریگەری لەسەر گوێی ناوەوە هەبێت
5. خوێن مەین لە گوێی ناوەوە
دەبێتە هۆی تێکچوونی لەناکاوی خانەکان کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی لەناکاوی بیستن
6- برینداربوونی سەر یان شکانی ئێسک
لەوانەیە ڕاستەوخۆ زیان بە دەماری بیستن بگەیەنێت
7. نەخۆشی بەرگری ناوەوەی گوێ
کە تیایدا سیستەمی بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر خانەکانی ناو گوێی ناوەوە

▪️ نیشانەکان:

• لەدەستدانی بیستن وردە وردە یان لەناکاو
• سەختی تێگەیشتن لە قسەکردن بەتایبەت لە ژاوەژاودا
• زەنگی گوێ
• ناوبەناو سەرگێژخواردن یان لەدەستدانی هاوسەنگی
• بیستنی دەنگەکان بەڵام بەشێوەیەکی ناڕوون

▪️ ئایا زیانەکانی دەماری بیستن دەتوانرێت چارەسەر بکرێت؟

بەداخەوە خانە دەمارییەکان دووبارە دروست نابنەوە، بۆیە زۆرجار زیانەکان هەمیشەیی دەبن

بەڵام چەندین چارەسەری جێگرەوە هەیە:
• ئامێری بیستن: یارمەتی گەورەکردنی دەنگەکان دەدات
• چاندنی گوێچکە: لە حاڵەتەکانی زیانێکی زۆردا
__________________________
🔹کلینکی بیستن و گێژبوون

📍 ناونیشان : سلێمانی - جاده‌ی ئیبراهیم پاشا - ته‌لاری های كوالێتی - به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌دین

📞 ژمارە موبایل:
07705488858
07501996364

Address

Shaqamiasaish
Qala Diza
SAIDALIASHNA

Telephone

9647709309685

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دكتور.پشدەر محمد وەیس posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to دكتور.پشدەر محمد وەیس:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category