Chyadost pharmacy دەرمانخانەی چیادۆست

  • Home
  • Iraq
  • Qaladiz
  • Chyadost pharmacy دەرمانخانەی چیادۆست

Chyadost pharmacy دەرمانخانەی چیادۆست دەرمانخانەی چیادۆست، دەرمانخانەیەکی فەرمیە لە شاری قەڵادزێ لە ژێر شەرپەرشتی پژیسکی دەرمانساز.

26/09/2024

دەرمانخانەی چیادۆست✅
📍دەرمانخانەی چیا دۆست قەڵادزێ چوار ڕیانی شێخەڵا
💊💊💊

✅💯بۆ دەستكەوتنی بڕاندە جیهانیەكانی دەرمان وپێداویستی پزیشكی

✅💯لەدەرمانخانەكەمان ڕەچاوی باری دارایی نەخۆش ونەخۆشیە درێژخایەنەكان بەتایبەت كراوە بەهاوكاری كردن وكەمترین بڕی قازانج

🔴بەسەرپەرشتی ستافێكی شارەزای خاوەن ئەزمون لەپزیشكی دەرمانسازو یاریدەدەری دەرمانساز

🟣بەهیوای سەلامەتی وتەندروستی بۆ
‎هاوشاریانمان

14/11/2022

--- ئەو خۆراکانەی دژی بەرز بوونەوی فشاری خوێنن :
--- بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی بەرزی فشاری خوێنیان هەیە ، کۆمەڵێک خۆراک هەیە کە ڕێگە دەگرن لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن کە گرنگترینیان ئەمانەن :
١ --- سەوزە گەڵاتۆخەکان : چونکە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەک کەلەرم ، گەڵای چەوندەر ،سپێاخ ، کاهوو ، بڕۆکلی .
٢ --- بێریەکان : وەک بلوبێری ، شلێک ، تووتڕک .
٣ --- چەوندەر : بڕێکی زۆر ناتریتد ئۆکسایدی تێدایە کە یارمەتی کشان و کردنەوەی بۆریەکانی خوێن ئەدات .
٤ --- شۆڤان
٥ --- ماسی سەلموون و ماکڕیڵ و ئەو جۆرە ماسیە چەورانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا سێ .
٦ --- فستق ، چوالەی سەوز ، هەنار .
٧ --- سیر ، ڕیحانە ، گوڵەمێخەک ، جاترە .
٨ --- ڕەشکە و دەنکی کەتان .
٩ --- زەیتی زەیتوونی ئەسڵی نەپاڵێوراو .
١٠ --- شوکۆلاتەی تۆخ.
١١ --- مۆز
١٢ -- شیری بێ چەوری و ماستی بێ چەوری .
--- ئەم خۆراکانە پێویستە ڕۆژانە بخۆرێن ، لە بری خوێ ئەو گژوگیایانە وەک بەهارات لە چێشت لێنان بەکار بێن ، بەڵام هیچ کاتێک نەخۆش نابێت واز لە دەرمانی دابەزینی فشاری خوێن بێ نێت بێ ڕاویژکردن لەگەڵ پزیشکەکەی .

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی سەنتەری پێشکەوتووی خۆراکەوە
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/kamaranrasoolz/
بێ زه‌حمه‌ت پرسیاره‌کان به‌ مه‌سج بنێرن

هاوشاریانی بەڕێز....شەوانە دکتۆری گشتی لە عیادەکەمان نەخۆش دەبینێت....نرخی بلیت..تەنها (3000}دینارەبەهیوای سەلامەتیتان.....
27/10/2022

هاوشاریانی بەڕێز....
شەوانە دکتۆری گشتی لە عیادەکەمان نەخۆش دەبینێت....
نرخی بلیت..تەنها (3000}دینارە
بەهیوای سەلامەتیتان......

🌟CoughCare Syrup🌟☘️ڕووەکی و سروشتی بۆ چارەسەری کۆکە و قورگ ئێشە☘️🇨🇿باشترین بڕاندی ووڵاتی چیک Dr. Muller🇨🇿✅ شەکری تێدانیە...
16/10/2022

🌟CoughCare Syrup🌟

☘️ڕووەکی و سروشتی بۆ چارەسەری کۆکە و قورگ ئێشە☘️

🇨🇿باشترین بڕاندی ووڵاتی چیک Dr. Muller🇨🇿

✅ شەکری تێدانیە
✅ رووەکی و سروشتی
✅ گونجاوە بۆ منداڵ و گەورە
✅ مادەی کحولی تێدا نییە و نابێتە هۆی گێژبوون
✅ تامێکی خۆشی هەیە

💯سروشتیترین شروبی کۆکە 💯 بێ شەکر 💯

گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی
✅ نەخۆشی شەکرەیان هەیە
✅ کیتۆ دایت دەکەن
✅ ئارەزووی خواردنی شەکر ناکەن

🌟CoughCare Syrup🌟

✅بەهۆی پێکهاتە سروشتی و ڕووەکییە ناوازەکەی لینجی ناو ڕێڕەوی هەوا شی دەکاتەوە و ڕزگارت دەکات لە لینجی و بەڵغەم و پیسی.
✅هەروەها بەهۆی توانای ئارامکردنەوەی ماسوولکەکانی کۆ ئەندامی هەناسە و دروستکردنی ڕووپۆشێکی نەرم بۆ پارێزگاری لە ناوپۆشی بۆریەکانی کۆئەندامی هەناسە، لە ئەنجامدا لە کۆکەی وشک رزگارت دەکات.
✅کاریگەری دژە میکرۆب و دژە هەوکردن، کە ڕۆڵی کاریگەری دەبێت لە زوو چاکبوونەوە.

🌟🌟چارەسەرێکی سروشتی بۆ کۆکەیەکی نا سروشتی.

📍لە م Chyadost pharmacy دەرمانخانەی چیادۆست ی بەردەستە.

هۆکارەکانی گرژی قۆلۆن...٭بەهاراتی و بیبەری توند(تیژ)٭بەکارهێنانی شیرو بەرهەمەکانی..هەڵبەت ئەگەر کێشەی قۆلۆنت نەبێت کێشەی...
11/08/2022

هۆکارەکانی گرژی قۆلۆن...
٭بەهاراتی و بیبەری توند(تیژ)
٭بەکارهێنانی شیرو بەرهەمەکانی..هەڵبەت ئەگەر کێشەی قۆلۆنت نەبێت کێشەی نیە ..بەڵام کە هه تبوو زیاتری دەکات....
٭خواردنی ماددە ڕیشاڵیەکان بەشێوەیەکی کەم......
٭کەم خواردنەوەی ئاو..بەتایبەت لەدوای خواردنی قورس و وشک.....
٭زۆر بەکارهێنانی موادی غازی ..بەتایبەت لە کاتی برسیەتی زۆر کاریگەریە خراپەکەی زیاتر دەبێت....
٭دڵەڕاوکێ و ترس.....گرنگرترین خاڵی درووست بوونی نەخۆش قۆڵۆنن.....
٭خواردنەوەی قاوەو چاو کافاین بەشێوەیەکی زیاد...
٭ئا ٭غریب محمد٭

نەخۆشی کۆلێرا چیە نیشانەکانی و چارەسەری چیە ؟کولێرا: نەخۆشییەکى بەکترییە، (واتە بەهۆى جۆریک بەکتریاوە بڵاو دەبێتەوە)، کە...
16/06/2022

نەخۆشی کۆلێرا چیە

نیشانەکانی و چارەسەری چیە ؟

کولێرا: نەخۆشییەکى بەکترییە، (واتە بەهۆى جۆریک بەکتریاوە بڵاو دەبێتەوە)، کەتوشى مرۆڤ دەبێت،لەڕێگەى چونە ژوورەوەى بەکتریاى ((Vibrio -choleraبۆناو گەدەو ڕیخۆڵەکان (کۆئەندامى هەرس). کەبەشێوەیەکى کتوپڕمرۆڤ توشی سکچون وڕشانەوەیەکى زۆر توند دەبێت.

نەخۆشییەکى ((fico oralواتە گواستنەوەى لەپیسی یەوە بۆدەم. زۆر زوو بڵاودەبێتەوەو ئەم بەکتریایە(فترە حضانە)کەى واتە: گەشەى لەدوو سەعاتەوە تا پێنج ڕۆژە، هەروەها ئەم بەکتریایە بۆماوەیەکى دوورودرێژ لەئاوى ناخاوێن و شوێنە شێدارەکـــــاندا دەمێنێتەوە.

*سەرچاوەى ئەم بەکتریایە:-
1-پیسى کەسی تووش بوو
2-هەڵگرى میکرۆبەکە

*ڕێگاکانى بڵاوبوونەوەى

1-لەڕێگەى خواردن و خواردنەوە، کەپیس بوبێت بەم میکرۆبە واتەبەکتریاى (viblro cholera)
2-پیسبوونى ئاوى خواردنەوە بەپاشەڕۆى مرۆڤ کەپێکهاتووە لەجۆرەهاى میکرۆب.
3-چونە ژوورەوەى بەکتریاکە ڕاستەوخۆ لەڕێگەى بەکارهێنانى شتى پیس بۆ ناودەم.
4-هەروەها لەوشوێنانەى کەپیسبوە بەم بەکتریایە، مێشوولە دەورى هەیەلەگواستنەوەى دا.

* نیشانەکانى ئەم نەخۆشی یە:-
1-سکچونێکى توند لەشێوەى ئاوى برنج دایە
2-بەدوایدا ڕشانەوەیەکى کتوپڕ.
کەدەبنە هۆى لەدەست دانى بڕێکى زۆرى ئاووخوێ ی لەش، کەدەبێتە هۆى لاوازى لەکارى گورچیلەدا، کتوپڕ لەدەستدانى ئەم بڕە زۆرەى ئاوو خوێیەى لەش دەبێتە هۆى مردن گەر قەرەبوو نەکرێتەوە بەشێوەیەکى زۆر خێرا لەڕێگەى دەمو دەمارەوە دەبێتە هۆی مردن بەهۆی لەکارکەوتنى گورچیلەکانى.

*چارەسەر:
1-پێدانەوەى شلەمەنى لەدەستچو لەڕێگەى:-
-دەمەوە بەپێدانى شلەمەنى وەک (ئاو-شەربەت-شیر-گیراوەى دیکسترۆلایت...هتد)
-لەڕێگەى دەمارەوە بەپێدانى مغزى بەشێوەیەکى زۆر خێرا.
2پێدانی دژە زیندەگی (anti biotic).
*ڕێنمایی خۆپارێزی
1-لەڕوانگەیی نەخۆشەکەوە (تووشبوو)
-ئاگادارکردنەوەو جیاکردنەوەى کەسى توش بووکەنابێ تێکەڵاو بکرێت
-پاک کردنەوەى بەردەوامى نەخۆشەکەو جلوبەرگ و شوێنەکەى.
-لابردنى پاشماوەکان بەشێوەیەکى تەندروست.
2-لەڕوانگەى گشتى یەوە (واتە ڕێنمایی بۆ خەڵکى بەگشتى)
-گرنگیدان بەپاک وخاوێنى ژینگەو، دابینکردنى ئاوى خاوێن بۆ خواردن لە ڕێگەى:
( کوڵاندنى ئاو بۆ خواردنەوە تا پلەیەکى بەرز).
-نەخواردنى سەوزەوات ئەگەر زانرا لەوکاتانەدا نەخۆشیەکە بڵاوبۆتەوە
-نەخواردن و قەدەغەکردنى خواردن و خواردنەوەى سەردانەپۆشراوو دەستگێڕو عارەبانەکان.
-شۆردنى هەردوودەست بەئاووسابون، دواى دەرچوون لەتەوالێت و پێش هەموو خواردنێک

👩🏻‍⚕️Payraw Jalal....

26/05/2022

بۆ ئەوەی لە جەڵتەی دڵ بەدووربیت پێویستە چی بکەیت.؟
(بس دەمەوێت بیخوێنەوە نە لایکم دەوێت نە کۆمێنت زۆر ھیلاک بوم تا ھەموو زانیاریەکەم وەرگرت و نوسیم چونکە ئامانجم خزمەتکردنە بە مرۆڤایەتی.)🌿
کۆبونەوەی چەوری لە خوێنبەرەکاندا ھۆکاری سەرەکی🌿 جەلتەی دڵە و لەم سەردەمەدا کوشندەترین ھۆکاری مردنە و رۆژانە خەڵکێکی زۆر بە جەڵتەی دڵ دمرن .
بۆ ئەوەی لە جەڵتەی دڵ بەدووربیت پێویستە ئاگاداری ئەو خواردنانە بیت کە دەیخۆیت، بۆ رێگریکردن لە کەڵەکەبوونی چەوری لە خوێنبەرەکاندا و کەمکردنەوەی چەوریە زیانبەخشەکان ئەم خواردنانە بخۆ🌿
1. ماسی:
ماسی باشترین خواردنە و پێویستە مانگی بەلای کەمەوە دووجار بخورێت، ترشی چەوری ئۆمێگا 3”ی تێدایە کە رێژەی چەورییە باشەکان زیاد دەکات و چەوریە خراپەکان دادەبەزێنێت، بەوەش ڕێگە لە جەڵتەی دڵ دەگرێت.🌿
2. مزرەمەنییەکان:🌿
مرزەمەنییەکان لیمۆ و پرتەقاڵ و سندی دەگرێتەوە، توێژینەوەکان دەریان خستووە خواردنی مزرەمەنییەکان رێگە لە گیرانی خوێنبەرەکان دەگرێت.🌿
3. گوێز:🌿
گوێز یەکێکی ترە لەو خواردنانەی سوودی بۆ دڵ زۆرە، لەبەر ئەوەی ترشی چەوری ئۆمێگا 3"ی تێدایە کە یارمەتی پاککردنەوەی خوێنبەرەکان دەدات .
4. تۆوی کەتان:
تۆوی کەتان دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئومێگا3"و ریشاڵی و کالسیۆم،یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی خوێنبەرەکان و پاراستنی کەسەکە لە جەڵتەی دڵ، بەڵام پێویستە زۆر🌿 نەخورێت🌿.
5. زەردەچەوە🌿:
زەردەچەوە بەھارتێکی زۆر بەسوودە بۆ دڵ و پێویستە لە ژەمە خواردنەکاندا بەکاربھێنرێت.🌿
6. چای سەوز🌿:
توێژینەوەکان لە ژاپۆن دەریخستووە رۆژانە خواردنەوەی چای سەوز رێگە لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک دەگرێت و مەترسی مردن بەرێژەی 16% کەمدەکاتەوە.🌿
7. دارچینی🌿:
دژەئۆکسیدی تێدایە کۆنترۆلی رێژەی شەکر و چەوری🌿 لەخوێندا دەکات ، بەوەش رێگە لە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی دڵ دەگرێت.🌿
8. ھەنار🌿:
ھەنار یەکێکە لە میوە خۆشەکان و پێویستە رۆژانە بخورێت، رێگە لە نەخۆشیەکانی دڵ دەگرێت و لە مەترسی جەڵتەی دڵ ئەتپارێزێت🌿.
بەھیوای تەندروستیەکی باش بۆ ھەمووان لە دوعای باش بێبەشمان مەکەن.....
د..ڕۆژین مەهدی....

جەژنتان پیرۆز بێت....شەش شت کە پێویستە نەیانکەیت دوای نان خواردن1- چا مەخۆوە راستەوخۆ دوای نان خواردن چونکە ڕێژەیەکی زۆر...
03/05/2022

جەژنتان پیرۆز بێت....
شەش شت کە پێویستە نەیانکەیت دوای نان خواردن

1- چا مەخۆوە راستەوخۆ دوای نان خواردن چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە ترشەلۆکی تيدایە ئەمەش وادەکات پرۆتین بە گرانی هەرس بێت

2- میوە مەخۆ : چونکە دەبێتە هۆی ئاوسانی سک بۆیە پێویستە بە لایەنی کەم کاتژمێرێک دوای نان خواردن ئینجا میوە بخورێت

3-قایشی پانتۆڵەکەت شل مەکەوە دەبێتە هۆی لێک ئاڵانی ریخۆڵە

4-وەرزش و مەلەوانی مەکە ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن چونکە بەهۆی چونی رێژەیەکی زۆر لە خوێن بۆ ماسولکەکان خوێنێکی کەم بۆ کۆئەندامی هەرس دەچێت و بەمەش کرداری هەرس کەم دەکات.

5- مەخەوە : خەوتنی راستەوخۆی دوای خواردن دەبێتە هۆی کەم هەرس بونی خواردنەکە.

6-جگەرە مەکێشە : کێشانی یەک جگەرە دوای نان خواردن یەکسانە بە کێشانی دە جگەرە لە کاتی ئاسایی( ئەگەری تووشبوون بە شێر پەنجە زۆر زیاد دەکات )

 #ڕۆژووگرتن توانای مێشک بەرەو پێش دەبات و تەرکیزێکی زیاتر بە مرۆڤ دەبەخشێت، ھەروەھا پەستانی دەروونی کەمدەکاتەوە.دەرمانخا...
06/04/2022

#ڕۆژووگرتن توانای مێشک بەرەو پێش دەبات و تەرکیزێکی زیاتر بە مرۆڤ دەبەخشێت، ھەروەھا پەستانی دەروونی کەمدەکاتەوە.

دەرمانخانەی #چیادۆست
قەڵادزێ~بازاڕی شێخاڵا.

Address

Qaladiz

Opening Hours

Monday 08:30 - 23:30
Tuesday 08:30 - 23:30
Wednesday 08:30 - 23:30
Thursday 08:30 - 23:30
Friday 13:30 - 23:00
Saturday 08:30 - 23:30
Sunday 08:30 - 23:30

Telephone

+9647501824525

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Chyadost pharmacy دەرمانخانەی چیادۆست posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Chyadost pharmacy دەرمانخانەی چیادۆست:

Share