بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین

  • Home
  • Iraq
  • Rania
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین Formal page of General Health Directorate of Raparin

تیممەکانمان لەچاودێری تەندروستی ڕاپەڕین ئەمڕۆ بەرواری 8/3/2026سەردانی بەشێک لەهەفتەبازاڕو فرۆشگاو مارکێت و گۆشت فرۆشەکان...
09/03/2026

تیممەکانمان لەچاودێری تەندروستی ڕاپەڕین ئەمڕۆ بەرواری 8/3/2026
سەردانی بەشێک لەهەفتەبازاڕو فرۆشگاو مارکێت و گۆشت فرۆشەکانی ناوشاری ڕانیەو دەوروبەریان کرد لەئەنجامدا سێ فرۆشگا ئاگادارکرانەوە ، یەک هەفتەبازاڕیش غەڕامەکرا بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستیەکان .

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز( کاکەمین حاجی حمد) لێپرسراوی مەڵبەندی تەندروستی چوارقوڕنە  دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی ب...
08/03/2026

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز( کاکەمین حاجی حمد) لێپرسراوی مەڵبەندی تەندروستی چوارقوڕنە دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیانەوە .

لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات و سەبوری كەس و كار وخانەوادەکەیان بدات .


اناللە واناالیە راجعون

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین

کارلەسەرگرفتەکانی نەخۆشخانەی ڕانیە دەکرێت و خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان زیاد دەکرێن    لەبەردەوامی بەدواداچوون و بەسەرکرد...
08/03/2026

کارلەسەرگرفتەکانی نەخۆشخانەی ڕانیە دەکرێت و خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان زیاد دەکرێن

لەبەردەوامی بەدواداچوون و بەسەرکردنەوەی ناوەندە تەندروستیەکان لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان لیژنەی باڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی گرفتەکان سەردانی نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیەیانکرد و دوای بەسەرکردنەوەی سەرجەم بەشەکان چەند ڕاسپاردەیەک ئامادەکران لەوانە

ـ ڕێکخستنەوەی کۆگای دەرمانی نەخۆشخانەو تێکەڵکردنەوەی دەرمانخانەکان و دانانی سەرپەرشتیارێک بۆ کاروباری دەرمان لەنەخۆشخانەکە لەپێناوخزمەتی زیاتری هاوڵاتیان.

ـ کاراکردنەوەی سیستەمی سیمی پرایڤێت لە هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکەو چالاککردنەوەی بەشی چاودێری چڕ.

ـ ڕاسپاردنی سەرجەم لیژنەکان بۆ جیاکردنەوەو تەلەفکردنی کەل و پەلە لەکارکەوتووەکان.

ـ دانانی میکانیزمێک و خشتەیەکی یاسایی و هاوسەنگ بۆ ئێشکگری پزیشکانی پسپۆڕ لەپێناو کەمکردنەوەی احالە بۆ دەرەوەی نەخۆشخانەکە.

خولێکی فریاگوزاری بۆ سەرپەرشتیاران و ئەندامانی کۆمپانیاکانی حەج و عەمڕە بەڕێوەچوو​بە مەبەستی پاراستنی گیان و تەندروستی م...
03/03/2026

خولێکی فریاگوزاری بۆ سەرپەرشتیاران و ئەندامانی کۆمپانیاکانی حەج و عەمڕە بەڕێوەچوو

​بە مەبەستی پاراستنی گیان و تەندروستی میوانانی ماڵی خودا و ئامادەکاری بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ، بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی حەج و عەمڕەی ڕاپەڕین، خولێکی یەک ڕۆژەی دەربارەی "فریاگوزارییە سەرەتاییەکان" بۆ سەرپەرشتیاران و ئەندامانی کۆمپانیاکانی حەج و عەمڕە ڕێکخست.
​ئامانجی سەرەکی ئەم خولە، پێدانی ڕێنماییە بە ڕێبەرانی قافڵەکان لەسەر زانیاری تەندروستی پێویست، تا لە کاتی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا ببنە فریادڕەسی حاجیانی هەرێم بە گشتی و سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بە تایبەتی.
​ناوەڕۆکی خولەکە:
​خولەکە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، تێیدا لەلایەن بەڕێز (حسن احمد مصطفی)، لێپرسراوی یەکەی پتەوکردنی تەندروستی، وانەکان بە هەردوو شێوازی تیۆری و کرداری وترانەوە. تەوەرەکان جەختیان کردەوە لەسەر:
​چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە کتوپڕەکان (بورانەوە، ماندوێتی گەرما، برینداری).
​ئەنجامدانی شێلانی دڵ و هەناسەی دەستکرد بە شێوازێکی زانستی.
​ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییە گوازراوەکان لە کاتی قەرەباڵغیدا.
​خزمەتکردنی حاجیان ئەرکێکی پیرۆزە و دابینکردنی سەلامەتییان لە پێشینەی کارەکانمانە.

​ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین
٢٠٢٦/٣/٣

ئاگاداری.....
03/03/2026

ئاگاداری.....

بڕی  ٤٩٠ کارتۆن چکلێتی جۆری دارلین  دەستی بەسەرداگیرا  لەلایەن کارمەندانی یەکەی پشکنینی خۆراک لە مەرزی کێلێ  بەهۆی ئەوەی...
26/02/2026

بڕی ٤٩٠ کارتۆن چکلێتی جۆری دارلین دەستی بەسەرداگیرا لەلایەن کارمەندانی یەکەی پشکنینی خۆراک لە مەرزی کێلێ بەهۆی ئەوەی بەرواری شەش مانگ زیاتری لێ درا بوو کەلەگەڵ ڕێنماییەکان یەکناگرێتەوە

سەردانی تیمیێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆگرفت و پێداویس...
25/02/2026

سەردانی تیمیێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆگرفت و پێداویستیەکان و هەروەها دەستپێکردنەوەی نەشتەرگەری نیمچە تایبەت لەنەخۆشخانەکە ، کەماوەیەکی زۆرە وەستاوە و بەهۆی دەستپێکردنەوەی ئەونەشتەرگەریانە کارئاسانی زۆر بۆ هاوڵاتیان دەکرێت.

تەندروستی ڕاپەڕین و پۆلیسی ڕاپەڕین جەخت لەهەماهەنگی کاری پێکەوەیی نێوانیان دەکەنەوەپێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۰۲٦/۲/۲٤ بەڕێز( دڪ...
24/02/2026

تەندروستی ڕاپەڕین و پۆلیسی ڕاپەڕین جەخت لەهەماهەنگی کاری پێکەوەیی نێوانیان دەکەنەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۰۲٦/۲/۲٤
بەڕێز( دڪتۆر/ سەفەر حسن )بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بەئامادەبوونی بەشێک لەستافی دیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان پێشوازیکرد لە
بەڕێز (عمیدی مافپەروەر/ جبار خضر ) بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕاپەڕین و بەشێك لە ئەفسەرانی یاوەری لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین.

لەدانیشتنەکەدا جەخت لەهەماهەنگی کاری پێکەوەیی نێوان هەردو بەڕێوەبەرایەتی کرایەوە بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندیدارن بەهەردوولا لەپێناو پشخستی کاروباری ڕۆژانەوخزمەتی هاوڵاتیان .

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

دووکارگەی دروستکردنی شیرینی غەڕامەکران و سێ کارگەی تریش ئاگادارکرانەوەتیمەکانمان لەچاودێری تەندروستی سەردانی بەشێک لەشوێ...
23/02/2026

دووکارگەی دروستکردنی شیرینی غەڕامەکران و سێ کارگەی تریش ئاگادارکرانەوە

تیمەکانمان لەچاودێری تەندروستی سەردانی بەشێک لەشوێن کارەکانی فرۆشتن و دروستکردنی شیرینی و مارکێتەکانیان کرد لەشاری ڕانیە و لەبەرپابەندنەبوون بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستیەکان دوو شوێن کار غەڕامەکران و سێ دانەیش ئاگادارکردنەوەیان پێدرا ...

لەڕێگەی دابینکردنی ئامێری زیاتر ئاستی کارکردنی تاقیگەکانی سنورەکە بەرزتردەکرێتەوە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین  بەڕ...
22/02/2026

لەڕێگەی دابینکردنی ئامێری زیاتر ئاستی کارکردنی تاقیگەکانی سنورەکە بەرزتردەکرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بەڕێز د. سەفەر حسن بە یاوەری ستافێکی بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی تاقیگەی ناوەندی ڕانیەیانکردو لەنزیکەوە بەدواداچوونی کاروباری ڕۆژانەی تاقیگەکەیانکردو گوێبیستی ڕاوسەرنجی بەڕێوەبەرو کارمەندانبوون تایبەت بەپێشخستنی زیاتری سەنتەرەکە.

تاقیگەی ناوەندی ڕانیە لەسەرئاستی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین زۆرترن پشکنینی جۆراوجۆری تێدا دەکرێت و زۆربەی ئەنجامی کۆتایی پشکنینەکانی هەندێ لەنەخۆشیەکان لەوتاقیگەیە بڕیاری کۆتایی لێوەدەدرێت.

21/02/2026

ڕۆژوو تەندروستی.

چۆن گورچیلەکانمان بپارێزین لەوشکبووەنەوە لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان.

ئامێرێکی پزیشکی گرنگ و پێویست بۆ بانکی خوێن لەقەڵادزێ دابینکرالەچوارچێوەی هەوڵەبەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی   تەندر...
18/02/2026

ئامێرێکی پزیشکی گرنگ و پێویست بۆ بانکی خوێن لەقەڵادزێ دابینکرا

لەچوارچێوەی هەوڵەبەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین وبەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و ستافی بەڕێوەبردنی بەڕێوەبەرایەتی ، بۆخزمەتی زیاتری هاوڵاتیان، لەبەر پێویستی سنورەکە و خزمەتی ئەو هاوڵاتیانەی پێوستیان بەخوێنە ئامێرێکی پزیشکی جۆری cell separator کە تایبەتە بەلێکجیاکردنەوەی پێکهاتەکانی خوێن بەبڕی 51ملیۆن دینار بۆ بانکی خوێن لەقەڵادزێ دابینکرا

Address

Rania Highway
Rania
00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین

تەندروستی تۆ گرینگترین ئامانجی ئێمەیە