Dr. Zmnako Osman Hamza دکتۆر زمناکۆ عثمان همزة

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • Dr. Zmnako Osman Hamza دکتۆر زمناکۆ عثمان همزة

Dr. Zmnako Osman Hamza دکتۆر زمناکۆ عثمان همزة پسپۆری هەناوی و دڵ و شەکرە و غوددە و هەرس و جگەر

سوپاس  بۆ خوا وەرگیرام  وەکو خوێندکاری دکتۆرا  لە بەشی هەرس و جگەری بۆردی  عێڕاقی . زۆر سوپاس  بۆ هاوژینی  خۆشەویستم  کە...
14/06/2024

سوپاس بۆ خوا وەرگیرام وەکو خوێندکاری دکتۆرا لە بەشی هەرس و جگەری بۆردی عێڕاقی .
زۆر سوپاس بۆ هاوژینی خۆشەویستم کە پاڵپشتم بوو . زۆر سوپاسی مامۆستا خۆشەویستەکانیشم کە زۆر یارمەتیدەرم بوون . هەریەك لە د.تەها کەربولی، د. موهەنەد سەلامی، د. ئەیهاب سەعيد .
الحمدلله انقبلت طالب دكتوراه في قسم الجهاز الهضمي والكبد ببوردالعراقي.
اتوجه بشكري العميق لشريكة حياتي التي كانت سندا لي
واوجه بشكري لأساتذتي الاعزاء لمساندتهم اياي کل من د. طه كربولي، د.مهند السلامي، د.أيهاب سعيد .

لە ڕۆژی جیهانی پەرستاراندا پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاڕاستەی پەرستارانی بەڕێز دەکەم بە تایبەت  هاوژینی خۆشەویستم کە هەمیشە پا...
12/05/2024

لە ڕۆژی جیهانی پەرستاراندا پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاڕاستەی پەرستارانی بەڕێز دەکەم بە تایبەت هاوژینی خۆشەویستم کە هەمیشە پاڵپشتم بووە. ئەرکی ئەم توێژە جێگەی ڕێزە،هیوادارم بە مەزەندەی ئەرك و ماندووبوونیان پێزانین بکرێن.

05/05/2024

ڕوونکردنەوەیەکی کورت لەسەر نەخۆشی ڕەبۆ

ڕوونکردنەوەیەک لەسەر شێوازی ئاو خواردنەوە لە مانگی رەمەزاندا
23/03/2024

ڕوونکردنەوەیەک لەسەر شێوازی ئاو خواردنەوە لە مانگی رەمەزاندا



✔️ ئاو خواردنەوەی پێویستە بۆ رێگریکردن لە وشکبوونەوەی جەستە و فەرمانە گرنگەکانی لەش سوودی تایبەتی خۆی هەیە .

✔️ ڕۆژانە وا باشترە کاتەکانی ئاو خواردنەوە دابەش بکرێت ، لە ڕووی زانستیەوە کەسی ڕۆژووگر پێویستە لانیکەم ٨ پەرداخ ئاو بخواتەوە بە جۆرێک ٤ پەرداخ لە دوای بەربانگ ئاوەکەش باشترە کە ساردنەبێت بۆ ئەوەی کرداری هەرس خێراتر بکات ، زیادەڕۆییش نەکرێ لە خواردنەوەی ئاودا چونکە دەبێتە هۆی هەلئاوسانی گەدەو سەرگێژبوون و بێتاقەتی .

✔️ بۆ کاتەکانی شەو ٢ پەرداخ ئاو پێویستە .

✔️ بۆ کاتەکانی پارشێو خواردنەوەی ٢ پەرداخ پێویستە .

✔️ زیادەڕۆییکردن لە خواردنەوەی ئاو جگە لەوەی کە هیچ سوودێک ناگەیەنێت بەلکو لە جیاتی خەزنکردنی لەلەشدا بە پاڵاوتنی گورچیلە رەت دەبێت و دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی میزکردن .

✔️ لە بری ئەوە پێویستە بایەخ بە خواردنی ئەو سەوزە و میوانە بدرێت کە رێژەی زۆر ئاوی تێدایە وەکو ( خەیار ، …. ) لەگەل خۆ بە دوورگرتن لە زۆر خواردنەوەی ئەوە مادانەی کە کافایینی زۆر تێدایە وەک ( چا ، قاوە ، ….. ) .

❤️ بەهیواین تەندروستت بن ❤️

#دکتۆر
زمناکۆ عوسمان همزە
دکتۆرا ( بۆرد ) لە نەخۆشییەکانی هەناوی و دڵ .

لە بەرئەوەی چا مادەی (تانین )ی  تێدایە ڕێگری دەکات لە مژینی ئاسن لە ڕیخۆڵە . بۆ دوورکەوتنەوە لەم کاریگەرییە نەرێنییە پێو...
20/01/2024

لە بەرئەوەی چا مادەی (تانین )ی تێدایە ڕێگری دەکات لە مژینی ئاسن لە ڕیخۆڵە . بۆ دوورکەوتنەوە لەم کاریگەرییە نەرێنییە پێویستە ئەو کەسانەی نەخۆشی کەمی ئاسنیان هەیە لانیکەم کاتژمێرێك پێش نان یان دوای نان چا بخۆنەوە.

گرنگی نانی بەیانی لە ڕووی تەندرووستیەو: خواردنی نانی بە دەبێتە هۆی چالاککردنی یادەوەری و بەخشینی ووزە بە جەستە لەگەڵ ڕاگ...
25/12/2023

گرنگی نانی بەیانی لە ڕووی تەندرووستیەو:
خواردنی نانی بە دەبێتە هۆی چالاککردنی یادەوەری و بەخشینی ووزە بە جەستە لەگەڵ ڕاگرتنی هاوسەنگی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و جێگیرکردنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ ، ڕێگریشە لە زیادبوونی کێش بە تایبەت بۆ ئەوانەی هەوڵی دابەزاندنی کێشیان دەدەن . کاتی دیاریکراو بۆ نانی بەیانی لە کاتژمێر ٦ بۆ ١٠ ، باشترین کات پێش کاتژمێر ٨ . لە دوای کاتژمێر ١٠ هیچ خواردنێك بە نانی بەیانی دانانرێت هەتا ئەگەر جۆری خواردنەکەشی وەک نانی بەیانی بێت.

خەوی تەندروست: لە ڕووی زانستییەوە  مرۆڤی ئاسایی پێویستی بە ٧ کاتژمێر خەوە ،باشترین کاتیش بۆ خەوتن کاتژمێر ١٠ بۆ ١١ شەو  ...
10/12/2023

خەوی تەندروست:
لە ڕووی زانستییەوە مرۆڤی ئاسایی پێویستی بە ٧ کاتژمێر خەوە ،باشترین کاتیش بۆ خەوتن کاتژمێر ١٠ بۆ ١١ شەو خەوێکی بەردەوام و بێ پچڕاندن بێت . باشترین کاتیش بۆ هەستان لە خەو کاتژمێر ٦ بۆ ٧ بەیانییە. خەوزڕان یان کەمخەوی هۆکارێکە بۆ زیاتربوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن و قەڵەوی و خەمۆکی و بەرزبوونەوەی چەوری. بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

14/11/2023

خۆشەویستان لە ئێستادا نۆرینگەی تایبەتی خۆم لە شاری ڕانیەی خۆشەویستە ( شەقامی سەرەکیی ناو بازاڕ ، بەرامبەر بەنزینخانەی کۆن) .ڕۆژانی شەمە تا چوارشەممە لە خزمەتتان دەبین ، بە هیوای تەندروستییەکی باش بۆ ئێوەی خۆشەویست.

جەژنی قوربان لە هەموو لایەک پیرۆزبێت هیوای تەندروستیەکی باش و لەشساغیتان بۆ دەخوازم
08/07/2022

جەژنی قوربان لە هەموو لایەک پیرۆزبێت هیوای تەندروستیەکی باش و لەشساغیتان بۆ دەخوازم

چاوپێکەوتنم لە کەناڵی کوردسات لە بارەی کاریگەری ئامێرە فێنککەرەوەکان لەسەر کۆئەندامی هەناسە.
05/07/2022

چاوپێکەوتنم لە کەناڵی کوردسات لە بارەی کاریگەری ئامێرە فێنککەرەوەکان لەسەر کۆئەندامی هەناسە.

Address

شەقامی سەرەکیی ناو بازاڕ بەرامبەر بەنزینخانەی کۆن
Ranya

Opening Hours

Monday 15:00 - 19:00
Tuesday 15:00 - 19:00
Wednesday 15:00 - 19:00
Thursday 15:00 - 19:00
Saturday 15:00 - 19:00
Sunday 15:00 - 19:00

Telephone

+9647708573636

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Zmnako Osman Hamza دکتۆر زمناکۆ عثمان همزة posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category