سەنتەری تیشک لە رانیە

سەنتەری تیشک لە رانیە Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from سەنتەری تیشک لە رانیە, Hospital, Ranya.

23/07/2021
ئازارەکانی بەشی خوارەوەی پشتناوچەی  ئازار  بەڕەنگی سووور ئاماژەی بۆ کراوە ، شوێنی ئازارەکە دەیسەلمێنێ کێشە لەکام بڕبڕە ه...
20/01/2021

ئازارەکانی بەشی خوارەوەی پشت

ناوچەی ئازار بەڕەنگی سووور ئاماژەی بۆ کراوە ، شوێنی ئازارەکە دەیسەلمێنێ کێشە لەکام بڕبڕە هەیە، ژمارەی بڕبڕەی زیان پێگەیوو دەزانی

وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەرەوە؟
تەمەنت چەندە؟
لەکەیەوە تووش بوویت؟
بەچی توشی ئەم نەخۆشیە بوویت؟
1بەهۆی بڵند کردنی قوڕسایی یان بەرکەوتنی بەهێز ؟
2بەهۆی سەرمای زۆر خۆدانەپۆشین؟
3بەهۆی ئیلتهابی زۆری خوێن؟
4بەهۆی بوونی کێشە لە گورچیلەکانت،
5 بەهۆی کەمی جوولە و کارنەکردنی بەردەوام.

بەشی خوارەوەی پشت پێک هاتووە لە پێنج بڕبڕە، لە خوارەوە بۆسەرەوە دەژمێردرێن بەناوەکانی
L1 L2 L3 L4 L5

وەڵامەکان
گەر بەهۆی بڵندکرنی قوڕسایی یان پێکان یان جولەی لەناکاو تووشی ئازاری پشت بووی ،نمونە نەخۆش دەڵێت تەنێکی قوڕسم بڵندکرد گوێم لە کرتەیەک بوو لە ‌پشتم ، دوای ئەم کرتەیە تووشی ئازار بووم ، بەگوێرەی ڕەنگی سوورەکە دەزانین کام بڕبڕەت توشی ئینزیلاق بوە ، بەگوێرەی ڕێژەی ئینزیلاقەکە چارەسەری هەیە بەچەندین شێواز.

گەر نەخۆش بلێت بەهۆی سەرماوە تووشی ئەم ئازارە بووم ، ئەوە مانای وایە تووشی تەشەنوج بووە ، چارەسەری ئاسانترە ، بە مەساجکردنی شوێنی تەشەنوجەکە بەزەیتی زەیتوون پاشان داپۆشینی شوێنەکە بە نایلۆنێکی تەنک تاکو بەیانی یان چەند کاتژمێرێک ، لەگەڵ وەرگرتنی دەرمانی ئازار شکێن،

هۆکارێکی تری ئازاری پشت : خەڵک بەگشتی لە ماڵەوەن جولەیان کەمە ،یان فەرمانبەرن بۆماوەیەکی دوورو درێژ لەسەر کورسی دادەنیشن ، بەمەش ماسولکەکانیان زۆر بێهێز دەبێت ، بەتایبەتی ماسولکەکانی تەنیشت فەقەراتەکانی بەشی خوارەوەی پشت . بەمەش هۆکاری سەرەکی خزینی فەقەراتەکانە ، یان تکلس بۆ فەقەڕاتەکان دروست دەبێت، جگە لەمەش و پالدانەوەی زۆروو دۆشەکی خراپ کاریگەری زۆریان هەیە لەسەر کەسانی بێ جوولە، وەرزش بۆ ئەم جۆرە کەسانە باشترین دەرمانە گەر چل ڕۆژ، ڕۆژانە یەک سەعات وەرزش بکەن بەجدی، هیوای چاکبوونەوەت زۆر زۆرە، وە بۆماوەی ساڵێک دەتوانن بێ کێشە ترس بژین ،
بەڵام ئەوکەسانەی جولەیان زۆرە ماسولکەکانیان زۆر بەهێزترە ئەگەری تووشبونیان بە ئینزیلاق کەمترە،

گەرنەخۆش بەقوڕسایی و پێکان تووش ئینزیلاق نەبووبێت ، گەر نەخۆش بەسەرما تووشی تەشەنووج نەبووبێت ، ئەوا ئەگەری هەیە ئیلتهابی خوێنی هەبێت ، بەم شێوەیە ئیلتهابەکە ئاشکرا دەبێت، مەساج کردنی شوێنی ئازار کەمێ بەتووندی ،
گەر ناوچەی ئازارەکە ڕەنگی گۆڕا بۆ ڕەنگێکی سووری وەک تەماتە ئەوا نیشانەی ئیلتهابە ، نەخۆشەکە دەتوانێ بۆ دڵنیابون پشکنینی خوێن بکات بۆزانینی ڕێژەی ئیلتهابەکە و وەرگرتنی چارەسەر بۆ ئیلتهابەکە بڕۆ لای دکتۆر ،

جارجاریش هۆکاری ئازاری بەشی خوارەوەی پشت لە وانەیە هۆکارەکە بوونی کێشە بێت لە گورچیلەکان ئیجا ئیلتهابی گورچیلە بێت یان ڕەمڵ بێت یان بەردی گورچیلەبێت، ئەم جۆرە کێشانە لای دکتۆری تایبەت بە گورچیلە و میزەڕۆ چارەسەری هەیە بە پێی جۆری نەخۆشەیەکە،

چارەسەری ئینزیلاق
چارەسەر لەڕێگای وەرزشی تایبەت بە ئینزیلاق ، لە یوتوب وشەی ریاضة الفقرات یان تمارین الفقرات بنووسە بەدەیان جۆر وەرزشی بەسوودت دەداتێ هەرکەسێک ماوەی چڵ ڕۆژ وەرزش بکات بە وەرزش چاک بێتەوە ئەوا قازانجێکی زۆری کردووە چونکە ماسوولکەکانی
پشتی زۆر بەهێز دەبن بۆ داهاتووی زۆر باشە، بەئاسانی جارێکی تووشی ئینزیلاق نابێتەوە.

چارەسەر لە ڕێگای پزیشکی میللی (بەیتار) گەر پزیشکێکی میللی شارەزات دەست کەوێت لەوانەیە بە ماوەی چەند خولەکێک چارەسەرت بۆ بکات بێ نەشتەرگەری، هەرکەسێک لای بەیتار چاک بێتەوە ئەوا قازانجێکی زۆری کردووە ، چونکە بەکاتێکی کەم و بەتێچوویەکی کەم چاک بۆتەوە ، لەهەمانکاتدا پارێزراویش بووە لە برینی نەشتەرگەری، لەوڵاتانی هیندستان و سین تایلاند و یابان گرنکی زۆر دراوە بە پزیشکی میللی لەهەندێ وڵاتانی ئەوڕوپاو ئوستڕالیا پزیشکی میللی عیادەی تایبەتی هەیە

چارەسەر لە ڕێگەی نەشتەرگەری لە لایەن پزیشکی تایبەت بەم بوارە بەتایبەت کاتێ ڕێژەی ئینزیلاقەکە زۆر بێت ، نەشتەرگەری کە دوا چارەسەرە بۆ نەخۆش بەکار بێت، هەر کەسێک خودا شیفای بدات بەنەشتەرگەری ئەوا قازانجی زۆری کردووە ، چونکە نەشتەرگەری زۆر چاکترە لەوەی نەخۆش بەئازاری زۆرەوە لەماڵەوە بکەوێت،

ئایا ئەگەر کەسێک ئینزیلاقی هەبێت کێشە لە دیسکەکانی هەبێت ،بەهۆی گرتنی تیشکەوە سەلمێندرابێت ، ئایا بەدەرمانی ئازار شکێن چاک دەبێت، وەڵام نەخێر ، دەرمانەکە بەس بۆ ئازارەکەیە بۆ هێورکردنەوەی نەخۆشە ، تاکو ئینزیلاقە چاک نەکرێت ئازاری بن بڕ نابێت.

خودا شیفای هەموو لایەک بدات

.   ھاوخەمی:                                                                  بە ناوی دکتورو کارمە ندانی سە نتە ری تیشک ...
27/06/2020

.
ھاوخەمی: بە ناوی دکتورو کارمە ندانی سە نتە ری تیشک لە رانیە ، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزم ( د هیوا محمود علی) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین دەکین بەهۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیانەوە

لەخوای گەورە داوکارین کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات و سەبوری خانەوادە بەڕێزەکەیان بدات
اناللە وانا الیە ڕاجعون

تکایە هاولاتیانی سنور راپە رین پابە ندی رینمایە کانی تە ندروستی بن ئە مە ش جە ند نمونە یە کی هاولاتیانی سنورە کە مانن کە...
18/06/2020

تکایە هاولاتیانی سنور راپە رین پابە ندی رینمایە کانی تە ندروستی بن ئە مە ش جە ند نمونە یە کی هاولاتیانی سنورە کە مانن کە لە سەنتە رەکە مان لە ژیر رینمانی خوباراستن سیتس کانیان بو گیراوە توش بوی ڤایروسی کۆڤید 19بە هیوای سە لامە تی بو گشت لایە ک

ستافي سه نته ري تيشك له هه ردوو سه نته ري تيشك وسه نته ري نه خوشيه كوستراوه كان له خزمه تي هاولاتياني سنوره كه مان به هي...
26/03/2020

ستافي سه نته ري تيشك له هه ردوو سه نته ري تيشك وسه نته ري نه خوشيه كوستراوه كان له خزمه تي هاولاتياني سنوره كه مان به هيواي ته ندروستيه كي باش بوهاولاتيان سنوره كه مان تكايه بابه ندي رينماييه كاني ته ندروستي بن بوئه وه ي به دوربيت له كاره سات

ئيمه ش وه كو ستافي سه نته ري تيشك له رانيه سه ره راي باريني به فر به رده واممان دا به خزمه ت كردني هاولاتياني سنوره كه م...
13/02/2020

ئيمه ش وه كو ستافي سه نته ري تيشك له رانيه سه ره راي باريني به فر به رده واممان دا به خزمه ت كردني هاولاتياني سنوره كه مان به رواري 13/2/2020ئه م وينه يه مان جركان

Address

Ranya

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەنتەری تیشک لە رانیە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category