Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی

Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕییەکانی خوێن.

0750 574 8686
0750 541 7474

08/02/2026

شەڕڤانێکی کۆبانێ !!!
چونکە گوللە بەر سنگی کەوتبوو تووشی پەنچەربوونی سییەکان بوو بوو ، هەروەها نەزیف داخیلی بووبوو بۆیە ؛-

١-صۆندەیەکی تازەی سنگمان بۆ دانا.
٢-صۆندەی پێشترمان بۆلابرد کە لە کۆبانێ بۆ فریاگوزاری سەرەتایی بۆی دانرابوو .
٣-بەهۆی هێنانەوەی خوێن و لەکارکەوتنی نیوەی سی چەپێ بە کۆنترین ئامێر ، نازۆڕی ڕێڕەوی هەناسەمان بۆ ئەنجامدا !!!
سەیری مۆڕاڵی بەرزیان بکەن .

زۆر سوپاس بۆ دکتۆر احمد کە بەنجێکی نایابی پێداین .
زۆر سوپاس بۆ دکتۆر هێڤار کە تا کۆتایی نەشتەرگەریەکان و نازۆڕ هاوکارمان بوو .

ئەو شەڕڤانە خاوەنی دوو منداڵە و نزیکەی ٢ مانگە نەیبینیون !

سوپاس بۆ خوا ئێستا شەڕڤانەکەمان تەندروستی باشە و نان دەخوات و پیاسە دەکات .

22/12/2025

سوپاس بۆ خودای باڵادەست …
ئەو نەشتەرگەرییەی کە چارەنووسی کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵی بەتەواوی گۆڕی ؛
بەهۆی ئەنجامدانی دەگمەنترین نەشتەرگەری دانانەوەی سی بۆ کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لە ڕێگەی نازۆڕی سنگەوە لەلایەن تیمی دکتۆر ڕەوەند عبدالرحمن عیسی پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕیەکانی خوێن لە نەخۆشخانەی میهرەبانی . ئەو نەخۆشە کە سەرەتا لەڕێگەی ئەشیعە و زەڕع و پشکنینەکانەوە گوومانی شێرپەنجەی سییەکانی لێدەکرا ، بەڵام دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا ( تەنها لە سەدا ٢٥ ی سی ڕاستی بۆ لابرا و بەشەکانی تری بۆ دانرایەوە لەڕێگەی نازۆڕەوە ، واتا کەم ئەندام نەکرا ئەمەش یەکێکە لە قورسترین و دەگمەنترین جۆری نەشتەرگەری سییەکان و ڕێڕەوی هەناسە .

* ئەو بەشەی سی کە لابرابوو نێردرا بۆ تیمێکی نەخۆشخانەی (ست جەیمس) لە دبڵن / ئێرلەندا ؛ لەلایەن بەڕێز کاک دکتۆر سامان عبداللە (پزیشکی پسپۆڕی شانەزانی ) ، لەوێ لەلایەن دوو پڕۆفیسۆری شانەزانی بۆیان دەرکەوت نەخۆشیەکەی دەگمەنترین جۆری شێرپەنجەی سییەکانە و لەو جۆرانەیە تەنها نەشتەرگەری کیفایەت بووە و پێویستی بە وەرگرتنی چآرەسەری کیمیاوی نییە .

# زۆر سوپاس بۆ بەڕێز کاک (دکتۆر ڕێباز هەمزە ) پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناسە بۆ چاودێریکردنی دۆخی هەناسەی نەخۆشەکە.
# زۆر سوپاس بۆ بەڕێز دکتۆرە کەلثومە صالح (پسپۆڕی شانەزانی) بۆ پشکنینی تەواوی شانەی نەخۆشەکە و بەراوردکردنی.
# زۆر سوپاس بۆ بەڕێز کاک دکتۆر لوقمان نانەکەلی (پسپۆڕی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە) بۆ چاودێریکردنی نەخۆشەکە لەڕووی دەرکەوتنەوەی وەرەمەکە و هەرگۆڕانکارییەکی تازە .
# زۆر سوپاس بۆ دکتۆر دیار سلێمان (پزیشکی پایەبڵند) بۆ چاودێریکردنی نەخۆشەکە و هاوکاریکردنی تیمەکە بۆ نووسینەوەی توێژینەوەکە.

# #شایانی باسە ئەو نەخۆشییە کراوەتە توێژینەوە لەلایەن هەریەک لە ( دکتۆر ڕەوەند عبدالرحمن، دکتۆر دیار سلێمان ، دکتۆرە کەلثومە صالح ، دکتۆر سامان عبداللە ، دکتۆر ڕێباز هەمزە و دکتۆر لوقمان نانەکەلی)و لە یەکێک لە گۆڤارە پزیشکییە نێودەوڵەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە بە ڕەسم و ڤیدیۆی نەشتەرگەری لە سایتە پزیشکییەکان بەردەستە .
ئاماژەیان بەو نەخۆشییە دەگمەنە کردووە و کە چۆن ئەو گرێیە لەسەر ڕێڕەوی هەناسەیە و بۆتە هۆی دروستبوونی کۆکەی خوێناوی و بەردەم ڕێڕەوی هەوای گرتووە بۆ بەشێکی گەورەی سی و بە چارەسەرنەکردنی دەبێتە هۆی لەدەستدانی سی و مەترسی لەسەر نەخۆشەکە دروست دەکات لەڕێگەی نازۆڕەوە نەشتەرگەرییەکی گەورە و سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدراوە .

هەروەها ئاماژە بە گرنگی دۆزینەوەی ئەو نەخۆشییە کراوە کە نەخۆشەکە لە مەترسی و ماکەکانی وەرگرتنی چارەسەری کیمیاوی دەپارێزێ ئەگەر جۆری شێرپەنجەکەی بەباشی دیاری بکرێت .

01/08/2025

لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەی سییەکاندا ؛

هیوادارم خۆتان و ماڵ و منداڵتان لە جگەرە بەدوور بگرن .
خوای گەورە شیفای نەخۆشانی شێرپەنجە بدات لە ووڵاتەکەماندا کە بەداخەوە زۆر خێرا ڕوو لە هەڵکشانە …
https://www.facebook.com/share/v/1FxNj847rz/?mibextid=wwXIfr

30/04/2025

ئەو ڕووداوەی بوو بە خێر بۆ گەنجێک.

پەنچەربوونی سییەکانسییەکان لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستەن ؛کێشەکەیان لە مرۆڤی ئاساییدا دەگاتە (١٠٠٠)گم.قەبارەیان لەکاتی ...
19/04/2025

پەنچەربوونی سییەکان

سییەکان لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستەن ؛کێشەکەیان لە مرۆڤی ئاساییدا دەگاتە (١٠٠٠)گم.

قەبارەیان لەکاتی لەدایک بووندا (٢٥٠ مل) دەبێت دواتر لە گەوراندا دەگاتە (٦٠٠مل)
بە دوو پەردەی تەنک دەورە دراون ، پەردەیەکیان بە سییەکانەوە لکاوە ، پەردەکەی تریان جوڵاوە و لە هەندێک شوێن جێگیرە ، سییەکان لەناو ئەو پەردە جوڵاوەدا مەلە دەکەن .
تەنکی پەردەی سییەکان دەگاتە (١٠ )مایکڕۆن.

پەردەی سییەکان ؛ سییەکان دەهێڵنەوە لە دۆخی ئاساییدا و هەناسەدان ڕێکدەخەن .
ئەگەر پەردەکە بە هەر هۆکارێک بێت بتەقێت یان کوون ببێت دەبێتە هۆی پەنچەربوونی سییەکان و بەمەش سیستەمی هەناسەدان تێک دەدات.
بەهەندێک هۆکار پەردەی سییەکان دەتەقن یان کوون دەبن
لەوانە :
-زەبری دەرەکی (گوللە ، چەقۆ، رووداوی هاتوچۆ…هتد).
-کەوتن لە شوێنی بەرز.
-جگەرەکێشان.
-هەوکردن.
-تووشبوون بە هەندێک جۆری میکڕۆب باوترینیان “ کۆڕۆنا ”.
-کەمی هەندێک جۆری ئەنزیم لە جەستەدا.
-هەندێک نەخۆشی درێژخایەنی سییەکان.

زۆرجار پزیشکان خۆیان دەبنە هۆی دڕانی پەردەی سییەکان لەکاتی :
١-دەرهێنانی ئاو لە سنگدا .
٢-نەشتەرگەری وەرگرتنی کڕکڕاگەی پەراسوو.
٣-وەرگرتنی نموونە لە گرێی سنگ.

هەندێک جار هۆکارەکەی نادیارە و لە کەسانی ئاساییدا روودەدات .
هەرکات سییەکان کوونبوون (پەنچەربوون) نیشانەکانی وەکو کۆکە ، تەنگەنەفەسی ، ئازاری پشت یان شینبوونەوە دروست دەکات ، زۆرجار نیشانەی نییە لەسەرەتادا …
بۆیە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت لەو بوارەدا بۆئەوەی ئەو نەخۆشییە ترسناکە دیاری بکات و دواتر چارەسەری بکات ، چونکە ئەگەری خنکان بەو نەخۆشییە یەجگار بەرزە …
سییەکانی چەندین هاونیشتیمانی کوونبوون و بۆتە هۆی گیان لەدەستدان لە کەمترین ماوەدا، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان بەردەوام چاودێری تەندروستی سییەکانیان بکەن.

زۆرجار خنکان لە ئەنجامی پەنچەربوونی سییەکان نادیارە و پێویستە پزیشکی پسپۆڕی سییەکان ئاگادار بکرێتەوە .

بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک …

🔺د.رەوەند عبدالرحمان عیسی
🔹پسپۆڕی نەشتەرگەری سینگ و دڵ بۆڕیەکانی خوێن.
____

📍ناونیشان:
ڕانیە: کلینیکی پزیشکی ژیانەوە.
کات : 2:30ی دوای نیوەڕۆ بۆ 7:30ی ئێوارە.

0750 574 8686
0770 574 8686

هەولێر نەخۆشخانەی میهرەبانی 120 مەتری.
کات: 4ی دوای نیوەڕۆ بۆ 7ی ئێوارە.

0750 541 7474
0770 541 7474

#ناوپەنچک #سینگ #صدر #قلب #عملية #نەشتەرگەری #چارەسەر #دکتۆر #پزیشک #هەولێر #ڕانیە #دڵ

تا ئێستا چیت لەسەر ناوپەنچک زانیوە ؟!ناوپەنچک ئەو ماسولکە گەورە و پانەیە لە شێوەی چادر دایە کە دەکەوێتە خوار سییەکان و د...
16/04/2025

تا ئێستا چیت لەسەر ناوپەنچک زانیوە ؟!

ناوپەنچک ئەو ماسولکە گەورە و پانەیە لە شێوەی چادر دایە کە دەکەوێتە خوار سییەکان و دڵ لەناو سنگدا و لە سک جیایان دەکاتەوە .

لە پێشەوە بە بەشی خوارەوەی کۆڵەی سنگەوە لکاوە.
لە تەنیشتەکان بە پەراسووەکانی (٦ تا ١٢)ەوە نووساوە.
لە دواوە بە بڕبڕەکانی خوارەوەی پشت نووساوە .

سەرەکیترین و گرنگترین ماسولکەیە بۆ هەناسەدان .
لەکاتی هەڵمژینی هەناسەدا ؛
ئەو ماسولکەیە کرژ دەبێت و دواتر تەخت دەبێت و رووبەری سنگ زیاد دەکات بەمەش یارمەتی کشانی سییەکان دەدات و هەوا بە ئاسانی دێتە ناو سییەکان.

بەڵام لەکاتی دانەوەی هەناسەدا ؛
ناوپەنچک خاو دەبێتەوە و بەرز دەبێتەوە و پاڵ بە سییەکانەوە دەنێت بۆ فڕێدانی هەوا کە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و ترشی کاربۆنیکی تێدایە .

ناوپەنچک یارمەتی سکیش دەدات بۆ پاڵنانی ڕشانەوە لەکاتی زۆربوونی پەستانی ناو سک، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ پاڵنانی میز و پیسایی.

سێ کوونی تێدایە کە سەرەکیترین ئەندامەکانی لەشی لە سنگەوە پێدا دەڕوات بۆ سک بەجۆرێک رێکخراون کە هەریەکەیان لە ئاستی ئەوی تر بەرزترە بۆئەوەی نەبێتە هۆی گیرانیان ( کلۆرە خوێنهێنەری خواروو لە ئاستی هەشتەم بڕبڕەی پشت، سورێنچک لە ئاستی دەیەم بڕبڕەی پشت ، شاخوێنبەر لە ئاستی دوانزەیەم بڕبڕەی پشت).

هەروەها ڕێگرە لە گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچک کە دەبێتە هۆی شێرپەنجە ئەگەر بەردەوام ئەو ترشی ناو گەدەیە بگەڕێتەوە ناو سورێنچک !

🔺د.رەوەند عبدالرحمان عیسی
🔹پسپۆڕی نەشتەرگەری سینگ و دڵ بۆڕیەکانی خوێن.
____

📍ناونیشان:
ڕانیە: کلینیکی پزیشکی ژیانەوە.
کات : 2:30ی دوای نیوەڕۆ بۆ 7:30ی ئێوارە.

0750 574 8686
0770 574 8686

هەولێر نەخۆشخانەی میهرەبانی 120 مەتری.
کات: 4ی دوای نیوەڕۆ بۆ 7ی ئێوارە.

0750 541 7474
0770 541 7474

#ناوپەنچک #سینگ #صدر #قلب #عملية #نەشتەرگەری #چارەسەر #دکتۆر #پزیشک #هەولێر #ڕانیە #دڵ

15/04/2025

ئەنجامدانی لەیزەر بۆ دەوالی قاچی نەخۆشێک

🔺د.رەوەند عبدالرحمان عیسی
🔹پسپۆڕی نەشتەرگەری سینگ و دڵ بۆڕیەکانی خوێن.
____

📍ناونیشان:
ڕانیە: کلینیکی پزیشکی ژیانەوە.
کات : 2:30ی دوای نیوەڕۆ بۆ 7:30ی ئێوارە.

0750 574 8686
0770 574 8686

هەولێر نەخۆشخانەی میهرەبانی 120 مەتری.
کات: 4ی دوای نیوەڕۆ بۆ 7ی ئێوارە.

0750 541 7474
0770 541 7474

#دەوالی #قاچ #دوالي #قدم #رجل #عملية #نەشتەرگەری #چارەسەر #دکتۆر #پزیشک #هەولێر #ڕانیە

هاوڵاتی بەڕێز ؛—ئەنجامدانی نازۆڕی ڕێڕەوی هەناسە هەرگیز نابێتە هۆی تەشەنەکردن یان بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بەڵکو باشترین یار...
12/04/2025

هاوڵاتی بەڕێز ؛—
ئەنجامدانی نازۆڕی ڕێڕەوی هەناسە هەرگیز نابێتە هۆی تەشەنەکردن یان بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بەڵکو باشترین یاریدەدەرە بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکە .

بەهیوای ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی ئەو نەخۆشییە کوشندەیە.

🔺د.رەوەند عبدالرحمان عیسی
🔹پسپۆڕی نەشتەرگەری سینگ و دڵ بۆڕیەکانی خوێن.
________

📍ناونیشان:
ڕانیە: کلینیکی پزیشکی ژیانەوە.
کات : 2:30ی دوای نیوەڕۆ بۆ 7:30ی ئێوارە.

0750 574 8686
0770 574 8686

هەولێر نەخۆشخانەی میهرەبانی 120 مەتری.
کات: 4ی دوای نیوەڕۆ بۆ 7ی ئێوارە.

0750 541 7474
0770 541 7474

#سیەكان #هەولێر #سلێمانی #سنگ #صدر #عملية #نەشتەرگەری #باشترین

هەر هاوڵاتیێك لە كاتی نانخواردندا هەستی بە ئازار كرد لە قوڕگیدا یان لە بۆڕی خواردن(سورێنچك)، وە وایزانی ماددەیێك یان پار...
02/04/2025

هەر هاوڵاتیێك لە كاتی نانخواردندا هەستی بە ئازار كرد لە قوڕگیدا یان لە بۆڕی خواردن(سورێنچك)، وە وایزانی ماددەیێك یان پارچەیێك ئێسك لە قورگیدا هەیە و خواردنی زیاتری پێناخورێت، ئەوا وا باشترە زیاتر هەوڵ نەدات خواردنی زیاتر بخوات یان ئاوی زیاتر بخواتەوە، وە هەوڵنەدات بەهۆی خواردنی زیاترەوە ئەم ماددەیە بباتە خوارەوە یان بتوێنێتەوە.
بەڵكو پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات و پشكنینی تەواو بكرێت بۆ زانینی بوونی هیچ ماددەیێك یان كانزایێك یان ئێسك لە ڕێڕەوی خواردن (سورێنچك) و بۆ ڕێگریكردن لە زیانپێگەیشتنی زیاتر بە ڕێڕەوی خواردن(سورێنچك)، چونكە پێكهاتەكەی زۆر ناسك و هەستیارە و ئەگەر هەوكردنی تووشبێت ئەوا سارێژبوونی زۆر سەختترە.

بە هیوای سەلامەتی هەموو لایێك.

🔺د.رەوەند عبدالرحمان عیسی
🔹پسپۆڕی نەشتەرگەری سینگ و دڵ بۆڕیەکانی خوێن.
____________

📍ناونیشان:
ڕانیە: کلینیکی پزیشکی ژیانەوە.
کات : 2:30ی دوای نیوەڕۆ بۆ 7:30ی ئێوارە.

0750 574 8686
0770 574 8686

هەولێر نەخۆشخانەی میهرەبانی 120 مەتری.
کات: 4ی دوای نیوەڕۆ بۆ 7ی ئێوارە.

0750 541 7474
0770 541 7474

#سیەكان #هەولێر #سلێمانی #سنگ #صدر #عملية #نەشتەرگەری #باشترین

Address

Ranya
46012

Telephone

+9647505748686

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category