Sharin Medical Clinic ڕاوێژکاری پزیشکی شارین

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • Sharin Medical Clinic ڕاوێژکاری پزیشکی شارین

Sharin Medical Clinic ڕاوێژکاری پزیشکی شارین لە ڕێگەی ھۆشیارییەوە دەتوانین داھاتوومان بپارێزین .

لە ساڵی 2009 دامەزراوە

10/03/2024

سڵاو و ڕێز بۆ خەڵکی خۆشەویستی دەڤەری ڕاپەڕین بە گشتی و شاری ڕانیە بەتایبەتی.

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە بەڕێز (دکتۆر حسن محی الدین رشید_پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی و جومگەو بڕبڕەی پشت و ڕۆماتیزم)، بڕیاڕیدا کە یەکەم ڕۆژی ئەم مانگە پیرۆزە بێ بەرامبەر نەخۆش ببینێت، ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی کە کەسانی کەمدارەمەت بتوانن سوود لە چارەسەرەکانمان ببینن، هەوڵ دەدەین لە کات و ساتی تریشدا درێژە بەم کارە خێرخوازییە بدەین و زۆرترین هاوکار و پاڵپشتی کەسانی کەمدارەت بین.

☎️ 07714139090
ڕانیە — بەرامبەر نادی مۆزەفینی کۆن

ئێوەش لە لایەن خۆتانەوە هاوکار بن و ئەم پۆستە بنێرن بۆ زۆرترین هاوڕێ و چارەخواز تاوەکو زۆرترین کەس سوودی لێ ببینن.

لە ڕێگەی ھۆشیارییەوە دەتوانین داھاتوومان بپارێزین .

لە ساڵی 2009 دامەزراوە

05/01/2024

بە ناوی ستافی ڕاگەیاندن و ڕاوێژکاری پزیشکی شارینەوە
پیرۆزبایەکی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزیان دەکەین، بە ھۆی وەرگرتنی بڕوانامەی کۆلێجی نەشتەرگەرانی ئەمریکی
دڵنیاین وەرگرتنی ئەم بڕوانامەیە
گڕ و تینێکی زیاتر بە بەڕێزیان دەبەخشێت، بۆ زیاتر خزمەت گەیاندن بە ھاوڵاتیانی خۆشەویست.

🔸 د. نبیل عصام نعیم
پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری بە نازۆری پێشکەوتوو .

‏☎️ Call Center
٠٧٥٠١٥٧٨٧٥١
٠٧٧١٢٨٩٦٣٢٨

تەندروستی تۆ، ئامانجی ئێمەیە

لە ڕێگەی ھۆشیارییەوە دەتوانین داھاتوومان بپارێزین .

لە ساڵی 2009 دامەزراوە

🔴دەرزی تێکەڵە چییە؟- بریتییە لە تێکەڵکردنی دوو یاخود سێ دەرزی و پێدانی بە نەخۆشەکە، کە بەگشتی دەرزییەکان پێکهاتوون لە دە...
04/01/2024

🔴دەرزی تێکەڵە چییە؟

- بریتییە لە تێکەڵکردنی دوو یاخود سێ دەرزی و پێدانی
بە نەخۆشەکە، کە بەگشتی دەرزییەکان پێکهاتوون لە دەرزی ئازارشکێن و دەرزی دژەهەوکردنی ستیڕۆیدی و دەرزی
هەوکردنی بەکتریایی.
پێکەوە دەرزییەکان تێکەڵ دەکەنە یەک سرنج و دەیدەنە نەخۆش.
باوترین تێکەڵکردنیش تێکەڵەی هەردوو دەرمانی دیکادرۆن
و ڤۆڵتاریینە.

🔷دەرزی تێکەڵە بۆچی بەکاردێت؟

ئەو دەرزییانەی کە بۆ هەڵامەت و کۆکە و قورگ ئێشە تێکەڵ دەکرێن ئەم جۆرانەن:

ڤیاڵێکی دژەهەکردن واتە (ئەمۆکسیسیلین، یان پرۆکایین یاخود ئەمپیکڵۆکس) لەگەڵ ئەمپولی دێکسامێزازۆن (دیکادرۆن) تێکەڵ دەکرێت، یان دژەهەوکردنێک لەگەل دێکسامێزازۆن لەگەڵ ڤۆڵتارین تێکەڵ دەکرێت.

🔹بۆ ئازار بەگشتی و گرژبوون و کەشەنگبوون بەکاردێت، کە ئەمانەن:

- ڤوڵتارین و دیکادرۆن
- دیکادرۆن و مێلۆکسیکام
- دیکادرون و پیرۆکسیکام
- ڤۆڵتارین و نیوڕۆبین
بۆ حاڵەتی هەستیاری تێکەڵ دەکرێت، کە ئەمانەن:

- بێتاکۆرت و ئەلەرمین
- ئەلەرمین و دیکادرۆن

🔷زیانەکانی دەرزی تێکەڵە چین.؟

🔹گورچیلەکان تووشی ئازار دەکات بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی گورچیلە.

🔹گەدە توشی ئازار دەکات و ئەگەر زۆر بەکاربهێنرێت دەبێتە هۆی برینی گەدە و خوێنبەربوونی.

🔹ئەم دەرمانانە هەندێک جار ڕەنگە کارلێک بکەن جگەر و گەدە و گورچیلە ژەهراوی بکەن.

🔹سیستمی بەرگری لەش لاواز دەکات.
دەبێتە هۆی قەڵەوبوون و پێستی جەستە نەرم دەکاتەوە.

🔹دروستبوونی ئاوی سپی چاو.

🔹دروستبوونی ئێسکەنەرمە.

🔹زۆر بەکار هێنانی دەبێتە هۆی داخورانی ئێسک.

🔹ئەو کەسانەی بەرزی پەستانی خوێن یان شەکرەیان هەیە، لە کاتی بەکارهێنانیدا زیاتر پەستان و شەکرە زیاد دەکات.

🔹ئەو منداڵانەی تایەکی زۆریان هەیە ئەگەر دەرزی تێکەڵەیان بۆ بەکار بهێنرێت ئەگەری زۆرە کە تووشی گەشکەیان بکات.

🔹ئەو کەسانەی کە زۆر ئەم دەرزییە بەکار دەهێنن ئالوودە دەبن پێیەوە، ئەمەش وایان لێدەکات ئازارێکی کەمیشیان هەبێت داوای دەرزی تێکەڵە دەکەن.

🔹بەخێرایی نیشانە جەستەییەکان ناهێڵێت و وادەکات نەزانرێت نیشانەکانی نەخۆشەکە چی بووە و کێشەی چی بووە. ئەمەش وەک ماسکێکە بۆ نەخۆشییەکە.

تا ئێستا بەکارت هێناوە.؟

🔻جۆره‌كانی فتقئه‌و فتقانه‌ی له‌ بن راندا دروستده‌بن، ئه‌ویش چه‌ند جۆرێكن:1- فتقی بن ران، ئه‌مجۆره‌ فتقانه‌ له‌ پیاودا زۆ...
28/12/2023

🔻جۆره‌كانی فتق
ئه‌و فتقانه‌ی له‌ بن راندا دروستده‌بن، ئه‌ویش چه‌ند جۆرێكن:
1- فتقی بن ران، ئه‌مجۆره‌ فتقانه‌ له‌ پیاودا زۆرتره‌ تا له‌ ژناندا. هه‌روه‌ها ئه‌مجۆره‌ فتقه‌ زۆرترین جۆره‌كانی فتقی له‌شی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه‌.
2- فتقی ناوك، ئه‌مجۆره‌ فتقه‌ زۆربه‌ی كات له‌ منداڵدا دروستده‌بێت.
3- فتقی ده‌وروبه‌ری ناوك، ئه‌مجۆره‌ فتقه‌ به‌زۆری له‌ ژناندا دروستده‌بێت.
4- فتقی نه‌سته‌رگه‌ری، ئه‌مجۆره‌ فتقانه‌ له‌دوای كاری نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشی تر دروستده‌بێت، له‌ ژناندا زیاتره‌ وه‌ك له‌ پیاوان.
5- فتقی ناوسك، ئه‌وجۆره‌ فتقه‌یه‌ كه‌ به‌شێك له‌ ئۆرگانه‌كانی ناوسكی نه‌خۆش ده‌خزێته‌ ناو سنگی نه‌خۆشه‌كه‌و دووچاری ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و گرفتی تری ده‌كات.
➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖

‎🔴هەندێک تێبینی بۆ پاراستنی سیستەمی میزو میزەڕۆ دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری:‎۱.چارەخوازەکە پێویستە ڕۆژانە ١،٥ تا ٢ لیتر ئ...
22/12/2023

‎🔴هەندێک تێبینی بۆ پاراستنی سیستەمی میزو میزەڕۆ دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری:

‎۱.چارەخوازەکە پێویستە ڕۆژانە ١،٥ تا ٢ لیتر ئاو بخواتەوە دابەشی بکات بۆ ٦-٨ پەرداخ و نابێت پێش خەوتن ئاوی زۆر بخواتەوە.
‎٢.دورکەوتنەوە لە خواردنەوەی کحول و ئەوخواردنەوانەی کە کافائینی زوری تێدایە.
‎٣. لە کاتی هەبونی سۆندەو کیسی میز (فۆلی) دەبێت زۆر سەرنج بدرێت لە پاکوخاوێنی هەردووکیان.
‎٤.پێویستە کیسی میز بەتاڵ بکرێتەوە پێش ئەوەی بگاتە ٥٠٪ پڕبوون.

‎٥. شتنی دەست لە پێش و دوای دەستدان لە سۆندەو کیسی میز.
‎٦. بەکارهێنانی کرانبێری ( cranberry )کە توانای هەیە تەندروستی سیستەمی میزومیزەروو باشتر بکات.

‎٧. بەرز کردنی رێژەی بەکتریای بەسوود ( lactobacillus )بە ڕێگای خواردنی وەکو (ماست) یان بە ڕێگای دەرمان .
‎ئەم بەکتریایە توانای هەیە رێژەی هەوکردنی میزومیزەڕۆ کەم بکاتەوە
‎ ـــــ ساغ و سەلامەت بن

➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖

28/09/2023

ڤیتامین K چیە؟ ⁣
زۆربەی خەڵك ئاشنان بە ڤیتامینەکانی تر بەڵام زۆربەی خەڵك کەمترین زانیاری لەسەر ڤیتامین K هەیە، ڤیتامین K ڤیتامینێکە کە لە ناو چەوریدا ئەتوێتەوە پێکهاتووە لە چەند جۆرێك ،گرنگترینیان ڤیتامین K1 کە ئەتوانین بەدەستی بهێنین لە سەوزە گەڵادارەکان و هەندێك سەوزەی تر، و جۆری دووەمی ڤیتامین K2 ئەتوانین بەدەستی بهێنین بەشێوەیەکی زۆر لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان وەك گۆشت و شیرەمەنییەکان و هێلکە، گرنگترین کاری ڤیتامین K کۆکردنەوەو گواستنەوەی کالسیۆمی نەتواوەی ناو جەستە کە ئەبێتە هۆی تەسك بوونەوەی دەمارەکانی دەوری دڵ و ئەیانبات بۆ ئێسکەکان بەمەش دوور ئەکەوینەوە لە لاوازبوونی ئێسکەکان، ڤیتامین K زۆر گرنگە بۆ جەستە و تەندروستیمان ، بە پەیڕەو کردنی سیستمێکی خۆراکی تەندروست کە سەرەکیترین پێكهاتە تیایدا سەوزەواتە دەتوانین ئەو ڤیتامین K کە جەستەمان پێویستی پێیەتی بەدەست بهێنین.⁣

ڕاوێژکاری پزیشکی شارین
ڕانیە - بەرامبەر نادی مۆزەفینی کۆن

لە ڕێگەی ھۆشیارییەوە دەتوانین داھاتوومان بپارێزین .

لە ساڵی 2009 دامەزراوە

21/09/2023

لە ڕێگەی ھۆشیارییەوە دەتوانین داھاتوومان بپارێزین .

لە ساڵی 2009 دامەزراوە

‎( شکانی ئێسکی قامیشە و تەلەزم )‎🔹ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ چارە خوازێک کە ئێسکی (قامیشە و تەلەزمی ) شکابوو بە جێگیرکردنی...
28/04/2023

‎( شکانی ئێسکی قامیشە و تەلەزم )

‎🔹ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ چارە خوازێک کە ئێسکی (قامیشە و تەلەزمی ) شکابوو بە جێگیرکردنی ( پلەیتی تیتانیۆم ) لە لایەن دکتۆر 👨‍⚕️( حسن محی الدین ڕشید) 🩺 پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی و جومگەو بڕ بڕەی پشت

ژ.م
٠٧٧١٤١٣٩٠٩٠

ناونیشان:
بەرامبەر نادی مۆزەفینی کۆن

08/04/2023

Address

ڕانیە/بەرامبەر نادی مۆزەفینی کۆن
Ranya
460012

Opening Hours

Monday 13:00 - 22:00
Tuesday 13:00 - 22:00
Wednesday 13:00 - 20:00
Thursday 13:00 - 20:00
Saturday 13:00 - 22:00
Sunday 13:00 - 22:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sharin Medical Clinic ڕاوێژکاری پزیشکی شارین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share