13/02/2026
بڕوانامەی بەرز، شایستەی مرۆڤی کۆششدەرە
بەناوی ئیدارە و ستافی نەخۆشخانەی کوردستانی تایبەت، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی (دکتۆر شامیر مەولان) دەکەین، بەبۆنەی سەرکەوتنی گەورەیان لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی (بۆردی عەرەبی لە زانستەکانی نەشتەرگەری).
بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامە نێودەوڵەتییە، نەک تەنها دەستکەوتێکی کەسییە، بەڵکو هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە نەخۆشخانەکەمان و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیانی خۆشەویست.
خۆشحاڵین کە پزیشکێکی لێهاتووی وەک جەنابیان بەشێکە لە خێزانی پزیشکیی ئێمە، هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و گەیشتن بە پلەی بەرزتریان بۆ دەخوازین لە کاروانی زانستی و مرۆییاندا.
هەمیشە تەندروست و سەرکەوتوو بن .
#ڕانیە
fans