بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین

  • Home
  • بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین

بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین به ريوه به رايه تي خوپاراستنی ته ندروستی راپه رين

بەناوی بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی راپەرین پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز ( حسن احمد مصطفی ) دەکەین  بەھۆی ...
08/09/2025

بەناوی بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی راپەرین پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز ( حسن احمد مصطفی ) دەکەین بەھۆی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیان ، خوا لە گوناھەکانی خۆش بێت و سێبوری ھەموو لایەک بدات ...
انا للە وانا الیە راجعون ...

قال تعالی(كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ)وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَا القيامة وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَ...
19/08/2025

قال تعالی
(كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ)
وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَا القيامة وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا(إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بە ناوی بەڕێوبەرایەتیمانەوە
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ کۆچی دوایی (د. بەهزاد وسو حمد )
پزیشکی نەشتەرگەری گشتی لەسنورەکەمان، ناوبراو یەکێک بوو لەپزیشکە دڵسۆزو خزمەتکارەکانی سنورەکەمان نزیکەەی 35ساڵە خزمەتی کەرتی تەندروستی و هاوڵاتیانیی سنورەکەدەکات.
لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بخاتە ژێر سێبەری ڕەحم و بەزەیی خۆیی و بە بەهەشتی پان و بەرینی خۆی شادبکات .
وەداواکارین لەخوای گەورە و میهرەبان
صەبر و ئارامی بەهەموولایەك
بدات و سەبووری دڵ و دەروونی هەمووئازیزان و خۆشەویستانیشی بدات

کارمەندانی تەندروستی یەکەی پشکنینی  خۆراک لە مەرزی کێلێ سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەرین بەرواری ٩/٨/٢...
10/08/2025

کارمەندانی تەندروستی یەکەی پشکنینی خۆراک لە مەرزی کێلێ
سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەرین بەرواری ٩/٨/٢٠٢٥ دەستیان گرت بەسەر دوو ھەزار و ھەشت سەد کیلۆ چکلێت کە شەش مانگ بەرواری زیاتری لێ درابوو وە دوو سەد و حەفتاو شەش کیلۆ کێک کە تەنھا بەرواری فارسی لەسەر بوو ،،، ئەمەش لەگەڵ ڕێنماییەکانی تەندروستی ڕێگەپێدراو نیە ...

تیمەکانمان لەچاودێری تەندروستی ڕاپەڕین ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری 10/8/2025سەردانی بەشێک لەچێشتخانەو فرۆشگاوکارگەوماست فرۆش...
10/08/2025

تیمەکانمان لەچاودێری تەندروستی ڕاپەڕین ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری 10/8/2025
سەردانی بەشێک لەچێشتخانەو فرۆشگاوکارگەوماست فرۆش و شوێنکارییان کرد لەسنوری گردجان و قەرەنیاغەو کانی ماران بەمەبەستی بشکنین وبەدوداچوون یەکێک لەفرۆشگاکانی ماست بڕیاری غەڕامەوداخستنی بۆ درا بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستی یەکان
بەشێکیشیان دەست خۆشی یان لێکرا ....
دەستیش گیرا بەسەر یەک بەفرگر بەماستەوە کەبۆگەنی کردبوو

ئەگەر سەوزە بە ئاوی ئاوەڕۆ یاخود زێراب ئاودرابێت، دەتوانرێت بخورێت؟وەڵام، نەخێر سەوزەیەک بە ئاوی ئاوەڕۆ ئاودراوە، خواردن...
09/08/2025

ئەگەر سەوزە بە ئاوی ئاوەڕۆ یاخود زێراب ئاودرابێت، دەتوانرێت بخورێت؟

وەڵام، نەخێر سەوزەیەک بە ئاوی ئاوەڕۆ ئاودراوە، خواردنی مەترسیدارە، لەبەر چەند هۆکارێک:

مەترسییە تەندروستییەکانی ئاوی قورس بۆ پاراوکردنی سەوزە:
• میکرۆبە زیانبەخشەکان: ئاوی ئاوەڕۆی پاکنەکراو لەوانەیە بەکتریا، ڤایرۆس (وەکو ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر)، مشەخۆر (کرمی ئەسکارس) تێدابێت کە دەتوانن ببنە هۆی نەخۆشی مەترسیدار.

• کانزا قورسەکان: ئاوەڕۆ لەوانەیە قورقوشم، کادمیۆم، جیوە، و کانزای ژەهراوی دیکەی تێدابێت لە ڕووەکەکاندا کۆببنەوە و بە تێپەڕبوونی کات زیان بە تەندروستی دەگەیەنن.
• ماددە کیمیاییەکان: پاشەڕۆ و ئاوەڕۆی پیشەسازی ماددەی ئەندامی زیانبەخشی تێدایە و لەوانەیە کار بکاتە پێکهاتەی خۆراکی سەوزەکە.
• سەوزە گەڵادارەکان و ڕووەکە ڕەگدارەکان (بۆ نموونە، کاهوو، سپێناخ، گێزەر) زۆرترین مەترسییان لەسەرە چونکە میکرۆبەکان دەتوانن بە ڕووەکەکانەوە بنوسێن یان بچنە ناو شانەکانیانەوە.
• شوشتن یان کوڵاندن لەوانەیە هەندێک لە پیسبوونی میکرۆبی کەم بکاتەوە بەڵام ناتوانێت ئەو کانزا قورسانە لاببات کە لەلایەن ڕووەکەکەوە هەڵمژراون.

چی بکرێت؟
• ئەگەر ئاوی ئاوەڕۆکە بەتەواوی بەپێی ستانداردە سەلامەتییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) یان ستانداردە ناوخۆییەکان پاککرابێتەوە، دەتوانێت بۆ ئاودێری سەلامەت بێت.
•بەروبوومەکانی وەک دانەوێڵە یان میوەی دارەکان (کە بەشە خواردنەکەی بەرکەوتنی لەگەڵ ئاودا نییە) مەترسییان کەمترە، بەڵام هێشتا پیسبوون لە ڕێگەی پرژە یان دوور و نزیکی ئەگەری هەیە.

رێنمایی:
ئەگەر ئاوی ئاوەڕۆکە چارەسەرنەکرا بوو، ئەو سەوزانە مەخۆن، تەنانەت دوای شوشتنیش، بەتایبەتی بە کاڵی، گرنگە سەرچاوەی ئاودێری سەوزەکان پشتڕاستبکرێتەوە پێش کڕین و خواردنی.

✍️د.ئاکام مصطفى حسن
پسپۆڕی تەندروستی گشتی

ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری ٤/٨/٢٠٢٥  لیژنەی تەندروستی بەرێوەبەرایەتیمان سەردانی شوێنی بەرھەم ھێنانی سەوزە یان کرد  وەک (کەوە...
04/08/2025

ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری ٤/٨/٢٠٢٥ لیژنەی تەندروستی بەرێوەبەرایەتیمان سەردانی شوێنی بەرھەم ھێنانی سەوزە یان کرد وەک (کەوەر ، کەرەوز ، تەرەتیزە ، شویت ، سڵق ) بە مەبەستی پشکنین و بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاری کە دەکەونە سەر ئاوەڕۆی ڕانیە لە گردە دێمە ، دوای سەردانیکردنمان دەرکەوت کە ئەم سەوزانە بە ئاوی قورس ( ئاوەڕۆی پیسی ماڵان) ئاو دە درێن و ھۆکارن بۆ زۆرێک لە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەرس و سک چوون و ڕشانەوە ، بۆیە
١. داواکارین لە ھاوڵاتیان دووربکەونەوە لە کڕین و بەکارھێنانی ئەو جۆرە سەوزانەی کە بە ئاوی قورس ئاودەدرێن .
٢. داواکارین لایەنی جێ بە جێ کار ھەستن بە لەناوبردنی ئەو جۆرە سەوزانە بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی ..

شیری دایكگشت ئەو  بەها خۆراكیانەی  تێدایە كە كۆرپە پێویستی پێیەتی.
01/08/2025

شیری دایك
گشت ئەو بەها خۆراكیانەی تێدایە كە كۆرپە پێویستی پێیەتی.

ليژنەکانی چاودێری تەندروستی  ئێواران ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ٢٩/٧/٢٠٢٥ سەردانی چەند شوێنکارێکیان کرد و ڕێنمایی پێویستیان ...
29/07/2025

ليژنەکانی چاودێری تەندروستی ئێواران ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ٢٩/٧/٢٠٢٥ سەردانی چەند شوێنکارێکیان کرد و ڕێنمایی پێویستیان پێدرا بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی گشتی ...

13/07/2025

با هەموو پێکەوە هاوکاربین
تۆیی هاوڵاتی بە پشکنین و ئێمەش بە چاودێری .
خۆپاراستن باشترە لە چارەسەر

ڕێنمایی بۆ چۆنێتیی خۆپاراستن لەکاتی خۆڵبارین..یەکەم: لەکاتی چوونەدەرەوەدا ماسک بەکاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن.دووەم: لەکاتی...
01/07/2025

ڕێنمایی بۆ چۆنێتیی خۆپاراستن لەکاتی خۆڵبارین..

یەکەم: لەکاتی چوونەدەرەوەدا ماسک بەکاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن.
دووەم: لەکاتی خۆڵباریندا لەماڵەوە بمێنەرەوە و مەچۆرەدەرەوە.

سێیەم: چاویلکە و قەترەی چاو بەکاربهێنە بۆ پاراستنی چاوەکانت.

چوارەم: چاوەکانت بشۆ لەبری خوراندنی چاو.

پێنجەم: بەباشی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەت دابخە.

شەشەم: لەکاتی خۆڵباریندا لە پلەی گەرمی بەرزدا برێکی باش ئاو بخۆرەوە.

حەوتەم: لەکاتی شۆفێریدا جامەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دابخە.

هەشتەم: ئەوانەی نەخۆشیی ڕەبۆیان هەیە بەبەردەوامی پەمپی ئۆکسجین هەڵبگرن لەژێر ڕێنمایی پزیشکیدا چارەسەر وەربگرن .

لیژنەکانی چاودێری تەندروستی ڕاپەڕین بەردەوامن لە چاودێریکردنی شوێن کارەکان لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی ھاولاتیان بۆ...
25/06/2025

لیژنەکانی چاودێری تەندروستی ڕاپەڕین بەردەوامن لە چاودێریکردنی شوێن کارەکان لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی ھاولاتیان بۆ جێ بە جێ کردنی مەرج و ڕێنماییە تەندروستیەکان ...

15/06/2025

پاک ڕاگرتن و پاکردنەوەو شۆردنی بەڕێوەبەرایەتیمان بەئامادەبونی بەڕێوبەرو بەڕێوبەری کارگێڕی ودکتۆرو کارمەندانی ئەزیزی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهۆکاری نەبونی کارگوزار .

Address


Opening Hours

Monday 09:00 - 14:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین:

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram