30/12/2025
ئایا دەزانیت بەفرو کەش و ھەوای سارد چی لە پێستی پەنجەکانی دەست و پێ و تەنانەت گوێ و لووت دەکات!
نەخۆشیەکی تری ئەم وەرزە
ئاوسان وبڵق و برینی پەنجەکانی دەست و پێ (Chilblains)
جۆرە نەخۆشییەکی پێستە کە بە هۆی ساردییەوە(کەش وهەوای سارد) دروست دەبێت لە وەرزی پایزو زستاندا.
نیشانەکانی:
مۆر یان سووربونەوەی پەنجەکان کە خوران و ئازاری هەیە لەوانەیە بڵق و برینیشی لەگەڵ بێت، هەندێک جار لووت و گوێچکەش دەگرێتەوە، بەتایبەت لە منداڵ وبە تەمەنەکاندا ڕوودەدات، هەندێک جار بەهۆی تووندی نەخۆشییکەوە لەوانەیە کار لە ئێسکەکان بکات.
هۆکاری تر هەیە کە زیاتر وادەکات کەسەکە تووشی نەخۆشییکە ببێت وەک: بۆماوەیی، نەخۆشی ملوولەکانی خوێن بەهۆی شەکرەوجگەرەکێشان، بەدخۆراکی، ناتەوایی مۆخی ئێسک.
چارەسەر:
- بەکارھێنانی کرێم و حب کە لە لایەن پزیشکی پسپۆرەوە دیاری دەکرێت.
خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن
- وازهێنان لە جگەرەکێشان.
- بەکارهێنانی دەستکێش و گۆەرەوی خوری.
- کەمکردنەوەی هەندێ ماددە کە دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی ملوولەکانی خوێن.
-بەکارهێنانی هەندێ ماددە کە دەبێتە هۆی فراوانکردنی ملوولەکانی خوێن لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆر.
بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموولایەک
دکتۆر/ مقداد حسن فقێ
————————————————
-پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست وجوانکاری
زانکۆی منصورە - ووڵاتی میسر
-بڕوانامەی ئەکادیمیای ئەمریکی نێودەوڵەتی (A.I.A) لە جوانکاری پێست و لەیزەر
-بکالۆریۆس لە ھەناوی و نەشتەرگەری گشتی
————————————————
ڕانیە – شەقامی گشتی – شاری پزیشکی ڕانیە
07502049535
07769999595