Dr.Rezhwan Edris

Dr.Rezhwan Edris College Of medicine | Stage 6🎓
Health💊🩸
Sport and gym🏋️‍♀️
Motivation reels🎥

چۆن چەوری خوێن کەم بکەمەوە بە بێ بەکارهێنانی دەرمان⬇️⬇️⬇️١-خواردنی ماسی (گەر هەفتەی جارێک بخورێت باشترە) ٢-وەرزشکردنی ڕۆ...
14/05/2025

چۆن چەوری خوێن کەم بکەمەوە بە بێ بەکارهێنانی دەرمان⬇️⬇️⬇️
١-خواردنی ماسی (گەر هەفتەی جارێک بخورێت باشترە)

٢-وەرزشکردنی ڕۆژانە و بەردەوام (کەمکردنەوەی کێش)

٣-چەرەسەکان ڕۆڵی کاریگەریان هەیە لەسەر دابەزانی چەوری خوێن بەتایبەت(گوێز و بادەم)

٤-دورکەوتنەوە لە خواردنی ژەمە خێراکان

٥-دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان و خواردنەوە کحولییەکان

ئەمانەو چەندین ڕێگای تری بەسوود ....

بەهیوای سوود لەشساغبن

ڕۆژی جیهانی پەرستاران پیرۆز بێت لە هەموو پەرستار و کارمەندێکی نەخۆشخانە و بنکە و نۆرینگە تەندروستییەکان ،جێگای دەستخۆشی ...
12/05/2025

ڕۆژی جیهانی پەرستاران پیرۆز بێت لە هەموو پەرستار و کارمەندێکی نەخۆشخانە و بنکە و نۆرینگە تەندروستییەکان ،جێگای دەستخۆشی و ڕێزن کە هەمیشە بە هەوڵدان و بەبێ ماندووبون لە خزمەتی نەخۆش و چارەخوازاندا بوون .

کەمخەویی و زڕانی خەو دەبێتە هۆی زوو بیرچونەوە، خەمۆکی و بێبەرهەمی بۆ رۆژی دواتر.بەشی تەندروستی رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەری...
11/05/2025

کەمخەویی و زڕانی خەو دەبێتە هۆی زوو بیرچونەوە، خەمۆکی و بێبەرهەمی بۆ رۆژی دواتر.

بەشی تەندروستی رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بەسوود وەرگرتن لە چەند توێژینەوەیەکی پزیشکی چەند خۆرادن و خواردنەوەیەک دیاری دەکات کە دەبنە هۆی تێکچوونی خەو.

کافێین☕️

خواردنەوەی قاوە و ئەو خواردنەوانەی بە کافێین دەوڵەمەندن، پرۆسەی کیمیایی خەو تێکدەدات.

دەیڤ گیبسن، پسپۆڕی خەو ئامۆژگاریمان دەکات: "دەبێت کافێین لە دوای نانی نیوەڕۆ نەخورێتەوە، هەروەها نابێت لە رۆژێکدا زیاد لە دوو کوپ قاوە زیاتر بخورێتەوە".

گۆشتی سوور🍣

گۆشتی سوور پێویستی بە کاتێکی زیاترە بۆ هەرسکردن، بۆیە گەر ئێواران درەنگ نان دەخۆیت، هەوڵبدە گۆشتی سوور نەخۆی چونکە دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو.

خواردنەوە کحولییەکان🍾

خواردنەوە کحولییەکان قۆناغەکانی خەو تێکدەدەن کە بە ئاڕ ئی ئێم ناسراوە. بۆیە ئەو خەوەی بە کحولەوەیە جێگای خەوێکی تەندروست ناگرێتەوە.

خواردنی تون (تیژ)🌶️

خواردنی تون دەبێتە هۆی زیادبوونی پلەی گەرمی و تێکچوونی باری ئارامی لەش، بۆیە پسپۆڕانی وەک لیزا ئارتیس و گیبسن ئامۆژگاریمان دەکەن شەوان لە خواردنی تون دوور بکەوینەوە.

شەکر

وزەیەکی زۆر لە شەکردا هەیە، لە کاتی خواردنیدا کەسەکە چالاک دەبێت و خەو نایباتەوە.

باشتر وایە شەوان خۆت بەدوور بگری لە شەکر و شیرینی، تاکو خەوێکی ئاسوودە و تەندروستت هەبێت.

لەشساغبن

ڕۆژانە کەسانێک ئەبینین کە ئەیانەوێت کێش دابەزێنن و بڕێکی زۆر چەوری لە لەشیان نەمێنێت ، لە بەرامبەر کەسانێک هەن کە ئەیانە...
06/05/2025

ڕۆژانە کەسانێک ئەبینین کە ئەیانەوێت کێش دابەزێنن و بڕێکی زۆر چەوری لە لەشیان نەمێنێت ، لە بەرامبەر کەسانێک هەن کە ئەیانەوێت کێش سەربخەن و پڕتر دەربکەون ، هەردوو هەوڵدانەکە ئاساییە تا کاتێک کە خۆیان نەخەنە بەر نەشتەری جوانکاری و بەکارهێنانی حەب و دەرمانی نا دروست ! چۆن !
١-ئەو کەسانەی کە ئەیانەوێت کێش دابەزێنن پێویستە :-
- وەرزشێکی دروست ئەنجامبدەن ڕۆژانە .
- دورکەوتنەوە لە خواردنی چەوری و شیرینی و خواردنی خۆراکی تەندروست بە پێی پێویست .
- ڕۆژانە خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو .
- زوو خەوتن و زوو هەستانی بەیانیان .
- دورکەوتنەوە لە ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەریانەی کە ئەنجامی خێرا بەدەستەوە ئەدەن...!
- هتد...
٢- ئەو کەسانەی کە ئەیانەوێ کێشیان زیادبکەن پێویستە:-
- بەهەمان شێوە ئەنجامدانی وەرزشی دروست ڕۆژانە.
- خواردنی ئەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات و پڕۆتینیان تێدایە.
- ڕێکخستنەوەی کاتەکانی خەو .
- دورکەوتنەوە لە خواردنی چەوری نادروست .
- دورکەوتنەوە لە خواردنی ئەو حەب و دەرمانانەی کە ئەبنە هۆی ئاوسان و قەڵەوییەکی ناسروشتی و هەڵە ...!
بێگومان ئەنجامدانی ئەم خاڵانە کاتێکی زۆریان ئەوێت کە ڕەنگە دوای ساڵێک یا زیاتر ئەنجام بەدەستەوە بدەن بەڵام پشوودرێژی وهەوڵدانێکی دروست باشترە لە هەڵەیەکی خێرا و هەمیشەیی .

"لەشساغبن"

مێخەکەمێخەکە ڕەق بوونی بەشێک لە پێستە کە بەهۆی فشار خستنە سەری بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ دروست دەبێت. ئەو شوێنەی پێست کە د...
01/05/2025

مێخەکە
مێخەکە ڕەق بوونی بەشێک لە پێستە کە بەهۆی فشار خستنە سەری بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ دروست دەبێت. ئەو شوێنەی پێست کە دەکەوێتە سەر ئێسکە بەرزەکان و جومگەکان زۆرتر تووشی مێخەکە دەبێت. مێخەکە بە ئەندازەی یەک سانتیمەتر دەبێت و پەستان خستنە سەری دەبێتە هۆی ئازارێكی زۆر. لە چارەسەری ئەم مێخەکەیەدا سەرەتا دەبێت هۆکاری توشکەری بدۆزرێتەوە پاشان نەهێلدرێت وەک پێڵاوی تەنگ. بۆ چارەسەری دەبێت ئەو قاچەی کە تووش بووە بۆ ماوەی ڕۆژێک ناوبەناو بۆ ماوەی (١٥) خولەک بکرێتە ناو ئاوەوە و بە بەرێکی تایبەت یان بە گوێزانێک بیتاشین، پاشان لە گیراوەیەکی کەسالیسیلیک و ئۆکسیدی لاکتکیک تێدا بێت بە شێوە ئامادەکراو لە دەرمانخانەکاندا هەیە و وەدەی فرۆشن لەسەری دایدەنێین، بەو کارە پاش ماوەیەک (مێخەکە)ـکە لەناو دەچێت، ڕێگای تر بریتییە لە نەشتەرگەری و لابردنی ئەم مێخەکەیە.

"لەشساغبن"

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە تووشی مرۆڤ ئەبێت ، لەماوەی چەند ڕۆژێک بۆ هەفتەیەک نیشانەکانی دەرئەکەوێت سەرەتا ب...
28/04/2025

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە تووشی مرۆڤ ئەبێت ، لەماوەی چەند ڕۆژێک بۆ هەفتەیەک نیشانەکانی دەرئەکەوێت سەرەتا بە ئازاری پشت و مل و تا دەسپێئەکات و لە کۆتا نیشانەکانی ئەبێتە هۆی خوێنبەربوون لە لولە بچوکەکانی خوێن بەتایبەت لە دەم و لوت و گوێ و دروستبوونی پەڵەی خوێن لە پشت و مل و ڕەنگە ئەگەر خێرا چارەسەر نەکرێ ئەم نیشانانە ببێتە هۆی مردن .
هۆکارەکانی توشبوون و گواستنەوەی ئەم نەخۆشییە:-
* ئاژەڵ بۆ مرۆڤ-لە ڕێگەی مێروویەکی بچوکەوە(گەنە) ڕوو ئەدات کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و لەسەر ڕووی ئاژەڵ بەتایبەت (مانگا) ئەژی و نیشانەکانی لە مانگاکە دەرناکەوێ بەڵام ئەکرێت لە ڕێگای شیری نەکوڵاو یان گۆشتی جوان نەکوڵاوی یان سەربڕین و بەرکەوتنی خوێنی ئەو مانگایە توشببن.
* مرۆڤ بۆ مرۆڤ- بەرکەوتنی خوێن یان لیک یا هەر شلەیەکی دیکەی کەسی توشبوو هۆکارە بۆ تووشبون
خۆپارێزی :-
- دورکەوتنەوە لە کڕینی گۆشت لەو شوێنانەی دڵنیای و هەلومەرجی پاکو خاوێنی نییە و مۆرنەکراون.
- دورکەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ بە بێ دەست کێش و پیاڵاو جلوبەرگی تایبەت بە قەساب .
- بەکارهێنانی دەرمانی مێرووکوژ لە قەسابخانەکان .
- بۆ کارمەندانی تەندروستی بەکار هێنانی دەستکێش و ماسک و جلوبەرگی تایبەت لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسی توشبوو .
- دورکەوتنەوە لەو شوێنانەی کە بە نایاسای کاری سەربڕینی ئاژەڵی لێ ئەکرێت .
"لەشساغ بن"

ئەو کەسانەی کە پێویستە بە ڕێژەیەکی کەم یان بە هیچ شێوەیەک بەرهەمە شیرەمەنییەکانی وەک (ماست ،دۆ ، پەنیر ، کەرە ، و بەتایب...
25/04/2025

ئەو کەسانەی کە پێویستە بە ڕێژەیەکی کەم یان بە هیچ شێوەیەک بەرهەمە شیرەمەنییەکانی وەک (ماست ،دۆ ، پەنیر ، کەرە ، و بەتایبەتی قەیماغ کە ڕێژەیەکی بەرزی چەوری تیایە ...هتد ) نەخۆن :-

- ئەو کەسانەی ئازاری جومگە یان کێشەی قەبزیان هەیە.

- ئەو کەسانەی کە بەردی "گورچیلە ، میزڵدانیان هەیە.

- ئەو کەسانەی کە تووشی ئاوسانی گەدە ئەبن

- ئەو کەسانەی کە گەدەیان بەکتریای هەیە.

- ئەو کەسانەی کە پەڵەی سپی لەسەر پێستیان هەیە.

- ئەو خانمانەی کە هەوکردنی هێلکەدان یان کیسی هێلکەدانیان هەیە.

- ئەو خانمانەی ئازاری سوڕی مانگانە و ئازاری سکیان هەیە یان ئەوانەی کە سوڕی مانگانەیان دوا ئەکەوێت.

- ئەو کەسانەی نەشتەرگەری قەستەرەیان بۆ کراوە، زۆر ئاگاداربن نابێ شیرەمەنی بخۆن .

- ئەو منداڵانەی کە لەشەودا میزبەخۆداکردنیان هەیە

- ئەو کەسانەی کە نەخۆشی سەرئێشەی ساردیان هەیە یان خەمۆکی و دەمارگیریان هەیە .

- ئەو کەسانەی کە بەرەوام خەواڵوون.

- کەسانێک کە کێشەی بیرکۆڵیان هەیە یاخود ئەوانەی نەخۆشی زەهایمەریان هەیە.

- ئەو کەسانەی کە جەستەیان دەلەرزێت "سەر، دەست، قاچ، مل".

- ئەو کەسانەی هەناسە تەنگی و تەنگەنەفەسی و هەوکردنی جیوبیان هەیە.

- ئەو کەسانەی زۆر ئارەق دەکەنەوە.

- ئەو کەسانەی کەمکاری غودەی دەرەقییان هەیە...

" لەشساغبن "

هۆکار و چارەسەرەکانی هەڵوەرینی قژ...هەڵوەرینی قژ بریتییە لە هەڵوەرینی بەشێک یا تەواوی مووەکانی سەر و ئەو بەشانەی جەستە ک...
20/04/2025

هۆکار و چارەسەرەکانی هەڵوەرینی قژ...
هەڵوەرینی قژ بریتییە لە هەڵوەرینی بەشێک یا تەواوی مووەکانی سەر و ئەو بەشانەی جەستە کە موودارن
کەسی ئاسایی پێویستە ژمارەی تاڵەکانی قژی لە نێوان (١٠٠٠٠٠بۆ١٥٠٠٠٠) بێت ،ڕۆژانە هەڵوەرینی (٥٠بۆ١٠٠) تاڵ قژ ئاساییە بەڵام گەر لەوە زیاتر بێت پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەرە .
هۆکارە باوەکانی هەڵوەرینی قژ بریتین لە :-
- کەم خوێنی و کەم ئاسنی
- کەمی ڤایتامین و تەواوکەرە خۆراکییەکان بەتایبەت ڤیتامین D3 وB12وZinc
- کەمی پڕۆتین
- هۆکاری بۆماوەیی
- بەکارهێنانی دەرمان و وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی
- تێکچونی هۆرمۆنەکان
- نەخۆشی ثایرۆیدەڕژێنەکان
- هەوکردنی خوێن
- بەتەمەندا چوون بەتایبەت دوای ٣٥ ساڵی
- دووگیانی و سترێسی دەرونیش هۆکارن بەڵام بەشێوەیەکی کاتی
چارەسەریەکان:-
دوای دەستنیشانکردن و ئەنجامدانی فەحس ئەتوانرێت چارەسەر وەربگیرێت باشترینیان بریتین لە:-
- خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤایتامین و پاشکۆخۆراکییەکان وەک(گوێز و ماسی و میوە و سەوزەواتەکان )
- بەکارهێنانی ئەو شامپۆیانەی کە minoxidilو یان aminexiتێدایە
- ئەنجامدانی پلازما و ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنەوەی قژ
"لەشساغبن"

هۆکارەکانی دابەزینی سیستمی بەرگریی لەش چییە !؟١.هۆکاری بۆماوە: هەندێک نەخۆشی بۆماوەیی هەیە کە هەر لە دایکبوونەوە کەسەکە ...
19/04/2025

هۆکارەکانی دابەزینی سیستمی بەرگریی لەش چییە !؟

١.هۆکاری بۆماوە: هەندێک نەخۆشی بۆماوەیی هەیە کە هەر لە دایکبوونەوە کەسەکە بەرگری لەشی کەمە و زوو زوو تووشی هەوکردن دەبێت.
٢.هەندێک نەخۆشی هەوکردن یان درێژخایەن وەک: نەخۆشی شەکرە و نەخۆشی ئایدز.
٣.هەندێک جۆری دەرمان وەک: ستیرۆیدەکان و چارەسەری کیمیاوی و هەندێک چارەسەری تر کە بەرگری جەستە دادەبەزێنن.
٤.هەندێک هۆکاری ژینگەیی وەک هەندێک ماددەی کیمیایی
٥.زیادبوونی تەمەن بە تایبەت لەدوای تەمەنی ٦٥ ساڵیەوە
٦.لە منداڵیشدا هۆکارەکە ئەوەیە هێشتا کۆئەندامی بەرگری جەستە بە تەواوی گەشەی نەکردوە لەگەڵ هەندێک هۆکاری دیکە.
٧.کەمی خواردن و کەمی ڤیتامین لە جەستە
٨.نەبوونی جووڵە و وەرزش کردن لە ژیانی ڕۆژانەدا و هەروەها خەوی ناڕێک و بوونی سترێسێکی زۆر

"لەشساغبن"

لیمۆی ڕەش (لیمۆ بەسرایی)ـــــــــــــــــــــلیمۆی ڕەش و وشککراوە کە ناسراوە بە لیمۆ بەسڕایی یەکێکە لەو پێکهاتە خۆراکیان...
18/04/2025

لیمۆی ڕەش (لیمۆ بەسرایی)
ـــــــــــــــــــــ
لیمۆی ڕەش و وشککراوە کە ناسراوە بە لیمۆ بەسڕایی یەکێکە لەو پێکهاتە خۆراکیانەی لە درووستکردنی زۆر خۆراکدا بەکاردەهێنرێت بەتایبەت لە ئامادەکردنی گۆشت یاخود مریشکدا بۆ نەهێشتنی بۆنی خاوی و خۆشترکردنی تامی خواردنەکە ، لەگەڵ ئەوەشدا کەسانێک هەن ئارەزووی خواردنی ناکەن و لەهەر خۆراکێکدا هەبێت نایخۆن.
بەشێوەیەکی گشتی لیمۆی ڕەش سوودێکی زۆری هەیە و چارەسەری زۆر نەخۆشیە و دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینات.

سوددەکانی:-

١- لیمۆ بەسڕایی باشترین چارەسەرە بۆ بەهێزکردنی بەرگری دڵ دژی نەخۆشیەکان، سوڕی خوێن یەکدەخاتەوە و چالاکی دەکات.

٢- پزیشکان ئامۆژگاری دایکان دەکەن لەدوای منداڵبوون لیمۆ بەسڕایی بخۆن، چوونکە بڕێکی زۆر ڤیتامین و ماددەی بەسوودی تێدایە.
٣- یارمەتی چوونەدەرەوەی بەکتریا دەدات لە کرداری هەرسدا، سەرجەم ژەهر و میکرۆبەکان لە بەشە جیاوازەکانی کۆدەکاتەوە و دەیکاتە دەرەوە.

٤- لیمۆ بەسڕایی باشترین پارێزەرە بۆ گورچیلە، بەهۆی توانایی لە ڕێککردنەوەی کرداری میزکردن، دەتوانیت وەک خواردنەوەیەک بیخۆیتەوە.
٥ - یەکێک لە باشترین جۆرەکانی ڤیتامین و کانزاکان لە لیمۆی ڕەشدا بوونی ڤیتامین دی و کالسیۆم و پۆتاسیۆم و ماددەی ریبوفلافینە، هۆکارێکە بۆ کردنەوەی ئارەزووی خواردن، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی خواردنیان بۆ ناخورێت بەسوودە.
٦- سەرەڕای ئەوەی ئارەزووی خواردن دەکاتەوە، بەڵام چەوری لەش دەتوێنتەوە بەهۆی بڕێکی زۆری ڤیتامین و کانزا....
"بەهیوای سوود"

نیشانەکانی نەخۆشی گورچیلەزۆرجار نەخۆشی گورچیلە وردە وردە دروست دەبێت و لە قۆناغە پێشکەوتووەکاندا نیشانەکانی زیاتر دەردەک...
17/04/2025

نیشانەکانی نەخۆشی گورچیلە

زۆرجار نەخۆشی گورچیلە وردە وردە دروست دەبێت و لە قۆناغە پێشکەوتووەکاندا نیشانەکانی زیاتر دەردەکەون. گرنگە زوو ئەم نیشانانە بناسیتەوە بۆ ئەوەی زیانی زیاتری پێ نەگات. نیشانە باوەکانی نەخۆشی گورچیلە بریتین لە:

1. ماندوێتی و لاوازی: بەهۆی کەڵەکەبوونی ژەهر لەئەنجامی خراپی کارکردنی گورچیلە.

2. ئاوسانی (edema): کە دەبێتە هۆی ئاوسانی پێ، قاچ، دەست، یان دەموچاو.

3- گۆڕانکاری لە میزکردندا: زۆر میزکردن بەتایبەت لە شەواندا، کەمبوونەوەی ڕێژەی میز، یان بوونی خوێن لە میزدا.

4. هەناسە تەنگی: بەهۆی کەڵەکەبوونی شلە لە سییەکان یان کەمخوێنی.

5. نەمانی ئارەزووی خواردن و دابەزینی کێش: بەهۆی کەڵەکەبوونی ژەهر و بەزەحمەت لە هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان.

6. بەرزی پەستانی خوێن: نەخۆشی گورچیلە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەروەها بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەبێتە هۆی زیاتر تێکچوونی کارکردنی گورچیلە.

7. کەمخوێنی: بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سورەکانی خوێن لە ئەنجامی کەمی هۆڕمۆنی ئێریترۆپۆئیتین.

ئەگەر ئەم نیشانانە بەردەوام بوون یان خراپتر بوون، گرنگە بە خێرایی سەدانی پزیشکی پسپۆر بکەیت بۆ دەستنیشانکردنی زوو و چارەسەرکردن، لەوانەش پشکنین بۆ فرمانەکانی کارکردنی گورچیلە.
"لەشساغبن"

جگەر یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی جەستەی مرۆڤ، هەر کەموکوڕییەکی تێدابێت دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشەی تەندروستی.نیشا...
16/04/2025

جگەر یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی جەستەی مرۆڤ، هەر کەموکوڕییەکی تێدابێت دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشەی تەندروستی.

نیشانەکانی نەخۆشی جگەر:

١- کێشەی گەدە
رشانەوە و دڵتێکەڵهاتن دەکرێت نیشانەیەک بن بۆ نەخۆشی جگەر، بەڵام مەرج نییە هەموو رشانە و دڵتێکەڵهاتنێک پەیوەندی هەبێت بە نەخۆشی جگەرەوە.

٢- لاوازبوون و شەکەتی
هەستکردن بە ماندوێتی و زوو هیلاک بوون دەکرێن نیشانە بن بۆ نەخۆشی جگەر. هۆکاری ئەمەش زۆرجار دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەم نەهێنانی ووزە لەلایەن جگەرەوە یان نەکردنە دەرەوەی ژەهر،

٣-نەمانی ئارەزووی خواردن
نەمانی ئارەزووی خواردن دەگەڕیتەوە بۆ دەرنەدانی زەرداو لەلایەن جگەرەوە، کە بەهۆیەوە چەوری هەرس ناکرێت.

٤- گۆڕانی رەنگی میز
بەهۆی زۆربوونی مادەیەک بە ناوی بیلیروبین، زۆر جار لە کاتی هەبوونی نەخۆشی جگەردا رەنگی میز دەگۆڕدرێت بۆ زەرد یان پرتەقاڵی یان قاوەیی.

٥- گۆڕانی رەنگی پیسایی
رەنگی پیسایی لەوانەیە لە قاوەیەوە بگۆڕدرێت بۆ زەرد.

٦- زەردوویی
زەردوویی نەخۆشییەکە بەهۆی جگەرەوە روودەدات و تیایدا پێست و چاو و زمان و سەری پەنجەکان زەرد دەبن بەهۆی کۆبوونەوەی مادەی بیلیروبین."

٧- کێشەی سک
هەستکردن بە ئازار یان ئاوسانی سک دەکرێت هەندێک جار پەیوەندییان بە نەخۆشی جگەرەوە هەبێت. لە راستیدا یەکێک لە نیشانە سەرەکییەکانی نەخۆشی جگەر برییتییە لە کۆبوونەوەی ئاوێکی زۆر لە سکدا یان یەکێکی تر لە نیشانەکان بریتییە لە قەبزبوون و سکچوون و بوونی خوێن لە پیساییدا.

٨- زۆر خورانی پێست ، لە کاتی هەبوونی نەخۆشی جگەردا، پێست زیاتر هەستیار دەبێت بەرامبەر بە خوران.

"لەشساغبن"

Address

Sayyid Sadiq

Telephone

+9647501826057

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Rezhwan Edris posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr.Rezhwan Edris:

Share