دەرمانخانەی بەخشین - صيدلية بخشين

دەرمانخانەی بەخشین  - صيدلية بخشين ھەرزانترین نرخ و باشترین کوالێتی پێداویستیە پزیشکی و جوانکاریەکانتان لە دەرمانخانەی بەخشین بەردەستە .

موژدە بۆ خەڵکی شەقڵاوە بەم زووانە ! لقی دووەمی دەرمانخانەی بەخشین(بەخشینی شەقڵاوە) ئەکرێتەوە  بە سەرپەرشتی دکتۆری دەرمان...
18/10/2024

موژدە بۆ خەڵکی شەقڵاوە
بەم زووانە !
لقی دووەمی دەرمانخانەی بەخشین(بەخشینی شەقڵاوە) ئەکرێتەوە
بە سەرپەرشتی دکتۆری دەرمانساز و ستافێکی شارەزا...

گرنگی شیری کۆنفی ڤیتامین پڵەسبۆ ئەوەی بەرگری لەشمان بە باشی کار بکات بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، سیستەمی بەرگری پێویستی ب...
10/09/2024

گرنگی شیری کۆنفی ڤیتامین پڵەس

بۆ ئەوەی بەرگری لەشمان بە باشی کار بکات بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، سیستەمی بەرگری پێویستی بە سەرجەم ماددە خۆراکیەکانە کە پاڵپشتی دەکەن وەکو ڤیتامینەکان، بۆیە شیری کۆنفی ڤیتامین پڵەس سەرچاوەیەکی باشە بۆ ئەو ماددە خۆراکیەکانە، هەروەها گونجاوە بۆ تەمەنی یەك ساڵ بەرەوسەر، واتا هەموو ئەندامانی خێزان دەتوانن سوودی تەواوی لێ
وەربگرن.

ئێستا بەردەستە لە دەرمانخانەی (بــەخــشــیــن)

شەقڵاوە / سەرمەیدان - بەرامبەر نەخۆشخانەی فێرکاری گشتی شەقڵاوە


چوار رێنمایی بۆ خواردنی خۆراکی جەژن ...لە رۆژەکانی جەژندا خواردن و خواردنەوەکان بەبڕێکی زیاتر دەخورێن، کەسانێکی زۆر لەم ...
09/04/2024

چوار رێنمایی بۆ خواردنی خۆراکی جەژن ...
لە رۆژەکانی جەژندا خواردن و خواردنەوەکان بەبڕێکی زیاتر دەخورێن، کەسانێکی زۆر لەم چەند رۆژەدا زیادەڕەوی لە خواردنی چەوری و شیرینیدا دەکەن، کە زیانی تەندروستی دەبێت و ئەگەری هەیە گرفت لە کاری کۆئەندامی هەرسدا دروست بکات.

ماڵپەڕی ئیمارات ئاماژەی بە چوار رێنمایی گرنگ کردووە کە پێویستە لە رۆژانی جەژندا پەیڕەوبکرێن بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی بەم جۆرە:

یەکەم: رێکخستنی ژەمەکان:

لە یەکەم رۆژی جەژندا هەوڵبدە بگەڕێیتەوە بۆ سیستمی سێ ژەمی، بە جۆرێك ژەمی بەیانی بخورێت و لەم ژەمەدا گرنگی بە خواردنی تەندروست بدرێت، لە نیوەڕۆدا خواردنێکی دەوڵەمەند بە پرۆتین بخورێت و لە ئێوارەدا دەتواندرێت زەڵاتە یان ژەمێکی سووك بخورێت.

دووەم: شلەمەنی زیاتر بخورێتەوە بەتایبەت ئاو، بەجۆرێك لە رۆژێکدا نزیکی سێ لیتر ئاو بخورێتەوە و ئەم بڕە ئاوەش دابەشبکرێت بەسەر ١٢ کوپ ئاو و بەدرێژایی رۆژەکە تا کاتی خەوتن بخورێتەوە.

سێیەم: کەم خواردنی شیرینی:

زیادەڕۆیی نەکردن لە خواردنی شیرینییەکان چونکە چەور و پڕ شەکرن، باشتروایە لە هەر رۆژێکی جەژندا و لە کاتی جیاوازدا دوو یان سێ پارچە شیرینی بخورێت.

چوارەم: دووربکەوەرەوە لە هەندێك خواردنەوە:

دووربکەوەرەوە لە خواردنەوە گازیی و پڕ شەکرەکان، لە هەمان کاتدا بە گەدەی بەتاڵ قاوە و چای نەعنا مەخۆنەوە چونکە ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکەن و دەبنە هۆی تووشبوون بە دڵەکزە.

جەژنی رەمەزانتان پیرۆز بێت و هەموو رۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت ... دەرمانخانەی بەخشین لە شەقڵاوە ... رۆژانی جەژن کراوەیە لە...
09/04/2024

جەژنی رەمەزانتان پیرۆز بێت و هەموو رۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت ...
دەرمانخانەی بەخشین لە شەقڵاوە ...
رۆژانی جەژن کراوەیە لە بەیانی تاکو درەنگانی شەو جگە لە رۆژی یەکەم دوای نیوەرۆ کراوە دەبێت تاکو درەنگانی شەو....

پژمینسەرەتاپژمین یان پژمە (بە ئینگلیزی: Sneezing یان Sneeze یان sternutation، بە عەرەبی: عطس یان العطاس) ڕێگایەکی لەشە ب...
13/12/2023

پژمین
سەرەتا
پژمین یان پژمە (بە ئینگلیزی: Sneezing یان Sneeze یان sternutation، بە عەرەبی: عطس یان العطاس) ڕێگایەکی لەشە بۆ کردنە دەرەوەی ماددە کزێنەر و سووتێنەرەکان لە قوڕگ و لووت. پژمە دەرهاویشتنێکی بەهێزی خۆنەویستانەی هەوایە، زۆرجار لەناکاو و بەبێ هیچ نیشانەیەکی ئاگادارکەرەوە ڕوودەدات، لە کاتێکدا پژمین کەمێک بێزارکەرە، بەڵام نیشانە نییە بۆ هیچ کێشەیەکی تەندروستی مەترسیدار.

هۆکارەکان
بەشێک لە کاری لووت پاککردنەوەی ئەو هەوایەیە کە هەڵیدەمژیت، هەروەها لابردنی پیسی و بەکتریا و دڵنیابوونەوە لە پاکی ئەو هەوایەیەی دەچێتە لەشەوە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا لووت لەڕێگەی لینجییەوە ئەم پیسییانە دەگرێت. پاشان گەدە لینجییەکە هەرس دەکات. بەڵام هەرچۆنێک بێت هەندێک جار پیسی و تۆز دەتوانن بچنە ناو لووتەوە و لینجە پەردەکانی ناو لووت و قوڕگ بکزێننەوە. کاتێک ئەم پەردانە کزانەوە پژمین ڕوودەدات.

چەند شتی جیاواز هەیە کە هانی پژمین دەدەن وەک:

هەستیاری
هەستیاری حاڵەتێکی زۆر باوە کە بەهۆی کاردانەوەی لەش بۆ تەنێکی نامۆ ڕوودەدات. لە حاڵەتە ئاساییەکاندا کۆئەندامی بەرگری دەتوانێت لەشی مرۆڤ دژی هێرشکەرە زیانبەخشەکانی وەکوو بەکتریای هۆکاری نەخۆشی بپارێزێت.
ئەگەر کەسێک هەستیاری هەبێت، کۆئەندامی بەرگریی تەنی نامۆی بێزیان وەکوو تەنێکی زیانبەخش دەناسێتەوە. هەستیاری دەکرێت لە کاتی هەوڵدانی لەش بۆ کردنە دەرەوەی ئەم تەنانە ببێتە هۆی پژمین.

تووشبوونە میکرۆبییەکان
ئەو تووشبوونە میکرۆبییانەی بەهۆی ڤایرۆسەکانەوە تووشی مرۆڤ دەبن وەکوو سەرمابوون و هەڵامەت دەکرێت تووشی پژمینت بکەن. زیاتر لە ٢٠٠ جۆری جیاوازی ڤایرۆس بوونی هەیە کە دەتوانن مرۆڤ تووشی سەرمابوون بکەن، بەڵام هەرچۆنێک بێت زۆربەی جار بەهۆی ڤایرۆسی ڕینۆ (rhinovirus) مرۆڤ تووشی سەرمابوون دەبێت دەبێت.

هۆکارە کەمتر باوەکان
هۆکارە کەمتر باوەکانی پژمین بریتیین لە:

زەبرکەوتن بە لووت
وازهێنان لە هەندێک جۆری دەرمانی وەکوو opioid narcotics
هەڵمژینی ماددە سووتێنەرەکانی وەک تۆز و بیبەر
هەڵمژینی هەوای سارد
چارەسەری پژمین لە ماڵەوە
یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ دوورکەوتنەوە لە پژمین دووربوونە لە هاندەرەکانی پژمین. هەروەها دەتوانیت چەند گۆڕانکارییەکی بچووک لە ماڵەکەتدا بکەیت تاکوو کزێنەرەوەکان کەم بکەیتەوە:

پاڵفتەکەرەکانی هەوار بگۆڕە تاکوو پاڵاوتنی هەوای ماڵەکەت بە سەرکەوتوویی کاربکات.
ئەگەر سەگ یان هەر ئاژەڵێکی ماڵی تووکدارت هەیە، هەروەها کەسێکیت کە بە تووکی ئاژەڵ هەستیاریت، زوو زوو تووکەکەی ببڕە یان لایبە.
دەتوانیت تۆزی سەر قووماش و جۆرەکانی نایلۆن بە شۆردنیان لە ئاوی گەرم یان ئاوێک کە پلەی گەرمیی سەروو ٥٤٫٤ پلەی سیلیزی بێت بشۆیت بۆ ئەوەی تەپوتۆزەکەی لەسەر لاببەیت.
دەتوانێت ئامێری پاڵفتەکردنی هەوا بە مەبەستی پاکڕاگرتنی هەوای ماڵەکەت لە ماڵەکەتدا دابنێیت.
چارەسەرکردنی هۆکارە تەندروستییەکانی پژمین
ئەگەر بەهۆی هەستیاری یان تووشیوونێکی میکرۆبییەوە تووشی پژمین بوویت، دەتوانیت سەردانی پزیشک بکەیت تاکوو چارەسەری هۆکارە تەندروستییەکەت بکات.
ئەگەر هەستیاری هۆکاری پژمینەکەتە، یەکەم هەنگاو کە جێبەجێی بکەیت ئەوەیە کە خۆت لە هەستیارکەرە ناسراوەکان بەدوور بگریت، پزیشک دەتوانێت فێرت بکات کە چۆن ئەم هەستیارکەرانە بناسیتەوە، لە ئەنجامیشدا دەزانیت کە کامە هۆکاری هەستیاریتە و دەتوانیت خۆتی لێ بەدوور بگریت.
ئەو دەرمانانەی پێویستیان بە ڕەچەتەی پزیشکی نییە و ئەوانەی کە پێویستیانە و پێیان دەوترێت دژەهیستامینەکان بوونیان هەیە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەستیاری و پژمین، باوترین جۆری دەرمانەکانی دژەهەستیاری بریتیین لە لۆراتاداین (لۆرتین) (loratadine) و سێتایریزین (cetirizine).
ئەگەر تووشبووی هەستیاری توندیت، دەکرێت پزیشک پێشنیاری تاقیکردنەوەی دەرزی هەستیاریش بۆ بکات، دەرزی هەستیاری پوختەی هەستیارکەری پوختەکراوی تێدایە، بەرکەوتنی لەشت لەگەڵ هەستیارکەرەکاندا بە ژەمی کەم و ڕێکخراو یارمەتی لەش دەدات بۆ دووربوون لە کاردانەوە هەستیارکەرەکان لە داهاتوودا.
ئەگەر تووشی تووشبوونە میکرۆبییەکان بوویت وەک هەڵامەت و سەرمابوون، هەڵبژاردەکانی چارەسەرت زیاتر سنووردار دەبێت، هەروەها هیچ دەرمانێکی دژەبەکتریا ناتوانێت کاریگەر بێت لە چارەسەرکردنی ئەو ڤایرۆسانەی دەبنە هۆی تووشبوون بە هەڵامەت و سەرمابووه.
دەتوانیت پرژێنەری لووت بەکاربهێنیت بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئاوکردن و کزانەوەی لووت، یان دەتوانیت دەرمانە دژەڤایرۆسەکان بەکاربهێنیت بۆ خێراترکردنی چاکبوونەوەت لە هەڵامەت، هەروەها دەبێت پشووی باش بدەیت و شلەمەنی زۆر بخۆیت بۆ ئەوەی لەشت بەخێرایی بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

قڵیشانی پێ : قڵیشانی پێ (بە ئینگلیزی: Cracked heel)، (بە عەرەبی: تشقق كعب القدم). یەکێکە لە کێشە باوەکانی خەڵکی. ئەم قڵی...
12/12/2023

قڵیشانی پێ :

قڵیشانی پێ (بە ئینگلیزی: Cracked heel)، (بە عەرەبی: تشقق كعب القدم). یەکێکە لە کێشە باوەکانی خەڵکی. ئەم قڵیشانە لە ژێر پێدا ڕوودەدات و پێستەکە قڵیش دەبات و ناشرین دەبێت. لە خانماندا زیاترە وەک لە پیاوان. ئەگەر بێت و قڵیشانی پێ بەخێرایی چارەسەر نەکرێت، زیاتر دەکات و چارەسەرکردنیشی قورستر دەبێت. چەندین هۆکار هەیە بۆ ئەوەی قڵیشانی پێ دروست ببێت.

نیشانەکان
نیشانە سووکەکان
سەرەتا نیشانەکان بە کەمی دەردەکەون و سوووکن وەک:

قڵیشی پێ کە بە چاو ببینرێت.
گۆڕانی ڕەنگی شوێنی قڵیشی پێیەکان بۆ زەرد یاخود قاوەیی.
ئەستووربوونی پێستی پاژنەی پێ.
نیشانە تووندەکان
ئەگەر هاتوو نیشانە سووکەکان زوو چارەسەر نەکران، دەکرێت نیشانەکان توندتر ببن:

خوێنبەربوون لە شوێنی قڵیشەکان
هەبوونی ئازار لە کاتی دانانی پێدا
دروستبوونی برینی زیاتر و هەوکردنیان
هۆکارەکان
وشکبوونەوە هۆکاری سەرەکی ئەم قڵیشانەیە، پاژنەی پێ تەواوی کێشی جەستە هەڵدەگرێت، هەر بۆیە زووتر وشکدەبنەوە. کاتێک بەپێی پێویست شێدار نەبێت و وشک ببێتەوە قڵیش دەبات و دەتەقێت، ئەم وشکبوونەوەیە دەکرێت چەند هۆکارێکی هەبێت:

شێدارنەکردنەوەی پێیەکان: ئەم هۆکاره باوترین هۆکاری قڵیشی پێیەکانە، پێستی پاژنەی پێ بڕێکی کەم لە ئارەقەڕژێنی هەیە و تایبەتمەندی کێشهاتنی نییە. هەر بۆیە زیاتر وشک دەبێتەوە، دەبێت ڕۆژانە چەند جارێک شێدارکەرەوەی لێ بدەیت بەتایبەت لە پێش خەوتن.
بەکارهێنانی ئاوی گەرم: خۆشۆردن لە گەرماوی زۆر گەرمدا بۆ ماوەیەکی زۆر، یاخود پێیەکانت لەناو ئاوی زۆر گەرمدا دابنێیت. ئاوی گەرم چەورییە سروشتییەکانی پێ لەناو دەبات و پێستەکە وشک دەکاتەوە.
پیسی و بەکارهێنانی سابوونی نەگونجاو: پاکڕانەگرتنی قاچەکان، نەشۆردنیان و چوونە ناو شوێنی پیس بەبێ پێڵاو. هەروەها بەکارهێنانی سابوونێک کە پێست وشک بکاتەوە، ئەم جۆرە سابوونانە وردە وردە دەبنە هۆی قڵیشی پێ.
پێڵاوی کراوه: لەپێ کردنی پێڵاوی کراوە کە تێیدا پێیەکان دەردەکەون، کەسەکەش گۆرەوی لەپێ ناکات، هۆکارێکی ترە بۆ قڵیشانی پێ. زۆر لەپێ کردنی پێڵاوی کراوە بەتایبەت لە هاویندا، وادەکات خۆر و تۆز بدات لە پێیەکان و وشک ببێتەوە و بەمەش بقڵیشێت.
قەڵەوی: قەڵەوی و زیادی کێشی لەش پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر چەوری ژێر پێیەکان. تێکچوونێک دروست دەکات لە پێیەکاندا و بەمەش پێستەکە زوو دەتەقێت.
نەخۆشی: ئەگەر کەسێک نەخۆشییەکی تایبەتی هەبێت، ئەگەری قڵیشی پێی زیاتر دەبێت، وەک نەخۆشییەکانی: غودە، ئەگزیما، شەکرە، کەڕووی پێست.
کەمی ماددە خۆراکییەکان: کەمبوونەوەی ماددە خۆراکییەکانی جەستە وەک ڤیتامینەکان، ماددەی ئاسن.
پەستان: زۆر وەستان لەسەر پێیەکە لە کاتی کارکردندا.
پیری: پێستی ئەستوور زیاتر تووشی قڵیش دەبێتەوە، کاتێک کەسێک پیر دەبێت و پێستی ئەستوورتر دەبێت، زووتر پێیەکانی وشک دەبنەوە و دەقڵیشێت.
چارەسەر
ڕێکخستنەوەی خۆراک: لەوانەیە هۆکاری قڵیشەکە خۆراکی نادروست بێت، هەوڵبدە لە هەموو خۆراکەکەتدا ڤیتامینەکان، پڕۆتین، ئاسن، ئۆمێگا ٣ بە ئەندازەی پێویست بخۆیت.
بەکارهێنانی ئاو: پێستە قڵیشاوەکەی پێ بەگشتی ئەستوورتر و وشکترە، لە بەشەکانی تری پێ. هەروەها بەهۆی وشکێتییەکەوە کاتێک پەستانی زۆری بکەوێتە سەر ئەگەری هەیە بتەقێت، بۆیە واباشە تەشتێک ئاوی شلەتێن بهێنیت، کەمێک سابوونی گونجاو بە پێستت ورد بکە ناو ئاوەکە و بۆ ماوەی ٣٠ خولەک قاچت لەناویدا دابنێ. دوای ئەمە بەهێواشی پێیەکانت وشکبکەرەوە. دواتر کرێم و شێدارکەرەوەی لێبدە، پاشان گۆرەوییەکی پەڕۆ لەپێ بکە تاکوو چەوری کرێمەکە نەیتە دەرەوە.
لابردنی پێستە ئەستوورەکان: یاخود دەتوانیت پێیەکانت بە بەردی تایبەت یان هەر ئامێرێک پێستە مردووەکەی لا ببەیت و پاشان پێیەکانت بخەیتە ئاوەوە. وردە وردە مەساج بکە بۆ پێیەکانت و سکرەبی بۆ بکە تاکوو پێستە مردووەکان لێدەبنەوە.
هەنگوین: هەنگوین تایبەتمەندی دژەمیکرۆبی و دژەبەکتریایی هەیە، دەتوانێت برینەکانی سەر پێست چاک بکاتەوە. دەتوانیت دوای ئەوەی قاچت لەناو تەشتە ئاوەکەدا دەرهێنا و وشکت کردەوە، هەنگوینی لێ بدەیت و پاشان گۆرەوی لەپێ بکەیت بۆ ئەوەی هەنگوینەکە دەوروبەر پیس نەکات.
زەیتی گوێزی هیندی: ئەم زەیتە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە شێدارکردنەوەی پێیەکاندا. بەهەمان شێوە دوای هێنانە دەرەوەی پێیەکان لەناو ئاوەکەدا دەتوانیت زەیتی گوێزی هیندی لێ بدەیت و دواتر گۆرەوی لەپێ بکەیت.
لیمۆ: لیمۆیەک بهێنە و لە ناوەڕاستدا بیبڕە و بیکە بە دوو بەشەوە، دواتر ئاوی تەشتەکە خاڵی بکە و هەریەکە لە قاشەکان بدە لەژێر پێیەکانت و بەجۆرێک ژێر پێت بچێت بەناویدا، پاشان گۆرەوی لەپێ بکە و بەمشێوەیە بمێنەرەوە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک. لیمۆ بەهۆی بوونی ئەسیدی ناویەوە خانە و پێستە مردووەکان لەناودەبات. هەروەها دەبێتە هۆی شێدارکەرەوەی پێستەکە و نەرمی دەکاتەوە. هەروەها دەتوانیت تێکەڵەی ئاوی لیمۆ و ڤازلیین بدەیت لە پێیەکانت، شەو پێش نووستن لێی بدەیت و بەیانی بە ئاو بیشۆیت.
مۆز و ئاڤۆگادۆ: دەتوانیت مۆزێک و ئاڤۆگادۆیەک تێکەڵ بکەیت و ببێتە گیراوەیەک، بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک لە پێیەکانتی بدەیت و پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆیت.
شیر: پێست پاکدەکاتەوە و ڕەونەقی تایبەتی پێدەدات، بوونی ترشی لاکتیک و ترشی ئەلفاهایدرۆکسی لەناو شیردا، یارمەتی لابردنی وشکی و زبری پێست دەدەن، کوپێک شیر بکە ناو تەشتێک ئاوی گەرمەوە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک پێیەکانت تێیدا دابنێ.
ئاو و خوێ: بۆ ماوەی ١٥ خولەک پێیەکانت لەناو تەشتێک ئاوی سوێردا دابنێ، پاشان پێیەکانت وشک بکەرەوە و بیخە ناو تەشتێک ئاوی ساردەوە بۆ ماوەی ١٠ خولەک. ئەم کارە وادەکات وروژمی خوێن بۆ ناو پێیەکانت زیاتر بکات.
سۆدە: سێ کەوچکی چێشت سۆدە بکە ناو تەشتێک ئاوەوە و بەباشی تێکەڵی بکە، دواتر بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک پێیەکانت لەناو تەشتەکەدا دابنێ. پاشان بەرد بیهێنە بەژێر پێتدا.
زەیتی کونجی: یەکێک لە زەیتە باشەکان بۆ قڵیشی پێیەکان، زەیتی کونجییە. کە یارمەتی شێداری پێستەکە دەدات، یارمەتی گەشەی خانەکان دەدات و پێستە مردووەکان لادەبات. دوو کەوچکی چا زەیتی کونجی بکە ناو تەشتێک ئاوی گەرمەوە، پاشان بۆ ماوەی ١٠ خولەک پێیەکانتی تێدا دابنێ. ئەگەر قڵیشەکان زۆر و قووڵن دەتوانیت پێش ئەوەی پێیەکانت بخەیتە ئاوەکەوە زەیتی کونجی لێ بدەیت و مەساجی پێ بکەیت.
مۆز: مۆزێک پان بکەرەوە، بیدە لەژێر پێت و ئەو شوێنانەی کە قڵیشیان بردووە. دواتر بە زەرفێک پێی خۆت دابپۆشە و گۆرەوی لەپێ بکە. چەند کاتژمێرێک بەمشێوەیە بمێنەرەوە.
خەنە: چۆن خەنە دەگریتەوە و دەیدەیت لە سەرت و دەست، دەتوانیت بە هەمان شێوە بیدەیت لە پێیەکانت و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی قڵیشەکان.
کرێمی شێدارکەرەوە: بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە زۆر گرنگە ڕۆژانە چەند جارێک بەکاربهێنرێت. هەمیشە دوای خۆشۆردن پێیەکانت وشکبکەرەوە و کرێمی شێدارکەرەوەی لێ بدە. هەروەها شەوانە کرێمی لێ بدە و دواتر گۆرەوی لەپێ بکە و بخەوە، ڕۆژانەش کە دەچیتە دەرەوە پێش ئەوە کرێمی شێدارکەرەوەی لێ بدە و پاشان گۆرەوی لەپێ بکە بۆ دەرەوە.
کرێمی قڵیشی پێ: ئەگەر قڵیشەکە زۆرە و چارەسەر ناکرێت لە ماڵەوە، واباشە سەردانی پزیشک بکەیت و کرێمی تایبەت بە قڵیشی پێت بۆ بنووسێت. بەپێی ڕێنوێنی پزیشک دەتوانیت بەکاریبهێنیت.

پەیوەندی نێوان خەمۆکی و کێشەکانی هەرس :  (بە ئینگلیزی: Relationship between depression and digestive problems، بە عەرەبی...
31/10/2023

پەیوەندی نێوان خەمۆکی و کێشەکانی هەرس :

(بە ئینگلیزی: Relationship between depression and digestive problems، بە عەرەبی: العلاقة بين الاكتئاب ومشاكل الجهاز الهضمي)، ئەگەر تۆ یەکێکیت لەو کەسانەی کە پێت وایە نیشانەکانی خەمۆکی تەنها نیشانە ڕۆحی و دەروونییەکان دەگرێتەوە، وەک هەستکردن بە دڵتەنگی و بێهیوایی، ئەوا ئەم بابەتە لەدەست مەدە. چونکە خەمۆکی نەخۆشییەکە کە كار لە هەموو ئەندامەکانی جەستە دەکات و دەتوانێت کێشە بۆ هەموو جەستە دروست بکات. بۆیە نابێت پەیوەندی نێوان خەمۆکی و کێشەکانی کۆئەندامی هەرس پشتگوێ بخرێت.

خاڵی گرنگ لە خەمۆکییدا ئەوەیە کە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە تەنها بە نیشانە ڕۆحی و دەروونییەکانەوە نەبەسراوەتەوە، بەڵكو چەندین نیشانەی جەستەیی لەخۆدەگرێت وەک هێڵنج، سکچوون، ئازار و گۆڕانی کێش. بەڵام بەشێوەیەکی گشتی مرۆڤەکان گرنگی بەم کێشانە نادەن و یەک لەسەدیش ئەگەری ئەوە دانانێن کە کێشەکانی هەرسکردنیان بەهۆی خەمۆکییەوە بێت.

خەمۆکی چییە و نیشانەکانی چین؟
خەمۆکی نەخۆشییەکە کە بەزۆری بەهۆی بارودۆخی ژینگەیی، جوگرافی و کۆمەڵایەتی بۆ کەسانی جیاواز ڕوودەدات. گرنگ نییە تەمەنی كەسەكە چەندە چونکە ئەم نەخۆشییە دەتوانێت ڕوو لە منداڵ، هەرزەکار، گەورە و بەساڵاچووان بكات و لە هەر گرووپێکدا بە نیشانەکانی خۆیەوە دەربکەوێت.

ئەگەر بمانەوێت پێناسەیەکی ورد بۆ خەمۆکی بکەین، پێویستە بڵێین کە خەمۆكی کۆمەڵێک كێشەی دەروونی بەرفراوانە، لە دڵتەنگی کورتخایەنەوە تا لاوازی توند دەگرێتەوە. لەم جۆرە خەمۆکییەدا، مرۆڤ بەزۆری تووشی نیشانەکانی وەک بێزاری، تێکچوونی خەو، کەمی پاڵنەر و هتد دەبێت. بەڵام ئەمانە تەنها نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە نین و نیشانەکانی تری خەمۆکی بریتین لە:

هەستکردن بە ناڕەحەتی و بێ دەسەڵاتی.
بێ میزاجی، تووڕەیی و کەمبوونەوەی ئارامگرتن.
بێزاری لە بەشداریکردن لە چالاکییە چێژبەخشەکانی وەک وەرزشکردن.
ماندوویەتی زۆر و کەمی ئاستی وزە.
تێکچوونی ئارەزووی خواردن وەک: نەمانی ئارەزووی خواردن، دابەزینی کێش یان زیادبوونی لەناکاوی کێش.
هەبوونی دڵەڕاوکێ و شەڕانگێزی بەردەوام.
خاوبوونەوەی پرۆسەی جووڵە، بیرکردنەوە و قسەکردن.
هەستکردن بە بێ بەهایی و هەبوونی ئازاری بەردەوامی ویژدان.
تێکچوونی سەرنجدان، یادەوەری و فێربوون.
هەبوونی ئازاری جەستەیی وەک سەرئێشە یان پشت ئێشە.
جۆرەکانی خەمۆکی و پەیوەندییان لەگەڵ کێشەکانی هەرس
ئەم نەخۆشییە جۆری جیاوازی هەیە، هەندێکیان توندن و نیشانەی زیاتریان هەیە و هەندێکی تریان بەشێوەی سووک و ڕووکەشی دەردەکەون. ئەم جۆرانە بریتین لە:

- خەمۆکی بنەڕەتی، کلاسیک یان یەک جەمسەری (Major depressive disorder)

ئەم نەخۆشییە زۆر باوە و بەزۆری لەناو گەورەکاندا ڕوودەدات. ئەو کەسانەی تووشی ئەم جۆرە خەمۆکییە دەبن، ڕۆژانە هەست بە نیشانەی زۆر و جۆراوجۆر دەکەن. نیشانەکانی وەک هەستکردن بەبێ هیوایی، خەواڵوویی، کەمی وزە، زیادەڕۆیی لە خواردن، ئازارێکی بێ هۆكار، خەمۆکی بنەڕەتی یان MDD دەتوانێت بەشێوەیەكی کورتخایەن یان درێژخایەن لەگەڵ كەسەكەدا بێت.

- خەمۆکی بەردەوام

خەمۆكی بەردەوام یان خەمۆكی درێژخایەن (Dysthymia) جۆرێکی تری ئەم نەخۆشییەیە کە بەلایەنی کەمەوە ٢ ساڵ دەخایەنێت. ئەم جۆرە نەخۆشییە هێندەی خەمۆکی بنەڕەتی توند نییە، بەڵام هاوشێوەیەتی و کاریگەری لەسەر چالاکییەکانی ڕۆژانە هەیە. لە گرنگترین نیشانەکانی بریتین لە تێکچوونی ئارەزووی خواردن و لاوازی کۆئەندامی هەرس.

- خەمۆکی دوو جەمسەری (Bipolar disorder)

خەمۆکی دوو جەمسەری بریتییە لە ماوەکانی مانیا یان هایپۆمانیا. لەم قۆناغانەدا مرۆڤ هەستی جۆراوجۆری وەک دڵخۆشی لە ڕادەبەدەری هەیە، دڵخۆشییەك كە زۆری پێناچێت و دڵتەنگی جێگەی دەگرێتەوە. خەمۆکی دوو جەمسەری بە شادی لە ڕادەبەدەر دەست پێدەکات كە بە زۆری ماوەی ٧ ڕۆژ دەخایەنێت و وردە وردە دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ تووشی دڵتەنگی و نیشانە جۆراوجۆرەکانی وەک کێشەی هەرس و نەمانی ئارەزووی خواردن بێت. لەم کاتەدا پێویستە خەڵک سەردانی پزیشک بکەن، بەڵام بەزۆری پشتگوێی دەخەن و کێشەکانی هەرس بە جددی وەرناگرن.

- خەمۆکی پێش منداڵبوون و دوای منداڵبوون

خەمۆکی پێش منداڵبوون کە جۆرێکە لە نەخۆشی خەمۆکی بنەڕەتی، لە سەرەتای دووگیانییەوە دەست پێدەکات. جۆرێکی تری ئەم نەخۆشیە خەمۆکی دوای منداڵبوونە، کە دەکرێت چەند هەفتەیەک پێش منداڵبوون دەست پێبکات بەڵام لوتکەكەی ڕێک دوای لەدایکبوونی منداڵە. لەم جۆرە خەمۆکییەدا كەسەكە ڕووبەڕووی كێشەی خواردن و تێکچوونی باری دەروونی توند دەبێتەوە چونکە گۆڕانی هۆرمۆنەکان لە کاتی دووگیانی و منداڵبووندا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری گرنگ لە مێشک و جەستەی مرۆڤەکاندا.

جۆرەكانی تری خەمۆكی بریتین لە خەمۆكی نائاسایی، خەمۆكی وەرزی و خەمۆكی پێش سوڕی مانگانە كە زۆربەیان كاریگەرییان لەسەر تێكچوونی ئارەزووی خواردن و كێشەی هەرس هەیە.

پەیوەندی نێوان خەمۆکی و کێشەکانی هەرس
ڕەنگە کەمێک سەیر بێت بڵێین خەمۆکی و فشاری دەروونی دەبێتە هۆی کێشەی جۆراوجۆری هەرس وەک تەنگەنەفەسی، هەوکردن و نەمانی ئارەزووی خواردن. توێژینەوە جۆراوجۆرەکان دەریدەخەن کە زۆرترین دەمارە خانەکانی جەستە لە کۆئەندامی هەرسدا كۆبوونەتەوە. بۆیە کۆئەندامی هەرس توانای وروژاندنێکی زۆر زیاتری هەیە بەرامبەر بە فشار و تێکچوونی دەروونی. بۆیە پزیشکان کۆئەندامی هەرس وەک مێشکی دووەمی لەش دەناسێنن. چونکە گرنگییەکەی لە مێشک کەمتر نییە. ئێستا ڕەنگە بپرسیت خەمۆکی چۆن کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەرس هەیە؟

ڕیخۆڵە کە یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی کۆئەندامی هەرس، زیاتر لە ٧٠٪ـی سیرۆتۆنین لە لەشدا بەرهەمدەهێنێت، كە ماددەیەکە وا دەکات جوڵەی ڕیخۆڵەکان بەباشی ئەنجام بدرێت و ڕێگری لە قەبزی دەکات. هەروەها کەمی ماددەی سیرۆتۆنین لە جەستە خۆیدا هۆکارێکە کە دەبێتە هۆی کێشەی دەمار و خەمۆکی. لە ڕاستیدا کێشەی دەمار، تێکچوونی رۆحی و سۆزداری پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین هەیە. تا ئەم کێشانە زیاتر بن، بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین کەمتر دەبێتەوە.

کاریگەری فشار و خەمۆکی لەسەر کارکردنی ئەندامەكانی کۆئەندامی هەرس
- ڕیخۆڵە

پێشتر باسمان لەوە کرد کە زۆرترین ڕێژەی سیرۆتۆنین لە جەستەدا لە ڕیخۆڵەدا بەرهەمدێت و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کارکردنی ئەم بەشە هەیە. لەڕاستیدا خەمۆکی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین و هەروەها توانای ڕیخۆڵە بۆ هەڵمژینی خۆراک و هەرسکردنی خۆراک کەم دەبێتەوە. ئەنجامەکەی جگە لە نەخۆشی قۆڵۆن هیچی تر نییە. ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی ئاوسانی سک، ئازاری سک، سکچوون و قەبزی، ئەگەر تووشی ئەم نەخۆشییە بوویت باشتر وایە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی گەدە و ڕیخۆڵە بکەیت.

- گەدە

دەكرێت ئەوە بەسەرتدا هاتبێت کە لە کاتی توڕەیی و دڵەڕاوکێدا تووشی هێڵنج و ڕشانەوە بووبیت. خەمۆکی و فشاری دەروونی دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاستی ترشی گەدە و تێکدانی هاوسەنگییەكەی. ڕوودانی یەک لە دوای یەکی ئەم کێشانە دەبێتە هۆی برینی گەدە.

- سورێنچك

ئەگەر سەرنجی كەسانێكت دابێت كە تووشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بوون، دەبێت تێبینی ئەوەت کردبێت کە ڕیتمی هەناسەدانی ئەو کەسانە لە کاتی فشار و ناڕەحەتیدا ئاسایی نییە و بەزۆری لە ڕێگەی دەمەوە هەناسە دەدەن. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەوای زیاتر بچێتە ناو کۆئەندامی هەرس و سورێنچک، بە تایبەت ئەگەر لە کاتی خواردندا ڕووبدات. چوونە ژوورەوەی هەوای زیادە بۆ ناو لەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە قووتدان، ئەمەش دەبێتە هۆی هێڵنج و ڕشانەوەی زۆر.

چارەسەری کێشەکانی هەرس کە پەیوەندییان بە خەمۆکییەوە هەیە
تا ئێستا زانیاریت لەسەر خەمۆکی و جۆرەکانی و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆئەندامی هەرس هەیە. خەمۆکی نیشانەی باوی هەرسکردنی هەیە، كە هەندێکیان بریتین لە ئازاری سک، سکچوون، قەبزی و ئاوسانی سک. هەروەها خەمۆکی دەكرێت نیشانەی نائاسایی هەبێت لەگەڵ ئەم نیشانانەدا وەک ئازاری سنگ، کۆکەی وشکی بەردەوام، ئازاری سووک، گیرانی قوڕگ و بۆنی ناخۆشی دەم. بۆیە ئەگەر یەک لە دوای یەک کێشەی سووک تا مامناوەندی هەرسکردنت هەبوو و هۆکارێکی دیاریکراوت بۆ نەدۆزیەوە، دڵنیابە پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکە و لە كێشە دەروونییەكاندا بەدوای هۆکارەکەیدا بگەڕێ.

هەروەها ئەگەر نیشانەکانی وەک دابەزینی کێشی نائاسایی، تایەکی بەردەوام، هەستکردن بە تێری دوای خواردنی خواردنێكی كەم، خوێن لە پیساییدا، ئازاری چەناگە یان مل، خوێنبەربوونی سووک بۆ توندی کۆم و ڕشانەوەی خوێناویت بەدی كرد خێرا سەردانی پزیشك بكە.

کاریگەری جۆری گرووپی خوێن لەسەر تەندروستیکاریگەری جۆری گرووپی خوێن لەسەر تەندروستی :  (بە ئینگلیزی: affect of blood type...
27/10/2023

کاریگەری جۆری گرووپی خوێن لەسەر تەندروستی
کاریگەری جۆری گرووپی خوێن لەسەر تەندروستی :

(بە ئینگلیزی: affect of blood type on the health) هەندێک لە خەڵکی بیر لە گرووپی خوێنیان ناکەنەوە تاکوو ئەو کاتەی خوێن دەبەخشن یان پێویستیان بە وەرگرتنی خوێن دەبێت. بەڵام گرووپی خوێن دەکرێت زانیاری زیاترمان لەبارەی تەندروستیمانەوە پێ ببەخشێت. دکتۆر ڕەیمۆند کۆمێنزۆ، پڕۆفیسۆر و بەڕێوبەری پزیشکی بانکی خوێن و تاقیگەی پزیشکی گواستنەوە دەڵێت " ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانە دەتوانن ڕێگا بۆ تێگەیشتن لەم نەخۆشییانە و مەترسییەکانی دابین بکەن. گرووپی خوێنەکان بەپێی دژەپەیداکەرەکان دیاری دەکرێن. جگە لە دژەپەیداکەرەکان پڕۆتینی RH ڕۆڵی لە دیاریکردنی (+) و (-) گرووپی خوێندا هەیە.

کاریگەرییەکانی جۆری گرووپی خوێن لەسەر تەندروستی
نەخۆشیی دڵ
هەواڵێکی باش بۆ ئەو کەسانەی جۆری گرووپی خوێنیان O یە هەیە، توێژینەوەکان دەریان خستووە ئەو کەسانەی کە جۆری گرووپی خوێنینا O یە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمترە. هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەکرێت جۆرەکانی تری گرووپی خوێن ڕێژەی کۆلستڕۆڵ و پڕۆتینیان زیاتربێت، بەهۆی ئەمەش ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەبێت.

شێرپەنجەی گەدە
گرووپی خوێنی A،B و AB بەتایبەت گرووپی خوێنی A بە بەراورد بە گرووپی خوێنی O ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە زیاترە. بەپێی توێژینەوەکان هۆکاری ئەمە دەکرێت بۆ بەکتریای گەدە H.pylori بگەڕێتەوە کە ئەم جۆرە بەکتریایە لەو کەسانەی کە گرووپی خوێنیان A یە زیاترە، ئەم جۆرە بەکتریایە دەبێتە هۆی هەوکردن و دروستبوونی برین.

فشاری دەروونی
فشاری دەروونی ڕێژەی کۆرتیزۆڵ لە جەستەدا بەرز دەکاتەوە. کەسانی گرووپی خوێنی A ڕێژەی کۆرتیزۆڵیان زیاترە، بەهۆی ئەمەش مامەڵە کردنیان لەگەڵ ئەو بارودۆخانەی فشاری دەروونی دروست دەکەن سەختر دەبێت.

مەلاریا
گرووپی خوێنی O لە ڕزگاربوون لە تووشبوون بەم نەخۆشییە یارمەتیدەر دەبێت. کاتێک مێشوولەی تووشبوون بە مەلاریا بە مرۆڤێکەوە دەدات، نەخۆشییەکە بۆ مرۆڤەکە دەگوازرێتەوە و تووشیی مەلاریا دەبێت. بەڵام ئەو کەسانەی گرووپی خوێنینیان لە جۆری گرووپی O یە پاراسایتی هۆکاری ئەم نەخۆشییە سەختر دەتوانێت پەلاماری خانەکان بدات و کەمتر دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکە.

جەڵتەی مێشک
بەپێی توێژینەوەکان کەسانی گرووپی خوێنی O پێش تەمەنی ٦٠ ساڵی بەبەراورد بە گرووپە خوێنەکانی تر زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک هەیە. توێژینەوەی زیاتر پێویستە تاکوو پەیوەندی نێوان گرووپی خوێن و جەڵتە بزانرێت، بەڵام بەپێی هەندێک توێژینەوە پەیوەندییەکە بۆ کاریگەری گرووپی خوێن لەسەر هۆکارەکانی مەیینی خوێن دەگەڕێتەوە.

جەڵتەی دڵ
بەپێی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی گرووپی خوێنی A،B و AB بەبەراود بە گرووپی خوێنی O زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بەنەخۆشیی جەڵتەی دڵ هەیە. ئەمەش بەهۆی نەخۆشییەکانی خوێنبەری کۆرۆنەری یان تاجی. گرووپی AB زیاتر ئەگەری تووشبوون بە خوێن مەیینیان هەیە. بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لە ساڵی ٢٠٢٠ لە گۆڤارێکی ئەمریکی سەبارەت بە نەخۆشییەکانی دڵ بڵاوکراوەتەوە. لێکۆڵینەوەکە لەسەر ٠٠٠،٤٠٠ خەڵک ئەنجام دراوە و دەرکەوتووە ئەو کەسانەی گرووپی خوێنیان A و B یە ٪٥٠ ی گرووپی خوێنەکانی تر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی خوێنن مەین لە قاچەکاندا و ٪٤٧ خوێن مەیین لە سییەکاندا بەبەراورد بە گرووپی خوێنی O هەیە. هەروەها ٪٨ یش ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ یان بەبەراورد بە گرووپی خوێنی O زیاترە.

دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی تالاسیما : دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی تالاسیما (بە ئینگلیزی: Thalassemia Diagnosis and Tr...
24/10/2023

دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی تالاسیما :

دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی تالاسیما (بە ئینگلیزی: Thalassemia Diagnosis and Treatment، بە عەرەبی: تشخيص وعلاج الثلاسيميا). تالاسیمیا نەخۆشییەکی بۆماوەیی خوێنە، کاریگەری لەسەر توانای جەستە هەیە لە بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبین و خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەشێوەیەکی تەندروست، جۆرەکانی بریتین لە ئەلفا و بێتا تالاسیمیا، تالاسیمیا نیشانەکانی هاوشێوەی کەمخوێنین کە لە سووکەوە دەست پێدەکات تا توند بەپێی جۆری تالاسیماکە.

دەستنیشانکردنی تالاسیما
ئەگەر پزیشک گومانی هەبوو کە منداڵێک تووشی تالاسیمیا بووە، ئەوا دەتوانێت بە پشکنینی خوێن پشتڕاستی بکاتەوە. پشکنینی خوێن دەتوانێت ژمارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و نائاسایی لە قەبارە، شێوە یان ڕەنگیاندا ئاشکرا بکات، هەروەها دەتوانرێت پشکنینی خوێن لە شیکاری DNA بەکاربهێنرێت بۆ گەڕان بەدوای جینە گۆڕاوەکاندا.

پشکنینی پێش لەدایکبوون
دەتوانرێت پێش لەدایکبوونی منداڵ پشکنینی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا تالاسیمیا هەیە یاخود نا. ئەو پشکنینانەی کە بۆ دەستنیشانکردنی تالاسیمیا لە کۆرپەدا بەکاردەهێنرێن بریتین لە:

نمونەگرتنی ڤیلۆسی کۆریۆنی (Chorionic villus sampling): بەزۆری لە دەوروبەری هەفتەی ١١ی دووگیانی ئەنجام دەدرێت، ئەم پشکنینە بریتییە لە لابردنی پارچەیەکی بچووکی منداڵدان بۆ هەڵسەنگاندن و گەڕان بەدوای جینی گۆڕاودا.
ئامنیۆسێنتێسز (Amniocentesis): بەزۆری لە دەوروبەری هەفتەی ١٦ی دووگیانی ئەنجام دەدرێت، ئەم پشکنینە بریتییە لە پشکنینی نمونەیەک لەو شلەیەی کە دەوری کۆرپەلەی داوە.
پشکنینی دوای لەدایکبوون
زۆرجار تالاسیمیای مامناوەند و توند لە منداڵیدا دەستنیشان دەکرێت چونکە بەزۆری نیشانەکانی لە دوو ساڵی یەکەمی تەمەنی منداڵەکەدا دەردەکەون. پزیشکی پسپۆڕ داوای چەند پشکنینێکی جۆراوجۆری خوێن دەکات بۆ دەستنیشانکردنی تالاسیمیا لەوانە:

ژماردنی تەواوی خوێن (CBC): پێوەرەکانی هیمۆگلۆبین و بڕ و قەبارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن لەخۆدەگرێت. ئەو کەسانەی تووشی تالاسیمیا بوون، خڕۆکە سوورەکانی خوێنیان کەمترە و هیمۆگلۆبینیان کەمترە و هەروەها لەوانەیە خڕۆکە سوورەکانی خوێنیان بچووکتر بێت بە بەراورد بە کەسی ئاسایی.
شیکاری فێریتین: دیاریکردنی ڕێژەی فێریتین بۆ دەستنیشانکردن و جیاکردنەوەی تالاسیما لە کەمی ئاسن کە زۆرجار لە تالاسیمادا ڕێژەکەی زۆرە یاخود ئاساییە بەپێچەوانەی کەمی ئاسن کە ڕێژەی فێریتین کەمە.
ئەلکترۆفۆڕێسی هیمۆگلۆبین: بەکاردێت بۆ دەستنیشانکردنی بێتا تالاسیمیا.
ژمارەی تۆڕی خانەکان (ژماردنی خرۆکە سوورە نوێییەکان): لەڕێگەی ئەم شیکارییەوە دەردەکەوێت گەر مۆخی ئێسک خڕۆکەی سووری پێویست بەرهەم نەهێنێت.
پێوانەی ئاسنی خوێن: توێژینەوەکان لەسەر ئاسن ئاماژە بەوە دەکەن کە ئایا هۆکاری کەمخوێنیەکە کەمی ئاسنە یان تالاسیمیا.
پشکنینی بۆماوەیی: بەکاردێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەلفا تالاسیمیا.
چۆن چارەسەری تالاسیمیا دەکرێت؟
گواستنەوەی خوێن: بریتییە لە وەرگرتنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن لە ڕێگەی خوێنهێنەرێکەوە، بۆ گەڕاندنەوەی ئاستی ئاسایی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و هیمۆگلۆبینی تەندروست لە جەستەدا.
کیلاسیۆنی ئاسن: بریتییە لە لابردنی ئاسنی زیادە لە جەستەدا، مەترسی گواستنەوەی خوێن ئەوەیە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا، زۆر بوونی ئاسن لەوانەیە زیان بە ئەندامەکان بگەیەنێت، ئەگەر زۆرجار خوێن گواستنەوە بۆ نەخۆش بکرێت، چارەسەری کیلاسیۆنی ئاسنیش وەردەگرێت.
تەواوکەری فۆلیک ئەسید: دەتوانێت یارمەتی جەستە بدات خانە خوێنی تەندروست دروست بکات.
چاندنی مۆخی ئێسک و خانە بنەڕەتییەکان: لە بەخشەرێکەوە کە پەیوەندی خزمایەتی نزیکی بە نەخۆشەکەوە هەبێت و خانەکانی بەتەواوی هاوشێوەی خانەکانی نەخۆشەکەبێت و بگونجێت، تاکە چارەسەرە بۆ چارەسەرکردنی تالاسیمیا.
لوسپاتێرسێپت: دەرزییەکە کە سێ هەفتە جارێک لە نەخۆشەکە دەدرێت و یارمەتی جەستە دەدات لە دروستکردنی خڕۆکەی سووری خوێنی زیاتر.
ئایا دەتوانرێت ڕێگری لە تالاسیمیا بکرێت؟
ناتوانرێت ڕێگری لە تالاسیمیا بکرێت، بەڵام پشکنینی بۆماوەیی پێش هاوسەرگیری دەتوانێت ئاشکرای بکات کە ئایا تۆ یان هاوبەشەکەت هەڵگری جینەکەن یان نا. زانینی ئەم زانیاریانە پێشوەختە دەتوانێت یارمەتیدەربێت گەر باوانێک ببنە خاوەنی منداڵێکی توشبوو بە تالاسیما.

پشکنینی باوانێتی : پشکنینی باوانێتی یاخود پشکنینی باوکایەتی (بە ئینگلیزی: Paternity test، بە عەرەبی: اختبار الأبوة) ئاما...
21/10/2023

پشکنینی باوانێتی :

پشکنینی باوانێتی یاخود پشکنینی باوکایەتی (بە ئینگلیزی: Paternity test، بە عەرەبی: اختبار الأبوة) ئامانجی دیاریکردنی پەیوەندی بایۆلۆجی نێوان دوو کەسە. بە واتایەکی دیکە، ڕێگەمان پێدەدات بزانین کێ باوکی بایۆلۆجی یان دایکی بایولۆجی منداڵە. جۆرێکی تری بەرەوپێشچووی ئەم پشکنینە هەیە کە پشکنینی خزمایەتییە و ڕێگەمان پێدەدات جۆرەکانی تری پەیوەندی خێزانی دیاری بکەین: خوشک و برا، باپیر، پوور، مامەکان، ئامۆزاکان و چەندانی تر. پشکنینی باوانێتی دەتوانێت ڕوونکردنەوە بدات لەسەر باوانی کەسەکە نەک تەنها بە گومانکردن بێت لە باوان.

پشکنینی باوانێتی
پشکنینی باوکایەتی و پشکنینی خزمایەتی بە گشتی بریتیین لە شیکردنەوەی دی ئێن ئەی بۆ هەر تاکێک بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی پێی دەوترێت پرۆفایلی بۆماوەیی یان پەنجەمۆری بۆماوەیی. پاشان بە بەراوردکردنی ئەو بۆماوەییانەی کە لە دوو کەسەوە بەدەست هاتوون، دەتوانرێت پەیوەندی نێوانیان دیاری بکرێت.

کەسەکان نیوەی ماددە بۆماوەییەکانیان لە باوکیان و نیوەیان لە دایکیانەوە بە میرات وەردەگرن. لە دی ئێن ئەی کەسەکاندا ناوچەی کۆدکردن (coding regions) دەدۆزرێتەوە، بۆهێڵەکان، کە تەنها ۲٪ی جینۆم یاخود تەواوی بۆهێڵەکانی خانەی کەسێک پێکدەهێنن، و ئەو ناوچانەی کە ماون کۆدیان نییە (non coding regions). لەم ناوچانەدا، واتا ناوچەی کۆدکردن لە نێوان شتەکانی تردا، پارچەکانی پڕ لە دووبارەبوونەوە دەدۆزینەوە، پارچەکانی دووبارەبوونەوە زنجیرەیەکی کورتن لە تفتەکانی دی ئێن ئەی کە هەمیشە بە هەمان شێوە بەیەکەوە بەستراونەتەوە. پشکنینەکانی باوانێتی لەسەر بنەمای شیکردنەوەی دووبارەبوونەوەی ناوچەکانی دی ئێن ئەیە.
زانایان ئاماژە بەو دووبارەکردنەوانە دەکەن وەک دووبارەبوونەوەیەکی کورتی بەدواییەکداهاتوو (STRs). ئەم پارچە دووبارەبووانەی تفتەکان لە دوو بۆ حەوت تفتی دی ئێن ئەی پێکهاتوون کە دەتوانرێت چەندین جار دووبارە بکرێتەوە. بۆ نموونە، زنجیرەی "GATC" لەوانەیە هەشت جار لە کەسێکدا دەرکەوێت، بەڵام پانزە جار لە کەسێکی تردا. ئەمانە وەک پەنجەمۆری تاکن و ڕێگەیان پێ دەدەن بە نزیکەیی بە شێوەیەکی بێهاوتا بناسرێنەوە (جگە لەو کەسانەی دوانەی لێكچوون).

پشکنینی باوانێتی پشکنینی بۆماوەیی نییە، چونکە زانیاری کەم دەربارەی بۆماوەیی پێشکەش دەکات. لەبری ئەوە، درێژی بەشەکانی دی ئێن ئەی تاکەکان دیاری دەکات، و لە ئەنجامدانی ئەو کارەدا زۆر شت دەربارەی ڕەچەڵەک ئاشکرا دەکات.

شیکردنەوەکە دەست پێدەکات بە دەرهێنانی دی ئێن ئەی لە نموونەیەکەوە (زۆربەی کات لیک). لەبەر ئەوەی بڕی دی ئێن ئەی کە لەم نموونانەوە بەدەست دەهێنرێت زۆر کەمە، سەرەتا پێویستە دی ئێن ئەیەکە گەورەتر بکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت شیکردنەوەی بۆ بکرێت. بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش واتا زیادکردنی بڕی دی ئێن ئەی، زاناکان کاردانەوەی زنجیرەی پۆلیمەرەیز (PCR) بەکاردەهێنن، دەتوانرێت ملیۆنان لەبەرگیراوەی بەشەکانی STR لە چەند کاتژمێرێکدا بەرهەم بهێنرێت. دواتر لەبەرگیراوەکانی دی ئێن ئەی دەبەسترێنەوە بە فلۆرۆفۆرێکەوە (دەستنیشانکەرێکە بە پێدانی ڕەنگ یارمەتی بینینی شتەکان دەدات) ئەمەش وا دەکات لە هەنگاوی داهاتوودا لەبەرگیراوەکانی دی ئێن ئەی بینراوبن.

بەشەکانی STR لە درێژیدا جیاوازن، هەربۆیەش لەبەرگیراوی دروستکراوی PCRیشیان جیاوازە. بۆیە ئەو نموونەیەی کە دوای گەورەکردن بەدەست دەهێنرێت لە ڕێگەی تۆڕێکی تەسکەوە دەنێردرێن کە تێیدا لەبەرگیراوە بچووکەکان خێراتر دەجوڵێن لە لەبەرگیراوە گەورەکان. کە ئەمەش پێی دەوترێت جیاکەرەوەی کارەبایی یاخود ئیلیکترۆفۆرەسس، ئەو خێراییەی کە لەبەرگیراوەکانی دی ئێن ئەی بەهۆیەوە دەگوازرێنەوە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی درێژیەکانیان بزانرێت، چونکە کورتریانیان خێراترینە و درێژترینیشیان خاوترینیانە.

لە پشکنینی باوانێتی، لە نێوان ١٥ بۆ ٤٠ نیشانەی دی ئێن ئەی شیکردنەوەیان بۆ دەکرێت. لە کۆتایی لێکۆڵینەوەکەدا، زاناکان ژمارەیەکی زۆر خاڵی پێوانەیان هەیە، بە جیا بۆ باوک و منداڵەکە و هەندێک جار دایکیش. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمە بەس نییە، هەنگاوی گرنگ لە تاقیکردنەوەی باوکایەتیدا هەڵسەنگاندنی ئاماری داتاکانە لەگەڵ بەرنامەی تایبەت.

چ نموونەیەک پێویستە بۆ پشکنینی باوانێتی؟
هەموو خانەکانی لەش (DNA) یان تێدایە. بۆیە نموونەی خوێن، قژ یان لیک (کە خانەکانی لەشی تێدایە) گونجاون بۆ شیکردنەوە و بەکارهێنانیان لە پشکنینی باوانێتیدا.

بۆ پشکنینی باوانێتی، نموونەی لیک بە زۆری بەکاردێت، چونکە بەدەستهێنانی خوێن قورسترە و نموونەی قژیش هەمیشە ناتوانرێت بە ڕوونی دیاری بکرێت. سوابێک لە ناو دەم ئەدرێت و بەر لینجایی مەڵاشوو دەکەوێت و لەڕێیەوە نموونەی پێویست لە لیک وەردەگرێت.

پشکنینی باوانێتی پێویستی بە لانیکەم دوو نموونە هەیە: یەکێکیان لە منداڵەکەوە و ئەوی دیکە لە باوکی شیاو یاخود بڵێین گومانلێکراو. هەروەها پێویستە نموونەیەک لە دایکەوە تاقی بکرێتەوە، ئەنجامی ئەو نموونەیەی لە دایکی پشتپێبەستراوەوە وەرگیراوە وا لە ئەنجامدەرانی شیکارییەکە دەکات کە لە کۆتاییا ئەنجامی پشکنینی باوانێتی ڕەت بکەنەوە یان بە ئەگەری زۆر پۆلێنی بکەن.

ئەنجامەکانی پشکنینی باوانێتی
ئەو نموونانەی کە لە منداڵەکەوە وەرگیراون و لە باوکەکەوە بە هەمان شێوە وەرگیراون و لە تاقیگەدا پشکنینیان بۆ دەکرێت. ئەنجامە شیاوەکان بریتین لە:
ڕەتکردنەوەی باوانێتی: کاتێک ڕێژەی لێکچوونی بۆماوەیی بە ڕێژەیەک نەبێت بە باوان هەژماربکرێت.
سەلماندنی باوانێتی: لەگەڵ ئەم ئەنجامەدا، ئەگەری باوکایەتی ٩٩٪ دەبێت ئەگەر دایکەکە بەشداری لە پشکنینەکە نەکات. کاتێک کە پێی دەوترێت حاڵەتی سێ کەسی و هەر سێ دایک و باوکی شیاو و منداڵەکەش نموونەیان لێوەردەگیرێت و پشکنینیان بۆ دەکرێت، ئەگەری زیاتر لە ٩٩.٩٩٩٪ بە گشتی بەدەست دەهێنرێت.

چەند جۆرە پشکنینی باوانێتی هەیە؟
دوو جۆر پشکنینی باوانێتی هەیە بە گوێرەی مەبەستی ئەنجامدانیان ئەوانیش پشکنینی تایبەتی باوانێتی و پشکنینی یاسایی باوانێتی.

پشکنینی باوانێتی تایبەت
کاتێک مەبەست لە دڵنیابوونەوەی دامەزراندنی پەیوەندی بایۆلۆجی نێوان دوو کەس بۆ بەکارهێنانی تایبەت و خۆیان بێت، کە تەنها باوانەکان یاخود منداڵ داوای ئەنجامدانی پشکنینەکە دەکەن و ئامانجیان لێی بابەتی یاسایی نییە، هەر بۆیەش تێیدا داوا لە بەشداربووان ناکرێت خۆیان بناسێنن. بەڵام ئەو زانیارییانەی لەم پشکنینەوە بەدەست دەهێنرێت ناتوانرێت بۆ پرۆسەی یاسایی بەکاربهێنرێن.

پشکنینی باوانێتی یاسایی
ئەم جۆرەیان لە پشکنینی باوانێتی بە یاسایی یاخود پەسەندکراوی دادگا ئاماژەی پێدەکرێت چونکە لێرەدا پشکنینی باوانێتی ئەنجام دەدرێت کە تێیدا بە مەبەستی بەکارهێنانییەتی لە پرۆسەیەکی یاساییدا. لەبەر ئەم هۆکارە، داواکارییەکان زیاترن بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە، هەروەها پێویستە ئەو کەسانەی پشکنینەکە ئەنجامدەدەن لە باوان و منداڵەکان بناسرێنەوە و ناسنامەی نموونەکانیان مسۆگەر بکرێت تا شیکردنەوە و گەیاندنی ئەنجامەکان.

پشکنینی باوانێتی پێش لەدایکبوون
ئایا دەکرێت پشکنینی باوانێتی پێش لەدایکبوونی منداڵ ئەنجام بدرێت؟
پشکنینی باوانێتی دەتوانرێت پێش لەدایکبوون ئەنجامبدرێت و پەیوەندی بایۆلۆجی نێوان باوک و منداڵە لە دایک نەبووەکەی بسەلمێنێت. بە پشت بەستن بەوەی کە چۆن نموونەکان وەردەگیرێن، بەهەمان شێوە دەکرێت ئەم جۆرە پشکنینە باوانێتییە تایبەتی یان یاسایی بێت.

ئەم پشکنینە دوو جۆر گومان چارەسەر دەکات:

ئەو دایکانەی کە نازانن باوکی منداڵەکەیان کێیە و گومانیان لە ناسنامەی منداڵەکەیان هەیە.
ئەو باوکانەی کە گومانی ئەوەیان هەیە منداڵەکە هی ئەوان بن.
سوودی ئەم جۆرە پشکنینە دانی بڕیاری ڕاستی باوان و یەکلاکردنەوەیانە لەسەر ئەوەی بە ڕاستی باوانی منداڵەکەیان کێیە یاخود بەلای پیاوانەوە دڵنیایان دەکاتەوە کە باوانی ڕاستی منداڵەکەن یاخود نا. بەڵام هێشتا ئەم جۆرە پشکنینی باوانێتییەی پێش لەدایکبوون هەندێک زیانی هەیە، کە بریتین لە: مەترسی بۆ منداڵەکە بەتایبەت ئەگەر جۆرە هەرزانترەکەیان بەکارهات. تێچوونێکی زۆر بەتایبەت ئەگەر جۆرە گرانترەکەیان بەکارهات، چونکە ئەم جۆرە گرانترەی ئەنجامێکی وردتر و دڵنیاتر دەداتەوە بەهۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایەکی ئاڵۆز و کارامە تێیدا.

گرنگی ئەنجامدانی پشکنینی باوانێتی
دڵنیابوونەوەی باوان (هەم باوک هەم دایکیش) لە ڕەچەڵەکی منداڵەکەیان.
دڵنیابوونەوەی منداڵ لە باوانی (ئەکرێ دایک یان باوک یان هەردووکیان بێت).
بەدەستهێنانی مافی یاسایی منداڵ (مافی پاراستن و پاڵپشتیکردنی باری دارایی و کۆمەڵێک ماف کە باوان پێویستە بۆ منداڵەکانیان دابینی بکەن).

Address

Shaqlawah

Opening Hours

Monday 08:00 - 23:30
Tuesday 08:00 - 23:30
Wednesday 08:00 - 23:30
Thursday 08:00 - 23:30
Friday 08:30 - 23:30
Saturday 08:00 - 23:30
Sunday 08:00 - 23:30

Telephone

07504486751

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەرمانخانەی بەخشین - صيدلية بخشين posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram