Sarkawt Pharmacy - دەرمانخانەی سەرکەوت

  • Home
  • Iraq
  • Slemani
  • Sarkawt Pharmacy - دەرمانخانەی سەرکەوت

Sarkawt Pharmacy - دەرمانخانەی سەرکەوت دەرمانخانەی سەرکەوت ـ سلێمانی شەقامی ئۆرزدی فەرعی کەباب وەلی

07/02/2024

کاریگەریەکانی جگەرەکێشان و نێرگەلەکێشان لەماوەی دووگیانیدا

وەك دەزانین جگەرەکێشان و نێرگەلەکێشان کاریگەری خراپیان لەسەر تەندروستی هەیە، لەماوەی دووگیانیشدا دەبێتە هۆی کاریگەری جۆراو جۆر بەهۆی بەرکەوتنی کۆرپەلە بە ماددە زیان بەخشەکانی دووکەڵی توتن، لەخوارەوە هەندێك لەو کاریگەریانە باس دەکەین:

١-لەدیك بوونی پێشوەختە: ئەمەش دەبێتە هۆی ناڕەحەتی هەناسەدان و ئاستەنگی گەشەکردنی کۆرپەکە.
٢-کەمی کێشی لەدایکبوون: جگەرەکێشان یاخود نێرگەلەکێشان دەبێتە هۆی کەمی کێشی کۆرپەکە بەمەش کێشە تەندروستیەکانی کۆرپە زیاد دەکات.
٣-کێشەکانی وێڵاش: جگەرەکێشان دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە منداڵدان و وێڵاش بۆنمونە: حاڵەتی (placenta previa) کەوێڵاش بەخوارەوەی منداڵدانەوە دەنوسێت یاخود حاڵەتی (placental abruption) کە وێڵاش و منداڵدان لێک جادەبنەوە پێش لەدایکبوون.
٤-لەبارچوون:بەتایبەتی لە سێ مانگی یەکەمدا.
٥-ئاڵنگاری و کێشەی رەفتاری منداڵەکە دوای لەدایكبوون: ئەو منداڵانەی لەدایك دەبن لە دایکێکی جگەرەکێش یان نێرگەلەکێش لەوانەیە توشی کێشەی ڕەفتاری ببنەوە وە ئەگەری توشبوونیان بە چالاکی زۆری کەم سەرنجی(ADHD) زیاد دەکات.
٦-کێشەی هەناسەدانی کۆرپە: ئەو منداڵانەی لە دایکی جگەرەکێش یان نێرگەلەکێشەوە لەدایك دەبن مەترسی توشبوونیان بە کێشەکانی هەناسەدان زیاترە، لەوانەش: تەنگە نەفەسی و هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە.
٧-کێشەی گەشەی کۆرپەلە: جگەرەکێشان و نێرگەلەکێشان لە ماوەی دووگیانیدا ڕەنگە کاریگەری لەسەرگەشەی ئاسایی مێشك و سییەکان و ئەندامەکانی تری کۆرپەلە دروست بکات.
٨-زیادبوونی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی مردنی لەناکاوی کۆرپە لەدوای لە دایکبوون(SIDS)

ئەمانە و زۆر کاریگەری خراپ و مەترسیداری تریش، بۆیە زۆر گرنگە کە دایکانی دووگیان لە خەمی خۆیان و کۆرپەکانیان واز لە نێرگەلە و جگەرەکێشان بهێنن،
وە دەتوانن داوای یارمەتی لە پزیشکان و تەندروست کاران بکەن بۆ یارمەتیدانیان لە وازهێنان لەو دوو ژەهرە.

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆخۆتان و کۆرپەکانتان.

————————————————
دکتۆرە گۆنا عزیز رحیم-پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی و نەشتەرگەری بە ناظور

سلێمانی-کۆتایی شەقامی ئۆرزدی، تەنیشت کەباب وەلی.
0771 562 4733
-———
الدكتورة گونا عزيز رحيم-متخصصة في أمراض النسائية والتوليد والعقم وجراحة المناظير

السليمانية-نهاية شارع اورزدي, بجانب كباب ولي.
0771 562 4733

23/01/2024

دکتۆرە گۆنا عزیز ڕحیم،پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی و نەشتەرگەری بە ناظور.

01/01/2024
لەگەڵ شامپۆی     چارەسەری تەواوی  #کڕێش ی  #قژت بکە..کڕێشی سەر یەکێکە لە نەخۆشیەکانی پێست کە بە گشتی هۆکارەکەی دیاری نەک...
02/12/2023

لەگەڵ شامپۆی چارەسەری تەواوی #کڕێش ی #قژت بکە..

کڕێشی سەر یەکێکە لە نەخۆشیەکانی پێست کە بە گشتی هۆکارەکەی دیاری نەکراوە، بەڵام هەندێک سەرچاوە ئاماژە بە جۆرێک لە کەڕوو دەکەن کە هۆکارە بۆ کڕێش..

چارەسەری کڕێشی سەر بە شامپۆی Ketokenazol دەکرێت، دیارترینش شامپۆی کیتۆڤیتی بڕاندی کایڵینی ئەڵمانیە.
CAELIN KETOVIT Anti-dandruff shampoo
چارەسەری کڕێشی قژت بکە لەگەڵ شامپۆی Ketovit ئەڵمانی دوو پێکهاتەی سەرەکی تێدایە:

١- کیتۆکۆنازۆڵ: چارەسەری کڕێشی قژ دەکات و کڕێش ناهێڵێت.

٢- پڕۆ ڤیتامین ب٥: تەندروستی قژ دەپارێزێت و قژ گەشاوە دەردەخات.

هەروەها ئەم شامپۆیە تا ڕادەیەکی زۆر چارەسەری چەوری سەریش دەکات کە زۆر جار هۆکارە بۆ کڕێش و وەرینی تاڵی موو.

شێوازی بەکارهێنان بەکارھێنان :- سەرەتا قژت تەربکە پاشان شامپۆکەی لێبدە پاشان بلاوی بکەرەوە بە قژتا پاشان بۆ ٥ دەقە پێوەی بێت و دواتر بە باشی بیشۆرە.
‎سلێمانی - شەقامی ئۆرزدی - تەنیشت کەباب وەلی
------
07701391970

  سوودەکانی vitamin e بۆ پێست 🌼 ١- پاراستنی پێست لەتیشكە زیان بەخشەكان.٢- تایبەتمەندێتی دژە هەوكردن.٣- چاكبوونەوە لەبرین...
16/11/2023



سوودەکانی vitamin e بۆ پێست 🌼
١- پاراستنی پێست لەتیشكە زیان بەخشەكان.
٢- تایبەتمەندێتی دژە هەوكردن.
٣- چاكبوونەوە لەبرینداری سەر پێست
٤- شێداركردنی پێست
٥- كەمكردنەوەی كاریگەری تەقین و چرچبوونی پێست
٦- شێداركردنی لێوی ووشك

‎سلێمانی - شەقامی ئۆرزدی - تەنیشت کەباب وەلی
------


فوائد فيتامين E للبشرة 🌼
1. حماية الجلد من الأشعة الضارة.
2. خصائص مضادة للالتهابات.
3. شفاء الجروح الجلدية
4. ترطيب البشرة
5. تقليل آثار تشقق الجلد والتجاعيد
6. يرطب الشفاه الجافة والمتقشرة

07701391970📞

_Pharmacy

وردە کیسی هێلکەدان (تکیسی هێلکەدان)pcosبریتییە لە بوونی دوو لەم سێ نیشانانەی خوارەوە:١-ووردە کیس لە سەر هیلکەدان کە بە س...
27/08/2023

وردە کیسی هێلکەدان (تکیسی هێلکەدان)pcos
بریتییە لە بوونی دوو لەم سێ نیشانانەی خوارەوە:
١-ووردە کیس لە سەر هیلکەدان کە بە سۆنار دەردەکەوێ.
٢-تیکچوونی سووڕی مانگانە کە بە زۆری بە دواکەوتنی سووڕ دەردەکەوێت.
٣-زۆربونی مووی لەش و دەموچاوو یان زۆربوونی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن.

ڕێژەی تووش بوون لە خانماندا ٢٠٪ وە لە کەسە پلە یەکەکانی تووشبوویەکدا ٥٠٪ .

هۆکارێکی سەرەکی نییە بۆ ئەم نەخۆشییە، واتە کۆمەڵێک هۆکار لەوانەیە ببنە دەرکەوتنی ئەم نەخۆشییە:
١-هۆکاری جینی genetic
٢-قەڵەوی کە لەوانەیە بە دابەزینی کێش ئەم نە خۆشییە نەمێنێت یان کەم بێتەوە (لە قەڵەوەکاندا)
٣-خواردنی ناتەندروست وەک چەوری و شیرینی

🟩نیشانەکانی تێکچوونی هۆڕمۆن لە خانماندا 1️⃣قژ هەڵوەرین بە ڕێژەیەکی زۆر 2️⃣لە پڕ زیادبوون یان کەمبوونی کێشی لەش3️⃣دەرکەوت...
13/08/2023

🟩نیشانەکانی تێکچوونی هۆڕمۆن لە خانماندا

1️⃣قژ هەڵوەرین بە ڕێژەیەکی زۆر
2️⃣لە پڕ زیادبوون یان کەمبوونی کێشی لەش
3️⃣دەرکەوتنی زیپکە لەسەر پێست
4️⃣بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش
5️⃣ئارەقکردنەوە لە شەواندا
6️⃣هەستکردن بە ئازار و گرژبوونی ماسولکەکان
7️⃣تێکچوونی لایەنی دەروونی و تووڕەبوونی زۆر
8️⃣تێکچوونی کاتەکانی سوڕی مانگانە

kin whitening  💯😍یەکێک لە باشترین پاککەرەوەکانی ددان کە یارمەتی ددان دەدات بۆ پاککردنەوەی لە ماددە زیانبەخشەکان ددان بە ...
09/08/2023

kin whitening 💯😍

یەکێک لە باشترین پاککەرەوەکانی ددان کە یارمەتی ددان دەدات بۆ پاککردنەوەی لە ماددە زیانبەخشەکان ددان بە تەندروستی دەهێڵێتەوە 💯

سوودەکانی:
ڕێگری کردن لە هەوکردنی ددان 🌺
سپیکردنەوەی ددان 🌺
دابینکردنی تەندروستییەکی بێ هاوتا بۆ دەم و ددان 🌺

بەکارهێنانی:
3 جار لە ڕۆژێکدا یان دوای هەر ژەمێک پێش خەوتن
*ئەگەر پوکەکەت هەستیارە پێویستە لەکاتی شوشتندا بە شێوەیەکی نەرم لەگەڵ ددانت مامەڵەبکەیت

دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان(الحمل خارج الرحم )سکپڕی ئاسایی بە هێلکەیەکی پیتێنراو دەست پێ دەکات، هێلکە پیتێنراوەکە دەلکێ...
25/07/2023

دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان
(الحمل خارج الرحم )
سکپڕی ئاسایی بە هێلکەیەکی پیتێنراو دەست پێ دەکات، هێلکە پیتێنراوەکە دەلکێت بە دیواری منداڵداندا.
بەڵام {سکپڕی لە دەرەوەی منداڵداندا} هێلکەکە لە دەرەوەی منداڵدان جێگیر دەبێت و گەشە دەکات، زۆرترین جاریش سکپڕی لە جۆگەی فالوبدا ڕوودەدات، جۆگەی فالوب ڕێگایەکی نێوان
هێلکەدان و منداڵدانە و هێلکە لە ناویدا دەجوڵێت، ئەم جۆرە سکپڕییە پێی دەوترێت سکپڕی جۆگەیی (tubal pregnancy)

چارەسەری سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان
١-دەرمان : ئەگەر پزیشک هیچ گومانێکی لە حاڵەتی سکپڕی لە دەرەوەی منداڵداندا نەبێت کۆرپەکەش بچوک بێت ئەگەری هەیە پزیشک دەرمان بەکاربهێنێت.

٢-نەشتەرگەری لاپراسکۆپی : ئەگەر دەرمان کاریگەری نەبێت یاخود ئازار و خوێنبەربوونی ناوەکی زۆر هەبێت یاخود کەسەکە نەخۆشییەکی تری هەیە کە نابێت دەرمان بەکاربهێنێ ، پێویستی بەم نەشتەرگەری هەیە.

٣-نەشتەرگەری سک : لە هەندێک حاڵەتدا، بوونی برینێکی گەورە یان خوێنبەربوونێکی توند لە سکدا و هەروەها ئەگەریش کۆرپەکە زۆر گەورە بێت ناتوانرێت لە نەشتەرگەری لاپاراسکۆپی سود وەربگرین، لەم حاڵەتدا پێویست بە نەشتەرگەری سک دەکات.

لەکاتی دووگیاندا ڕێژەی پلازمای خوێن زیاد دەکات، بەوەش کەمخوێنی لە ژنی دووگیاندا ڕوودەدات، ئەوەش گۆڕانێکی فیسیۆلۆجی ئاسای...
19/06/2023

لەکاتی دووگیاندا ڕێژەی پلازمای خوێن زیاد دەکات، بەوەش کەمخوێنی لە ژنی دووگیاندا ڕوودەدات، ئەوەش گۆڕانێکی فیسیۆلۆجی ئاساییە.

لەکاتی دووگیانیدا هەرچەند خڕۆکە سورەکان زیاد دەکات، پلازمای خوێنیش زیاد دەبێت، بەڵام هیمۆگلۆبینی خوێن بۆ 11.5g/dl دادەبەزێت.

هۆکارەکان
هۆکاری کەمخوێنی لەکاتی دووگیانیدا دەگەڕێتەوە بۆ کەمی ئاسن کە هۆکارەکەی ڕەنگە کەمی خۆراك یان توشبوون بە کەمخوێنی لە دووگیانی پێشووداو ڕوودانی خوێنبەربوون بووبێت.

هۆکارێکی تری کەمی ڤیتامین ١٢ یاخود بوونی نەخۆشی تالاسیمیا لە دایکەکەدا.

نیشانەکانی کەمی خوێن بریتیيە لە هەستکردن بە ماندوێتی، هەناسەتوندی و گۆڕانی ڕەنگی پێست بۆ ڕەنگی زەرد.

مەترسيیەکانی کەمخوێنی:
لەگەڵ ئەوەی کەمخوێنی گۆڕانێکی فیسیۆلۆجیە، پێویستە ژنی دووگیان لەژێر چاودێری پزیشکدا چارەسەری کەمخوێنی بکات، چونکە درێژەکێشانی ئەو بارە ڕێژەی مردن لە دایکاندا ٣ بۆ ٥ جارو لە منداڵدا ٦ جار زیاتر دەکات بەراورد بە باری ئاسایی.
دەرمانخانەی سەرکەوت تەنیشت کەباب وەلی کۆتایی شەقامی ئۆرزدی
07501391970

زیادبوونی نائاسایی شەكرەی خوێن لەو نەخۆشیانەیە كە ئەگەری هەیە ژنی دووگیان پێش سێ بۆ چوار مانگ پێش لەدایكبوونی كۆرپەلەكەی...
18/06/2023

زیادبوونی نائاسایی شەكرەی خوێن لەو نەخۆشیانەیە كە ئەگەری هەیە ژنی دووگیان پێش سێ بۆ چوار مانگ پێش لەدایكبوونی كۆرپەلەكەی تووشی ببێت، نەخۆشییەكە ترسناك نییە، بەڵام پشتگوێخستنی و چارەسەرنەكردنی كاریگەریی خراپی بۆ سەر دووگیان و كۆرپەلەكەی دەبێت، كاتێك هەندێك ژن لەكاتی دووگیانیدا شەكرەی خوێنیان زیاد دەكات، ئەو حاڵەتە پێی دەگوترێت "شەكرەی دووگیانی" یان "GDM"، لە نێوان هەفتەكانی 24 و 28مینی دووگیانی روو دەدات، لێرەدا گرنگە بزانرێت كە تووشبوونی دووگیان بەو حاڵەتە مانای ئەوە نییە دوای منداڵبوون تووشی شەكرە دەبێت، بەڵام مەترسیی تووشبوون بە رێژەی 2% زیاد دەكات.

دەرمانخانەی سەرکەوت
سلێمانی کۆتایی جادەی ئۆرزدی تەنیشت کەباب وەلی
07501391970

1.‎زیاد بوونی كێش:- كاتی دووگیانی ئاسایی خانمان ( ۱۳- ۲۷ ) كیلۆگرام كێشیان زیاتر دەبێت، ئەمەش فشارێكی زیاتر لە سەر بڕبڕە...
18/06/2023

1.‎زیاد بوونی كێش:- كاتی دووگیانی ئاسایی خانمان ( ۱۳- ۲۷ ) كیلۆگرام كێشیان زیاتر دەبێت، ئەمەش فشارێكی زیاتر لە سەر بڕبڕەكانی لەش دروست دەكات ۰
2. گۆڕانی هۆڕمۆنەكان : هۆرمۆنی ڕێلاكسین دەڕێژرێت بۆ خاوبوونەوەی بەستەرەكانی ناوچەی حەوز و نەرمبوونی جومگەكان بۆ ئامادە بوون بۆ مناڵ بوون، هەمان هۆڕمۆن دەبێتە هۆی بێهزبوونی بەستەر و جومگەكانی بڕبڕەی پشت.
3.گۆڕانی خاڵی فشاری لەش :- بە هۆی گەورە بوونی قەبارەی سكەوە پشت زیاتر بەرەو پێشەوە دەچەمێتەوە تەنانەت بێ ئەوەی خۆت بنووشتێنیەوە ۰
4.جیابوونەوەی ماسولكەیەكی بەهێزی دیواری سك لە یەكتر بۆ ڕێگەدان بۆ گەورەبوونی قەبارە و كێشی مناڵدان كە دەبێتە هۆی زیاتر بوونی پشت ئێشە ۰
5. دڵەڕاوكێ و قەلەقی : لە كاتی سكپڕی زیاتر دەبێت بە هۆی ترس و چاوەڕوانی لە دایك بوونی منداڵێكی تازەوە ۰
6. كەمی كالسیۆم و ڤیتامین ( D ) و مەگنسێوم : بە هۆی دروست بوونی كۆرپەلەوە و گرنگی نەدان بە خواردنی تەندروستەوە ۰
7. زیادبوونی نیشانەكانی كێشەی ئینزلاق و نەخۆشیەكانی تری جومگەكان ئەگەر پێش سكپڕی هەبوو بێتن و ڕەنگە دەست نیشان نەكرابن یا وەك پێویست چارەسەر نەكرابن .
8. هەوكردنی جومگەی حەوز :- زۆر باوە كاتی سكپڕی.
9. وەستانی زۆر بەپێوە و هیلاكی و كەمی جوڵە و ئەنجام نەدانی وەرزش ۰
🔻دەرمانخانەی سەرکەوت
سلێمانی کۆتایی شەقامی ئۆرزدی تەنیشت کباب وەلی
07501391970

      (+)
15/01/2023

(+)

گەر کێشت زیادەو دەتەوێت تەندروست بیت ؟دەتوانیت سود لە super slim (سوپر سلیم) ببینیت💯بەرهەمێکی سروشتیەیارمەتی دابەزاندنی ...
20/12/2022

گەر کێشت زیادەو دەتەوێت تەندروست بیت ؟
دەتوانیت سود لە super slim (سوپر سلیم) ببینیت💯
بەرهەمێکی سروشتیە
یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات بەبێ ئەوەی هاوسەنگی جەستە نا هاوسەنگ بکات:
یارمەتیدەرە لە قەڵەوی و کێشی زیادەی مامناوەند، بەبێ پارێزەر و بۆیاخ و لاکتۆز و گلوتین

کردار

چیتۆسان: ڕیشاڵی سروشتی نەتواوە لە توێکڵەکانی قڕکەرە دەریاییەکان چەورییە خوراوەکان هەڵدەمژێت و ڕێکخستنی کۆرستڕۆڵ هاندەدات.

کرۆم: بەشدارە لە پاراستنی چرچی ئاسایی گلوکۆزی خوێت.

ئەنەناس: ڕۆڵی میز هەڵگر و دژە خانەیی هەیە.

ڕازیانە: کارمیناتیڤە و کاریگەری هێورکردنەوەی گەدە و ڕیخۆڵە هەیە.

ئاکاژەکان:
بەرهەمەکە بەم شێوەیە ئاماژەی پێکراوە:

ڕێجیمەکانی دابەزاندنی کێش، قەڵەوی و کێشی زیادەی مامناوەند، لەگەڵ ڕێجیمێکی مامناوەند و وەرزشکردن.

ژەمە دەرمان:
گەورەکان و منداڵانی سەرو ١٦ ساڵ ٣ حەب لە ڕۆژێکدا.
١٥ بۆ ٣٠ خولەک پێش ژەمێک لە چارەسەرکردنی ٦ هەفتەدا.
#دکتۆرەگۆنا عزیز رحیم
#دکتۆرمحمد-عبداللە

فۆڕم = ٦٠ حەب

دەرمانخانەی سەرکەوت

ناونیشان: شەقامی ئۆرزدی، فەرعی کەباب وەلی.
بۆ پەیوەندیکردن: 07501391970

هەر ئێستا پێشبینی خۆت بنووسە بۆ یاریەکەی سبەینێ و دیاری ناوازە لە دەرمانخانەی سەرکەوت بەدەست بهێنە... هەر کەسێک پێشبینیە...
08/12/2022

هەر ئێستا پێشبینی خۆت بنووسە بۆ یاریەکەی سبەینێ و دیاری ناوازە لە دەرمانخانەی سەرکەوت بەدەست بهێنە... هەر کەسێک پێشبینیەکەی ڕاست بێت دەبێتە خاوەنی #دژەخۆور و #کرێمی بڕاندی #لالوکس.

🇧🇷بەڕازیل VS کڕواتیا🇭🇷

دەرمانخانەی سەرکەوت

ناونیشان: شەقامی ئۆرزدی، فەرعی کەباب وەلی.
بۆ پەیوەندیکردن: 07501391970

12/11/2022

شامپۆی (professional hair care) (8 لە 1)😍

٭باشترین شامپۆی بەهێزکردنی قژ - براندی لالوکسی فەڕەنسی.💯🇫🇷

٭تایبەت بە قژی تەنك و لاواز و قژێك کە هەڵبوەرێت.

٭دەوڵەمەندە بە بایۆتین و کاستەرئۆیڵ و پێپتایدەکان و ئەڵۆی ڤێرا و پانثینۆڵ.💯💯

٭سوودەکانی شامپۆی (professional hair care) (8 لە 1):

1- گەشەی تاڵەمووەکان خێرا دەکات.✔
2- مووەکان بەهێزدەکات.✔
3- خۆراکی پێستی سەر دەدات.✔
4-مولولەکانی پێستی سەر چالاک دەکات.✔
5- تاڵە قژەکان خاو دەکاتەوە.✔
6- پێستی سەر شێدار دەکات.
7- ڕێگری دەکات لە هەڵوەرینی قژ.✔
8- یارمەتی درەوشانەوەی قژ دەدات✔

گەیاندنمان هەیە بۆ ئەم بەرهەمە
دەرمانخانەی سەرکەوت
📍ناونیشان ـ سلێمانی شەقامی ئۆرزدی فەرعی کەباب وەلی
07501391970

10/10/2022

شامپۆی (professional hair care) (8 لە 1)😍

٭باشترین شامپۆی بەهێزکردنی قژ - براندی لالوکسی فەڕەنسی.💯🇫🇷

٭تایبەت بە قژی تەنك و لاواز و قژێك کە هەڵبوەرێت.

٭دەوڵەمەندە بە بایۆتین و کاستەرئۆیڵ و پێپتایدەکان و ئەڵۆی ڤێرا و پانثینۆڵ.💯💯

٭سوودەکانی شامپۆی (professional hair care) (8 لە 1):

1- گەشەی تاڵەمووەکان خێرا دەکات.✔
2- مووەکان بەهێزدەکات.✔
3- خۆراکی پێستی سەر دەدات.✔
4-مولولەکانی پێستی سەر چالاک دەکات.✔
5- تاڵە قژەکان خاو دەکاتەوە.✔
6- پێستی سەر شێدار دەکات.
7- ڕێگری دەکات لە هەڵوەرینی قژ.✔
8- یارمەتی درەوشانەوەی قژ دەدات✔

گەیاندنمان هەیە
دەرمانخانەی سەرکەوت
📍ناونیشان ـ سلێمانی شەقامی ئۆرزدی فەرعی کەباب وەلی
07501391970

شامپۆ و ئەمپولی Radical med برانچی کۆمپانیای Farmona Professional ی پۆڵەندی.تایبەت بە هەڵوەرین و بەهێزکردنی قژە لاوازەکا...
31/07/2022

شامپۆ و ئەمپولی Radical med برانچی کۆمپانیای Farmona Professional ی پۆڵەندی.

تایبەت بە هەڵوەرین و بەهێزکردنی قژە لاوازەکان، پێکهاتوە لە کۆمەڵێک ڤیتامین و پێکهاتەی تایبەت و بە تایبەتی prohair booster 4h کە یارمەتی چالاککردنی سوڕی خوێنی سەر دەدات و هەروەها تاڵە مووەکان بەهێز دەکات، بوونی پێکهاتەی B5 Trichogen کە تایبەتە بە ئەم بەرهەمە کە خۆراکدەری تاڵە مووە بێهێز و تێکشکاوەکانە بە تایبەتی ئەو مووانەی کە سەرچاوە گەرمییەکانی وەک ڤێری قژ خاوکردنەوە زیانی پێ گەیاندوون.

ئەم پاکێجە بە بەکارهێنانیان بەیەکەوە گەرەنتی نەمانی هەڵوەرین و بەهێزکردنی قژی بێهێز دەکات.

دووبارە هێنانەوەی قژە هەڵوەریووەکان بە ڕێژەی ٪٨٥ و بەهێزکردنی قژ بە ڕێژەی ٪٩١

جیاکارییەکی تایبەت هەیە لە ئەمپولەکان و بە دوو جۆر بەردەستە (پیاوان و ئافرەتان).

شێوازی بەکارهێنان: شەوانە ئەمپولێک بەکاردێت، دەڕژێنرێت بەسەر بێخی سەردا و پاشان مەساجی پێدەکرێت، پێوەی دەنویت و بۆ ڕۆژی دوایی قژەکە دەشۆردرێت، بۆ ماوەی دوو مانگ دەکرێت بەکاربهێنرێت.
شامپۆکە دەکرێت هەفتەی ٤ بۆ ٥ جار بۆ ٣ مانگ بەکاربهێنرێت.

✅گەیاندنمان هەیە

دەرمانخانەی سەرکەوت
📍ناونیشان ـ سلێمانی شەقامی ئۆرزدی فەرعی کەباب وەلی
07501391970

#

 #تەندروستی //لێرەدا بەپێی ماڵپەری "لوبنان ٢٤ " باس لە سوودەكانی ئاو لیمۆ دەكەین بەتایبەتی ئەگەر هاتوو لە بەیانیاندا بخو...
07/07/2022

#تەندروستی //لێرەدا بەپێی ماڵپەری "لوبنان ٢٤ " باس لە سوودەكانی ئاو لیمۆ دەكەین بەتایبەتی ئەگەر هاتوو لە بەیانیاندا بخورێتەوە.

یەكەم: جەستە شێداردەكاتەوە، وشكبوونەوەیی دریژخایەن نەخۆشیەكە زۆربەی خەڵک بەدەست ئەم نەخۆشیەوە دەناڵێنن و دەبێتە هۆكارێك بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە و نارێكی ریخۆڵەكان و خڵەفان، ئەگەر ئاو خواردنەوەت لەبیر كرد تەنیا چەن قاشە لیمۆیەك بۆ ئەو ئاوە زیاد بكە كە بەردەوام دەیخۆیتەوە بەم شێوەیە تامێكی خۆشتر بە ئاوەكە دەدات و سودێكی زیاتر بەلەش دەبەخشێت.

دووەم: هەرسكردن باشتر دەكات، خواردنەوەیی كوپێك ئاوی لیمۆ لە بەیانیاندا سیستەمی هەرسی بەگونجاوی دەهێڵێتەوە بە درێژایی رۆژ و رێژەی pH لەش رێكدەخات و هەروەها یارمەتی چارەسەركردنی ئازاری گەدە و برین دەدات، تێكشكاندنی خۆراك ئاسانتر دەكات و پێكهاتەی خۆراكی زیاتر دەمژرێت لە رێگەی ریخۆڵەكانەوە.

سێیەم: سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات، لیمۆ وەكو میوە ترشەكانی تر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C ئەم ڤیتامینە پێكهاتەی خۆراكی گرنگ دەدات بەلەش و بەمەش سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات و رێگە لە نەخۆشیە ڤایرۆسیەكان دەگرێت وەكو هەڵامەت و نەخۆشیەكانی تر.

چوارەم: هەناسەدان باشتر دەكات، بۆنی ناخۆشی دەم و هەناسەی خراپ بەهۆی كۆبوونەوەیی بەكتریاوەیە لە رێگەی قورگ و دەم و كۆئەندامی هەناسەوە بەتایبەتی لە كاتی نووستندا، بۆ ئەوەی لەم بەكتریایانە رزگارت ببێت دەتوانیت پاككەرەوەی سروشتی بەكاربهێنیت ئەویش لەرێگەی بەكارهێنانی لیمۆوە كە یارمەتی پاككردنەوەی دەم دەدات كاتێك ئاوی لیمۆ دەخۆیتەوە باشتر وایە غەرغەرەی پێبكرێت بۆ ئەوەی هەموو بەشەكانی ناوەوەی دەم بەم گیراوە تەڕ ببن.

پێنجەم: هەوكردن كەم دەكاتەوە، ڤیتامین C لە لیمۆدا یارمەتی كەمكردنەوەیی هەوكردن دەدات و نەخۆشیی بەشێوەیەكی خێراتر چاك دەكاتەوە، یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆلاجین دەدات كە پێكهاتەیەكی پرۆتینی گرنگە بۆ پێست و سووری خوێن و شانە و ئێسك، سەرەرایی ئەوەش ئاوی لیمۆ دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسید، هەڵئاوسان كەم دەكاتەوە و چاكبوونەوەیی شانەكان باشتر دەكات.

شەشەم: کێشی جەستە کەمدەکانتەوەم زۆربەی ئەوانەی سیستەمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو دەکەن سوودیان لە ئاوی لیمۆ بینیەوە و کێشی کەمکردوونەتەوە بەشێوەیەکی بەرچاو.

چی ئێستا چارەسەرە بۆ مێشولە؟🦟😉👇✅گەیاندنمان هەیە دەرمانخانەی سەرکەوت 📍ناونیشان ـ سلێمانی شەقامی ئۆرزدی فەرعی کەباب وەلی07...
13/06/2022

چی ئێستا چارەسەرە بۆ مێشولە؟🦟
😉👇

✅گەیاندنمان هەیە

دەرمانخانەی سەرکەوت
📍ناونیشان ـ سلێمانی شەقامی ئۆرزدی فەرعی کەباب وەلی
07501391970

12/05/2022

‎ڕاوێژکاری نەشتەرگەری
‎پرۆفیسۆری ی. د. مژدە اسماعیل محمد ڕەشان
‎بڕوانامەی (دکتۆرا) نەشتەرگەری ئەوروپی_هۆڵەندا
‎بڕوانامەی(دکتۆرا) نەشتەرگەری گشتی _ بۆردی عەرەبی

‎سلێمانی_شەقامی ئۆرزدی (گۆران) _ تەنیشت کەبەبخانەی وەلی

‎ژ.مۆبایل عیادە
٠٥۳ ۳۲٠٦۲٦٠
٠۷۷٠۳٦٠۱٥۲۷

الجراح الأستشاري
بروفيسور م.د. مزدة اسماعيل محمد رشان
شهادة (دكتوراه) للجراحين الأوروبيين- هولند
شهادة (دكتوراه) للجراحين العرب- البورد لعربي
عظو جمعية الأوروبيين للعمليات الجراحية الدقيقة بالناظور (لابروسكوبي)
جراح أخصائي للجراحة السمنة بقص المعدة- جراحة الكبد- المعدة-بنكرياس
كيس و قنوات الصفراوية- الأمعاء الدقيقة و الغليظة (قولون)
الغدة الدرقية- الثدي-الفتق-البواسير- تجميل جدار البطن

سليمانية- شارع أورزدي (كوران) - قرب كباب ولي

تليفون
٠٥٣٣٢٠٦٢٦٠
٠٧٧٠٣٦٠١٥٢٧

 #دکتۆرە  #گۆناعزیزرەحیم پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی بەکالۆریۆس لە پزیشکی و نەشتەرگەری گشت...
01/05/2022

#دکتۆرە #گۆناعزیزرەحیم
پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی بەکالۆریۆس لە پزیشکی و نەشتەرگەری گشتی
دکتۆراە لە نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبون
ناونیشان کۆتایی شەقامی ئۆرزدی تەنیشت کەباب وەلی قاتی یەکی بینای دەرمانخانەی سەرکەوت
ژمارەی تەلەفونی عیادە:
07715624733

دەرمانخانەی سەرکەوت
📍ناونیشان ـ سلێمانی شەقامی ئۆرزدی فەرعی کەباب وەلی
07501391970

دەرمانخانەی سەرکەوت 📍ناونیشان ـ سلێمانی شەقامی ئۆرزدی فەرعی کەباب وەلی07501391970
23/04/2022

دەرمانخانەی سەرکەوت
📍ناونیشان ـ سلێمانی شەقامی ئۆرزدی فەرعی کەباب وەلی
07501391970

مانگی ڕەمەزان پیرۆز و ڕۆژوی هەموولایەک قبوڵ بێت.دەرمانخانەی سەرکەوت 📍ناونیشان ـ سلێمانی شەقامی ئۆرزدی فەرعی کەباب وەلی07...
02/04/2022

مانگی ڕەمەزان پیرۆز و ڕۆژوی هەموولایەک قبوڵ بێت.

دەرمانخانەی سەرکەوت
📍ناونیشان ـ سلێمانی شەقامی ئۆرزدی فەرعی کەباب وەلی
07501391970

Hair-Vit باشترین ڤیتامین بۆ بەقوەت کردن و پڕکردن و ڕەونەقدارکردنی قژکە کۆمەڵێک ڤیتامینی تێدایە یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانە...
16/03/2022

Hair-Vit
باشترین ڤیتامین بۆ بەقوەت کردن و پڕکردن و ڕەونەقدارکردنی قژ
کە کۆمەڵێک ڤیتامینی تێدایە یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی کە قژیان هیلاکە و پێویستیان پێیەتی..

🔺ئێستا بە هەرزاترین نرخ بەردەستە لە دەرمانخانەکەمان

دەرمانخانەی سەرکەوت
📍ناونیشان ـ سلێمانی شەقامی ئۆرزدی فەرعی کەباب وەلی
07501391970

بۆ بەهێزکردنی قژ و نینۆک و هەروەها پێستێکی تەندروست باشترین   تەواوکەری خۆراکی ئێستا لامان دەست دەکەوێت..بۆ زانینی نرخ ژ...
31/01/2022

بۆ بەهێزکردنی قژ و نینۆک و هەروەها پێستێکی تەندروست باشترین تەواوکەری خۆراکی ئێستا لامان دەست
دەکەوێت..

بۆ زانینی نرخ ژمارە ۱ لە کۆمێنت دابنێ
دەرمانخانەی سەرکەوت
📍ناونیشان ـ سلێمانی شەقامی ئۆرزدی فەرعی کەباب وەلی
07501391970

Address

Orzdy Street
Slemani
46001

Opening Hours

Monday 13:00 - 22:00
Tuesday 13:00 - 22:00
Wednesday 13:00 - 22:00
Thursday 13:00 - 22:00
Saturday 13:00 - 22:00
Sunday 13:00 - 22:00

Telephone

+9647501391970

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sarkawt Pharmacy - دەرمانخانەی سەرکەوت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Sarkawt Pharmacy

زۆر جار و لە زۆر شوێن بە تایبەتی لە دەرمانخانەكان هێمایەكی سەیر دەبینین كە هێمای دەرمانسازیە لێرەدا باسی كورتەیەك لەو هێمایە دەكەین , با پێكەوە بزانین ماناكەی چیە و لە چی هاتووە.

ئەوكاسەی كە مارێك بەدەوریدا خولایتەوە پێی دەلێن كاسەی هایگیا لەگەل ماری ئیپودۆرۆس, هایگیا كچی ئەسكۆلۆكیوسە كە خواوەندی لەش ساغی بوو لای یۆنانییەكان هێمای ئەوكچە پێكهاتبوو لە مارێك كە لەناو كاسەیەك ئاودەخواتەوە, ئەم كاسە وانیشاندەدرێت وەكو قەدێكی درێژ لەگەل كاسێكی گەورەی تەنك هەروەكو لەم وێنەدا دیارە, هەروەها ئەمە زۆربە گونجاودادەنرێت بۆ دەرمانسازی, كاسی هایگیا لەگەل ماری ئیپودۆرۆس لێرەدا نیشاندراوە وەك هێمای دەرمانسازی هه‌نگاری

Nearby clinics


Other Medical & Health in Slemani

Show All