27/03/2019
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=2120719231377335&id=1025711187544817
مۆز!
مۆز مێوه‌یه‌کی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و کانزا‌کان، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره یان خوێنیان خه‌سته یان قه‌ڵه‌ون نابێ بیخۆن. مۆز به هۆی زۆری ریشاڵه‌وه هه‌رسکاری چاکه و وزه‌ی زۆری تێدایه و به تایبه‌تیش ماسولکه‌سازه، هه‌ربۆیه‌ش له زۆربه‌ی ئاشرامه‌کانی یۆگادا به‌شێکه له خۆراک و له 24 کاتژمێردا یه‌ک جار له‌گه‌ڵ خۆراکدا ده‌یخۆن. مۆز ئه‌گه‌ر به توێکڵه‌وه بخورێ زۆر باشتره و توێکڵه‌که‌ی هه‌ندێ سوودی باشی تێدایه، به تایبه‌تی دژی پیرچاویی و دژی پیربوونی پێسته. من خۆم تا ئێستا چه‌ند جارێک به توێکڵه‌وه خواردوومه هه‌موو جارێک تێبینیم کردووه گه‌ده‌م زیاتر پێی خۆشه و له‌شم خۆشتر ده‌کا و ده‌مه‌وچاوم ده‌بووژێنێته‌وه. له ناو سێ تایپی جه‌سته‌یی ڤاتا (ئێسقانی - هه‌وایی)و پیتا( مامناوه‌ند - ئاگری) و کافادا(گۆشتن - گڵی) بۆ جۆری ڤاتا و پیتا زۆر باشه به تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی تایپی جه‌سته‌یان ڤاتایه (ئێسقانی - هه‌وایی)ن رۆژانه لانیکه‌م مۆزێک تا دوو مۆز بخۆن. مۆز کافا به‌رز ده‌کاته‌وه و به‌ڵغه‌م زۆرتر ده‌کا، بۆیه ئه‌م که‌سانه‌ی کاڤان یان به‌ڵغه‌میان زۆر که‌می لێ بخۆن.
هاوڕێیانی ئازیز! پێستی میوه‌کان بۆ پێست به‌سووده، گۆشتی میوه‌کان بۆ گۆشتت به‌سووده، ئاوی میوه‌کان بۆ خوێنت به‌سووده، ناو‌کی هه‌ندێ له میوه‌کان بۆ ئێسقان باشه. ئێمه هه‌موومان یه‌ک خه‌ریته‌ین.
ئێستا لاپه‌ڕه‌ی کوردسات ئه‌م نۆ خاڵه‌ی خواره‌وه‌ی بڵاو کردبوویه‌وه، پێم باشبوو ده‌وڵه‌مه‌ندتری بکه‌م و بۆ ئازیزانی بڵاو بکه‌مه‌وه.
سوودەکانی مۆز:
1- یارمەتی وازهێنان لە جگەرە کێشان دەدات.
2- بۆ سەرئێشەی دوای خواردنەوە کحولییەکان باشە، هه‌رچه‌ند هیوادارین که‌س خواردنه‌وه کحولی و غازییه‌کان به‌کار نه‌هێنێ!
3- بۆ برینی گەدە (قورحەی گەدە) زۆر باشه.
4- کەم خوێنی ناهێڵی.
5- توانای جنسی به‌رزده‌کاته‌وه
6- دژی دروستبوونی هێڵەکانی تەمەنە لە ڕووخساردا.
7- خورانی شوێنی مێشوولە کەم دەکاتەوە.
8- ددانەکان سپی دەکاتەوە.
9- توانا دەدات بە مێشک، واته دژی قه‌له‌کی و هیلاکی مێشکه.
Nutritional value per 100 g (3.5 oz)
Energy 371 kJ (89 kcal)
Carbohydrates 22.84 g
Sugars 12.23 g
Dietary fiber 2.6 g
Fat 0.33 g
Protein 1.09 g
Vitamins Quantity %DV†
Thiamine (B1) 3% 0.031 mg
Riboflavin (B2) 6% 0.073 mg
Niacin (B3) 4% 0.665 mg
Pantothenic acid (B5) 7% 0.334 mg
Vitamin B6 31% 0.4 mg
Folate (B9) 5% 20 μg
Choline 2% 9.8 mg
Vitamin C 10% 8.7 mg
Minerals Quantity %DV†
Iron 2% 0.26 mg
Magnesium 8% 27 mg
Manganese 13% 0.27 mg
Phosphorus 3% 22 mg
Potassium 8% 358 mg
Sodium 0% 1 mg
Zinc 2% 0.15 mg
Other constituents Quantity
Water 74.91 g