04/12/2025
🔴لە ڕووی زانستیەوە:
زۆربەی حاڵەتەكانی سەرما و ئەنفلۆزا كە توشی منداڵ و گەورە
دەبن هۆكاری ڤایرۆسەكانە نەک بەكتریا، هەر بۆیە پێویست بە پێدانی دژە زیندەیی Antibiotic ناكات لە زۆربەی حالەتەكاندا
باشە ئێمە چۆن مامەڵە لەگەڵ كەیسەكاندا دەكەین؟ 🔴
پشوو+ چارەسەر🔵
نیشانەكان چین؟؟؟🔴
(سەرما،ئاوی لووت،خورانی قورگ،ئاوی چاو)🔵
🔴چارەسەری:
پێویستت بە دژە حەساسیەتێكی گونجاوە بەپێی تەمەن🔵
🔵تای گەرم: ئاو و شەربەت وشیر بخۆرەوە و هەوا گۆركێ بۆ
ژوورەكە پێویستە.
🔵بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش بۆ كۆرپە 🧑: 4 قەترەی ڤیتامین د ،مناڵان سەروو یەك ساڵ (6 قترە ) 🧕 گەورەترلە 6ساڵ (8 قەترە )
🔵ڤیتامین سی ،ماوەی سەرما بوون و سوڕی ئەنفلۆزا كەمدەكاتەوە
🔵هەروەها زینک پاڵپشتی بەرگری لەش دەكات وە ماوەكانی سەرمابوون و ئەنفلۆزا كەمدەكاتەوە
⚫️❌دیسانەوە دژە زیندەیی بەكارمەهێنە Antibacterial :
لەسەر خۆت یان ڕەچەتەی پێشووتر،هەوڵبدە خۆت لێی بە
دوور بگریت تەنها مەگەر پزیشك بۆت بنوسێت و لەژێر
ڕێنمایی دكتۆر بێت.
🔴بەهیوای سوود بینین و تەندروستیەکی باش .