Meddy Bear

Meddy Bear تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی پزیشكی كوردستان.
ئامانجمان كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو پیشه‌وه‌ران و خوێندكارانی پزیشكیه‌ له‌ یه‌ك وێستگه‌

خوێندکاران و دایبابی بەرێز...تکایە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەم لە کاتی وەرگرتنەوەی نمرەکان و رۆژی دواتری...لێدوانمان بۆ سایتی...
19/07/2024

خوێندکاران و دایبابی بەرێز...
تکایە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەم لە کاتی وەرگرتنەوەی نمرەکان و رۆژی دواتری...
لێدوانمان بۆ سایتی ڕووداو لەو بارەوە...
پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان لەبارەی وەرگرتنەوەی نمرەکانی پۆلی 12 رایدەگەیەنێت، دایک و باوکان خۆیان بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەبکەن و نەبنەهۆی شۆکی دەروونیی قوتابییە پۆلی دوانزەکەیان، تەنانەت دەڵێت: ''شەوی وەرگرتنەوەی نمرە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ قوتابییەکە نەکرێت''.
د. جەعفەر عومەر، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان بە رووداوی گوت، لەکاتی وەرگرتنەوەی نمرەکانی پۆلی 12 کەشێکی ئارام بۆ منداڵەکەیان دابینبکەن، هەروەها بەباشی دەزانێت کە قوتابییەکە لەلایەن باوانەوە چاودێریی بکرێت، تاوەکو هیچ کاردانەوەیەکی نەرێنی بۆ ئەنجامەکانی نەبێت و رەفتارە نەرێنییەکانی کۆنتڕۆڵ بکرێن.

د. جەعفەر عومەر دەڵێت: ''قوتابی هەر نمرەیەکی بەدەستهێنا، دایک و باوک قبووڵی بکەن و سەرزەنشتی منداڵەکەیان نەکەن و بەدووربن لە هەڵچوونی نەرێنی''.

لە بەشێکی قسەکانیدا ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەشدەکات، پۆلی 12 کۆتایی ژیان نییە و قوتابی دەتوانێت چەندان دەرفەتی دیکەی لەپێش بێت بۆ ئەوەی داهاتوویەکی گەشاوە و پڕ لە سەرکەوتنی هەبێت.

بە گوتەی د. جەعفەر، ئەگەر لەو شەوەدا منداڵەکە بشڵەژێندرێت و لەڕووی دەروونییەوە بڕوخێندرێت، ئەوا رەنگە دووچاری خەمۆکی و تۆقین ببێت و بەشداری تاقیکردنەوەکانی داهاتووش نەکات.

ئەو پسپۆڕە چەند رێگەیەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونیی قوتابی لەکاتی وەرگرتنەوەی نمرەکانی پۆلی 12 باسدەکات؛
- لەبەرچاوگرتنی هەر ئەگەرێک و نەشڵەژان بۆ بەدەستنەهێنانی نمرەی خوازراو.
- بە ئارامی مانەوە و گفتوگۆ لەگەڵ خێزان.
- کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و شڵەژان.
- ئەوەیان لەبەرچاوبێت کە هەلی دیکەیان لەبەردەمە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو نمرەیەی بەدەستیان نەهێناوە یاخود بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی سەرکەوتوو.
- نابێت ترس و دڵەڕاوکێ بشاردرێنەوە و وەرزشەکانی خۆخاوکردنەوە بکرێن یان پیاسەبکات، و راوێژ بە کەسانی پسپۆڕ بکات.

''شەوی وەرگرتنەوەی نمرەکان پەیوەندی نەکرێت بە قوتابییەکە و خیزانەکانیانەوە''

''باشترە شەوی وەرگرتنەوەی نمرەکان پەیوەندی نەکرێت بە منداڵەکە و خیزانەکانیانەوە، تاوەکو هەست بە ئاسوودەیی بکەن، چونکە ئەگەر قوتابییەکە نمرەی کەمی هێنابوو، رەنگە پێی خۆش نەبێت ئاشکرای بکات لەلای کەسوکاری، یان باشترە کە راستەوخۆ پەیوەندیی بە کەسی یەکەمی قوتابییەکەوە بکرێت، هەروەها لە رۆژانی دوای ئاشکراکردنی نمرەکان، پەیوەندی بە قوتابییەکە بکرێت''.

دکتۆر جەعفەر عومەر
پزیشکی پسپۆڕی دەرونی

#دەرووندروستی #لەپێناوپەروەردەدا

ئاگاداری بۆ جاری دووەمئاگادارێک بۆ گواستنەوەی ڕاژە لە وەزارەتەکانی تر بۆ سەر میلاکی  پاش ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و و...
10/07/2024

ئاگاداری بۆ جاری دووەم
ئاگادارێک بۆ گواستنەوەی ڕاژە لە وەزارەتەکانی تر بۆ سەر میلاکی
پاش ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ گواستنەوەی ڕاژەی ئەو کەسانەی هەڵگری بڕوانامەی ئەکادیمین لەو پسپۆرییانەی کە پێویستن بۆ کۆلێج، هەر خوازیارێک ئارەزووی لێیە گواستنەوەی ڕاژەی بۆ ئەنجام بدرێت بۆ سەر میلاکی کۆلێجی پزیشكی، پێویستە خوازیاران داواکاری پێشکەشی ڕاگرایەتی کۆلێج بکات، پێشکەشکردنی داواکاری تا ڕێکەوتی (١٠-٨-٢٠٢٤) دەبێت.
مەرجەکان:
١ - ڕەگەزنامەی عێراقی بێت
٢ - پێویستە بڕوانامەکەی یان یەکسانکردنی بڕوانامەکەی ئەکادیمی بێت (بۆرد یان دکتۆرا یان ماستەری خوێندنی باڵا) و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە باوەڕ پێ کراو بێت.
٣- پاش وەرگرتنی لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ ببێت.
٤- ئەولەوێەت بۆ ئەو کەسانەیە کە لە ئیدارەی گەرمیان نیشتەجێن.
٥- پاش شۆرت لیست کردنی ئەو ناوانەی کە مەرجی وەرگرتنی تێدایە، لە لایەن لیژنەیەک لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆی گەرمیانەوە چاوپێکەوتنیان بۆ ئەنجام دەدرێن، دواتر ناوەکان ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکرێن بۆ جێگیر کردن و گواستنەوەی ڕاژەیان.
پسپۆرییەکان
١- پزیشکی هەناوی (Internal medicine)
٢- پزیشکی شێرپەنجە (Oncology)
٣- پزیشکی دەروونی (Psychiatrics)
٤- پزیشکی کۆمەڵ (Community Medicine)
٥- پزیشکی کوێرەڕژینەکان (Endocrinology)
٦- پزیشکی نەخۆشییەکانی گورچیلە (Nephrology)
٧- پزیشکی نەخۆشیزانی (Pathology)
٨- پزیشکی ڕۆماتیزم (Rheumatology)
٩- پزیشکی ئێسک و شکاوی (Orthopedic)
١٠- پزیشکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار (NeuroMedicine)
١١- پزیشکی کارئەندامزانی (Physiology)
١٢- پزیشکی ئیپیدیمیۆلۆجی (Epidemiology)
١٣- پزیشکی مایکرۆبایۆلۆجی (Medical microbiology)
١٤- شانەزانی (Histology)
١٥- توێکاری مرۆڤ (Human Anatomy)
١٦- کۆرپەلەزانی مرۆڤ (Medical Embryology)
١٧- پزیشکی خوێن (Medical Hematology)
١٨- پزیشکی بێهۆشکاریی (Anesthesia)
١٩- پزیشکی فریاکەوتن ( (Emergency Medicine
٢٠- پزیشكی دەرمانسازی کلینیکی (Clinical Pharmacology)
٢١- پزیشکی نەخۆشییەکانی دڵ (Cardiology)
٢٢- پزیشکی نەشتەرگەری دڵ و سنگ (Cardio-Thoracic surgery)
٢٣- پزیشکی نەشتەرگەری دڵ و بۆڕییەکانی خوێن (Cardiovascular surgery)
٢٤- پزیشکی نەشتەرگەری کردنەوەی دڵ (Open heart surgery)
٢٥- پزیشکی نەخۆشییەکانی چاو (Ophthalmology)
٢٦- پزیشکی نەخۆشییەکانی پێست (Dermatology)
٢٧- پزیشکی جوانکاری (Plastic surgery)
٢٨- پزیشکی خێزانی (Family Medicine)
٢٩- پزیشکی نەشتەرگەری مێشک و دەمار (NeuroSurgery)
٣٠- کۆمپیوتەر (Computer)

08/07/2024

پیرۆزبایی لە دەرچوانی قۆناغی شەشەمی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی دەکەین و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە ژیانی کرداری پزیشکیدا. 🎉🎊

‎...حەز دەکەم منداڵەکەم ببێت بە دکتۆر...- حەز دەکەیت یان دەتەوێت؟          -لە ڕاستیدا (دەمەوێت )بەڵام دەبێت بڵێم (حەز )...
08/07/2024

‎...حەز دەکەم منداڵەکەم ببێت بە دکتۆر...
- حەز دەکەیت یان دەتەوێت؟
-لە ڕاستیدا (دەمەوێت )بەڵام دەبێت بڵێم (حەز )دەکەم...
- ببێت يان دەتەوێت؟ دەتەوێت ...واتە مەبەستتە دەبێت!

‎حەزێکی مەشروعە دایباب ئاواتیان بێت منداڵەکەیان ببێت بە پزیشک، پزیشکی پیشەیەکی بەرزە،(پایەیەکی کۆمەڵایەتی و زانستی باڵایە) بەڵام نابێت ئەم حەزە ببێتە جۆرێک لە خۆ پەرستی بە شێوەیەک هەموو ژیانی منداڵەکەت داگیربکەیت و پێتوابێت بەرپرسیاریەتی تۆیە ئەو بکەیت بە پزیشک!
ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە بە یەک لەدوو ئەنجام کۆتایی دێت.
‎یان ئەوەتا منداڵەکەت دەبێتە پزیشک، یان هیچی لێ دەرناچێت، ئەگەر ببێتە پزیشک و خۆی حەزنەکات ، وا هەست دەکات هیچی لێ دەرنەچووە.
کەواتە لە هەردووباردا منداڵەکەت هەست ناکات ئەو خۆی ڕێڕەوی ژیانی خۆی هەڵبژاردووە، لە بەرامبەردا تۆ هەست بە شانازی دەکەیت ئەگەر ئەنجامەکە ئەوە بێت تۆ مەبەستتە!
‎لێگەڕی بامنداڵەکەت خۆی لەو بەشە بدۆزێتەوە کە حەزی لێیە، وامەزانە تەنها دکتۆری پیشەیەکی پیرۆزو مەزنە، هەموو پیشەیەک ئەگەر بەدڵسۆزی بیکەیت هەم پیرۆزەو هەم مەزنیشە. چ سودێکی هەیە منداڵەکەت نازناوی دکتۆری دەستەبەر بکات بەڵام خۆی ون بکات؟

دکتۆر ڕێدار ئەمین
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیە دەرونیەکان

پیرۆزبایی لە پێنجەم وەجبەی دەرچوانی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە دەکەین و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
30/06/2024

پیرۆزبایی لە پێنجەم وەجبەی دەرچوانی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە دەکەین و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

15/06/2024

پیرۆزبایی لە دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی ھەولێری پزیشکی دەکەین ، سەرجەم قۆناغەکان، بە تایبەت قۆناغی شەشەم و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، بەھیوای سەرکەوتن بۆ ئەو فێرخوازانەش کە خولی دووەمیان ھەیە.

پیرۆزبایی لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆی سلێمانی دەکەین بەبۆنەی بەدەستھێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتی.پیرۆزە لەسەرجەم فێرخوازانی ...
17/04/2024

پیرۆزبایی لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆی سلێمانی دەکەین بەبۆنەی بەدەستھێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتی.

پیرۆزە لەسەرجەم فێرخوازانی زانکۆی سلێمانی و کوردستانیش.

koya University - Faculty of General Medicine ⚕️6th year medical students 😍Class of 2024 🎉
17/04/2024

koya University - Faculty of General Medicine ⚕️

6th year medical students 😍
Class of 2024 🎉

(طه خالد) خوێندکاري قۆناغی چواری کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیانە هەستا بە دۆزینەوەی هەڵەی زانستی لە کتێبی( davidson's self...
13/04/2024

(طه خالد) خوێندکاري قۆناغی چواری کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیانە
هەستا بە دۆزینەوەی هەڵەی زانستی لە کتێبی( davidson's self assessment)
هەڵەکە لە چاپتەری ١٥ پرسیار ٦ لە بەشی نیفرۆن و گورچیلە
وردەکاری هەڵەکە لە کۆمێنت بە ئینگلیزی ئەنووسرێ
بەڵام ئەو وڵامەی کە دیاری کرابوو باشترین بژاردە نەبوو
دوای قسە کردن لەگەل نووسەری ئەو پرسیارە، نووسەرەکە بەڵێنی دا کە کە ٣ خاڵ لە پرسیارەکە بگۆڕێت تاکو بگونجێ لەگەل وڵامی هەڵبژێردراو

The pateint presented with visible hematuria after 2 weeks of sore throat episode
This presentation considered typical presentation of PSGN
But the choosen answer was IgA nephropathy which also a possible and one of differential but not as strong as PSGN which is a typical answer
In the answers section it stated that PSGN is the wrong answer because the patient presented with macroscopic hematuria
But PSGN also can present with gross hematuria without specifying the color as stated here (https://www.ncbi.nlm.nih.gov/books/NBK538255/ #:~:text=The%20most%20common%20presenting%20symptom,seen%20after%20weeks%20of%20infection)
So the author answered that he asked editors to do following chnges as written in his email which if done IgA nephropathy will be the best answer

Hope that was useful

(Typical presentation of PSGN : cola colored hematuria after 2-3 weeks of sore throat episode)
(Typical IgA nephropathy presentation: franck blood after days of upper respiratory tract infection )

لە یادى ٣٦ ساڵەى کارەساتى کیمیابارانى شارى هەڵەبجەى شەهید، د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ...
16/03/2024

لە یادى ٣٦ ساڵەى کارەساتى کیمیابارانى شارى هەڵەبجەى شەهید، د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانی کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجەى رادەستی سەرۆکی زانکۆى هەڵەبجە کرد.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

یەکەم وەجبەی دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی زاخۆ  𝑭𝒊𝒓𝒔𝒕 𝑮𝒓𝒂𝒅𝒖𝒂𝒕𝒊𝒏𝒈 𝑪𝒍𝒂𝒔𝒔 𝒐𝒇 𝑪𝒐𝒍𝒍𝒆𝒈𝒆 𝒐𝒇 𝑴𝒆𝒅𝒊𝒄𝒊𝒏𝒆, 𝑼𝒏𝒊𝒗𝒆𝒓𝒔𝒊𝒕𝒚 𝒐𝒇 𝒁𝒂𝒌𝒉𝒐.𝑪𝒍𝒂𝒔...
14/03/2024

یەکەم وەجبەی دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی زاخۆ

𝑭𝒊𝒓𝒔𝒕 𝑮𝒓𝒂𝒅𝒖𝒂𝒕𝒊𝒏𝒈 𝑪𝒍𝒂𝒔𝒔 𝒐𝒇 𝑪𝒐𝒍𝒍𝒆𝒈𝒆 𝒐𝒇 𝑴𝒆𝒅𝒊𝒄𝒊𝒏𝒆, 𝑼𝒏𝒊𝒗𝒆𝒓𝒔𝒊𝒕𝒚 𝒐𝒇 𝒁𝒂𝒌𝒉𝒐.
𝑪𝒍𝒂𝒔𝒔 𝒐𝒇 2024

بەبۆنەی ھاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوەپیرۆزبایی لەسەرجەم موسوڵمانانی جیھان بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی دەکەین.
10/03/2024

بەبۆنەی ھاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە
پیرۆزبایی لەسەرجەم موسوڵمانانی جیھان بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی دەکەین.

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Meddy Bear posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share