Dr Maqsood Ismael Omar

Dr Maqsood Ismael Omar د . مقسوود اسماعیل عمر
ژمارەی نۆرینگە 07504960269 ناونیشان سۆران- رێگای دیانای کۆن Every Sunday surgery in director General ashty hospital

کیسە چەوریکیسە چەوری بریتی یە لە گرێ یەکی خاوێنی شێرپەنجەیی نەک گرێ یەکی پیس کە لە چەوری یە شانە پێک دێت ئەگەر دەستی لێ ...
15/04/2025

کیسە چەوری
کیسە چەوری بریتی یە لە گرێ یەکی خاوێنی شێرپەنجەیی نەک گرێ یەکی پیس کە لە چەوری یە شانە پێک دێت ئەگەر دەستی لێ بدەی نەرم و شلە هەست بە جولەی دەکرێ لە ژێر پێست ئازاری نی یە بەلام هەندێک جار لە کاتی دەست لێدان هەست بە ئازار دەکرێ وە لەسەرخۆش گەشە دەکات
نیشانەکانی لەوانەیە لە سەرەتا بچوک بێت قەبارەکەی کەمتر لە دوو ئینج بیت بەلام دەتوانرێت گەورە بێت و گەشە بکات ئەوجا لە هەر شوێنێکی جەستە لەوانەیە بە دیار بکەوێ وەک شان .مل.پشت.قۆل.ران. لەوانەیە بە یەک گرێ بەدیار بکەوێ بەلام هەندێک جار بە کۆمەل بەدیار دەکەوێ ئەمەش پێ ی دەلێن کۆمەلەی کیسە چەوری خێزانی
هۆکارەکانی لە راستی دا نەزانراوە بەلام لەوانەیە بۆ ماوەیی بێت. بەتایبەتی لە تەمەنە مامناوەندەکان بەلام لە مندالان کەمە
چارەسەر لەسەرەتا پێویست بە چارەسەر ناکات ئەگەر ئازاری نەبوو یان گەورە نەبوو جوانکاری شوێنەکەی تێک نەدابوو بەلام ئەگەر شێواوی و جوانکارەکەی تێک دابوو لەو کاتەدا پێویستی بە چارەسەر هەیە سەرەتا بە نەشتەرگەری لاببردرێت بەلام هەندێک جار لە رێگای مژینەوە چەوری یەکەی دەردەهێندرێت بەلام ئەم رێگایە بەکەمی بەکاردێت چونکە هەموو چەوری یەکەی لانابات

پێ خواری پێ خواری بریتی یە لە خوار بوون و شێواوی پێ ی کۆرپەلە بە هۆکاری زگماکی دروست بوون لە کاتی لە یەکێک یان لە هەردوو...
21/02/2025

پێ خواری
پێ خواری بریتی یە لە خوار بوون و شێواوی پێ ی کۆرپەلە بە هۆکاری زگماکی دروست بوون لە کاتی لە یەکێک یان لە هەردوو پێ یەکانی کەدەبنە هۆی سورانی بەرەو ناوەوەو بەرەو خوارەوە ئەم جۆرە پێ خواریە زگماکی زۆرجار بە ئاسایی روودەدات لە نارێکی یەکانی پێ کە لە هەر هەزار مندال یەکێک تووش دەبێت ئەمەش چەند جۆریان هەیە هەیانە نەرم ونیانە هەیانە مام ناوەندە هەیانە توندە بەلام ئەو مندالانەی پێ خواریان یان گێریان هەیە لە هەردوو پێ یانە بەلام ئەگەر چارەسەر نەکرا ئەوە مندالەکە لەسەر پێ یەکانی دەڕوا یاخوود دەشەلی یان ئەگەر بەشتەک بکەوی زوو بریندار دەبیت یاخوود رەق دەبیت ئەمانەش گیروگرفتیان بۆ دروست دەبێت بۆ لەبەرکردنی پێلاو
لەکاتی پشکنین بۆ پێ یەکان دەبینرێ شێواوی هەیە لەگەل گێری وەک نیوەی خواری یەکەی بۆ پێشەوەیە بەمە پێ یەکە توند دەبێت یان هەیانە ناوەندی پێ ی خوارە هەیانە سەری پێ ی بۆ خوارەوەیە هەیانە سەری پێی بۆ سەرەوەیە ئەم جۆرە شێواوی یە دەگەرێتەوە بۆ چۆنی یەتی رەق بونی ماسولکەکان و ژێ یەکانی پێ یەکان
چارەسەر سەرەتا بەدەست شێلانی بۆ بکرێ رێک بکرێتەوە پاشان لە گەچ بدرێ بەلام ئەگەر چاک نەبوو پێویستە ژێ یەکانی پاشپانی بۆ درێژ بکرێت پاشان قایش بکرێ هەندێک جار پێلاوی تایبەت ی بۆ چاک دەکرێ
ناسینەوەی زۆرجار بە هۆی بینینی ئاسایی یان بەسۆنەر لەکاتی سک پڕی دەبێت

11/01/2025

ئایا هەموو پشت ئێشەک ئینزلاق فەقەراتە؟
ئەگەر هات و سەیر بکەی لەناو زۆر بەی خەلکان هەر کاتێک تووشی ئازاری پشت ئێشان ببیت پێی دەلێن ئینزلاق فەقەراتت هەیە ئەمەش بیرۆکەکی هەلەیە چونکە هەموو پشت ئێشەک ئینزلاق فقەرات نی یە بەلام لەوانەیە ئینزیلاق فەقەرات ئازاری پشت دروست بکات بۆیە مەرج نی یە ئەو ئازارە ئینزلاق فەقەرات بێت بۆیە تکایە هەرکەسێک توشی ئازاری پشت بوو نابێت یەکسەر بیرو فکری بۆ ئینزلاق بچێت یاخوود یەکسەر بچیت ئەشعەی ملون بگرێ یان بریاری نەشتەرگەری بدات چونکە لەوانەیە توشی ئالۆزی زۆر ببیت قاچەکانیان لەدەست بدات چونکە پێویست بە نەشتەرگەری نەبووە هەروەها زۆر نەخۆشی و هۆکار هەنە دەبنە پشت ئێشە وەک قەلەوی ٠زور ماندوکردنی ماسولکەکانی پشت ٠یان وەستان و جولەی نارێک یان سوانی بربرەکان یان هەوکردنی جومگەکان یان تەسک بوونی نێوان بربرەکان یان هەوکردن و شێرپەنجەی ئێسک ٠ئێسکە نەرمە ٠گیرانی رەگی خوارەوەی پشت یان سکپری لە ئافرەتان یان هەوکردنی مندالدان ٠هەوکردنی میزلدان یان گەورەبونی پرۆستات لە پیاوان ٠شێواوی نارێکی لە ئێسکەکانی پشت یان نەخۆشی سیلی پشت ٠رەق بونی ماسولکەکانی پشت یان شکانی بربرەکانی پشت کە کاری کردبێتە سەر درکە پەتک ٠وە زۆر هۆکاری تر هەن بەلام مرۆڤ هەردەم بیری بۆ ئینزلاق دەچێت ئەگەر چی ئینزلاقیش نی یە بەلام ئەگەر هەر فکرت لێ بوو یەکسەر بریاری نەشتەرگەری نەدرێ چونکە پشت ئێشان لەسەدا (٨٥ )پێویستی بە چارەسەر نی یە تەنهاپێویسیت بە چارەسەری سروشتی و وەرزشکردن هەیە هەروەها لەسەدا(١٠)پێویستی بە دەرمان هەیە پاشان لەسەدا(٥) پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە ئەویش بەمەرجێک کە چەند نیشانەیەکی تیابیت وەک پێ کەتن وە لاوازی قاچەکان رانەگرتنی میز کە کۆنترۆلی نامێنێ وە بونی ئازاری زۆر کە بەهیج دەرمانێک لانەچێت لەو کاتەدا پێویستە ئەشیعی رەنگی MRI بۆ بگیرێ تاکو ئامادەبکرێ بۆ نەشتەرگەری وچارەسەری پێویست ئەنجام بدرێ بە پێی شوێنی توشبووەکە

ئازاری خوارەوەی پشت لە ئافرەتانپشت ئێشان خۆی لە هەموو خەلکانێک روودەدات وە لە هەموو رەگەزێکیش وە لە هەموو تەمەنێکیش وەک ...
23/04/2024

ئازاری خوارەوەی پشت لە ئافرەتان
پشت ئێشان خۆی لە هەموو خەلکانێک روودەدات وە لە هەموو رەگەزێکیش وە لە هەموو تەمەنێکیش وەک بریندار بوون زۆر بەکارهاتن هەوکردنی جومگەکان یان تێک چوونی بڕبڕەکان یان سوانی جومگەکان یان بەکارهێنانی دەرمان بەلام لە ئافرەتان بەتایبەتی وەک رەق بوونی ماسوولکەکان یان لە کاتی بێ نوێژی زۆربەیان تووشی ئازاری خوارەوەی پشت دەبن یان هەوکردنی مندالدان یان ئازاری خولی یان پچرانی بەستەرەکان یان هەوکردنی نەخۆشییەکانی ناو حەوز یان سێ بەندە یان ریشال بوونی مندالدان یان سکپڕی یان بوونی کیسەی هێلکەدان یان بوونی گرێ لە ملی مندالدان بۆیە زۆرجار ئافرەتان لەگەل ئازاری خوارەوەی پشت تووشی سەرئێشەو رشانەوەش دەبن
بۆ چارەسەری ئازارەکانی خوارەوەی پشت بە تایبەتی لە ئافرەتان سەرەتا پێویستە پشوو بدەن یان چارەسەر بە گەرمی یان ساردی وەک چارەسەری سروشتی هەروەها کەمکردنەوەی کێش دوورکەوتنەوە لە خەمۆکی و ترس یان گۆڕینی شوێنی ئیش کردن هەروەها دوورکەوتنەوە لە جگەرەو نێرگەلە ئەمانە باشترین چارەسەرن بۆ پشت ئێشە لە ئافرەتان یان چارەسەر بە دەرمان بۆ لابردنی ئازارەکە

درێژکردنی پەلەکاندرێژکردنی قاچ گونجاوە بۆ مندال بەلام رێک دەخرێ بە دابەشکردنی ئێسکی گونجاو وەک ئێسکی قاچ ،ڕان.بەمەش لەسە...
14/01/2024

درێژکردنی پەلەکان
درێژکردنی قاچ گونجاوە بۆ مندال بەلام رێک دەخرێ بە دابەشکردنی ئێسکی گونجاو وەک ئێسکی قاچ ،ڕان.بەمەش لەسەرخۆ درێژ دەبێت پلە بە پلە بە بورغی گونجاو ،ئامێری تایبەت بە رێژەی دوو ملم رۆژانە وە سوودی بینی بەرێژەی پێنج سم کە بتوانرێ زیاد بکرێ بەلام ئەم کردارە کاتی زۆری دەوێت بۆ نەخۆش یاخوود دەبێت بە دیقەتەوە بۆ نەخۆش دیاری بکرێ کە هاوسەنگ بێت بۆ دێژی وە دیاری بکرێ بەلام هەندێ جار پێویستی بە گواستنەوەی ئێسک دەبێت بەلام درێژکردنی قەدی ئێسک گەشەی لەسەرخۆیە بۆیە پێویستە کە بۆشای نێوانیان پڕبکرێتەوە لەکاتی کە ئێسکی نوێ دروست دەبێت بۆ بۆشای نوێ یەکە ئەم کردارەش ئاسایی یە بەهۆی بەکارهێنانی ئامێری ئەلیزارۆف کە وادەکات خواری یەکان راست بکاتەوە بە پێی درێژکردنەوەکە
کورت کردنەوەی پەلەکان
بەلابردنی بەشێکی درێژ لە قەدی ئێسکی درێژ وەک ران ،قاچ ، کەم مەترسی دارەبەلام نابێت بە ئاسایی وەربگری چونکە لەوانەیە شێواوی دروست بکات لە پەلەکە کە پێشتر نەخۆشەکە درێژی یەکەی ئاسایی بووبێت و راست بووە بە تایبەتی لە بەتەمەنەکان هەمیشە باش بووە بۆ درێژی پەلەکە

وەرگەڕانی جومگەکانوەرگەران بریتی یە لە برینداربونی بەستەرەکانی دەوروبەری جومگەکان چونکە بەستەرەکان زۆر بە هێزن کە جولەی ...
17/12/2023

وەرگەڕانی جومگەکان
وەرگەران بریتی یە لە برینداربونی بەستەرەکانی دەوروبەری جومگەکان چونکە بەستەرەکان زۆر بە هێزن کە جولەی ریشالەکانی ئێسک هەلدەگرێ پێکەوە لەکاتی کە بەستەرەکان دەکشێن دەبێتە هۆی پچرانی یان لێکشان لەوکاتەی دەوروبەری جومگەکە توشی ئازار دەبن چونکە جومگەکە ئەستور دەبی
فریاگوزاری وەرگەرانی جومگەکان وەک وەرگەرانی جومگەی گۆزینگ یان چۆک یان مەچەک ،مل .شان .پشت یان هەر جومگەیەکی تر سەرەتا پێویستە بزانرێ وەرگەرانەکە ئاسایی یە یان مام ناوەندی یە لەکاتی بریندار بوونەکە و ئازارەکەی دیاری بکرێ یان ئەستور بونەکە ئاسایی یە یان توندە پشت دەبەستێ بە توندی برینداربوەکە و جولەی جومگەکە دەبێتە هۆی ئازاری جومگەکەو وەتوانای جولەی سنوردارە
چارەسەر ١-پشوودان ٢-دانانی بەفر لە شوێنەکە٣-بەتوندی بەستن بە باندج ٤-بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن وەک دەرزی یان حەب بەکاردێت
دواچارەسەر ئەگەر پاش ٤٨کاژێر بوو پێویستە چارەسەر بە گەرمی بکرێ
لە هەندێ کات نابێت وەرگەران سەربەخۆ چارەسەر بکرێ بەتایبەتی لە کاتی کە ئەستوور بونەکە گەورەبوو یان ئازاری زۆر بوو بۆ ماوەی ٢٤-٤٨کاژێر یان لە کاتی ناجێگیربوونی یان ئەگەر برینی کراوەی لە گەل بوو یاخوود شکانی لە گەل بوو یان ئازاری زۆری دەوروبەری هەبوو
بۆ ئەوەی بزانین لە چ کاتێک نابێت هەندێک کار هەیە لە کاتی وەرگەرانی جومگەکە نابێت بکرێ وەک نابێت نەخۆش لەسەر بڕوات بەتایبەتی پەلەکانی خوارەوە وەک جومگەی گۆزینگ یاخوود نابێت بەتوندی شێلانی بۆ بکرێ بۆ شوێنەکە یان نابێت گەرم بکرێ لە کاتی روودانی یەکسەر یان نابێت بە توندی ببەسترێ بە باندج وە نابێت تیشک بۆ گرتنی لەبیر بکرێ یان شێلان لە گەل ئازارشکێن وەک مەرهەم .جێل پاشان هەول بدرێ پالەپەستۆی بخرێتەسەر پاشان لەسەرخۆ وەرزشی بۆ بکرێ بەلام دەبێت لەسەرخۆبێت لە دوایی دا پاش چەند رۆژێک بە توندی وەرزشی بۆ بکرێ ئەگەر پێویست بە دەرمانی ئازارشکێن بێت پێی بدرێ باشترە

هەستە دەماری سمت و لاق بریندار بونی هەستە دەماری سمت لاق زۆر بەکەمی روودەدات بەلام لە کاتی کەوتنەکی قوول و بەهێز روودەدا...
30/10/2023

هەستە دەماری سمت و لاق
بریندار بونی هەستە دەماری سمت لاق زۆر بەکەمی روودەدات بەلام لە کاتی کەوتنەکی قوول و بەهێز روودەدات یان لەکاتی برینداربونی بە گولە کە گولەکە چوبیتە قۆلای برینەکە یان لە کاتی دەرچونی جومگەی نێک یان لەکاتی دەرچونی جومگەی نێکی گوێ پێنەدراو بۆ ماوەیی بۆ ماوەیەکی زۆر
ناسینەوە
ئیفلیج بونی هەموو ماسولکەکانی خوار جومگەی چۆک
یان کشان و درێژبونی جومگەی نێک لاواز دەبێت
یان لەکاتی ئیفلیج بوونی ماسولکەکانی سێ سەری ڕان یان نەمانی دەمارە هەست لە هەموو لاقەکە لە ڕانەوە هەتاکو بەری پێ یەکان لە خوار جومگەی چۆک
چارەسەر
ئەگەر دەمارەکە پچڕابوو پێویستە بە نەشتەرگەری بدورێتەوە بەلام ئەم جۆرە نەشتەرگەری یە بە گەرانەوەی زۆر باش نابن بەلام ئەگەر دەمارە هەستەکە بە تەنیا بوو لەوانەیە باش بیت بگەرێتەوە بەلام ئەگەر دەمارە جولە ئیفلیج ببوو ئەوەتەنها چارەسەر بە نەشتەرگەری لە خوار چۆکی پاشان دانانی پال پشت بۆ راگرتنی قاچەکانی لەو کاتە ئەگەر باش بوو چاوەڕێ دەکەین و چاودێری پێست و جومگەو ماسولکەکانی ئایا باش بونە یان نا دانانی پالپشتەکە بۆ ئەوەئ نەخۆشەکە بتوانی بگەرێت و هاتوو چۆ بکە بەلام ئەگەر دەمارە هەستەکان نەگەڕانەوە لەو کاتە دەبێتە هۆی سوتانەوەو برین لەسەر پێ یەکان بۆیە لەو کاتە نەخۆش پێویستی بە بڕینەوەی قاچەکە دەبێت لە خوار چۆکی ئینجا قاچی دەستکرد بەکار بێنی

شکانی ئێسکی کلێژەشکانی ئێسکی کلێژە بریندار دەبێت بەهۆی کەوتنی راستەوخۆ یان پێکانی لە کاتی بەربوونەوە بە شێوەی دانیشتن یا...
12/09/2023

شکانی ئێسکی کلێژە
شکانی ئێسکی کلێژە بریندار دەبێت بەهۆی کەوتنی راستەوخۆ یان پێکانی لە کاتی بەربوونەوە بە شێوەی دانیشتن یان کەوتن بەروی شتێکی رەق ئەم جۆرە شکانە بە پانی روودەدات لە جێ ی خۆی دەرناچی وە لەکاتی شکانی ئێسکی کلێژە لەوانەیە ئێسکی سمت و کلێژە بریندار بێت بەلام بریندار بوونی ئێسکی کلێژە بەتەنیا نابێتە هۆی گیروگرفت تەنها ئازاری دەبێت بەتایبەتی لە کاتی دانیشتن زیاتر هەست بە ئازار دەکرێت بەلام لەکاتی هەستان و پالدانەوە لە سەر جێ هەست بە کەمبوونی ئازارەکە دەکرێ یاخوود ئازارەکە نامێنێ بەلام لەم کاتانەدا گیروگرفت زیاد دەبێت بەتایبەتی لە کاتی کە ئێسکەکە بە بەستەرو ماسولکەکان دەوروبەری نوساوە بەم شێوەیەش بۆشایی ئێسکی حەوز پێک دەهێنن
بۆناسینەوەی بە تیشکی ئەشیعە بەئاسانی شکانەکە بە دیاردەکەوێ کە شکانەکە لە جێی خۆیەتی یان لە جێی دەرچووە
چارەسەر
بۆ چارەسەر تەنها سەرەتا بە شێوەی خۆپارێزی و بەکار هێنانی دەرمانی ئازار شکێن یان بە گەرمکردنی شوێنەکە یان دوورکەوتنەوە لە دانیشتن لەسەر شتی ڕەق بەلام ئەگەر هەر ئازاری زۆر بوو ئەوە پێویست دەکات کۆنترۆلی ئازارەکە بکرێ بە لێدانی دەرزی هایدرۆکۆرتیزۆن یان چارەسەر بەدەست راکێشان لە ژێر کەمێک بەنج بەلام لەکاتی ووردو خاش بوونی ئێسکەکە هەندێک جار پێویستی بە چارەسەری نەشتەرگەری دەکات بۆ لابردنی بەشە شکاوەکە بەلام ئەم رێگایە زۆر بەکەمی روودەدات وە پێویستی پێ نابێ

ماندوکردنی پێماندوکردنی پێ بریتی یە لە ماندوکردنی درێژخایەنی سەرەکی یان ناسەرەکی کە دەگرێتەخۆ لە بەستەرەکانی قولەپێ بەلا...
19/08/2023

ماندوکردنی پێ
ماندوکردنی پێ بریتی یە لە ماندوکردنی درێژخایەنی سەرەکی یان ناسەرەکی کە دەگرێتەخۆ لە بەستەرەکانی قولەپێ بەلام وەک ئازارێکی راستەوخۆ نی یە بەتەنها هەندێک جار لەوانەیە بە هێزێکی راستەوخۆ تووش بووبێ بەتایبەتی کە تووشی پێیەکانی ئاسایی بێت لە کاتی کەزۆر ماندوکرابێت لەکاتی راوەستان یان رۆیشتن بۆ کەسێک کە رانەهاتبێ بۆ ئەم ئازارە بەلکو زۆربەی کات کە روودەدات بە تایبەتی لەو کەسانەی کە شێوەی پێ یان ئاسایی نی یە وەک پێ پانی یان بوونی کەوانەی زۆر وەک قۆپاوی پێ بۆیە لەم کاتەدا بەستەرەکانی پێ ناتوانێت بەتەواوی ماسولکەکانی پێ بپارێزێت بۆیە زۆربەی نیشانەکانیان بریتی یە لە ئازاری بەردەوام لە پێ یەکان هەندێک جار بەردەوامی یەکە وادەکات بەرەو خراپتر دەروات لەکاتی راوەستان یان رۆیشتن هەروەها لەگەل ئازاری لوولاقەکان لەو کاتانەدا کە روودەدات وە بەسوودترین شت بۆ لابردنی ئازارەکانی پێ و گیروگرفتەکانی سەرەتا پێویستە جیابکرێتەوە لە نەچونی خوێن بۆ شوێنەکە و ناڕێکی لە دەمارەکان وەک لاوازبوونی بەشێک لە ماسوولکەکان
چارەسەر سەرەتا پێویستە کاتی راوەستان و رۆیشتن زیاد لە رادەی خۆی نەکرێ یان کەم بکرێتەوە بە شێوەیەکی گونجاو بێت یان بەدانانی یارمەتی دەرێکی کەوانەیی بۆ پێلاو ئەگەر پێویست بکات لەگەل چاودێری کردنی پێ یەکان هەروەها وەرزش کردنی پەنجەکان وە هەندێک جار یش پێویست دەبێت بە چارەسەری سروشتی وەک بەکارهێنانی هاندانی کارەبایی بۆ کشانی ماسولکەکانی لولاق و پێ

ئێسکی زیادە لە پێئێسکی زیادە هەندێک جار درێژدەبێتەوە بۆ ئێسکی دەرەکی یان پارچەیەک لە ئێسک کە لە یەک جیاکراونەتەوە واتە پ...
15/08/2023

ئێسکی زیادە لە پێ
ئێسکی زیادە هەندێک جار درێژدەبێتەوە بۆ ئێسکی دەرەکی یان پارچەیەک لە ئێسک کە لە یەک جیاکراونەتەوە واتە پێک نەنوساون پێکەوە لەکاتی گەشەو پێگەیشتن مرۆڤ نزیکەی ٢٦بیست وشەش ئێسکی لە پێ دایە ٧لە قولە پێ ٥لە پەنجەکان ١٤لەپلە پەنجەکان پاش لە دایک بوون سەرەتا وەک کڕکڕاگەن زۆر بەیان پاشان دەبن بە ئێسک
زۆر جۆرە ئێسکی زیادە باسکراوە لە پێ بەلام زۆربەیان بەکەمی روونکراوەتەوە یان بەکرداری سوودی نەبووە بەلام سادەترین جۆر ئێسکی سێ سوچە راستەوخۆ دەکەوێتە پشتەوەی ئێسکی قولە پێ لە بەشی سەرەوەی ئێسکی پاشپانی بەلام ئەم جۆرەیان هیچ نیشانەیەک دروست ناکات هەندێک جار تێکەلاو دەکرێ لەگەل شکانی ئێسکی پاشپانی بەلام تەنها ئێسکی زیادەی قولە پێ راستەوخۆ بەرپرسە لە نیشانەکانی ئێسکی لولاق هەروەها ئێسکی زیادەی بەلەمی ئەمەیان دەکەوێتە لاتەنیشتی ئێسکی بەلەمی هەروەها پێک هاتەیەک دروست دەکات بە شێوەی بەرزبونەوەیەک وەک نوک لە دیوی ژوورەوەی پێ لەو کاتەدا ئازار دروست دەکات بەتایبەی لە کاتی کە پالەپەستۆ دەخرێتە سەر لەو کاتەی کە پێلاو لە پێ دەکرێ بەتایبەتی ئەگەر پێلاوەکە رەق یان تەنگ بیت بۆیە لەو کاتە بە ئێسک دەناسرێتەوە و ە ئەگەر ئازارەکە زۆر بوو پێویستە بە نەشتەرگەری لاببردرێت

لە جێ دەرچونی جومگەی نێکی بۆ ماوەییلە جێ ی دەرچونی جومگەی نێکی بۆ ماوەیی بریتی یە لە لاوازی سەری ئێسکی ڕان لە ناو دەفرەی...
09/07/2023

لە جێ دەرچونی جومگەی نێکی بۆ ماوەیی
لە جێ ی دەرچونی جومگەی نێکی بۆ ماوەیی بریتی یە لە لاوازی سەری ئێسکی ڕان لە ناو دەفرەی سێ بەندە لە پێش یان لە پاش لە دایک بوون بە زۆری لە ولاتانی ئیتالیا سوید زۆر روودەدات بەلام لە ولاتانی ئەفەریقا زۆر بە کەمی روودەدات یاخوود هەرنی یەبەلام لە هیند زۆر کەمە زۆر جار لە بەشی ئێسک و شکان چەند نەخۆشێک دەبینرێ پاش شەش مانگی سەرەتا نەزانراوە هۆکاری چی یە بەلام کاریگەری دیاری کراو بۆ ئەم نەخۆشی یە هەیە وەک
١-بۆماوەیی ٢-شلی ژێ یەکان ئەویش هەربۆماوەیی یە بە هۆی هۆرمۆنی ریلاکسین یان خاوی کە بەهۆی مندالدان دەردەدرێ ٣-یاخوود نارێکی لە مندالدان وەک دووانە یان خراپ هاتنی مندال لە کۆمەوە یان بە هۆی بوونی ئاو لە مندالدان
بەلام هۆکاری ژینگەی پاش مندال بوون وەک هەلگرتنی کۆرپە بەشێوەی کە نێکەکە درێژ دەکەنەوە بۆ بەشی ناوەوە جووت دەکەن وەک کە لە ناو لانک دەبەسترێ کە چی لە هیندستان مندال وا هەلدەگیرێ کە قاچەکانی کراوە بێت یان مندال کە لە تورەگە لە پشت هەلدەگیرێ قاچەکانی کراوە دەبێت کەمتر روودەدات
ناسینەوەی لە کچان زیاترە لە کوڕ لەوانەیە لە یەک لابێت یان هەردوولا لە کاتی کە مندال دەبرێت بۆ نەخۆشخانە بەهۆی جووت نەکردنی قاچەکانی یان نەکردنەوەی یان بونی دەنگ کە گوێت لێ دەبێت لە کاتی گۆڕینی حەفازە یان درەنگ رۆیشتن ئەمەش بە پشکنین ئەگەر سەیری بکەی پێستی قاچەکانی لوولی زۆرە لە رانەکانەکان وە لەکاتی کردنەوەو راکێشان گوێت لا قرتەیەک دەبێت وە بە پشکنینی نیشانەی ئۆرتەلۆنی یان درەنگ گەرانەوەی بە نیشانەی بارلۆ بۆیە هەر کۆرپەیەک کە لەدایک دەبێت دەبێت پشکنینی بۆ بکرێ بۆ ئەوەی دیاری بکرێ کە مندالەکە سەقەتە یان نا بە تایبەتی ئەو دوو نیشانانە یان بە ئەشیعە سەرەتا زۆر زەحمەتە دیار بێت یاخود بە سۆنەر ئەمانە بە پشکنینی دەست باشتر دیار دەبێت بەلام لە مندالی گەورەگەرانەوەی زەحمەتە وە دەنگی نامێنێ لە کاتی پشکنینی تەنها مندالەکە دەشەلێ وە بربرەکانی پشتی خوار دەبێت بەتایبەتی بۆ لای سەقەتەکە لەو کاتە ئەشیعە یارمەتی دەر دەبێت بۆ ناسینەوەی کە دەبینی دەفرەی سێ بەندە لار دەبێت ناوەوەی بچوک دەبێت کە سەری ئێسکی ران دەرچووە
چارەسەر سەرەتا ناسینەوەو چارەسەری گەرانەوەی ئاسانە بەلام ئەگەر گەورەبوو چارەسەر زەحمەت دەبێت بە پێی تەمەن دەبێت بۆیە هەر مندالێک کە لەدایک بوو پێویستە پشکنینی بۆ بکرێ بۆ دیاری کردنی سەقەتی یەکەی ئەمەش بە پێی تەمەن دەگۆرێت وەک
لەکاتی لەدایک بوون تاکو سێ مانگ پشکنینی بۆ بکرێ بەدەست کە بە گۆشەی نەوەت پلە کراوە بێت بۆ پلەی نەوەت ئەمەش بە قایش ببەسترێ
لە سێ مانگ بۆ یەک سال لە کاتی پشکنین دەبینرێ قاچەکان بە توندی ناکرێتەوە لەو کاتە دەبێت دەمار بڕینی بۆ بکرێ لەگەل لە گەچ دان بەلام لە ژێر بەنج بۆ ماوەی شەش مانگ پاشان ئەشیعەی بۆ بکرێ بۆ زانینی گەشەی دەفرەی سێبەندە
بەلام لە یەک سال بۆ سێ سال لەو کاتە دەرچونەکە سەرکەوتوو نەبوو کردنەوەی دەوێت بە نەشتەرگەری پاشان لە گەچ بدرێ بۆ لە ٦مانگ تا٩مانگ
ئەگەر لە تەمەنی سێ سالی بۆ شەش سالی هەموو نەشتەرگەریەکان سەرکەوتوو نەبوو ئەوە دەبێت نەشتەرگەری بڕینی ئێسکی بۆ بکرێ پێی دەلێن سەلتەر پاشان لە گەچ دەدرێ بۆ سێ مانگ پاشان نەشتەرگەری دووەمی بۆ بکرێ بۆ ئەوەی راست بکرێتەوە رانەکە پێی دەلێن سوڕانی بڕینی ئێسک بە تایبەتی لە نزیک ملی ئێسکی ران
بەلام ئەگەر لە شەش سال گەورەتر بوو لێی بگەرێی باشترە چونکە هەرچارەسەرێک بکەی سەرکەویوو نابێت وە تووشی ئالۆزی دەبێت

ئیفلیجی تۆرنیکەکەرەستەیەکە بەشێوەی پارچە قوماشێک یان پلاستیک کە بەتوندی لوول دەدرێ لە دەوروبەری پەلەکانی سەرەوە و خوارەو...
20/06/2023

ئیفلیجی تۆرنیکە
کەرەستەیەکە بەشێوەی پارچە قوماشێک یان پلاستیک کە بەتوندی لوول دەدرێ لە دەوروبەری پەلەکانی سەرەوە و خوارەوە بۆ ئەوەی ناهێلی خوێن بروات بۆ پەلەکان بەلام بە کاتێکی گونجاو یان بۆ راگرتنی خوێن بەربوون لە کاتی برینداربوون دوو جۆری هەیە هەوایی بێ هەوا هەردوو جۆرەکە بە ئاسایی بەکاردێت لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئێسک و شکان بۆ پەلەکانی سەرەوەو خوارەوە بۆ ئەوەی سوری خوێن رابگری لەو شوێنە کە کاری نەشتەرگەری لێ دەکرێ بۆ ئەوەی تووشی خوێن بەربون نە بێت جۆری تۆرنیکەی هەوایی کە هەوای تێدەکرێ تاکو پالەپەستۆی بەرز لەو کاتە دەبێتە ئیفلیجی دەمارەکان پێی دەلێن ئیفلیجی تۆرنیکە ئەم جۆرە ئیفلیجە بەزۆری لە پەلەکانی سەرەوە زیاتر روودەدات لە پەلەکانی خوارەوە هەندێک جار لە هەردوولا روودەدات بە تایبەتی ئەگەر زۆر پالەپەستۆی میکانیکی بخەیتە سەر دەمارەکە یاخوود ببێتە هۆی زوو نەچونی خوێن بۆ هەردوو دەمارەکانی جولە و هەست کە توشی ئیفلیجی دەبن بەلام بەزۆری حالەتەکان سەربەخۆ دەگەرێنەوە ئاسایی خۆیان بەلام ئەگەر هەردوو کاتەکە دیاری بکرێ چونکە دماری هەست کردن زووتر دەگەرێتەوە خێراترە لە دماری جولە بەلام ئەگەر کۆسپ و تەگەرە روونەدا بۆیە لەکاتی بەستنی تۆرنیکە پێویستە تێبینی و پاراستنی بکرێ بۆ پێوانەی ئاسایی خۆی چونکە بەستنی تۆرنیکە پێویستی بەبەردەوامی چاودێری هەیە وەپێویستە پەمۆ لە ژێری دابنرێ بۆ پاراستنی نەخۆشەکەوە نابێت پالەپەستۆی تۆرنیکە لە ٥٠ملم زیاتر بێت بۆ پەلەکانی سەرەوە بەلام بۆ پەلەکانی خوارەوە دووجار هەندی پالەپەستۆی خوێنە وە بۆ کاتەکانی تۆرنیکە نابێت بۆ پەلەکانی سەرەوە لە یەک کاتژمێر زیاتر بێت بەلام بۆ پەلەکانی خوارەوە نابێت لە دوو کاتژمێر زیاتر بێت هەروەها پێویستە یاریدەدەری پزیشک لە کاتی نەشتەرگەری ئاگای لە کاتی لابردنی تۆرنیکەکە بە بایەخ بزانێ لەکاتی کە پالەپەستۆی لەسەر لادەبەیت هەروەها پزیشکی سڕکەر دەبێت ئاگای لە کاتی نەشتەرگەری یەکە بێت بە شێوەی خولی بۆ ئەوەی پالەپەستۆی بزانێ کە ئەو ماوەیەی کە نەشتەرگەری کراوە

Address

Erbil-soran City Center
Soran
44008

Telephone

+9647504960269

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr Maqsood Ismael Omar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr Maqsood Ismael Omar:

Share