Dr. Mohammed Khati - د. محمد حمدامین خەتی

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • Dr. Mohammed Khati - د. محمد حمدامین خەتی

Dr. Mohammed Khati - د. محمد حمدامین خەتی پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی منداڵان و تازە لە دایک بووان و منداڵە ناکامەکان.

الحمد للە توانیمان نەخۆشێک چارەسەر بکەین کە تووشی تەمبەڵی غوددەی سەر گورچیلە بووبوودوای ئەوەی نەخۆشێک بە بەردەوام تووشی ...
18/12/2024

الحمد للە توانیمان نەخۆشێک چارەسەر بکەین کە تووشی تەمبەڵی غوددەی سەر گورچیلە بووبوو
دوای ئەوەی نەخۆشێک بە بەردەوام تووشی لە هۆشخۆچوون و گەشکە دەبوو بە هۆی دابەزینی ڕێژەی شەکری لە خوێنی کە ڕێژەی شەکری دادەبەزی بۆ 15gm/dl کە ئەوە ڕێژەیەکی ئێجگار کەمەو زۆر مەترسیدارە کە ڕەنگە ببێتە هۆی شەلەل دەماغ و بۆ هەتا هەتایە مێشکی نەخۆشەکە ئیفلیج بکات.
دوای پشکنین دەرکەوت نەخۆشەکە تەمبەڵی هەیە لە غوددەکانی سەر گورچیلەی، دوای دەست پێکردنی چارەسەر لە ماوەی چەند کاتژمێرێک ڕێژەی شەکری بەرز بوویەوە و گەشکەی وەستا، دوای وەرگرتنی دەرمان بۆ چەند مانگێک ئێستا غوددەی سەر گورچیلەی دەستی بە ئیش کردۆتەوە و نەخۆشەکە مانگێک زیاترە پێویستی بە هیچ دەرمانێک نەماوە و الحمد للە حاڵەتەکەی تەواو چارەسەر کراوە.

چارەسەری منداڵێک کە تووشی جۆرێکی قوڕسی سەرع  (الصر‌ع) بووبوو.سوپاس بۆ خوا توانیمان منداڵێک چارەسەر بکەین کە لە کاتی لە د...
13/12/2024

چارەسەری منداڵێک کە تووشی جۆرێکی قوڕسی سەرع (الصر‌ع) بووبوو.
سوپاس بۆ خوا توانیمان منداڵێک چارەسەر بکەین کە لە کاتی لە دایکبوون تووشی خنکان (اختناق ولادی) هاتبوو، ئۆکسجینی پێویست نەگەیشتبووە مێشکی، بەبەردەوام گەشکەی هەبوو،
دوای پشکنین دەرکەوت کە کارەبای مێشکی زۆر زیاترە لە حاڵەتی ئاسایی خۆی و یەکێک لە جۆرە زەحمەتەکانی پەڕکەم –الصرع- ی هەیە ، دوای ئەوەی چارەسەرمان دەست پێکرد الحمد للە لە ماوەیەکی کورت گەشکەکەی کۆنترۆل بوو دوای ٩ مانگ مانەوە لەسەر چارەسەر نەخۆشیەکەی بە تەواوی کۆنترۆل بوو، دەستمان بە ڕاگرتنی دەرمان کرد بە شێوەیەکی تدریجی و دواتر هەموو دەرمانەکانمان ڕاگرت.
الحمد للە نزیکەی پینج مانگ زیاترە نەخۆشیەکەی کۆنترۆلە بەبێ هیچ دەرمانێک.
****تێبینی گرنگ ::
ئەو نەخۆشانەی دەرمانی گەشکەیان هەیە دەبێ بە بەردەوام و بە شێوەیەکی ڕێک و پێک ڕۆژانە لە کاتی خۆی دەرمانەکە وەرگرن و نابێ بە هیچ شێوەیەک دەرمانەکە لەکاتی خۆی تاخیر بکرێت یان دەرمانی گەشکە لە ناکاو ڕابگیرێت بەڵکو ئەگەر پێویستی کرد دەرمانەکە ڕابگیرێت دەبێ لە ژێر چاودێری پزیشکی تایبەت وە بەشێوەیەکی تدریجی –کەم کەمە- ڕابگیرێت.

08/01/2024

لێدوانم بۆ کەناڵی ڕووداو لەسەر پەتای ئینفلەوەنزا

هیچ هەستێک لەوە خۆشتر نیە گیانی مرۆڤێک لە مەترسی ڕزگار بکەیت.سوپاس بۆ خوای گەورە توانیمان منداڵێک چارەسەر بکەین کە تووشی...
24/11/2023

هیچ هەستێک لەوە خۆشتر نیە گیانی مرۆڤێک لە مەترسی ڕزگار بکەیت.
سوپاس بۆ خوای گەورە توانیمان منداڵێک چارەسەر بکەین کە تووشی
التهابێکی زۆر تووندی خوێن (تسمم الدم) بوبوو وە هەردوو گورچیلەکانی لەکارکەوتبوون.
دوای خەواندنی نەخۆشەکە لە نەخۆشخانەی منداڵان و لە دایکبوونی سۆران بۆ ماوەی هەفتەیەک و پێدانی چارەسەری پێویست، الحمد للە گورچیلەکانی بە تەواوی بە ئیش کەوتنەوە وە التهابە زۆرەکەی چارەسەرکرا و بە تەندرووستیەکی باش ناردمانە ماڵەوە.

سوپاس بۆ خوای گەورە توانیمان نەخۆشیەکی دەگمەن تشخیص بکەین لە منداڵێک کە لە پەنجا هەزار کەس تەنها لە کەسێکدا ڕووئەدات. دو...
21/11/2023

سوپاس بۆ خوای گەورە توانیمان نەخۆشیەکی دەگمەن تشخیص بکەین لە منداڵێک کە لە پەنجا هەزار کەس تەنها لە کەسێکدا ڕووئەدات.
دوای ئەوەی منداڵێکی ١٥ مانگیم دیت کە چەند مانگێک بوو کێشەی کۆئەندامی هەناسەی هەبوو، پێشتر سەردانی زۆر شوێنی کردبوو پێیان گوتبوو حەساسیەی سینگی هەیە و زۆر عیلاجی وەرگرتبوو بەڵام تەنها سوودێکی کەمی لێ بینیبوو. دوای ئەوەی نەخۆشەکەمان بینی گومانمان کرد کێشەی هەبێت لەبۆڕی هەناسەی، دوای پشکنینی تەواو دەرکەوت کیسێکی هەیە لەسەر بۆڕی هەناسەی کە بۆڕی سەرەکی هەناسەی تەسک کردبوەوە، حالەتەکە پێویستی بە لابردنی کیسەکەیە لە ڕێی نەشتەرگەری و عیلاج و دەرمان هیچ سوودێکی نیە بۆی.
ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێبدەم پێش ئەوەی نەخۆش چارەسەر وەربگرێت پێویستە جۆری نەخۆشیەکەی تەشخیص بکرێت، ئەگینا پێدانی دەرمان بەبێ دەست نیشان کردنی نەخۆشیەکەی ڕەنگە لە جیاتی سوود زیان بە تەندرووستی نەخۆشەکە بگەیەنێت.

13/02/2023

🔴زەردووی لە مناڵی سەروو یەک مانگی ( زەردووی لە مناڵی گەورە )

د.محمد حمدامین خەتی:-
🔸زەردووی واتە زەردبوونی سپێنەی چاو لەگەڵ پێست، ڕوودەدات لە ئەنجامی بەرزبوونەوی ڕێژەی بیلیروبین bilirubin لە ناو خوێن لە ڕێژەی ئاسایی خۆی (ڕێژەی ئاسایی 1.2mg/dl) وە کاتێک ڕێژەکەی لە 3mg/dl زیاتر دەبێت بە ئاسانیی هەستی پێدەکرێت.

🔘هەندێ لە هۆکارەکانیی زەردووی:-
🔺نەخۆشی خوێن وەک نەخۆشی پاقڵە، تالاسیمیا، شی بوونەوەی خوێن بە هۆی دەرمان....
🔺نەخۆشی جگەر وەک:-
- هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر بە هۆی هایرۆسی جگەری A, B,.... هتد )
- هەوکردنی جگەر بە هۆی دەرمان
- هەوکردنی جگەر بە هۆی ژەهراویبوون
- نەخۆشی درێژخایەنی جگەر و پەک کەوتنی جگەر
🔺نەخۆشی زەرداو، هەوکردنی تورەگەی زەرداو و بۆری زەرداو، بوونی بەرد یان گرێ لە زەرداوو
🔺هەندێ نەخۆشی بۆماوەیی

✔ چارەسەر:-
گرینگە لە حاڵەتی هەست کردن بە زەردووی ڕاستەوخۆ منداڵەکە ببرێتە لای پزیشکی پسپۆڕی منداڵان، ئەویش لە ڕێی پرسیارکردن و ئەنجامدانی پشکنینی پێویست حاڵەتەکە دەست نیشان دەکات، چارەسەرەکە بە پێی حاڵەتەی نەخۆشەکە دەگۆڕیت.

دکتۆر محمد حمدامین خەتی
دکتۆرا (بۆرد) لە نەخۆشیەکانی منداڵان و تازە لەدایک بووان و گەشەی منداڵان.
دكتورا (بورد) في امراض الاطفال و حديثي الولادة و نمو الاطفال.
‏M.B.Ch.B. - F.K.B.M.S(PED)

ژمارەی مۆبایل بۆ ناونوسین: ☎07502460207

📍 سۆران - شەقامی گشتی - بەرامبەر فریاکەوتنی کۆن- تاقیگەی بایۆژین

Address

سۆران: شەقامی گشتی، بەرامبەر فریاکەوتنی کۆن، تاقیگەی بایۆژین
Soran
44008

Opening Hours

Monday 16:00 - 20:00
Tuesday 16:00 - 20:00
Wednesday 16:00 - 20:00
Thursday 16:00 - 20:00
Sunday 16:00 - 20:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Mohammed Khati - د. محمد حمدامین خەتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr. Mohammed Khati - د. محمد حمدامین خەتی:

Share

Category