تاقیگەی پزیشکی چۆرین

تاقیگەی پزیشکی چۆرین تاقیگەی پزیشکی ( چۆرین ) تاقیگەیەکی کلینیکی پێشکەوتوو و پێشەنگە لە شیکردنەوە و پزیشکی بۆ سەرجەم نەخۆشییەکان

Echinococcus granulosus( Hydatid cyst)نەخۆشیەکی ترسناکە کە لە شێوەی کیسی ئاو لە ئەندامەکانی  لەشی مرۆڤ و مەڕو بزن و ئاژە...
07/04/2023

Echinococcus granulosus( Hydatid cyst)
نەخۆشیەکی ترسناکە کە لە شێوەی کیسی ئاو لە ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ و مەڕو بزن و ئاژەڵە ماڵییەکانی تر دروست دەبێت . بە زۆری لە جگەر و سیەکان تەنانەت لە ناو مێشک دروست دەبێت
هۆکارەکەی بۆ جۆرە کرمێکە کە لە ڕیخۆڵەی سەگ دەژیت
کاتێک هێلکەی کرمەکە لە پیسایی سەگ دەچێتە سەر سەوزەو میوە .ئەگەر سەوزەو میوەکە بە جوانی نەشورێتەوە
مرۆڤ یان مەڕو بزن ...هتد
کاتێک هێلکەکە دەخوات . کە هێلکەکە چوە ناو ڕێخۆلەی مرۆڤ لە ناو ڕێخۆلەی مرۆڤ یان مەڕو بزن
هێلکەکە دەپیترێت
ئینجا دیواری ڕیخۆلەی مرۆڤ کون دەکات. لەگەڵ خوێن دەڕوات دەچێتە جگەر .سیەکان یان ناو مێشک لەوێ کیسەکە دروست دەکات و گەورە دەبێت
ئەو کیسەیە کێشەی زۆر ترسناک بۆ مرۆڤ دروست دەکات و لەوانەیە هەندێک جار بگاتە حالەتی مردن یان نەشتەرگەری زۆر گەورەی پێویستە بۆ هەلگرتنی کیسەکان
بۆ خۆ پاراستن پێویستە سەوزەو میوە بە ئاو و سابوون یان گیراوەی تایبەت بە شوشتنی سەوزەو میوە بشۆیتەوە ئینجا بیخۆیت .

داشکانی تایبەت بە پشکنینی گشتی (فحس عام)  ‎تاقیگەی پزیشکی چۆرین : بۆ دڵنیای تەندروستی🔹‎سۆران, نزیک فلکەی پێشمەرگە, ڕیزی ...
07/04/2023

داشکانی تایبەت بە پشکنینی گشتی (فحس عام)

تاقیگەی پزیشکی چۆرین : بۆ دڵنیای تەندروستی🔹

‎سۆران, نزیک فلکەی پێشمەرگە, ڕیزی 📍
‎دەرمانخانەکان, بەرامبەر مزگەوتی گەورەی سۆران.

⏰رۆژانە کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی تاکو ١١:٣٠ شەو کراوەیە
📞 ژمارە مۆبایل : ٠٧٥٠٢٠٤٤٦٤٧

09/02/2023

نێلای تەمەن 24 ساڵی بەریتانی، نیشانەکانی ماندوویێتی، هەناسەتەنگی و خوێنبەربوونی درێژخایەن'ـی هەبووە، پشکنینی خوێنی ئەنجامداوە و دەرکەوتووە لە قۆناخە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی خوێنە

نێلا 18 مانگە چارەسەر وەردەگرێت و دەڵێت: ''شێرپەنجەکەم لە قۆناخە کۆتاییەکانە''

09/02/2023
‎پشکنینی بەرگری ئەنسۆلین (Insulin Resistance) ‎بۆ تێگەیشتن لە پشکنینی بەرگری ئەنسۆلین کە زۆرجار بە پێش شەکرە ناودەبرێت، ...
16/01/2023

‎پشکنینی بەرگری ئەنسۆلین (Insulin Resistance)

‎بۆ تێگەیشتن لە پشکنینی بەرگری ئەنسۆلین کە زۆرجار بە پێش شەکرە ناودەبرێت، با سەرەتا باس لەوە بکەین کە ئەنسۆلین چیە؟

‎ئەنسۆلین هۆڕمۆنێکە کە لە پەنکریاسەوە دەردەدرێت, یارمەتی چونە ناوەوەی Glucose دەدات بۆ ناو خانەکانی لەش کە ئەمەش گرنگە بۆ ئەوەی لەش وزەی دەستبکەوێت، لە حاڵەتی Insulin Resistance لەش بەرگری دروست ئەکات لە دژی Insulin و وا دەکات کاریگەری ئەم هۆڕمۆنە کەم بێتەوە, بەمەش ئەو شەکرەی کە لە خۆراکەوە دەستمان کەوتوە لە ناو خوێندا کۆدەبێتەوە لەش ناتوانێت سوودی لێ ببینێت.

‎کەواتە ئەتوانین بلێین گرینگی پشکنینی بەرگری ئەنسۆلین بەکاردەهێنرێت وەک دیاریکەرێکی پێش وەختە بۆنەخۆشی شەکرە.

‎🔸چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم پشکنینە:

‎ خاڵێکی گرینگ کەپێویستە چارەخواز یان ئەو کەسانەی کەئەیانەوێت ئەم پشکنینە ئەنجام بدەن پێویستە بۆماوەی (٨-١٠) کاژێر هیچ خواردن و خواردنەوەیەکیان نەخواردبێت جگە لە ئاو.

‎🔸نیشانەکانی بەرگری ئەنسۆلین چین؟

‎ئەگەر بەرگری ئەنسۆلینت هەبێت ئەوا پێویستە پەنکریاس(pancreas) بڕێکی زیاتیر ئەنسۆلین (insulin)بەرهەم بهێنێت بۆئەوەی ئاستی شەکری خوێن بە جێگیری بمێنێتەوە ،

‎بەڵام بە تێپەڕبوونی کات بەرگری ئەنسۆلین زیاتر دەبێت و وە خانەکانیی پەنکریاسیش . توانای بەرهەمهێنانی ئەنسۆلینی پێویستیان نابێت بۆ زاڵبوون بەسەر بەرگرییەکەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن

‎🔸نیشانەکانیش بریتین لە:

‎ ١-زیادبونی تینوێتی.

‎٢-زۆر میزکردن

‎٣-زیادبونی برسێتی.

‎٤-سەرئێشە.

‎🔸هۆکاری بەرگری ئەنسۆلین چییە؟

‎ڕوون نییە کە بە تەواوی هۆکاری بەرگری ئەنسۆلین چییە، بەڵام ئەمانە هۆکارین بۆبەرزبونەوەی بەرگری ئەنسۆلین

‎1-بۆماوەیی

‎٢-بەرزی ڕێژەی شەکر لە خوێندا

‎٣-قەڵەوی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادبونی کێش بەتایبەتی( چەوری ورگ)

‎٤- جگەرەکێشان

‎٥- تەمەن (هەرچەندە تەمەن زیاتر بێت، مەترسیەکان زیاتر دەبێت)

‎🔬بۆ ئەوەی هەمیشە دڵنیابیت لە ئەنجامی پشکنینەکانت تاقیگەی پزیشکی چۆرین هەلبژێرە، بە نوێترین و باشترین ئامێر پشکنینەکانت ئەنجام بدە.

‎زیادەی ڕێژەی خوێن (Polycythemia) ‎ئەم حالەتە دوو جۆرە:‎زیادبوونی ڕێژەی خوێنی لاوەکی (Secondary): ئەم جۆرە هۆکاری زیادبو...
27/12/2022

‎زیادەی ڕێژەی خوێن (Polycythemia)
‎ئەم حالەتە دوو جۆرە:
‎زیادبوونی ڕێژەی خوێنی لاوەکی (Secondary): ئەم جۆرە هۆکاری زیادبوونی ڕێژەی خوێن لە دەرەوەی مۆخی ئێسکە. هۆکاری سەرەکی بریتیە لە نەگەیشتی بڕی پێویست لە ئۆکسجین بۆ شانەکانی لەش بە هۆی بۆ نموونە
‎- نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، لێرە ڕێژەی پێویست لە ئۆکسجین ناگەتە خوێنی نەخۆش
‎- نەخۆشییەکانی کۆئەندامی دڵ و سوڕی خوێن، لێرەدا بە هۆی سستە لە کۆئەندامی سوڕی خوێن، خوێن (لەگەڵ ئەمەش ئۆکسجین) نەگاتە شانەکانی لەش.
‎- هەندێ جۆری دەگمەن لە نەخۆشییە بۆماوەییەکانی هیمۆگڵۆبین کە ئاسان ئۆکسجین بە شانەکانی لەش نادات.
‎لێرەدا شایانی باسە زۆرترینی توشبووان بەم حاڵەتە بەهۆی کێشانی جگەرە یان نێرگەلە یە، چارەسەریەکەی تەنها بریتییە لە وازهێنان لە جگەرە یان نێرگەلە.

‎زیادبوونی ڕێژەی خوێنی سەرەکی (Primary): ئەم جۆرە زۆربەی کات زیادبوونی ڕێژەی خڕۆکە سپیەکان و پەرەی خوێنی لەگەڵە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی نەخۆشی لە خودی مۆخی ئێسک و پێویستی بە پشکنین و چارەسەری هەیە لای پزیشکی تایبەتمەندی نەخۆشییەکانی خوێن.

‎دەرکەوتەی نەرێنی و نەخوازراوی زیادەی ڕێژەی خوێن بریتییە لە مەیینی خوێن کە دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشک، دڵ، سییەکان یان هەر ئەندامێکی تر.

Hyper-bilirubenemia in the term new born ‎بەرزی ڕێژەی bilirubine لە خوێنی منداڵی تازە لە دایکبوودا باوترین کێشەی تەندروو...
08/12/2022

Hyper-bilirubenemia in the term new born
‎بەرزی ڕێژەی bilirubine لە خوێنی منداڵی تازە لە دایکبوودا باوترین کێشەی تەندرووستیە کە ڕووبەڕوی منداڵی تازە لە دایکبوو دەبێت و دەبێتە هۆی نەخۆشی زەردووی ( jaundice ) ئەوە سەلمێنراوە لە 60% بۆ 80% پێنەگەیشتوو (لە دایکبوون پێش کاتی دیاریکراو ) زەردووی تێدا بەدی دەکرێت.
‎زەردووی دیاریدەکرێت کاتێک خڕۆکە سوورەکان شی دەبنەوە و بەرهەمی شیبوونەوەکەیان مادەیەکی کیمیایی ڕەنگ زەردە ( bilirubine ) کە لە PH ێکی دیاریکراودا نەتواوەیە لە پلازمای خوێندا پێویستە بە خێراییەکی دیاریکراو لە ڕێگەی جگەرەوە بکرێتە دەرەوە، لە حاڵەتێکدا کە جگەر پێنەگەیشتوو بێت و توانای فرمانی تەواوی نەبێت bilirubine ڕێژەکەی لەدخوێندا زیاد دەکات و بە شێوەی ڕەنگی زەرد لە سپێنەی چاو و پێستی ڕووخساری منداڵەکەدا دەردەکەوێت، لە زۆر بەی حاڵەتەکاندا زەردووی مەترسی نیە و دوای چەن هەفتەیەکی کەم نامێنێت، چەن جۆرێکی دیاریکراوی زەردووی هەیە :

‎1ـ زەردووی فیسیۆلۆجیکی : ڕوودەدات لە ئەنجامی بەرز بوونەوەی خوێن لە جگەرێکی گەش نەکردوودا ئاسایی لە 2ـ4 ڕۆژدا دەردەکەوێت دوای لە دایک بوون و ڕێژەی bilirubine لەم جۆرەدا 5-6 mg /dl ئەم جۆرە پەیوەست نیە بە نەخۆشیەک یان ناڕێکیەکی دیاریکراوی نادیار لە لەشی کۆرپەلەکەدا.

‎2ـ زەردووی نەخۆشیانە ( پاسۆلۆژی ) : ئەم جۆرەیان دوای 24 سەعات لە لەدایکبوون ڕوودەدات ڕێژەکەی بەرز دەبێتەوە و تا 10 ڕۆژی کۆرپەلەکە و نیشانەیەکی قورسی نەخۆشیەکەی تێدا دەردەکەوێت، ڕێژەی bilirubine لە جۆرەدا زیاترە لە 17 mg/dl
‎ 3ـ زەردووی کاتی شیر پێدان : دوای 5ـ7 ڕۆژ لە تەمەنی کۆرپەلە زەردوویەکە ڕوودەدات تاکو 14 یەم ڕۆژی تەمەنی ئەم جۆرە بە هۆی بەرزی ڕێژەی ئەنزیمی b-glucorunidase لە شیری دایکەکەدا دروست دەبێت و ئەم حاڵەتە ئاساییە و جێگای نیگەرانی نیە.

‎چارەسەری زەردووی :

‎زەردووی بە شێوەیەکی ئاسایی لە ڕێگەی phototherapy چارەسەر دەکرێت بە بەکارهێنانی ئامێری bilirubinometer کە ئامێری ڕووناکیە و ڕووناکیەک ئاراستەی پێستی منداڵەکە دەکات.
‎زەردوویەکی چارەسەر نەکراو دەبێتە هۆی درووستبوونی چەند کێشەیەک بۆ کۆرپەلە :

‎1ـ شیبوونەوەی پەڕەکانی خوێن Hemolytic disease.
‎2-درووستکردنی کێشەی مێتابۆڵیزم و ڕژێنەکانی لەش.
‎3ـ ناڕێکی و ناتەواوی لە توێکاری لەش و توشبوون بە هەوکردن.
‎ڕێژەی bilirubine لە ڕێگەی شیکاری تاقیگەیی دیاری دەکرێت.
‎ بەهیوای تەندرووستیەکی باش بۆ هەمـوان

هۆرمۆنەکان_بناسە Hormones ئیسترۆجین estrogen هۆرمۆنێکە لە مێدا دەدردەدرێت لە کاتی تەمەنی هەرزەکاری لە لایەن هێلکەدانەوە ...
28/11/2022

هۆرمۆنەکان_بناسە Hormones

ئیسترۆجین estrogen
هۆرمۆنێکە لە مێدا دەدردەدرێت لە کاتی تەمەنی هەرزەکاری لە لایەن هێلکەدانەوە ،بەرپرسەلە سوری مانگانە، بەردەوام دەبێت تا کاتی دووگیانی پارێزگاری لە ئێسک دەکات و بەهێزی دەکات

پرۆجیسترۆن: progesterone
لە کاتی ئامادەکاری بۆ سکپری چاوەروانکراو توخمەهۆرمۆنەکان دەبنە هۆی دەرپەراندنی یەک هێلکە لە هەر مانگێکدا لە هێلکەدانەوە هەروەها گەشەی ناوپۆشی منالدان زیاد دەکات ئەگەر دووگیانی روونەدا ئەوە دووبارە دەردەدرێت و دەبێت هۆی سوری مانگانە

پرۆلاکتین: prolactin
لە ئافرەتان دا لەماوەی دوو گیانی ڕێژەکەی بەرز دەبێتەوە داوی منداڵ بون لە لایەن ژێر مێشکەڕژێنەوە دەردەدرێ کە فرمانی سەرەکی بریتیە لە هاندان و دروست بونی شیر تاکو دایکەکە بتوانێ شیر بدا بە کۆرپەکەی

تێستسترۆن testosterone
هۆرمۆنێکی نێرینەیە، بەهاوکاری لە توخمە جیلکدانە کاردەکەن بۆ بەرهەمهێنانی تۆوەکان
کاریگەری هەیە لەسەر ئێسک و بەهێزی ماسولکە
ئەگەر ڕێژەکەی زیاد بکات ئەوە دەبێت هۆی کەچەلی

ئەنسۆلین: insulin
خانەکان وریادەکاتەوە بۆ مژینی گلوکۆز
خەستی شەکر لە خوێن رێک دەخات ، خەستی شەکر لە خوێن کەم دەکاتەوە لە رێگای وریاکردنەوەی خانەکانی لەش بەتایبەتی بۆ ماسولکەکان کەمی ئەنسولین دەبێتە هۆی نەخۆشی شەکرە ئەویش بارێکە خانەکان ناتوان گلوکۆز بەدەست بهێنن ئەمەش دەبێت هۆی بەرزبونەوەی گلوکۆز لە خوین لە نەخۆشەکانی شەکرەی جۆری1
بەرگریە کۆندام هێرش دەکاتە سەر خانەکانی دورگەی لانگەرهانز کە بەرهەمهێنی ئەنسۆلینن و دەیانکوژێت
لە نەخۆشەکانی شەکرەی جۆری 2 زیاتر دوای 40سالی روودەدات و بۆ ماوەیە

گلوکاگۆن: glucagon
لەلایەن خانەکانەکانی پەنکریاس بەرهەمدەهێنرێت کاردەکات بۆ گلوکۆز لە خوێن بەرێژەیەکی گونجاو، ئەم هۆرمۆنە گلوکۆزی خەزنکراو کەم دەکاتەوە لە لەش بە بەکارهێنانی وزە (وەرزش کردن

لێپتین leptin
ئەم هۆرمۆنە کەسایەتی خۆت دەتوانی مەشقی پێبکەیت ، کۆنترۆلی ئارەزوی خواردن شهیە دەکات بە ناردنی هێمایەک بۆ مێشک بۆ وەستان لە خواردن هەروەها یارمەتی رێکخستنی مێشک دەدات بۆ سوتاندی وزەی لەش لە رۆژ

ئێڵ_ئێچ LH hormone
بەربرسە لە هۆرمۆنی ئێسترۆجین و پرۆجیسترون؛ وریادەکاتەوە، دەبێتە هۆی دەستپێکردنی بە هێلکەدانان لە مێیە ،بەرهەم هێنانی تێستێسترۆن لە نێردا وریادەکاتەوە
لە دوای پیتێن رێژەی بەرزدەبێتەوە

میلاتۆنین melatonin
شێوازی نوستن رێکدەخات
خەستی لە شەودا زۆر زیاد دەبێت و لە رۆژدا کەم دەبێتەوە

ئوکسیتۆسین: oxytocin
دەبێتە هۆی دەستپێکردنی بە گرژبوونی ماسولکەکانی مندالدان لەماوەی منالبوندا و وریاکردنەوەی وروژم کردنی شیر لەکاتی شیرپێدان

‎تاقیگەی پزیشکی چۆرین : بۆ دڵنیای تەندروستی🔹‎سۆران, نزیک فلکەی پێشمەرگە, ڕیزی 📍‎دەرمانخانەکان, بەرامبەر مزگەوتی گەورەی س...
27/11/2022

‎تاقیگەی پزیشکی چۆرین : بۆ دڵنیای تەندروستی🔹

‎سۆران, نزیک فلکەی پێشمەرگە, ڕیزی 📍
‎دەرمانخانەکان, بەرامبەر مزگەوتی گەورەی سۆران.

⏰رۆژانە کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی تاکو ١١:٣٠ شەو کراوەیە
📞 ژمارە مۆبایل : ٠٧٥٠٢٠٤٤٦٤٧

‎🔴 هــــــەموو شتێك دەربارەی نەخۆشی غودە :-‎_ نەخۆشی غودە ( Thyroid disease ) چیە؟؟؟‎_ جۆرەکانی نەخۆشی غودە چیە ؟‎_ نیشا...
22/08/2022

‎🔴 هــــــەموو شتێك دەربارەی نەخۆشی غودە :-
‎_ نەخۆشی غودە ( Thyroid disease ) چیە؟؟؟
‎_ جۆرەکانی نەخۆشی غودە چیە ؟
‎_ نیشانەکانینەخۆشی غودە چیە ؟
‎_ پشکنینەکانی دەکرێ بۆ نەخۆشی غودە چین؟
‎_ ئەم دەرمانانەی بەکاردێ بۆ نەخۆشی غودە چین؟

‎ 🔷 نەخۆشی غودە ( Thyroid disease ):
‎رژێنی پەریزادە ( غــــدە الــدرقــیـــــە )
‎ئەم رژێنە لەشێوەی پەپولەدایە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی پێشەوەی مل قەبارەکەی نزیکەی 5 سانتیمەتر و كێشی نزیكه‌ی ٢٠ گرام ده‌بێت، فەرمانی سەرەکی ئەڕژێنە دەردانی هەردوو هۆرمۆنی T3 و T4 کە کاری سەرەکیان ڕێكخستنی مێتابۆلیزم و پله‌ی گه‌رمیی له‌ش و لێدانی دڵە.

‎✔ بەگشتی دوو جۆر نەخۆشی غودە هەیە:

‎① غودەی تەمەڵ( خمور الغدە) : کە وەک پێویست هۆرمۆن دەرنادات.

‎② غودەی هار( غودە السامە): واتە زیاد دەردانی هۆرمۆنی غودە.

‎ثایرۆید هەڵدەستێ بە ڕژاندنی ثایرۆکسین (Thyroxine T4) کە تەمەنی یەک هەفتەیە وە بڕێکی بچوک
(Triiodothyronine T3)
‎ کە تەمەنی تەنها 18 کاتژمێر وە بری لە %85 ی لە خوێندا لە (T4) وە دروست دەبێت .

‎به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له‌ڕه‌گه‌زی ( مێ ) به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت وه‌ك له‌ڕه‌گه‌زی ( نێر )، هه‌ندێ جار هۆکاری ئەم نه‌خۆشییه‌‌ بۆماوه‌ییە.

‎🔴 نیشانەکانی زۆربونی هۆرمۆنی ثایرۆید (Hyperthyroidism):

‎① دابەزینی كێشی لەش.
‎② خێرابوونی لێدانی دڵ.
‎③ سكچوون.
‎④ گەورەبوونی ڕژێنەكە.
‎⑤ زوو تووڕە بوون.
‎⑦ لەش گەرمی.
‎⑧ ماندووێتی.
‎⑨ دەست لەرزین.

‎🔴 نیشانەکانی کەمی هۆرمۆنی ثایرۆید (Hypothyroidism):

‎① بێ هێزی.
‎② وشک بوونی پێست و قژهەڵوەرین.
‎③ بەرگەنەگرتنی سەرما.
‎④ کەم بوونی ئارەقە.
‎⑤ لاواز کردنی مێشک.
‎⑥ تێک چوونی باری دەرونی .
‎⑦ کەم خوێنی.
‎⑧ قەبزی.

‎✅ دەست نیشانکردنی نەخۆشی غودە:

‎① ئەم هۆرمۆنەیە لەریگەی پشکنینی خوێنەوە دەستنیشان دەکریت بە ئامێری هۆرمۆنات لەسیرەمی خوێنەکە.

‎‌‌‌② سۆنەر (Ultra Sound) بۆدڵنیابون لە قەبارە و شێوەی ڕژێنەکە.

‎③ تیشک (Thyroid Scan) بۆدڵنیابون لەشوێن و بارودۆخی ڕژێنەکە.

‎④ پشکنینی (ِBiopsy) لەکاتی بونی هەد برین و ناڕێکیەک لەشێوەی ڕژێنەکەدا هەبێت کە گومانی شێرپەنجەی لێبکرێت

‎* ڕێژەی ئاسای ئەو پشکنینانەی غودە:
⚫ T3..... 0.9__ 2.2 nmol/L
⚫ T4 ........ 4.5 __11.2 nmol/L
⚫ TSH .... 0.2 __ 4.2 nmol/L

7 hypothyroid

‎ ئەم دەرمانانەی بەکاردێ بۆ نەخۆشی غودە:

① Levothyroxine (Euthyrox, L-thyroxin, Eltroxin)
25mg, 50mg, 75mg, 100mg, 150mg
‎ئەم قوەتانە زۆر بەکاردێ لە کوردستان.
② Carbimazole ( Neo - Mercazole ) 5mg

‎زۆر جار دکتۆر دەرمانی Propranolol لەگەڵ دەرمانی غودە دەنووسێ بۆ رێکخستنی لێدانی دڵ زیاتر لەگەڵ دەرمانی یەکەم.

‎بەهیوای سوود.وەرگیراوە

‎تاقیگەی پزیشکی چۆرین : بۆ دڵنیای تەندروستی🔹

‎سۆران, نزیک فلکەی پێشمەرگە, ڕیزی 📍
‎دەرمانخانەکان, بەرامبەر مزگەوتی گەورەی سۆران.

⏰رۆژانە کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی تاکو ١١:٣٠ شەو کراوەیە
📞 ژمارە مۆبایل : ٠٧٥٠٢٠٤٤٦٤٧

Address

سۆران, نزیک فلکەی پێشمەرگە, ڕیزی دەرمانخانەکان, بەرامبەر مزگەوتی گەورەی سۆران
Soran

Opening Hours

Monday 09:00 - 23:00
Tuesday 09:00 - 23:00
Wednesday 09:00 - 23:00
Thursday 09:00 - 23:00
Saturday 09:00 - 22:00
Sunday 09:00 - 23:00

Telephone

+9647502044647

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی پزیشکی چۆرین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to تاقیگەی پزیشکی چۆرین:

Share

Category