تاقیگەی بایۆژین - Biozheen Lab

تاقیگەی بایۆژین - Biozheen Lab کوالێتی - خێرایی - نرخی گونجاو ئیهمال ڪردن
تاڪه‌ شته‌ ڪۆتایی بـه‌
دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تی دێنێت! "ئالپاچینۆ"

هەنگاوێکی تر بەرەو پەرەپێدانی تواناکان لە تاقیگەی بایۆژین 🧬خۆشحاڵین ڕایبگەیەنین کە کارمەندمان ( سەرکار سەردار ) بە سەرکە...
28/12/2025

هەنگاوێکی تر بەرەو پەرەپێدانی تواناکان لە تاقیگەی بایۆژین 🧬

خۆشحاڵین ڕایبگەیەنین کە کارمەندمان ( سەرکار سەردار ) بە سەرکەوتوویی خولێکی ڕاهێنانی تاقیگەیی وردی لەسەر ئاستی جینات و پڕۆتین (Genomics & Proteomics) کۆتایی پێ هێنا.

ئەم خولە کە بۆ ماوەی ٢٢ ڕۆژی چڕ (١٦ هەفتە) لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەلاحەدین (SURC) بەڕێوەچوو، تێیدا تیشک خرایە سەر بەرزکردنەوەی توانای تەکنیکی و پراکتیکی لە بواری کارکردن لەسەر ئاستی DNA و پڕۆتین، لە ڕێگەی ئەنجامدانی نوێترین تەکنیکە زانستییەکان.
ئێمە لە تاقیگەی بایۆژین هەمیشە هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی بەشداریکردنی ستافەکەمان لە خولی پێشکەوتوودا، نوێترین تەکنەلۆژیا و زانست بخەینە خزمەت نەخۆشەکانمان و بەرزترین کوالێتی لە
پشکنینەکاندا دەستەبەر بکەین.

پیرۆزبایی لە کاک سەرکار دەکەین و
بەرەو ئایندەیەکی گەشتر بۆ کەرتی تەندروستی و توێژینەوەی زانستی..

21/12/2025

نەشتەرگەری جوانکاری حەوزی گورچیلە

نەشتەرگەری جوانکاری حەوزی گورچیلە ( Pyeloplasty)
ڕێکارێکی نەشتەرگەریە کە ئامانجی ڕێکخستن و چاکسازی شێوە و فراوانی حەوزی گورچیلەیە، بۆ ئەو نەخوشانە ئەنجام دەدرێت کە تەسکبونەوەی بەشی سەرەوەی حالبیان هەیە بە هەر هۆکارێک بێات

لە کاتی هەبونی هەر کێشەیەکی تەندروستی تایبەت بە میزڵدان و گورجیلە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت .

دکتۆر(هەردی شوان محی الدین ) ‎دکتۆرا (بۆردی عەرەبی و بۆردی عێراقی) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات و نەزۆکی و لاوازی سێکسی

بە هیوای تەندروستی بۆ هەمۆ لایەک .
📍تاقیگەی بایۆژین/ سۆران- شەقامی گشتی - بەرامبەر فریاکەوتنی کۆن

☎️ 07502355235 - 07822352606













⁨ بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپێکی زانستی لە پەیمانگای تایبەتی ڕواندز ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٦/١٢/٢٠٢٥، دکتۆرە (نەشمیل فرهاد گەردی...
20/12/2025

⁨ بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپێکی زانستی لە پەیمانگای تایبەتی ڕواندز

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٦/١٢/٢٠٢٥، دکتۆرە (نەشمیل فرهاد گەردی) پسپۆڕ(دکتۆرا) لە نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵ بوون و نەزۆکی وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە کیسی هێلکەدان و چارەسەرەکانی، ئەنجامدرا

لە وۆرک شۆپەکەدا ، باسێکی تەواوی لەو تێکچونە هۆڕمۆنیانە کرد، کە دەبنە هۆی درووستبوونی کیسی هێلکەدان.
، د. نەشمیل ڕوونیکردەوە کە کیسەکانی سەر هێلکەدان بە جۆری جیاواز هەن و هەموویان بە یەک ئاست مەترسییان نییە.
کیسی فانکشناڵ (Functional Cysts)ئەمانە باوترین جۆرن و بە شێوەیەکی سرووشتی لە ماوەی سوڕی خوێنی ئاساییدا درووستدەبن.
هەروەها کیسی دێرمۆید (Dermoid Cyst) هەیە، کە ئەم جۆرە دەتوانێت پێکهاتەی وەک قژی تێدا بێت. ئەگەرچی زۆربەی کات خراپە نییە، بەڵام دەتوانێت گەورە بێت و پێویستی بە لابردنی بە نەشتەرگەری هەبێت.
جۆری (Chocolate Cyst)کیسی چۆکلێتی، ئەم کیسانە پڕن لە خوێنی کۆنی ڕەنگ قاوەیی، کە دەتوانن کێشە لە منداڵبووندا درووستبکەن. زۆرجاریش پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە.

ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابییان و مامۆستایان بەشدارییان لەم چالاکییە زانستییەدا کرد، کە هەلێکی گونجاو بوو بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری بەتایبەتی ئافرەتان بۆ ئاگادار بوون لە درووستبوونی کیسی هێلکەدان و گرنگی چاودێری تەندرووستیی ژنان.

لە درێژەی وۆرکشۆپەکەدا، قوتابییان پرسیاریان کرد، کە وا کیسی هێلکەدان چییە ؟ و هۆکاری دروستبوونی چییە؟
“د.نشمیل” ئاماژەی بەوە دا، کە کیسی هێلکەدان گۆڵکەی شلەمەنییە کە لەسەر یان لەناوی هێلکەدان (O***y) درووستدەبێت.
هۆکارەکانی درووستبوونیشی گەڕاندەوە بۆ تێکچوونی هۆڕمۆنی. ئەم تێکچوونە هۆڕمۆنیانە دەتوانن لە ماوەی سوڕی خوێنی ئاساییدا ڕووبدەن یان لەبەر هۆکارە نەخۆشییەکانی دیکە.
دکتۆرە (نەشمیل فرهاد گەردی”
پسپۆر (دکتۆرا-بۆرد) لە
✅ چارەسەری نەخۆشیەکانی ئافرەتان.
✅ چاودێری حاڵەتی دووگیانی و نەشتەرگەری منداڵبوون.
✅ نەزۆکی و چارەسەریەکانی.

🖥 ژمارەی سکرتێر:
0750 235 26 69

‎📲 ژمارەی ڤایبەر و وەتسئاپی تایبەت بە دکتۆر
0751 442 50 60

📍تاقیگەی بایۆژین
‎سۆران-شەقامی گشتی بەرامبەر فریاکەوتنی کۆن.

✳️ #بایۆژین #نەزۆکی
Organization & Event













دەرهێنان و چاندنەوەی سەرجەم ددانەکانی سەرەوە و گەراندەوەی خەندە بۆ چارەخوازێک بە ماوەی تەنها رۆژێک‎👨‍⚕️دکتۆر محمد مصطفی ...
19/12/2025

دەرهێنان و چاندنەوەی سەرجەم ددانەکانی سەرەوە و گەراندەوەی خەندە بۆ چارەخوازێک بە ماوەی تەنها رۆژێک

‎👨‍⚕️دکتۆر محمد مصطفی شەکرۆک

📍بەکالۆریۆس لە پزیشکی نەشتەرگەری و جوانکاری دەم و ددان.

🔹 پڕکردنەوە
🔹 دەماربڕین
🔹 ڕاستکردنەوەی ددان
🔹 جوانکاری ددان
🔹 هۆڵیود سمایل
🔹 چاندنی ددان

‎📞 بۆ ناو نوسین: ٠٧٥٠٤٣٣٨٦٩٦

‎📍تاقیگەی بایۆژین
‎سۆران-شەقامی گشتی بەرامبەر فریاکەوتنی کۆن.⁩


















11/12/2025

پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی سێ ساڵەی دامەزراندنی تاقیگەی بایۆژین

‏‎📍تاقیگەی بایۆژین/ سۆران- شەقامی گشتی - بەرامبەر فریاکەوتنی کۆن
☎️ 07502355235 - 07822352606










گەشتێکی زانستی بۆ تاقیگەی بایۆژین لە بەرواری ٣-١٢-٢٠٢٥ قوتابخانەی دواناوەندی ئازادی کچان  بە مەبەستی گەشتێکی زانستی سەرد...
06/12/2025

گەشتێکی زانستی بۆ تاقیگەی بایۆژین

لە بەرواری ٣-١٢-٢٠٢٥ قوتابخانەی دواناوەندی ئازادی کچان بە مەبەستی گەشتێکی زانستی سەردانی تاقیگەی بایۆژینیان کرد

سەردانەکەیان ئامانجی گەڕان بوو بە تاقیگەی خوێندکارەکانمان، فێربوون لە کارەکانمان، و تێگەیشتن لە گرنگی ڕۆتینی زانستی ڕۆژانە.
دوای گەشتەکە، چالێنجێکی پەروەردەییمان بۆ ماوەی یەک مانگ دەستپێکرد بۆ هاندانی ئەوان بۆ بنیاتنانی خووی تەندروست و دەستپێکردنی ڕۆتینی ڕۆژانە.
شانازی دەکەین کە بەشێک بووین لە ئیلهامبەخشین بۆ نەوەی داهاتووی زانایانی گەنج

بە هیوای سود بینین بۆ قوتابیەکان

📍تاقیگەی بایۆژین/ سۆران- شەقامی گشتی - بەرامبەر فریاکەوتنی کۆن

☎️ 07502355235 - 07822352606










04/12/2025

ساڵیادی سێ ساڵەی تاقیگەی بایۆژین

— سێ ساڵ بە خۆبەخشی، وردبینی زانستی و گەشەکردنی بەردەوام دیاری دەکرێت.
لە ڕۆژی یەکەمەوە، ئەرکی ئێمە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تاقیگەیی متمانەپێکراو، بەرەوپێشبردنی هۆشیاری تەندروستی و بەشداریکردن بووە لە کۆمەڵگەیەکی تەندروستتر.

لەگەڵ چوونە ناو ساڵی نوێ، پابەندبوونمان بە کوالیتی و داهێنان و پیشەیی دووپات دەکەینەوە.
لەگەڵ هەر تاقیکردنەوەیەک و هەر ئەنجامێک و هەر خزمەتگوزارییەک کە پێشکەشی دەکەین، ئامانجمان وەک خۆی دەمێنێتەوە:
بۆ پشتگیریکردنی نەخۆشەکان، بەهێزکردنی متمانە، و بەرزکردنەوەی بەرزترین ستانداردەکانی پراکتیکی تاقیگەی پزیشکی.

سوپاس بۆ هەموو چارەخوازان و نەخۆشەکان و هەریێکێ کە سەردانی ئێمەی کردوە و متمانەی بە ئێمە هەبووە

📍تاقیگەی بایۆژین/ سۆران- شەقامی گشتی - بەرامبەر فریاکەوتنی کۆن

☎️ 07502355235 - 07822352606




لە ڕۆژی جیهانی نەخۆشی ئایدز دا تاقیگەی بایۆژین  سمینارێک  پێشکەش دەکات . لە بەرواری ١-١٢-٢٠٢٥  مامۆستا (سەرکار  سەردار ع...
03/12/2025

لە ڕۆژی جیهانی نەخۆشی ئایدز دا تاقیگەی بایۆژین سمینارێک پێشکەش دەکات .

لە بەرواری ١-١٢-٢٠٢٥ مامۆستا (سەرکار سەردار عزیز ) لە پەیمانگای تایبەتی زاگرۆز سمینارێک دەربارەی نەخۆشی ئایدز پێشکەش بە قوتابیان و مامۆستایانی پەیمانگا دەکات
لە سمینارەکە دا ئاماژە بە نیشانە و هۆکارە و چارەسەری و خۆپاراستنی نەخۆشیەکە کرا

بەهیوای سود بینین بۆ گشت ئامادەبوان

📍تاقیگەی بایۆژین/ سۆران- شەقامی گشتی - بەرامبەر فریاکەوتنی کۆن

☎️ 07502355235 - 07822352606



BiozheenCare
WorldAIDSDay










22/11/2025

‏‎دەرهێنانی بەردی گورچیلە بە ڕێگای نازووڕی نەرم دواى شکاندنی بە لیزەر

لە کاتی هەبونی هەر کێشەیەکی تەندروستی تایبەت بە میزڵدان و گورجیلە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت .

دکتۆر(هەردی شوان محی الدین ) ‎دکتۆرا (بۆردی عەرەبی و بۆردی عێراقی) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات و نەزۆکی و لاوازی سێکسی

بە هیوای تەندروستی بۆ هەمۆ لایەک .
📍تاقیگەی بایۆژین/ سۆران- شەقامی گشتی - بەرامبەر فریاکەوتنی کۆن

☎️ 07502355235 - 07822352606










14/11/2025

زانیاریەکان دەربارەی دووگیانی دەرەووی منداڵدان بزانە ،، زووتر ئاگادار بە و زوو چارەسەری بکە. دووگیانی دەرەوەی منداڵدان دەتوانێت ژیانێک ڕزگار بکات کاتێک لە کاتی خۆیدا بناسرێتەوە

تاقیگەی بایۆژین و کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆدۆ  ڕێکەوتننامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد...قوتابخانە مەڵبەندی وشیاری و پێگەیش...
19/10/2025

تاقیگەی بایۆژین و کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆدۆ ڕێکەوتننامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد...

قوتابخانە مەڵبەندی وشیاری و پێگەیشتنی تاکە بە شێوەیەکی زانستی و تەندروست. خوێندەواری تەندرووست توانای منداڵان و گەنجان گەشە پێدەدات بۆ دەستڕاگەیشتن و تێگەیشتن و بەکارهێنانی زانیارییە تەندرووستییەکان، بۆ ژیانێکی ئاسودە و ساغڵەمتر.

لەو سۆنگەیەوە، ڕۆژی یەک شەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥،تاقیگەی بایۆژین پەڕاوێکی لێکتێکگەیشتنی لەگەڵ کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆدۆ بۆ پڕۆگرامی ڕۆشنبیری تەندرووستی، لە ژێر دروشمی "وشیاری زۆرتر، تەندرووستییەکی باشتر، کۆمەڵگەیەکی بەرهەمدارتر’ واژوو کرد.
جێی باسە، لێکتێگەیشتنەکە لە لایەن بەڕێوەبەری کۆمەڵگە "م. ڤینۆس مشیر فارس" و بەڕێوەبەری تاقیگە "شڤان صبحی عبدالرحمن" دوای چەندین دانیشتن و گفتوگۆی هەمەلایەنە بە خۆشحاڵی هەردوو لا واژۆکرا.

ئامانجی پرۆگرامەکە وشیارکردنەوەی فێرخوازانمانە بە زانیاری و خووگەلێک، کە لەگەڵ تەمەنیاندا گونجاوە. ئەم بەرنامەیە ئاستی باخچەی ساوایان، سەرەتایی و ئامادەیی دەگرێتەوە و لەگەڵیدا چەندین چالاکی و بابەتی زانستی و پەروەردەیی ئەنجامدەدەرێن.

تاقیگەی بایۆژین بە خۆشحاڵیەوە بەخێرهاتنی (دکتۆر سامان حسین عبدالرحمن) دەکات، کە ئێستا بەشێکە لە تیمی پزیشکانی ئێمە🩺  دکت...
19/10/2025

تاقیگەی بایۆژین بە خۆشحاڵیەوە بەخێرهاتنی (دکتۆر سامان حسین عبدالرحمن) دەکات، کە ئێستا بەشێکە لە تیمی پزیشکانی ئێمە

🩺 دکتۆر سامان حسین عبدالرحمن
✅ پسپۆری نەشتەرگەری منداڵان و چارەسەری شێواوە زگماکیەکان و منداڵە ناکامەکان
📍 دکتۆرا -بۆردی عێراقی- لە نەشتەرگەری منداڵان

🖥 ژمارەی سکرتێر:
0750 246 02 07

‎📲 ژمارەی ڤایبەر و وەتسئاپی تایبەت بە دکتۆر
0750 897 61 24

📍تاقیگەی بایۆژین
‎سۆران-شەقامی گشتی بەرامبەر فریاکەوتنی کۆن.

✳️ #بایۆژین #نەزۆکی

Address

سۆران/شەقامی گشتی/بەرامبەر فریاکەوتنی کۆن
Soran
44008

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی بایۆژین - Biozheen Lab posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to تاقیگەی بایۆژین - Biozheen Lab:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category