Soran Health Corps - SHC

Soran Health Corps - SHC به هاوكاريى كۆمەڵێک قوتابى كوليژی پزيشكى و چەند خۆبەخشێکی تر، يەکەمين تيمی خۆبەخشی بۆ هوشياری تەندروستی له سۆران ڕادەگەیەنین

16/06/2022

داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری شاری هەولێر دەکەین،
پابەندی ڕێنمایێەکانی خۆپارێزی بن بۆ ئەوەی لە سکچوونی توند(کۆلێرا) پارێزراو بن،

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

10/05/2022

زۆر شت لەبارەی تاى خوێنبەربوون

- چەند نەخۆشییەکن، بەهۆى هەندێک ڤایرۆسێکەوە روودەدەن.

- بە شێوەیەکى سەرەکى لە ئاژەڵەوە و هەندێک جاریش لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە.

- دیارترین ئاژەڵەکان: مەیموون، گەنە، مێش و مەگەز، قرتێنەرەکان، شەمشەمەکوێرە و مەڕوماڵات (بەدەگمەنى).

- نیشانەکان: (وەک لە ناوەکەوە دیارە) تا و خوێنبەر بوون، هەر چەندە ئەمەى دووەم درەنگتر ڕوودەدات، هەبوونیشی توندیی نەخۆشییەکە دەگەیەنێت. نیشانەکانى تر: لەش داهێزران، ژانەسەر، سەرسووڕان، ئازاری لاشە، قوڕگ ئێشە، سکچوون، ڕشانەوە.

- هەر کەسێک سەردانى ناوچەى بڵاوبوونەوەى نەخۆشییەکەى کردبێت یان سەروکارى لەگەڵ تووشبوواندا یان بەرکەوتنى لەگەڵ ئاژەڵى نەخۆشدا هەبووبێت، ئەو نیشانانەشى هەبێت، ئەگەر هەیە تووشبووبێت، بۆیە دەبێت خێرا سەر لە نەخۆشخانە بدات.
- لە کاتى بەرکەوتنەوە تا دەرکەوتنى نیشانەکان 2-3 حەفتە دەبات.

- بە پشکنینى خوێن و میز دەستنیشان دەکرێن.
- کە خوێن نەوەستێت و پشکنینەکانى هەناسە، جگەر، گورچیلە تێکبچێت، دەکات نەخۆشییەکە توندە و ئەگەرى مردن زیاد دەبێت.

- کوتان هەیە دژى هەندێکیان، بەڵام وەک پێویست کاریگەر نین، بۆیە باشترین شت خۆپاراستنە.

- گرینگترین ڕێگە خۆپارێزییەکان:
1. نەچوون بۆ شوێنى بڵاوبوونەوەى نەخۆشییەکە
2. نزیک نەبوونەوە لە تووشبووان
3. دەست شوشتن بە ئاوى گەرم لەگەڵ سابوون و باشتریش تایت
4. بەکارهێنانى دەستکێش و دەمامک لە کاتى خەریک بوون بە ئاژەڵان
5. باش کوڵاندنى گۆشت
6. خۆپاراستن لە پێوەدانى مێش و مەگەز

د. زانا ئەحمەد ساڵەیی
پزیشکى پسپۆڕى هەناو

16/04/2022

My name is Esra, I am a Medical Doctor specialized in Nutrition. On this channel I show you how to live a healthy lifestyle! Subscribe - https://www.youtube....

Get your booster dose today!
25/02/2022

Get your booster dose today!

During the emergence of the Omicron variant in December 2021, adults who were unvaccinated had more than 41 times the risk of COVID-19-associated death, compared with adults who were fully vaccinated and had received a booster.

Updated data on CDC’s COVID Data Tracker show that COVID-19 booster doses help lower the risk of death from COVID-19. Get boosted today to help protect yourself and your loved ones. See the data: https://bit.ly/CDTratesbyvax.

12/02/2022

کێن ئەوانەی ناتوانن خوێن ببەخشن ؟
ئەو مەرجانە چین پێویستە لە کەسێکدا هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێ خوێن ببخەشێت ؟

• پێویستە کەسی بەخشەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر نەبێت ( دیاریکردنی ئەو تەمەنە زیاتر دیوێکی یاسایی هەیە ، چونکە لەخوار ئەو تەمەنە ناتوانێ خۆی ڕەزامەندی نیشاندات)

• ئەوانەی هەر جۆرە هەوکردنێک لە لەشیان هەیە (بەکتریایی یان ڤایرۆسی) نابێ خوێن ببەخشن چونکە هەندێک جۆری هەوکردن لە ڕێگەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە .

• ئەوانەی ئەسپرین وەردەگرن : دەتوانن خوێن ببەخشن ، بەڵام ئەگەر ویستیان پەڕەکانی خوێن (Platelet) ببەخشن ، پێویستە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر ئەسپرین وەرنەگرن

• ئەوانەی لەکاتی خوێنبەربوون پێویستیان بە کاتێکی زیاترە بە بەراورد بە کەسێکی ئاسایی بۆ وەستانی خوێنەکە و نەخۆشی نەمەیینی خوێنیان هەیە ناتوانن خوێن ببەخشن

• ئەوانەی ئەو دەرمانانە وەردەگرن کە لەناو خەڵک بە دەرمانی (خوێن شل کرنەوە) بەناوبانگە ، ناتوانن خوێن ببەخشن ئەویش بەهۆی مەترسی خوێن بەربوون لە شوێنی دەرزیەکەو نەوەستانی ، نموونەی دەرمانە باوەکانیش وەکو : Heparin , Warfarin , Clexane , Xarelto (Rivaroxaban) , apixaban , dabigatran و ..هتد

• ئەوانەی فشاری خوێنیان 90/50 و کەمترە ناتوانن خوێن ببەخشن

• ئەوانەی لە ماوەی 3 مانگی ڕابردوو خۆیان خوێنیان وەرگرتووە ناتوانن خوێن ببەخشن

• ئەوانەی شێرپەنجەی خوێنیان هەیە ناتوانن خوێن ببەخشن ، بەڵام ئەوانەی جۆرەکانی تری شێرپەنجەیان هەبووەو چاک بوونەتەوە بە تەواوی ، دوای 12 مانگ لە وەرگرتنی کۆتا چارەسەری شێرپەنجە دەتوانن خوێن ببەخشن

• ئەوانەی تاو کۆکەو بەڵغەمیان هەیە نابێ خوێن ببەخشن تا بەتەواوی چاک دەبنەوە

• پێویستە ماوەی نێوان دوو خوێن بەخشین لە 8 هەفتە کەمتر نەبێت بۆ خوێن و لە 7 ڕۆژ کەمتر نەبێت بۆ پەڕەکانی خوێن

• بۆ ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە ، پێویستە بە لایەنی کەمەوە 6 مانگ ماوە هەبێت لەنێوان سنگ ئێشە و جەڵتەی دڵ و نەشتەرگەری دڵ و خوێن بەخشین ، ئەوانەشی کە پەیس مەیکەریان هەیە باشتر وایە خۆیان دوربگرن لە بەخشینی خوێن

• پێویستە ڕێژەی هیمۆگلۆبین لە 12.5 mg/dl بۆ ئافرەتان و 13 بۆ پیاوان کەمتر نەبێت

• بۆ ئەوانەی ڤایرۆسی ئایدز یاخود ڤایرۆسی جگەر یان زەردووییان هەیە نابێ خوێن ببەخشن ، ئەوانەشی بەرکەوتنی جنسیان هەبووە لەگەڵ کەسێک هەڵگری ئەو ڤایرۆسانە بوون ، تاوەکو 12 مانگ دوای ئەوە ناتوانن خوێن ببەخشن

• ئافرەتانی دووگیان لەکاتی دووگیانی و 6 هەفتە دوای دووگیانیش ناتوانن خوێن ببەخشن

• ئەوانەی تاتۆیان هەیە بەهۆی مەترسی تووشبوون و هەڵگرتنی هەندێک جۆری ڤایرۆس ، باشتر وایە خوێن نەبەخشن

• بۆ ئەوانەی نەخۆشی سیلیان هەیە (جۆڕی چاڵاک) ، نابێ خوێن ببەخشن ، بەڵام ئەوانەی سیلیان هەیەو جۆرەکەی ناچاڵاکە و هیچ دەرمانێکی دژەهەوکردن بەکارناهێنن ، دەتوانن خوێن ببەخشن

تێبینی :
+ کەسی بەخشەر پێویستە لەکاتی بەخشینی خوێن تەندروستیەکی باشی هەبێ و نیشانە زیندەگیەکانی لە سنووری ئاساییدا بێت .

+ ئەوانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە پێویستە پێشووتر ڕاوێژ بە پزیشکی خۆیان بکەن

+ نەخۆشی زەخت و شەکرە ڕێگر نین لەبەردەم بەخشینی خوێن ئەگەر هاتوو شەکرەو زەختەکە کۆنتڕۆڵ بێت و کەسەکە لە حاڵەتێکی جێگیرو تەندروستدا بێت

دکتۆر
شێروان کۆساری
پزیشکی شارەزای گشتی

04/12/2021

چی دەربارەی clobetasol propionate یان Dermoden دیرمۆدین دەزانیت؟

ئایا دەزانی:-

١- دەبێ بە پێی رێنمایی دکتۆری پێست بە کار بێ و بۆ کاتێکی کورتی دیاریکراو short course و سەرەتا رۆژانە دووجار پاشان یەک جار بە کار بێ.

٢- کاریگەریەکی زۆر خێرا Rapid response ی هە یە وە دەبێ لە ناکاو تەرک نەکرێ بەڵكو بەرە بەرە واتە لە دووجارەوە بۆ یەک جار رۆژانە و پاشان رۆژ نارۆژ واتە tapering تا تەواو چاک بوونی حاڵەتەکە ئینجا لە کۆتایی هە فتە واتە پێنج شەممە و هەینی Week end بەردەوام بێ بۆ ئەوەی نە خۆشییەکە ی سەر هەڵنەداتەوە.

٣-گرنگترین و سەرەتاترین و یەکەمین دەرمانە بۆ چارەسەری ئەکزیما eczema واتە حەساسیە یان هەستیاری پێست.

٤- نابێ بۆ پێستی دەم و چاو بەکار بێ مەگەر تەنها شوێنێکی دەم و چاوی نەخۆشی دیارکراو localized area نەک هە موو دەم و چاو.

٥-بۆ ماوەیەکی زۆر ئەگەر بەکار بێ دەبێتە هۆی زۆر بوونی موو وە سووربونەوەی پێست و هەوکردن و زیبکە بەناوی نەخۆشی گوڵ Steroid roseceae.

٦-باشتر وایە لە بن باڵ و بن مەمک و ناو ڕان بەکار نەیەت چونکە دەبێتە هۆی دروست کردنی ڕاو (تشققات جلدیة) straie کە چاک نابێتەوە یان تەنک بوونەوەی پێست atrophy.

٧- زۆربەی دەرمانە گیایییەکان و جوانکارییەکان (کمالیات) ئەم ماددەیان تێدایە کە دەم و چاو جوان دەبێ بۆ ماوەیەکی کاتی.

بە هیوای سوود گە یاندنم بە هەموو لایەک.

د. ئاراز حەسەن شێروانی
پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پێست

22/11/2021

دیوە شاراوەکەی خوارنەوە وزەبەخشەکان
(ڕێد بۆڵ و تایگەر)

وەک لای هەمووان ئاشکرایە لەم ساڵانەی دوایی خواردنەوەی خواردنەوە وزەبەخشەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیاد بوون کردووە ، بێ ئاگا لەوەی ئەو خواردنەوانە زیانی زۆر بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت و مرۆڤ دووچاری زۆر لێکەوتەی مەترسیدار دەکاتەوە .

دوو پێکهاتەی سەرەکی ناو خواردنەوە وزەبەخشەکان بریتین لە ''کافاین'' و ''شەکر'' .

کافاین سوتەمەنیەک نیە وات لێبکا بەهێزتر بی و وزەت بداتێ ، بەڵکو تەنها هاندەرێکە وا لە ڕژێنەکانی سەر گورچیلە دەکا زیاترو زۆرتر ئیش بکا و هۆڕمۆنی زیاتر بەرهەم بهێنێت ، کافاین بە بڕێکی زۆر لەناو خواردنەوە وزوبەخشەکان دەبینرێ ، کوپێک چای ڕەش بە نزیکەیی 30 ملگم کافاینی تێدایە ، لەکاتێکدا بڕی کافاینی ناو خواردنەوە وزەبەخشەکان لە نیوان 80 ـ 200 ملگم دایە کە بڕێکی زۆر زۆرە ، کافاین بەو بڕە زۆرە دەبێتە هۆی خێرابوونی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و هەروەها دەبێتە هۆی قەلەقی و پەرێشانی .

پێکهاتەیەکی سەرەکی تری ناو خوارنەوە وزەبەخشەکان بریتی یە لە ''شەکر'' ، لەناو یەک خوارنەوەی وزە بەخش بە نزیکەیی 36 گم شەکر هەیە ، کاتێک ئەو بڕە زۆرە لە شەکر دەچێتە ناو لاشە ، ڕێژەی شەکر بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە ، لە کاردانەوەی ئەوە (هۆڕمۆنی ئینسۆلین) هەڵدەستێ بە دابەزاندنی ئەو شەکرە ، ئەمەش وادەکات کەسەکە هەست بە بێتاقەتی و ماندوێتیەکی زۆر بکا و وای لێبکا هانا بۆ خوارنەوەی دانەیەکی تر ببات .

ڕەنگە خەڵکانێک وابیربکەنەوە بڵێن ئێمە خوارنەوە وزە بەخشەکان دەخۆینەوە و دوای بەدوای ئەوە وەرزش دەکەین و تەواوی ئەو وزەیە دەسوتێنین ، بێ ئاگا لەوەی ئەو شەکرەی لەناو ئەو خوارنەوانەدا هەیە (گلوکۆز) نیە ، بەڵکو بریتییە لە شەکری (فرەکتۆز) کە بەهیچ شێوەیەک ناچێتە ماسولکەکان تا لە ڕێگەی وەرزش کرنەوە بیسوتێنی ، بەڵکو تەنها دەچێتە جگەرو لەوێوە دەگۆڕدرێ بۆ چەوری و لە سک و کەرش کۆدەبێتەوە .

خوارنەوە وزەبەخشەکان کۆمەڵێک زیانی زۆری تری هەیە ، وەکو قەڵەوی ، خەو زڕان ، کلۆربوونی ددانەکان ، دڵەکزێ ، هەروەها ڕێگە خۆشکەرە بۆ بەکارهێنانی جگەرەو خوارنەوەی ماددەی کحولی ، بۆیە ئامۆژگاریمان بۆ هاوڵاتیانی ئەزیزی خۆمان ئەوەیە بەهیچ جۆرێک ئەو خواردنەوانە بەکارنەهێنن ، ئەگەر تا ئێستاش بەکاریانهێناوە هەرچی زووە دەست هەڵبگرن لە خواردنەوەی بۆ ئەوەی دووربن لە مەترسیەکانی و هەمیشە تەندروست بن .

دکتۆر
شێروان کۆساری
پزیشکی شارەزای گشتی

17/09/2021

بۆچی نابێت شیری مانگا بدەین بەمنداڵی خواریەک ساڵ؟

زۆرجار پرسيارم لێ ئەكرێت ئەڵێن دكتورە خۆم شيرم نيە يان شيرم كەمە ئەمەوێ شيري مانگا بدەمە منداڵەكەم و بە دڵنياييەوە زۆر لە شيري قوتو باشترە كە كەس نازانێ چۆن دروستكراوە!!! پێش دوو ڕۆژ نامەيەكم بۆھات كە دايكێكى گەنجى دەرچووى زانكۆ شيرى مانگا ئەداتە منداڵە يەك مانگانەكەى. ئێمە ھەرگيز نامانەوىەێ بڵێين شيري قوتو بدەن بە مناڵەكانتان بەڵام ئەبێت بزانن ھەموو ئەوشيرانەى لە بازاڕدا ھەن ئەو شيري مانگايەى ( كە تۆ ئەتەوێ ڕاستەوخۆ بيدەيتە منداڵەكەت)چەندەھا گۆڕانكارى بەسەردا ئەھێنن بۆ ئەوەى گونجاوبێت بو منداڵى ساواو و مادەى ئاسن و چەندين كانزاى بە سوودي تێ ئەكەن بۆئەوەى يارمەتي گەشەى منداڵ بدات. بۆيە بەپێويستم زانى لێرەدا بەكورتى باسي زيانەكاني شيرى ماگا بكەم بۆ منداڵى خوار يەك ساڵ:

١- شیری مانگا ڕێژەیەكی زۆر پڕۆتینی تێدایە کە ئەبێتە ھۆی تێکدانی کۆئەندامی ھەرس زۆرجار ئەبێتەھۆی ئەوەی ناوپۆشی کۆئەندامی ھەرس بریندار بکات و پیسایی منداڵ خوێنی تێدابێت.
٢-ئەو پڕۆتینە زۆرە کار ئەکاتە سەر گورچیلەکان،تەنانەت ئەبێتە ھۆی لەکارکەوتنی گورچیلە.
٣- مادەی ئاسنی کەمەو ئەبێتە ھۆی کەمخوێنی و کەمی گەشە.
٤-ئەو چەوریەی لە شیری مانگادا ھەیە بەھیچ شێوەیەک ناگونجێت لەگەڵ منداڵی ساوا و زیانی زۆری پێ ئەگەیەنێت.

د.گەوھەر سەمەد
پزيشكى پسپۆڕى منداڵان

04/03/2021

ئایا ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرین؟!
------------------------------------
ڤاکسین یان پێکوتە دژی ھەر مایکڕۆبێک بێت، زانستی ئەمڕۆ نییە! ھەموومان ئاشنایەتییمان ھەیە بە کاریگەریی ئیجابیی پێکوتە لەسەر بنبڕکردنی چەند نەخۆشییەکی درمی کوشندە لەسەدەی ڕابردوو، لەوانە نەخۆشییەکانی سیل و سورێژە و ئیفلیجی منداڵ و ئاوڵە و دەردەکۆپان و ملەخڕە (گوێڕەپە) و کۆکە ڕەشە و ڤایرەسی ھەوکردنی جگەر و چەندان ڤایرۆس و بەکتریای تر کە لە نەبوونی پێکوتەکانیان مەحاڵ بوو ژیان ئاوا ئاسان بوایە.

پێکوتە ژەھر نییە! تا ئەمڕۆشی لەگەڵ بێت لە سەرتاسەری جیھان بەپێی پڕۆتۆکۆڵێکی تایبەت لە کاتێکی دیارییکراو پێکوتە دەدرێتە تەمەنی جیاجیا و چەندیین دەیەشە لە کوردستانی خۆمان خۆشبەختانە پێکوتە بووەتە ھۆی بنبڕکردنی تەواوی چەند ڤایرەسێکی کوشندە لەوانە ئیفلیجی منداڵان و سورێژە.

ئەوەی گرنگە ئێستا باسی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید-١٩) دەکرێت و زانایانی بواری ڤاکسین لەسەرتاسەری جیھان شەو و ڕۆژیان خستە سەریەک و دوای چەندیین تاقیکردنەوە چەند ڤاکسینێکی کاریگەر درووستکران بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتیی لە ڤایرەسی پاندەمی نەگریسی کۆڤید-١٩.

کەسانێکی نابەرپرس و نەزان بەداخەوە دەستیان کردووە بە ھەڵمەتێک بۆ شێواندنی بیر و تێڕوانینی خەڵک لەسەر ڤاکسینی کۆڤید بێ ھیچ دەلیلێک و وەک تووتی خەریکی نووسینەوەو باسکردنی ئەو بابەتەن و تەنھا مەبەستیان تێکدان و شڵەژاندنی مێشک و دەروونی خەڵکییە، ئەم کەسانە ھەر ئەوانە بوون کە دەیانووت: کۆڕۆنا درۆیە! کۆڕۆنا فشەیە! کۆڕۆنا کەس ناکوژێت! کۆڕۆنا سەربازی خوایە و بەس کافر دەکوژێت!!

ھاونیشتمانی خۆشەویستم...

کۆڤید وەک ھەر ڤایرەسێکی تری پێشتر کە ھەبوون دەشێ کوشندە بێت و دەشێت ڤاکسینیشی بۆ درووست بکرێت! بۆ نموونە نەخۆشیی سیلی سییەکان و سورێژە بوونەتە ھۆی مردنی سەدان ملیۆن کەس و پاشان بەھۆی ڤاکسین لە زۆربەی ووڵاتانی جیھان بنبڕکران! ئەوانەی کە ئێستا دەڵێن ڤاکسینی کۆڤید ترسناکە و خۆتان مەکووتن، ھەر ئەو کەسانە و ئەمسالیان بۆ سیل و سورێژەش ھەمان قسەیان کرد
بۆیە تکا دەکەم زانست، بۆ ئەھلی زانست جێبھێڵن، زۆر ئەوانەی پێش بڵاوبوونەوەی کۆڤید کە خۆیان بە شت زانیی و لەھەر پلەو پایەکدا بوون خەڵکیان گەوجاند و بەھۆی قسە نابەرپرسەکانیان لە سۆشیەڵ مێدیا بوونە ھۆی ئافات و کارەسات بۆ ھەزاران خێزانی ئەم ووڵاتە.

وا بەبەرچاومانە ڕۆژانە سەدان ھەزار کەسی لە ئێمە شارەزاتر و خاوەن عیلم و مەعریفەت و پێشکەوتن و تەکنەلۆجیا، لە ئەمریکا و ئەوروپا و سەرتاسەری جیھان، پێکوتەی کۆڕۆنا وەردەگرن و کەس نەبوو بە مەیموون و دەعبا و ئەوان زۆر لە ئێمە بیرتیژتر و چاوکراوەترن، کەچی باوەڕیان بە زانست ھەیە کە تاقە ڕێگەیە بیانگەیەنێتە کەناری ئارامیی.

ھیوادارم چاوکراوەتر و عاقڵانەتر بیر بکەینەوە و ژیان و تەندروستیی خۆمان نەکەینە قوربانی کەسانی ھەڵپەرست و نامەسئول.
بەھیوای ئەوەی بە زووتریین کات ئەم ڤاکسینە بگاتە کوردستان و زۆرتریین ھاووڵاتیی سوودمەندبێت.

لە کۆتاییدا تۆ ئازادبە لە وەرگرتنی ڤاکسین.
------------------------------
د. زانا دزەیی
پسپۆڕی هەناو

03/01/2021

بە هەموو دایکێک کە تازە منداڵەکەی لە دایک ئەبێت پێی ئەڵێین کە تکایە سپێنەی هێلکەو هەنگوین مەدە بە منداڵەکەت تا تەمەنی ئەبێت بە یەک ساڵ ، ئەزانن بۆ؟

دایکی بەڕێز :

سپێنەی هێلکە چەند جۆرێک پڕۆتینی تێدایە کە لە هەندێک مناڵی بچووکتر لە یەک ساڵ هەستیاریەکی (حەساسیەتێکی) زۆر درووست ئەکات بۆیە تکایە مەیدە بە منداڵەکەت ،نەوەک منداڵەکەت یەکێک بێت لەوانەی کەهەستیاری پێی هەیە، زەردێنە ئەتوانیت لە ۸ مانگیەوە پێی بدەیت چونکە ئەو پڕۆتینانەی تێدا نیە.

سەبارەت بە هەنگوینیش ئەوەیە کە لەوانەیە جۆرە بەکتریایەکی تێدا بێت کە نەخۆشیەکی کووشندە درووست ئەکات لە منداڵی بچووکتر لە یەک ساڵ ، چونکە منداڵ تا تەمەنی یەک ساڵی بەرگری دژی ئەو بەکتریایە درووست ناکات.

تکایە بە قسەی ئەم و ئەو ژیانی منداڵەکەت مەخەرە مەترسیەوە چونکە دواتر پەشیمانی هیچ گرنگیەکی نیە.

ئامادەکردنی:
دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان.
بۆرد(دکتۆرا) لە نەخۆشیەکانی منداڵان و تازە لەدایک بووان
بەکالۆریۆس لەپزیشکی هەناوی و نەشتەرگەری گشتیدا
M.B.CH.B F.K.B.M.S(PED)

Address

Soran

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Soran Health Corps - SHC posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category