کوردستانی تەندروست

کوردستانی تەندروست پڕۆژەیەکی تایبەتی بەشی هۆشیاریی تەندروستی ئەکادیمیای

10/07/2020

یاسا ئاڵتونیەکەت لە بیربێت
دەستەکانت بە ئاو و سابوون بشۆ
یان پاککەرەوەی کحولی بەکاربهێنە.

04/07/2020

جێگرەوەکانی تەوقەکردن و لە باوەش گرتن

💙💙💙
25/06/2020

💙💙💙

ڕێنماییەکانی       هەتا هاوڕێیانت سوودمەند بن. #ڕاستی :خۆ خستنە بەر خۆر یان پلەی گەرمیی سەروو ٢٥ پلە ناتپارێزێت لە کۆرۆن...
20/06/2020

ڕێنماییەکانی
هەتا هاوڕێیانت سوودمەند بن.

#ڕاستی :
خۆ خستنە بەر خۆر یان پلەی گەرمیی سەروو ٢٥ پلە ناتپارێزێت لە کۆرۆنا و چاکیشت ناکاتەوە.

لەوانەیە تووشی بیت گرنگ نییە #کەشوهەوا خۆرەتاوە یان گەرمە.

چەندین تووشبووی کۆرۆنا لەو وڵاتانە ڕاگەیەندراون کە هەوایەکی گەرمیان هەیە.

بۆ ئەوەی خۆت بپارێزیت، پێویستە ناوبەناو دەستەکانت بەباشی بشۆیت وخۆت بەدوور بگریت لە دەستدان لە چاوەکان و دەم و لووت.

پڕۆگرامی خۆراکی دەریای ناوەڕاست!!یەکێک لە بەرنامە خۆراکییە هەرە بەسوودەکان بریتییە لە "بەرنامەی خۆراکی دەریای ناوەڕاست"....
18/06/2020

پڕۆگرامی خۆراکی دەریای ناوەڕاست!!

یەکێک لە بەرنامە خۆراکییە هەرە بەسوودەکان بریتییە لە "بەرنامەی خۆراکی دەریای ناوەڕاست".

چەند ساڵێکە یەکێکە لەو پڕۆگرامە خۆراکییانەی کە باشترینەکانن.

ئەم پڕۆگرامە زۆر کاریگەرە لە پارێزگاری کردنی لەش لە زۆربەی نەخۆشییەکان و مانەوەی لەش بە تەندروستی.
یەکێکە لە هاوسەنگترین پڕۆگرامەکان، کە هەردوو سەرچاوە سەرەکییەکەی خواردنی تێدا کۆ دەبێتەوە "گیانەوەری و ڕووەکی"

بەرنامە خۆراکییەکە بەشێوەیەکی گشتی بریتییە لە بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە سەرچاوە ڕووەکییەکان " #سەوزە، #میوە، #پاقلەمەنی، #چەرەس و " هەروەها ڕێژەیەکی کەم لە " #گۆشت و #هێلکە و #شیرەمەنییەکان" لە خواردنی ژەمەکاندا.

بە ڕەگەزی سەرەکیی پڕۆگرامەکە دادەنرێت
پەیڕەوکردنی بەرنامەی دەریای ناوەڕاست بۆ ماوەیەکی درێژ کاریگەریی ئەرێنیی بەهێزی هەیە لە پاراستنی تەندروستیی دڵ و بۆرییەکانی خوێن، تووش نەبوون بە فشاری خوێن ، شەکرەی جۆری دوو و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی دەمار " #ئەڵزایمەر و #بیرچوونەوە".

ئایا دەتوانیت  #ماسک  بەکاربهێنیت لە کاتی  #وەرزشکردن  دا ؟پێویستە لەکاتی وەرزشکردندا ماسک بەکارنەهێنرێت، چونکە تا ئەندا...
17/06/2020

ئایا دەتوانیت #ماسک بەکاربهێنیت لە کاتی #وەرزشکردن دا ؟

پێویستە لەکاتی وەرزشکردندا ماسک بەکارنەهێنرێت، چونکە تا ئەندازەیەک ڕێگر دەبێت لە #هەناسەدان بە ئاسانی.
#ئارەقکردنەوە ماسکەکە خێراتر شێدار دەکات، ئەمەش هەناسەدان لە ماسکەکەوە قورستر دەکات و یارمەتیی گەشەی #میکرۆبەکان دەدات.
بۆیە ڕێکاری خۆپاراستن لە کاتی وەرزشکردندا بریتی دەبێت لە پاراستنی مەودایەک کەمتر نەبێت لە مەترێک لەنێوان تاکەکاندا.
#کۆڤید19


 #بەپەلە  ژیانی کەسێک ڕزگار دەکات! فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی و بانکی خوێن داوای بەپەلە لە تووشبووان و چاکبووانی کۆرۆن...
16/06/2020

#بەپەلە

ژیانی کەسێک ڕزگار دەکات!

فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی و بانکی خوێن داوای بەپەلە لە تووشبووان و چاکبووانی کۆرۆنا دەکەن بۆ بەخشینی پلازمای خوێن بەمەبەستی بەکارهێنان بۆ ئەو تووشبووانەی کە لە ئێستادا دۆخیان ناجێگیرە. هەر تووشبوویەک کە ١٤ ڕۆژ بەسەر تێستە نێگەتیڤەکەیدا تێپەڕیبێت دەتوانێت خوێن ببەخشێت.


#کۆڤید19

ڕێنماییه‌كان بۆ كه‌سانێك كه‌ دوای به‌ركه‌وتن یان به‌بێ به‌ركه‌وتن به‌ تووشبوویه‌كی دیاریكراو نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان ل...
16/06/2020

ڕێنماییه‌كان بۆ كه‌سانێك كه‌ دوای به‌ركه‌وتن یان به‌بێ به‌ركه‌وتن به‌ تووشبوویه‌كی دیاریكراو نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان لێده‌رده‌كه‌وێت:
* ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌سته‌خانه‌ی بۆی ده‌چیت به‌وه‌ی كه‌ تووشبوویه‌كی نیشانه‌دار به‌ڕێوه‌یه‌.
* به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ماسك له‌ ڕۆیشتندا بۆ نه‌خۆشخانه‌.
* خۆپارێزی له‌ به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی هاوبه‌ش. ئه‌گه‌ر گونجا ئامبوڵانس بانگ بكرێت؛ ئه‌گه‌ر نه‌كرا، ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌كه‌ به‌كاربهێنرێت.


#کۆڤید19

ڕێنماییه‌كانی (WHO) بۆ به‌ركه‌وتووان:به‌ركه‌وتوو به‌و كه‌سه‌ ده‌وترێت كه‌ 2 ڕۆژ پێش ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی كه‌سێكی تووش...
15/06/2020

ڕێنماییه‌كانی (WHO) بۆ به‌ركه‌وتووان:

به‌ركه‌وتوو به‌و كه‌سه‌ ده‌وترێت كه‌ 2 ڕۆژ پێش ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی كه‌سێكی تووشبوو هه‌تا 14 ڕۆژ دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان، به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ تووشبوویه‌كدا هه‌بووه‌.
به‌ركه‌وتووان پێویسته‌ 14 ڕۆژ -له‌ دوایین ڕۆژی به‌ركه‌وتنیانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تووشبووه‌كه‌دا- چاودێریی ته‌ندروستیی خۆیان بكه‌ن.
كه‌سانێك پێویسته‌ خۆیان به‌ به‌ركه‌وتوو ئه‌ژماربكه‌ن ئه‌گه‌ر:

* وه‌ستانی ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ تووشبوویه‌كدا بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 15 خوله‌ك كه‌ كه‌متر له‌ یه‌ك مه‌تر له‌ نێواندا هه‌بووبێت.
* خزمه‌تكردنی نه‌خۆشێكی تووشبوو به‌بێ به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی.
* مانه‌وه‌ له‌ هه‌مان شوێنی تووشبووه‌كه‌دا (وه‌ك: شوێنی كار، پۆل، ماڵ یان هه‌مان كۆبوونه‌وه‌).

ڕێنماییه‌كان:
* پێویسته‌ به‌ركه‌وتوو خۆی له‌ ماڵه‌وه‌ كه‌ره‌نتینه‌ بكات. ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی و پێویست بوو بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و كاربكات، ده‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی ماسك به‌كاربهێنێت، كه‌مترین ده‌ست له‌ شته‌ هاوبه‌ش و به‌كارهێنراوه‌كان بدات. له‌ كاتی كۆكه‌ و پژمه‌دا ماسكی به‌ستبێت، یان ده‌سته‌سڕی یه‌ك جار به‌كارهاتوو به‌كاربهێنێت و به‌وریاییه‌وه‌ فڕێی بدات.

ڕێنماییه‌كانی(WHO) بۆ تووشبووانی   كه‌ نیشانه‌ی سووكیان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌د...
14/06/2020

ڕێنماییه‌كانی(WHO) بۆ تووشبووانی كه‌ نیشانه‌ی سووكیان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌دا له‌ ماڵه‌وه‌

به‌هۆی ئه‌و لۆده‌ زۆره‌ی كه‌ له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه‌، توانای ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌موو تووشبووانی كۆرۆنا له‌ خه‌سته‌خانه‌كاندا بخه‌وێنرێن. ئه‌وانه‌ی كه‌ نیشانه‌ی سووكیان هه‌یه‌ ده‌توانن له‌ ماڵه‌وه‌ خۆیان كه‌ره‌نتینه‌ بكه‌ن و خۆیان و خه‌ڵكیش بپارێزن. به‌ڵام ئه‌م مانه‌وه‌یه‌ چه‌ند مه‌رجێكی هه‌یه‌: ده‌بێت ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزان ئاگایان له‌ نه‌خۆشه‌كه‌ بێت. ده‌بێت تووشبووه‌كه‌ كێشه‌ی دیكه‌ی ته‌ندروستی نه‌بێت (وه‌ك: نه‌خۆشیی دڵ و سییه‌كان، سستیی گورچیله‌، یاخود هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی تر كه‌ به‌رگریی له‌شی لاواز كردبێت.) ده‌بێت به‌رده‌وام كه‌سێك له‌ ماڵه‌كه‌دا بێت وه‌ك هاوه‌ڵی نه‌خۆش، ئه‌گه‌ر هه‌ستی به‌ خراپتر بوونی نیشانه‌كان كرد، په‌یوه‌ندیی به‌ هێڵی گه‌رمی كۆرۆناوه‌ ده‌كات.

ڕێنماییه‌كان:
* پێویسته‌ تووشبوو له‌ ژوورێكدا بمێنێته‌وه‌ كه‌ په‌نجه‌ره‌ی كراوه‌ی تێدا بێت و هه‌وا ئاڵوگۆڕ بكات.
* شوێنی هاوبه‌شی به‌كارهاتوو (وه‌ك: حه‌مام، توالێت، چێشتخانه‌...) هه‌تا ده‌توانرێت جیابكرێته‌وه‌. پێویسته‌ ئه‌م شوێنانه‌ش هه‌واگۆڕكێیان تێدا ڕووبدات.
* ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزان له‌ ژوورێكی دیكه‌دا بمێننه‌وه‌. ئه‌گه‌ر نه‌كرا، به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ مه‌ترێك له‌ نه‌خۆشه‌كه‌وه‌ دووربن .
* كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هاوه‌ڵانی نه‌خۆش. ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك هاوه‌ڵ بێت به‌درێژایی كه‌ره‌نتینه‌كه‌ باشتره‌. پێویسته‌ ئه‌م كه‌سه‌ ته‌ندروستیی باش بێت و هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بێت. نابێت ڕێگه‌ به‌ سه‌ردانی میوان بدرێت هه‌تا تووشبوو به‌ته‌واوه‌تی چاك ده‌بێته‌وه‌.
* ده‌ست شتنی ڕاسته‌وخۆ به‌و جۆره‌ی كه‌ له‌ ڕێنماییه‌كاندا هاتووه‌ له‌دوای به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ تووشبوو یان كه‌لوپه‌له‌كانیدا. ده‌ست شتن پێش ئاماده‌كردنی خۆراك، پێش خواردن و دوای توالێتیش پێویسته‌.



Address

Sulaimania

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کوردستانی تەندروست posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to کوردستانی تەندروست:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram