19/06/2019
چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ پارستنی پێست لە پلەی گەرمای بەرز و تیشکی خۆر:
هەموو ئەزانین کە مانەوە لە ژێر تیشکی ڕاستەخۆی خۆردا زیان بە پێست ئەگەیەنێت، بەڵام ئەوەشت بیرنەچێت کە پلەی گەرمای بەرزیش زیان بە پێست ئەگەیەنێت و پێست توشی وشکبوونەوە ئەکات بەهۆی لەدەستدانی ئاوێکی زۆرەوە ئەنجام پێستەکە هەستیار ئەبێت. هەربۆیە گرنگە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەیت بۆ خۆپاراستن لە گەرما و تیشکی خۆر:
۱ـ دورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەتی لە کاتژمێر ۱۱ی پێش نیوەڕۆ هەتاوەکو ٤ی پاش نیوەڕۆ.
هەوڵ بدە بەیانیان زوو كار و چالاكیەكانت ڕابپەڕێنە و دوور بكەوەرەوە لە چونە دەرەوە لە كاتی نیوەڕواندا.
۲ـ بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر و چاویلکەی بەرهەتاو، کڵاو.
۳ـ لەبەرکردنی جلوبەرگی ڕەنگ کاڵ، سوک و دروستکراو لە لۆکە و دورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی جلی تەسک و دروستکراو لە قوماشی پۆلستەر و نایلۆن.
٤ـ زۆر خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی.
٥ـ خواردنی ئەو خوراکانەی بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە بە تایبەت سەوزەو میوە. چونکە برێکی زۆر دژەئۆکسانەکانیشیان تێدایە.
٦ـ ڕۆژی جارێک خۆشتن بە ئاوی فێنک.
۷ـ داخستنی دەرگاو پەنجەرە بۆ ڕێگری کردن لە هاتنە ژورەوەی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر.
۸ـ بەکارهێنانی ئامێری ساردکەرەوە لە ناوماڵدا.
بەهیوای سود
پەیمان محەمەد
Pesty to پێستی تۆ