25/11/2025
چۆن خۆت لە پەتای وەرزی و گۆرینی کەشوهەوا دەپارێزی؟
پەتای وەرزی:
ئەو نەخۆشیانەن کە لە ڕێگای ڤایرۆسەوە ڕێڕەوی هەناسەی مرۆڤ توش دەکەن، گوڕانکاری کەش و هەوا و نزمبونەوەی پلەکانی گەرما هۆکارن بۆ چالاکبونی چەندین جۆری بەکتریا و ڤایرۆس و بلاوبونەوەی پەتا.
*هەلامەت و ئەنفلوەنزا، دوو نەخۆشی ڤایرۆسی جیاوازن و بەهۆی ڤایرۆسی جیاوازەوە کۆئەندامی هەناسەی مرۆڤ توش دەکەن،
بەشێوەیەکی گشتی 7-10 ڕۆژ بەردەوام دەبن.
*هۆکارەکانی توشبون بە هەلامەت:
چەند جۆری جیاوازی ڤایروسن ، لەهەمویان بلاوتر Rhinovirusە،
50-80%ی حالەتەکانی توشبون بە هەلامەت بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوەیە،
*هۆکارەکانی توشبون بە ئەنفلوەنزا:
ڤایروسی ئەنفلوەنزایە لە جۆرەکانی AوB ، جۆری A بەهێزترە لە جۆری B ، و بە پێی پڕوتینی سەر ڕوی ڤایرۆسەکان جیادەکرێنەوە.
*نیشانەکانی هەلامەت:
1.لوت گیران و هاتنی ئاو لە لوت.
2.ئازاری قورگ.
3.کۆکە ، پژمە.
4.سەرئێشە ، تا.
*نیشانەکانی ئەنفلوەنزا:
{ زۆر جار هاوشێوەی نیشانەکانی هەڵامەتن بەڵام توندترن}؛
1.تای بەهێز.
2.ئازاری قورگ و کۆکەی بەهێز.
3.ئازاری ماسولکە ، بێهێزی ، ماندووبون و سەرئێشە.
*ڕێگای گواستنەوە:
1.پژمە.
2.کۆکە.
3.بەرکەوتە لەگەل کەسی توشبوو.
4.بەکارئینانی کەلوپەلی کەسی توشبوو.
(لاوازی بەرگری جەستە و کەم خەوی ڕێخۆشکەرن بۆ توشبون بەم نەخۆشیە).
*ماکەکانی پەتای وەرزی:
توشبوون بە پەتا لەوانەیە ببێتە هۆی سەرهەلدانی چەند نەخۆشی تر وەکوو:
1.هەوکردنی گوێ.
2.هەوکردنی گیرفانەکانی لوت(جیوب).
3.هەوکردنی قوڕگ.
4.هەوکردنی بۆڕیەکانی هەواو و سییەکان.
لەکاتی سەرهەلدانی ئەم حالەتانە دەبێت سەرەدانی پزیشکی پسپۆر بکرێت.
*چارەسەری:
1.زۆر خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیەکان.
2.پشودان و مانەوە لە مالەوە.
3.مانەوەی جەستە بە گەرمی.
4.وەرگرتنی دەرمانە ئازارشکێنەکان
5.دوربکەرەوە لە بەکارئینانی دژەبەکتریا.(تەنیا لە حالەتی هەوکردن نەبێت).
*خۆپاراستن:
1.زۆر دەست شوشتن.
2.بەکارهێنانی ئەو خواردنانەی دەولەمەندن بە ڤیتامین C بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش وەکو(فلفل،پرتەقال، لیمون ، سندی...).
3.خۆت بپارێزە لە جێگای قەرەبالغ و کەسی توشبوو.
4.ئەنجامدانی وەرزش.
سەرچاوە: محمد رسول
ناونیشان:سلێمانی، یاڵەکەی خەبات،تەلاری شایان، نزیک
کۆمیتەی خەباتی یەکێتی