Active fitness. kurdish

Active fitness. kurdish Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Active fitness. kurdish, Medical and health, Kurdsat, Sulaimania.

باشترین کات بۆ خواردنی تەواوکەرەکان،(ڤیتامین& کانزاکان):- # (مۆڵتی ڤایتامین) : بەیانیان لەگەڵ خواردن. # (ڤیتامین c) :   ...
02/07/2020

باشترین کات بۆ خواردنی تەواوکەرەکان،
(ڤیتامین& کانزاکان):-

# (مۆڵتی ڤایتامین) : بەیانیان لەگەڵ خواردن.
# (ڤیتامین c) : پاش نانی بەیانی یان نیوەڕۆ.
# (گروپی B) : پێش نانی بەیانی یان نیوەڕۆ(بەگەدەی خاڵی).
# (ڤایتامینەکانی A,K,D,E) : لەگەڵ ژەمە خواردنە چەورەکان. چونکە(ئەمانە لەچەوریدا ئەتوێنەوە).
# (فۆلیک ئەسید) : پێش نوستن(بەنیو کاتژمێر).
# (ئاسن) : ١ کاتژمێر پێش، یان ٢ کاتژمێر پاش خواردن. بەڵام ئەگەر گەدەت ھەستیارە، لەگەڵ ژەمێکی سوک، وەریگرە. و لەگەڵ (چا، قاوە، خواردنەوەگازیەکان) ٢ کاتژمێر بەینی بخە.
# (زینک) : لەگەڵ ژەمەخواردنەکان، یان(نیوکاتژمێر پێش نوستن).
# (کالیسیۆم) : لەگەڵ ژەمەکان، بەڵام (ھاوکات لەگەڵ زینک وئاسن، نەخورێت.
(مەگنیزیۆم) : نیو کاتژمێر پێش وەرزشکردن.
------------------------------------

(وەرگیراوە لە فارسیەوە)بەسوپاسەوە.

بۆ "بەھێزکردنی بەرگریی لەشت "حەتمەن ئەم 10 ڕێنماییەی خوارەوە بەجددی وەرگرە، چونکە(زانستیانە) کاریگەرن.١- (بەیانیان)سود ل...
17/06/2020

بۆ "بەھێزکردنی بەرگریی لەشت "حەتمەن ئەم 10 ڕێنماییەی خوارەوە بەجددی وەرگرە، چونکە(زانستیانە) کاریگەرن.

١- (بەیانیان)سود لە تەواوکەری ڤایتامین D وەرگرە،(بەڵام زیادەڕەوی مەکە)، یان پشتت بدەرە بەر ھەتاوی بەیانیان، بۆ بەدەستھێنانی ئەم ڤایتامینە.

٢- (پێش نوستن)سود لە تەواوکەری zinc وەرگرە، ڕۆژانە ٢٠ میللی غرام.

٣- سود لە ڤایتامین c وەرگرە، و ھەروەھا ڕۆژانە ٢ تا ٣ دانە تەماتە بەشێوەی خاو( تەماتە وێڕای بونی ڤایتامین c، بۆ ئازاری قوڕگ ئێشەش، موعجیزە دەکات ).

٤- (پاش وەرزش)سودلە تەواوکەری (گلۆتامین) وەرگرە. تەنانەت ئەگەر وەرزشکاریش نیت، نیو سێرڤینگ(پاش جوڵەو،کاری ڕۆژانە).

٥- خواردنی کەمێک زەنجەفیل لەگەڵ پەرداخێک ئاوی کوڵاو، ڕۆژانە پاش ژەمەکان، فەرامۆش مەکە.

٦- خواردنی سیر و پیاز لەگەڵ ژەمی نیوەڕوان بگونجێنە.

٧- تائەوجێیەی دەکرێت خواردنی شیرینی(شەکر) و،کافائین کەمبکەرەوە، کافائین ئارەزووی خواردنی شەکر زیاد دەکات.

٨- وەرزش بکە، ئەم قسەیە ڕیکلام نیە، و تا ئەم لەحزەیە مەرگی وەرزشکارێکمان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبیستوە !.

٩- ھەوڵبدە لایەنی ڕۆحیی ،و بڕوا بەخۆبوون و ئومێدت بەژیانت بەھێزکەی.

١٠- لەجگەرە کێشان،و دوخانیات، و ھەروەھا، شەونخونی و درەنگ لەخەوھەستان، دوورکەوەرەوە.
-------------------------------

"دۆعای خێرتان لەبیرمەکەن " ن(ڕ-ئومێد جەلال)

وەڕزشکردن بەشێوەی(ئینتەرواڵ Hiit)وەرزشکردن بە شێوەی پچڕپچڕ(ھێواش + خێرا + ھێواش + خێرا) باشترین شێوازە بۆ سوتانی چەوری ل...
06/05/2020

وەڕزشکردن بەشێوەی(ئینتەرواڵ Hiit)

وەرزشکردن بە شێوەی پچڕپچڕ(ھێواش + خێرا + ھێواش + خێرا) باشترین شێوازە بۆ سوتانی چەوری لەماوەیەکی کەم، و سوتانێکی بەرز، و لەڕاستیدا ھەڵتەکاندنی چەوری زیادەی لەش.. بەنمونە: (لەسەرتردمیل):-

سەرەتا بۆ ماوەی (٢بۆ٣) خولەک بە شێوەی پیادەڕەوی کەمێک خێرا + پاشان بەرزکردنەوەی خێرایی بۆ(٨٠-٩٠٪ ی توانای لەش)، بۆماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ چرکە + پاشان گەڕانەوە بۆ پیادەڕەوی کەمێک خێرا( بۆماوەی خولەکێک) + پاشان بەرزکردنەوەی خێرایی بۆماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ چرکە..و بەمشێوەیە.......
ئەم کردارە ٢ تا ٣ جار دووبارە بکەرەوە. سودەکانی ئەم شێوازە:-

١- ئاستی دەردانی ھۆڕمۆنی گەشەی لەشHGH زیاد دەکات.
٢- ئاستی ھەستیاری ئەنسۆلین،و زەخیرەی مادەی خۆراکی لەماسولکەداو، ھەروەھا سوتانی چەوری لەڕێی ماسولکەوە زیاد دەکات.
٣- لەماوەیەکی کەم(نەک تاقەت پڕۆکێن) زۆرترین چەوری لەش دەسوتێنێ،و تا چەندین کاتژمێر پاش وەرزشیش، کرداری چەوری سوزی لەش ھەر بەردەوامە.
٤- ئەم وەرزشە، لەڕێی پاسکیل، کرۆزمیلەر، ڕاکردن لەدەرەوە، سەرکەوتن بەقادرمە، مەلەکردن،.....یش، دەتوانرێت ئەنجامدرێت.


کۆکردنەوەو وەرگێڕان(ئومێد جەلال)

لەکاتی خواردنی مکمل ی پڕۆتین، ئاگاداری ئەم خاڵانەبە :-لەکاتی خواردن وبەکارھێنانی زیادلەحەددی(مکملی پڕۆتین) وبەشێوەی بەرد...
09/08/2017

لەکاتی خواردنی مکمل ی پڕۆتین، ئاگاداری ئەم خاڵانەبە :-

لەکاتی خواردن وبەکارھێنانی زیادلەحەددی(مکملی پڕۆتین) وبەشێوەی بەردەوام وبۆماوەی زیادلە(٢مانگ).
١- کەمبونەوەی ئاوی لەش:
لەکاتێکدا کە پڕۆتینێکی زۆر بەکاردەھێنیت. لەکرداری شیبونەوەی پڕۆتینەکان بۆ ئەسید ئامینۆ(احماض امینی)لەگەدەو ڕیخۆڵە باریکەدا، لەش بڕێکی زۆر ئاوی پێویستە تا ئەمکردارە بەئەنجام بگەیەنێت. ھەروەھا خواردنی زیادلە پێویستی پڕۆتینەکان، میتابۆلیەتی وەکو ئەوریک(زیادبونی ئەسید ئاوریک ی خوێن- ئامۆنیاک)ی لێدەکەوێتەوە، کەلەش دەبێت لەڕێگەی گورچیلەکانەوە فڕێیبداتە دەرەوە. ئەمکاری دەفع ەی گورچیلەش ھاوکاتە بەلەدەستدانی ئاوی لەش(شۆرینەوەی ماددەی زیادە).
بۆیە، بۆپێشگری لەم (ھیدراسیۆن)ەش، پێویستە وەرزشکار ئاوی زیاتر بخواتەوە.
٢- گرفتێکی تری بەکارھێنانی زیادلەحەددی پڕۆتین. دەفع و لەناوچونی کالیسیۆم ی ئیسکەکانە:
کاتێک کەڕێژەیەکی زۆر ئەسیدئامینۆ دروست دەبێت.لەش بۆ پاراستنی PH یی، لەوان پێشگری دەکات و لەئاکامدا ھاوسەنگیی مادەکانزاییەکانی لەش تێکدەچێت، کەیەکێک لەوانە، دەرچون وکەمبونەوەی کالیسیۆمە لەئێسکەکان.
بۆیە تەوصیه دەکرێت بەپێی پێویستی لەش و بەشێوەیەکی ئاسایی ڕۆژانە نزیکەی ٢تا ٥'٢ غرام بۆھەرکیلۆلەکێشی لەش، پڕۆتین بەکاربھێنرێت و ھاوکات ڕۆژانە ئاوی زیاتر بخورێتەوەو، لەمکملی کالیسیۆم وڤیتامین B6 یش کەڵکوەرگیرێت ،ھەر ٢بۆ٣ مانگ جارێکیش پشویەکی چەندڕۆژە بەلەش و گورچیلەکان بدرێت(خواردنی مکملی پڕۆتین ڕاگیرێت یان جرعە - دۆز ەکەی کەم بکرێتەوە).بیریشت نەچێت لەماوەی بەکارھێنانی مکملەکان بەتایبەتی پڕۆتین و کریاتین و مۆڵتی ڤایتامین، لەکاتی ھەست بە ادرار (میز ھاتن) بەتایبەت شەوان،ولەحاڵەتی ڕاکشاوی(ئاسۆیی)، ھەرگیز نەھێڵرێتەوە(مەترسی گەڕانەوەی بۆ بۆری میز و گورچیلە) وزیان گەیاندنی زۆرە.
وەرگێڕان ACTIVE FITNESS. KURDISH

بێنج اعلی بۆماسولکەی(سەروی سنگ و شان). ، تیوس بۆماسولکەی تەنیشت(کەمەر). ، Tباڕ  بۆ ماسولکەی دەفە(پشت). ،  مەچەک(ساعد). و...
05/08/2017

بێنج اعلی بۆماسولکەی(سەروی سنگ و شان). ، تیوس بۆماسولکەی تەنیشت(کەمەر). ، Tباڕ بۆ ماسولکەی دەفە(پشت). ، مەچەک(ساعد).
وەرشەی ACTIVE FITNESS

ئایا لەشجوانی دەبێتەھۆی کورتبوونی باڵای گەنجان؟؟لەڕاستیدا، گەشەو دابەشبوون،ودرێژبوون(ھایپۆفیز)ی ئێسکی مرۆڤ، کەلەکڕکڕاگە(...
31/07/2017

ئایا لەشجوانی دەبێتەھۆی کورتبوونی باڵای گەنجان؟؟

لەڕاستیدا، گەشەو دابەشبوون،ودرێژبوون(ھایپۆفیز)ی ئێسکی مرۆڤ، کەلەکڕکڕاگە(خزروف)ی کۆتایی سەری ئێسکەکان،ولەمنداڵییەوە، تاحدودی تەمەنی ١٨ ساڵی بەردەوامە. پاشان سەری چین(صفحات) ی ئەم کڕکڕاگانە دادەخرێن.و ئەوسا گەشەی ئێسک (قەد)، دەوەستێت. دیارەئەم کاری گەشەی ئێسکانەش بەھۆی ھۆڕمۆنی گەشەی مرۆڤەوە ئەنجام دەدرێت. ھەربۆیە کەمی دەردانی سروشتیی ئەم ھۆڕمۆنەش لەلەشدا، دەبێتەھۆی کورتەباڵایی. کەئەمیش بەھۆی (بەدخۆراکی ، بۆماوەیی ، کەم خەوی ، استرێس ،ماندووبونی زۆر...)ەوە،کە لەش توانای دروستکردنی بڕی پێویستی ئەم ھۆڕمۆنەی بۆگەشە نەبێت..لێرەدا دەتوانرێت پێش تەمەنی ١٨ساڵی پزیشکی شارەزا، لەڕێگەی پێدانی دەرەکی ئەم ھۆڕمۆنە، ڕێگری لە کورتبوونی باڵا تاڕادەیەکی زۆر بگرێت. بەڵام ئایا ئەنجامدانی وەرزشی لەشجوانی دەتوانێت ڕێگربێت لەگەشەی ئێسک و خزروفەکان؟؟
سەرەتا دەبێت ئەوەبڵێین کە وەرزشەکانی تری وەک(ڕاکردن ، بازدان ، چونەسەرشاخ). نزیکەی 5 ھێندەی کێشی لەش فشار دەخەنە سەر جومگەو ئێسک ولەشی مرۆڤ. ئەمە لەکاتێکدا، کە ھەرگیز لەوەرزشی لەشجوانیدا وەھا فشارێک مەحاڵە ڕوبەڕوی وەرزشکارببێتەوە. ھەروەھا ئەنجامدانی وەرزشی لەشجوانی بەشێوەی دروست و منظم، و ھاوکات ڕەچاوکردنی ڕژێمێکی خۆراکیی گونجاووھاوسەنگ. ئەمە بەخودی خۆی ھۆکاری سەرەکی چالاکبوون و ھاندانی ھۆڕمۆنی گەشەی شروشتیی لەشە. بەڵگەی ئەمەش قارەمانانی وەک: ئاڕنۆڵد شوارتزنگر ، دەیڤید ڕابنسۆن ...ە کە ئەمانە ھەر لەسەرەتاکانی تەمەنی لاوییان دەستیان بەوەرزشی لەشجوانی کردووە. کەئاڕنۆڵد،نزیکەی 190cm باڵای ھەیە..
بەبڕوای زۆربەی شارەزایانی تەندروستی و وەرزش تەمەنی ١٧ ساڵی تەمەنێکی گونجاوە. بەڵام ھەرگیز ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەت بیرنەچێت:
١- پێوستە ئەو وەزنە(کێش)ەی ھەڵی دەبژێریت، بتوانیت تا 15 تکراری حەرەکەتی پێ ئەنجام بدەیت.
٢- شێوازی 2 ڕۆژ وەرزش و ڕۆژێک پشو پەیڕەو بکە.
۳- زیاتر،لەدەستگا(جیھاز)کەڵک وەرگرە.و پێویستە ئامێرەکان گونجاوبە ئاناتۆمی لەش و ستاندارد بن.
٤- ئەنجامدانی وەرزش بەشێوازی ھەڵە و، زۆر سەنگین، نەک ھەربە ئێسک بەڵکو، بە جومگەکان و بەستەر و تاندونەکان و بڕبڕەی پشت یش، زیانی قەرەبوونەکراوە دەگەیەنێت.
٥- ڕەچاوکردنی خواردنی تەندروست و مقەوی و ھەروەھا، خەوی شەوانە ٨-١٠ سەعات ، و ئیستراحەتی کافی، زەروریە.
٦- مەساجدان وشێلان، ی ماسولکەوحەمامکردن بەئاوی کەمێک(گەرم)پاش وەرزشکردن یەگجارگرنگە.
کۆکردنەوەو وەرگێڕان(ئومێد جلال)

چه وری سوزCLAچیه؟کورتکراوه ی(congated LinoLeic acid) ه وکێکەلەترشەچەوری یەئازادەگرنگەکان.ولەش خۆی توانای سنتز(دروستکردن)...
06/06/2017

چه وری سوزCLAچیه؟
کورتکراوه ی(congated LinoLeic acid) ه وکێکەلەترشەچەوری یەئازادەگرنگەکان.ولەش خۆی توانای سنتز(دروستکردن)ی نیەو،تەنھادەبێت لەڕێگەی خواردنەوە وەرییگرێت.کەبەشێوەی سروشتی بەڕێژەیەکی کەم لەگۆشت ولبنییات دا بوونی ھەیە.بەشێوەی مکمل یش،لەدانەی ڕووەکی(کافشە) کەبڕێکی زۆری لەم ماددەیەتێدایە،بەدەستدێت. لەسودەزۆرەکانی تری ئەم ماددەیە:
١- کەمکردنەوەی چەورییە زییادەکانی لەش و،خانەچەوریەکان. ھاوکات مانەوەی قەبارەی خودی ماسولکەکان. ویەگجاربەسودەبۆکاتی تنشیف ومسابقات.
٢- بەزیاترکردنی(سروشتی)لێدانی دڵ، ئاستی میتابۆلیسم وسوخت وسازی لەش بەرزدەکاتەوەوسەرەکیی ترین ڕێگەی چەورەی سوزی ھەمواردەکات.
٣- بەکەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ، پێشگری لە نەخۆشی دڵ ودەمارەکان دەکات.
٤- دژەشێرپەنجەیەو،پێشگری لەبڵاوبوونەوەی خانەشێرپەنجەییەکان وگەشەی تۆمۆر،دەکات.
٥- ھۆمۆستازی گلیکۆز ڕێکدەخات و لەکەڵەکەبوونی چەوری لەش ڕێگری دەکات، بۆیە.دژەشەکرەیە. وھەروەھا،لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە سیستمی بەرگری لەش چالاک دەکات.
٦- بەخواردنی مکملی CLA و ھاوکات ئەنجامدانی وەرزشێکی تەنانەت سوکیش، ھۆکارێکی کاریگەرە بۆکەمکردنەوەی چەوری وکێشی زیادەی لەش.
وەرگێڕان
ئومیدجلال

بەربانگ(افتار)ی تەندروست١- سەرەتا بەکوپێک ئاوی شلەتێن ڕۆژووەکەت بشکێنە، وچەند دانەیەک خورما،لەگەڵ کوپێک(شیر یان چای کەمڕ...
05/06/2017

بەربانگ(افتار)ی تەندروست
١- سەرەتا بەکوپێک ئاوی شلەتێن ڕۆژووەکەت بشکێنە، وچەند دانەیەک خورما،لەگەڵ کوپێک(شیر یان چای کەمڕەنگ)ی شلەتێن بخۆ. (دەتوانیت لەتێک شیرینیش بخۆیت). بەڵام لەخواردن وخواردنەوەی سارد، یان گەرم خۆت بپارێزە.
٢- بۆچەندخولەکێک کاری دەست نوێژ ونوێژکردن ئەنجامبدە.
٣- پاشان کەوچکێکی چێشت شۆڤان بەقاپێک لە خواردنی تەڕی وەک:(سوپ ، شیربرنج ، شۆربا ، زەڵاتە..) زیادبکەو بیخۆ. بەڵام زێدەڕۆیی مەکە.
٤- پاش ٣٠ بۆ ٤٥ خولەک ئەوسا، ژەمی ئێوارەت نۆش بکە. بەڵام،لەخواردنی چەور، وزۆر پارێزبکە. چونکە کاتێکی زیاتریان پێویستە بۆ ھەزم بون. ئەمە لەکاتێکدا کەگەدە،بەدرێژایی ڕۆژلەپشودابووەو،نابێت کتوپڕ بخرێتەژێرفشارەوە.
٥- لەپاش بەربانگ لەخواردنەوەی ئاوی زۆر(بەتایبەتی سارد) دورکەوە. چونکە دەبێتەھۆی تراوکردنەوەی (ترشی گەدە و،ئەنزیمەکان)ی وسەرەنجام ناڕێکی ھەرس و غازات و ھەڵاوسان ی گەدەو،سک ئێشە.
٦- لەسەرخۆ خواردنەکانت بخۆ. تامێشک فەرمانی تێربوون بدات.و ھەروەھا کاری ھەرس یش ئاسانترببێت.
٧- خواردنی شیرینی زۆر لەکاتی بەرباگ، ووزەیەکی پچڕپچڕو ھەست بەتێریی یەکی کازب دەدات و،پاشان بەردەوام ھەست بەبرسێتی ومەیلی خواردنی شیرینی زیاتردەکەیت.
دۆعای خێر لەبیرمەکەن..

شێوازی هەڵەی حەرەكاتی وەرزشییلەگەڵ ئەوەی كە،وەرزشكارانی سەرەتایی پێویستیان بەكەمێك كات هەیە،تابتوانن بەشێوازێكی دروست حە...
04/12/2015

شێوازی هەڵەی حەرەكاتی وەرزشیی
لەگەڵ ئەوەی كە،وەرزشكارانی سەرەتایی پێویستیان بەكەمێك كات هەیە،تابتوانن بەشێوازێكی دروست حەرەكاتە وەرزشییەكانیان ئەنجامبدەن ولەشیان نەرم وتوانای چەمینەوەی كافی هەبێت. بەڵام، هەندێك وەرزشكارهەن كەلەپاش ماوەیەكی زۆر ڕاهێنان، كەچی هەرلەئاستی ئەم مەسەلەیەكەم تەرخەم وخەمساردی دەنوێنن. كەلەڕاستیدا ئەمكارە نەك هەر دەبێتەهۆی بێئاكامی وەرزشكردن، بەڵكوئەگەری زیانیش بە(ماسولكە , جومگەكان , فقرات)یان زیادەبێت و،هەندێك جارئەم گرفتانە لەدێژماوەدا دەردەكەون. چونكە ئەنجامدانی حەرەكات بەشێوەی نادروست، فشاری وەزنەو قورساییەكان(لەباتی ماسولكەی دیاریكراو)، دەگوازێتەوە بۆسەر چەندماسولكەیەك(بەشێوەی نیوەناچڵ) وهەروەها جومگەكان وفقرات دەكەونەژێرفشارێكی زۆرەوە. بۆیە باشتروایە، وەرزشكارانی سەرەتایی هەرلەسەرەتاوە شێوازی دروستی حەرەكاتەوەرزشییەكان فێرببن و هەوڵ نەدەن"یەك شەوە رێگەی ساڵانێك ببڕن". وبۆئەنجامدانی وەرزشەكانییان زیاتر، كەڵك لە(دەستگا)وەرگرن وهەروەها لەسەرمێز ئەنجامیان بدەن.
Active fitness.kurdish

مكملی Pump ،یان(مكملی پێش ته‌مرین)پۆمپ یان مكملی پۆمپاژی خوێن، له‌راستیدا ئه‌م مكملانه‌ پێكهاتوون له‌ كۆمه‌ڵێك مادده‌ی ب...
30/11/2015

مكملی Pump ،یان(مكملی پێش ته‌مرین)
پۆمپ یان مكملی پۆمپاژی خوێن، له‌راستیدا ئه‌م مكملانه‌ پێكهاتوون له‌ كۆمه‌ڵێك مادده‌ی بزوێنه‌رو ئامینۆئه‌سیده‌كان. كه‌ده‌بنه‌هۆی زیادكردنی تواناوهێز، خۆراگری ، ته‌ركیزی زیاترو باشتركردنی كاركه‌ردی هزروده‌رونی وه‌رزشكار له‌كاتی وه‌رزشكردن. وبه‌شێوه‌یه‌كی هه‌ستپێكراو كاریگه‌ری یه‌كانی وه‌ك : توانای زیاتری ماسولكه‌وگرژبوونی ته‌واوه‌تی و حه‌زكردن به‌وه‌رزشكردن وده‌ركه‌وتنی ده‌ماره‌كان. ئه‌م مكملانه‌ له‌ ده‌سته‌ مكمله‌ نیتریك ئۆكسایده‌كانن.وبه‌گشتی له‌لایه‌ن وه‌رزشكاره‌ پێگه‌یشتوه‌كانه‌وه‌ بۆبه‌رده‌وامیی ئه‌نجامدانی ته‌مریناتی سه‌نگین به‌كارده‌هێنرێن. ئه‌ڵبه‌ت به‌گوێره‌ی پێكهاته‌و ئه‌و ماددانه‌ی له‌م مكملانه‌دا هه‌یه‌، وهه‌روه‌ها بۆكارایی و(مفعول)ی زیاتریان، پێویسته‌ مكمله‌ پۆمپ ه‌كان به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام ودرێژماوه‌ به‌كارنه‌هێنرێن.
به‌ڵكو به‌شێوه‌ی ماوه‌ماوه‌ start-stop ‌ كه‌ڵكیان لێ وه‌رگیرێت.وباشترین كاتی به‌كارهێنانیان : له‌هه‌فته‌دا ته‌نها 2-3 جارو،(له‌پێش ته‌مرین)ه‌.
وه‌رگێران : ئومێد جه‌لال

بەناوی خوای مەزن ومیهرەبانوێڕای سڵاوو: بەڕێزان, وەرزش دۆستان ورزشكارانی خۆشەویست بەپێویست و بەئەركی خۆم زانی كە لەهەوڵی ...
29/11/2015

بەناوی خوای مەزن ومیهرەبان
وێڕای سڵاوو: بەڕێزان, وەرزش دۆستان ورزشكارانی خۆشەویست بەپێویست و بەئەركی خۆم زانی كە لەهەوڵی ئەوەدابم كەبەڵكو,بتوانم بەگەیاندنی هەواڵ وزانیاری بەئێوەی ئازیز وخۆشەویست, بەقەد تروسكەیەك, و هەنگاوێك بەرەو دنیایەكی باشترو تەندوستتر هەڵێنین و ئێمەش هەرنەبێت لەئاست زانستەكانی ئەمڕۆی وەك: (خواردن وتەندروستی و وەرزش وخۆپاراستن لەنەخۆشیەكان,و...... .)بەئاگابین. بەدڵنیایی شەوە تەنها مەبەستمان هەرئەوەیەو بەس, ودوور لەهەموو ڕیكلامكردن و پیاهەڵدانێك بۆ هیچ كەس وهیچ شتێك وتەنها مەبەستمان خستنە بەرچاوی ڕاستیی وزانیارییەكانی ئێستاكەیە. بەڕێزان لەبەرپرژوبڵاوی زانیاریی وبابەتەكان وزۆری سەرچاوەكان، ناكرێت ئاماژە بەهەندێك لە سەرچاوەكان بكەم. چونكە زانیارییەكان زۆربەیان لەچەند سەرچاوەیەكەوە وەرگیراون وناوهێنانی هەموو ئەوانە, لەوانەیە بێتەهۆی سەرلێشێوانی ئێوەیخوێنەر. ئیتر بەهیوای تەندروستی وهۆشیاری ئێوەی خوێنەری ئازیز.
"ئومێدجەلال"

زیاد له‌حه‌دد وه‌رزش مه‌كه‌ !ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام وسه‌خت،وه‌رزش ده‌كه‌یت وهاوكات رژێمه‌خۆراكییه‌كی باشیش(نزیكه‌ی 2 غرام پر...
29/11/2015

زیاد له‌حه‌دد وه‌رزش مه‌كه‌ !
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام وسه‌خت،وه‌رزش ده‌كه‌یت وهاوكات رژێمه‌خۆراكییه‌كی باشیش(نزیكه‌ی 2 غرام پرۆتین بۆهه‌ر كیلۆكێشی له‌ش)ره‌چاوده‌كه‌یت. به‌ڵام ئه‌سه‌رێك له‌ گه‌شه‌ی ماسولكه‌كانت به‌دی ناكرێت، ئه‌وا هۆكاره‌كه‌ی وه‌رزشكردنی زیادله‌حه‌دده‌.
ته‌مریناتی زیادله‌حه‌ددودرێژماوه‌و تاقه‌ت كوژ، له‌هه‌ر جه‌له‌سه‌یه‌كی ته‌مرین، ده‌بێته‌هۆی ده‌ردانی زیاتری هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ وله‌ئاكامدا كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنی تستوسترۆن. وبه‌هه‌ده‌رچوونی هه‌موو زه‌حمه‌ته‌كانت.
له‌وانه‌یه‌ باوه‌ربه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بۆت دژواربێت، به‌ڵام پێویسته‌ رۆژانی پشوت زیاتربكه‌یت. هه‌روه‌ها له‌ژماره‌ی تكراره‌كانت كه‌مكه‌یته‌وه‌و(به‌پێی توانا ‌كێشه‌كان زیادكه‌یت).ئه‌گه‌ر له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا ئیستراحه‌ت و خه‌وی كافی شه‌وانه‌ش ره‌چاوكه‌یت، ئه‌وا بێگومان به‌ئامانجه‌كه‌ت(كه‌زیادكردنی حه‌جمی ماسولكه‌یه‌)،ده‌گه‌یت‌.
وه‌رگێران:ئومێد جه‌لال

Address

Kurdsat
Sulaimania

Telephone

+9647701845007

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Active fitness. kurdish posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram