کۆمەڵگای پسپۆڕی تەندروستی شار

کۆمەڵگای پسپۆڕی تەندروستی شار کۆمەڵگای پزیشکی تەندروستی شار .هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر ۱ی پاش نیوەڕۆ تا کاتژمێر ۱۲ ی شەو لە خزمەتدایە

07/09/2023
06/09/2023
ھۆكار و نیشانە‌كانی بە‌ردی گورچیلە‌ و چارە‌سە‌ری‎بە‌ردی گورچیلە‌ یە‌كێكە‌ لە‌و نە‌خۆشیانە‌ی كە‌ لە‌ناو ھاوڵاتیاندا باوە‌...
03/08/2023

ھۆكار و نیشانە‌كانی بە‌ردی گورچیلە‌ و چارە‌سە‌ری
‎بە‌ردی گورچیلە‌ یە‌كێكە‌ لە‌و نە‌خۆشیانە‌ی كە‌ لە‌ناو ھاوڵاتیاندا باوە‌ و لە‌ ئە‌نجامی كۆبوونە‌وە‌ی خوێی زیادە‌ و پڕۆتین و ھە‌ندێك ماددە‌ و كانزای دیكە‌ دروست دە‌بێت و ئازارێكی زۆر بە‌ لە‌ش دە‌گە‌یە‌نێت،
🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺
‎ھۆكارەكانی دروستبونی بە‌ردی گورچیلە‌
‎١- وشكبونە‌وە‌ و گرنگینە‌دان بە‌ خواردنە‌وە‌ی شلە‌مە‌نیە‌كان.�٢- ئارە‌ق كردنە‌وە‌ی بە‌ردە‌وام.�٣- میزكردن لە‌ ڕۆژێكدا كە‌متر لە‌ لیترێك بێت.�٤-ھۆكاری بۆماوە‌ی.�٥-خواردنی خۆراكی ناتە‌ندروست و پرۆتین و شە‌كر.�٦- زیادبوونی كێشی لە‌ش
‎توێژینە‌وە‌كان سە‌لماندوویانە‌ ئە‌گە‌رە‌كانی دروستبوونی بە‌ردی گورچیلە‌ لە‌ نێوان ژنان و پیاواندا جیاوازە‌ و ئە‌گە‌ری توشبوونی پیاوان بوو حاڵە‌تە‌ دووھێندە‌ زیاترە‌، ئە‌مە‌ش دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ جۆنیە‌تی كاركردنی لە‌شی ڕە‌گە‌زی نێر و جۆری ھۆرمۆنە‌كانی.
‎🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺�نیشانە‌كانی دروستبوونی بە‌ردی گورچیلە‌
‎١- ئازار لە‌ ھە‌ردوو لای پشت و لە‌سە‌ر گورچیلە‌كان�٢- دە‌ركە‌وتنی خوێن لە‌گە‌ڵ میزدا�٣- ھە‌ست كردن بە‌ ئازار لە‌كاتی میزكردندا�٤- لە‌رز و تا�٥- دڵتێكە‌ڵھاتن و ڕشانە‌وە‌
🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺
‎لە‌ (٧٠٪‏) ئە‌و كە‌سانە‌ی بە‌ردی گورچیلە‌یان ھە‌یە‌ دە‌توانرێت لە‌ ڕێی وە‌رگرتنی دە‌رمانە‌وە‌ كشە‌كە‌یان چارە‌سە‌ر بكرێت، بە‌تایبە‌ت ئە‌گە‌ر بە‌ردە‌كە‌ بچوكبێت یاخود شكاندنی بە‌ لە‌یزە‌ر و وردكردنی، هەربۆیە وا باشترە لە كاتی هەست كردن بە ئازار بە زوویی سەردانی پزیشكی پسپۆڕ و تایبەتمەند بكەیت
‎لە كۆمەڵگای پسپۆڕی تەندروستی شار دكتۆر عادل
‎جواد نزار پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی و دڵ و گورچیلە
🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺🩺

0771 168 9090
0771 168 6060
0773 697 9790
0770 938 0504
ناونیشان: سلێمانی - شەقامی چوارتا (سەروو پارکی ئازادی )، بەرامبەر تاقیگەی ناوەندی 2

ئەو پشکنینەیە کە لەکاتی بونی هه‌وكردنی توند ڕێژه‌كه‌ی‌ بەرز دەبێتەوە، CRP یان C-Reactive Protein پڕۆتینێکە لەلایەن جگەرە...
02/08/2023

ئەو پشکنینەیە کە لەکاتی بونی هه‌وكردنی توند ڕێژه‌كه‌ی‌ بەرز دەبێتەوە، CRP یان C-Reactive Protein پڕۆتینێکە لەلایەن جگەرەوە دروستدەبێت، ئەم پرۆتینە دەردەدرێتە ناو خوێن وەک وەڵامدانەوەیەک لەکاتی هەوکردن.
🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️
ئەم پشکنینە بۆچی بەکاردێت؟
پشکنینی (CRP) دەتوانرێت بۆ دۆزینەوە و چاودێریکردنی ئەو حاڵەتانە بەکاربهێنرێت کە دەبنە هۆی هەوکردن، ئەوانیش بریتیین لە:
* تووشبوونی بەکتریایی، وەکوو بۆگەنبوونی خوێن (sepsis) کە حاڵەتێکی تووند و هەندێکجاریش بکوژە.
* توشبوونی کەڕوویی
* نەخۆشییەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵە
* نەخۆشییە خۆییەبەرگرییەکان، وەکوو گورگە (lupus) یاخود ڕۆماتیزمی جوومگەکان
* نەخۆشی هەوکردنی مۆخ و ئێسک
* 🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️
چی کاتێک پشکنینی (CRP) پێویستە؟
ئەگەر نیشانەکانی تووشبوونێکی تووندی بەکتریاییت تێدابێت، ئەوا ڕەنگە پێویستت بەم پشکنینە هەبێت. نیشانەکانیش ئەمانەن:
* تا
* لەرز
* هەناسەدانی خێرا
* خێرا لێدانی دڵ
* هێڵنجدان و ڕشانەوە
ئەگەر تۆ پێشتر تووشی هۆکارێکی نەخۆشی بووبیت و دەستنیشانکرابێت یاخود نەخۆشییەکی درێژخایەنت هەبێت، دەتوانرێت ئەم پشکنینە بۆ چاودێریکردنی چارەسەرەکانت بەکاربهێنرێت. ئاستی (CRP) بەگوێرەی ڕێژەی ئەو هەوکردنەی کە هەتە کەم دەبێتەوە و زیاد دەکات. ئەگەر ئاستی (CRP) لە لەشتدا داببەزێت، ئەوە نیشانەی ئەوەیە چارەسەرەکانت بۆ هەوکردنەکەت کاریگەرییان هەیە و باش کاری خۆیان دەکەن.
🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️
چۆن پشکنینەکە ئەنجام دەدرێت؟
کارمەندی تاقیگە نموونەیەکی خوێن لەڕێگەی دەرزییەکی بچووکەوە لە دەمارێکی قۆڵت وەردەگرێت. دوای ئەوەی دەرزییەکە کرایە قۆڵەوە، بڕێکی کەمی خوێن کۆدەکرێتەوە و دەکرێتە تیووبی تایبەتەوە. لەوانەیە هەست بە ئازارێکی کەم بکەیت کاتێک دەرزییەکە دەکرێتە قۆڵەوە یان دەردەهێنرێت. ئەم پڕۆسەیە بەگشتی کەمتر لە پێنج خولەک دەخایەنێت.
🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️🌡️
لە تاقیگە پێشكەوتوەكەمان دەتوانیت ئەم پشكنینە و سەرجەم پشكنینی جۆرەكانی خوێن و پێكهاتەكانی بكەیت بە نرخێكی زۆر گونجاو

0771 168 9090
0771 168 6060
0773 697 9790
0770 938 0504
ناونیشان: سلێمانی - شەقامی چوارتا (سەروو پارکی ئازادی )، بەرامبەر تاقیگەی ناوەندی 2

کۆمەڵگای پسپۆری تەندروستی شار لە خزمەتی هاوڵاتیانە بە پزیشکی پسپۆر و خاوەن بڕوانامەی بەرز  0771 168 90900771 168 6060سلێ...
03/07/2023

کۆمەڵگای پسپۆری تەندروستی شار لە خزمەتی هاوڵاتیانە بە پزیشکی پسپۆر و خاوەن بڕوانامەی بەرز


0771 168 9090
0771 168 6060

سلێمانی شەقامی چوارتا-سەروو مەکتەبی پیرەمێرد-تەلاری پاداشت

جەژنی قوربان لە هەموو موسڵمانان پیرۆزبێت و ببێتە جەژنێکی خێر و خۆشیبە هیوای تەندروستی بۆ هەموو لایەک 0771 168 90900771 1...
27/06/2023

جەژنی قوربان لە هەموو موسڵمانان پیرۆزبێت و ببێتە جەژنێکی خێر و خۆشی

بە هیوای تەندروستی بۆ هەموو لایەک


0771 168 9090
0771 168 6060

سلێمانی شەقامی چوارتا-سەروو مەکتەبی پیرەمێرد-تەلاری پاداشت

کۆمەڵگای پسپۆری تەندروستی شار لە خزمەتی هاوڵاتیانە بە پزیشکی پسپۆر و خاوەن بڕوانامەی بەرز  0771 168 90900771 168 6060سلێ...
26/06/2023

کۆمەڵگای پسپۆری تەندروستی شار لە خزمەتی هاوڵاتیانە بە پزیشکی پسپۆر و خاوەن بڕوانامەی بەرز


0771 168 9090
0771 168 6060

سلێمانی شەقامی چوارتا-سەروو مەکتەبی پیرەمێرد-تەلاری پاداشت

دکتۆر :ئاسۆ علی بکر پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی و جومگە و بڕبرەی پشتپسپۆڕ لە بواری چاکردنەوەی برین و برینی پێی شەکرەئ...
25/06/2023

دکتۆر :ئاسۆ علی بکر

پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی و جومگە و بڕبرەی پشت
پسپۆڕ لە بواری چاکردنەوەی برین و برینی پێی شەکرە
ئەندامی کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا-ئێرلەندا


0771 168 9090
0771 168 6060

سلێمانی شەقامی چوارتا-سەروو مەکتەبی پیرەمێرد-تەلاری پاداشت

Address

Sulaimania

Telephone

+9647711689090

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆمەڵگای پسپۆڕی تەندروستی شار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category