پزیشكانى ڤــــێتێرنەری كوردستان

پزیشكانى ڤــــێتێرنەری كوردستان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from پزیشكانى ڤــــێتێرنەری كوردستان, Medical Center, Iraq/Kurdistan, Sulaimania.

05/01/2025

ئەگەر ناڕازیت لە دۆخی پزیشکی ڤێتێرنەری و بڕوات وایە کە کاتی چاکسازی و گۆڕانکاری یە؟
ئەوا گۆنگرە لە پێشە و بەشێک بە لە پێشخستنی ئەم کەرتە.

زۆر بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی هاوپیشە و هاوڕێمان بەڕێز ( دکتۆر نەورۆز کریم ) مان پێگەیشت   جێگات بەهەشتی نەبڕاوە بێت ، ...
31/01/2023

زۆر بەداخەوە
ھەواڵی کۆچی دوایی هاوپیشە و هاوڕێمان بەڕێز ( دکتۆر نەورۆز کریم ) مان پێگەیشت جێگات بەهەشتی نەبڕاوە بێت ، ڕۆحت شاد و ئارام بێت انشاء الله

ٳنا لله وٳنا ٳليه راجعونزۆربەداخەوە ئەمڕۆ برای خۆشەویست و هاوپیشەماند.کامەران محمد امین بۆدواهەمین جار ماڵئاوایی لێکردین
01/12/2021

ٳنا لله وٳنا ٳليه راجعون
زۆربەداخەوە ئەمڕۆ برای خۆشەویست و هاوپیشەمان
د.کامەران محمد امین
بۆدواهەمین جار ماڵئاوایی لێکردین

پێویستە سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری رۆلی هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەی ئەم دکتۆرە بەڕێزە
23/10/2021

پێویستە سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری رۆلی هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەی ئەم دکتۆرە بەڕێزە

هاوپیشە و هاوکارە ئازیزەکانمان جەژنتان پيرۆز بێت  هەموو ڕۆژێكتان هەر جەژن و خۆشی بێت💐💐💐💐Admin
23/05/2020

هاوپیشە و هاوکارە ئازیزەکانمان جەژنتان پيرۆز بێت هەموو ڕۆژێكتان هەر جەژن و خۆشی بێت💐💐💐💐
Admin

پارێزەرانی تەندروستی مرۆڤ پزیشکانی ڤێتێرنەرینپیرۆزبایی لەسەرجەمیان دەکەین
25/04/2020

پارێزەرانی تەندروستی مرۆڤ پزیشکانی ڤێتێرنەرین
پیرۆزبایی لەسەرجەمیان دەکەین

سەربازی ون... شایەتییەک بۆ مێژوو!ماوەیەک بوو دەمویست سەربازێکی ونتان پێبناسێنم کە نزیکەی مانگ و نیوێکە لە سەنگەری پێشی پ...
13/03/2020

سەربازی ون... شایەتییەک بۆ مێژوو!

ماوەیەک بوو دەمویست سەربازێکی ونتان پێبناسێنم کە نزیکەی مانگ و نیوێکە لە سەنگەری پێشی پێشەوەی شەڕی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە سلێمانی. بەڵام ویستم پێش نووسین قسەیەک لەگەڵ ئەو سەربازە ونەدا بکەم تا هەم هەندێ پرسیاری لێبکەم و هەم ڕوخسەتی لێبخوازم بۆ باسکردنی هەندێک وردەکاری ژیانی.

دوێنێ، دوای سەعات ١٠ی شەو بەکاتی کوردستان ، ئەو دەرفەتە ڕەخسا. ئەو بە حوکمی لە نزیکەوە کارکردن لەسەر ڤایرۆسەکە، ڕۆژانە بۆ چەندین سەعات، دوو کەمامە دەبەستێت. ئەوکاتەی قسەم لەگەڵ کرد، تازە لە دەوام تەواو بوو بوو. وەکو دکتۆرە چینییەکان، شوێنی دەمامکەکان لەسەر دەموچاوی دیاربوون!

ئەو سەربازە ونە، مرۆڤێکی هێمن و لەسەرخۆ و ڕووخۆشە، زیرەک و ورد و بە توانا. ئەو دکتۆرێکی ڤێتێرنەرییە کە دکتۆراکەی لە بەشی ڤێتێرنەری زانکۆی لیڤەرپوڵ لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا نووسی. لەوکاتەی کە کۆرۆنا تازە لە چین بڵاوبووبووەوە، کۆمەڵێک زانیاری وردی بۆ باسکردم کە ئیتر هەر زوو تێگەیشتم جیهان لە بەردەم مەترسییەکی گەورەدایە. ئەو دکتۆرە، ڕۆژی ٣١/١/٢٠٢٠ لە بەریتانیاوە گەڕایەوە کوردستان. ئەو کاتەی کە باس باسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ترسی بڵاوبوونەوەیەتی لە جیهاندا، ڕێک لە کاتی خۆیدا!

لە سەرەتای مانگی دوو، کۆبوونەوەیەکی گرنگ و فراوان ئەنجامدەدرێ لە شاری سلێمانی بۆ چۆنێتی خۆ ئامادەکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەی کۆرۆنا. شپرزەیی و جۆرێک لە ترس و حەپەسان باڵی بەسەر کۆبوونەوەکەدا کێشاوە، نازانن چۆن خۆیان بۆ ئەم هەڕەشە ئامادە بکەن، بەڵام پێشبینی دەکەن درەنگ یان زوو ڤایرۆسەکە دەگاتە کوردستانیش. لەوکاتەدا، کەسێک بەناوی دکتۆر ئاری تەلەفۆن بۆ سەربازە ونەکەمان دەکات، دەڵێت تۆ لە کوێیت؟ نەگەڕایتەوە؟ دەڵێ بەڵێ گەڕاومەتەوە و لە سلێمانیم، دەڵێ بە زووی خۆت بگەینە ئەو کۆبوونەوەیە، دەبێت تۆ لەوێ بیت.

کە دەگاتە ئەوێ، دیارە هێشتا گفتوگۆ گەرمە و بەڵام ئامادەبووان نەگەیشتونەتە هیچ دەرەنجامێکی دیاریکراو. ئیتر لەوێدا سەربازە ونەکە (د.زانا) وەکو زانایەکی بواری ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەکو فریادڕەسێک، بە چەند سەرنجێکی کورت و پوخت بەڵام گرنگ و پڕ بایەخ بەشداری دەکات و بە ئامادەبوان دەڵێت: هاوڕێیان بەپێی ئەو ئەزموون و شارەزاییەی کە من هەمە، هەنگاوی یەکەم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارە بریتییە لە دامەزراندنی تاقیگەیەک بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زووترین کات. بەبێ بوونی تاقیگەیەک، هیچی ئەوتۆمان پێناکرێت و ئەگەری هەیە ڤایرۆسەکە زۆر بە خێرایی بڵاوبێتەوە و لە کۆنترۆڵ دەرچێ.

گەرچی ئامادەبووان هاوڕا بوون، بەڵام هەندێکیان پێیانوابوو کە چین بەو زەبەلاحی و بەو توانا گەورەیەی خۆیەوە دۆشداماوە بە دەست ئەم ڤایرۆسەوە، ئەبێ هەرێمی کوردستان چیی پێبکرێت؟ پرسیاری سەرەکی ئامادەبوان ئەوەبوو، ئاخر چۆن تاقیگەیەکی لەو شێوەیە دروستکەین؟ د.زانا دەزانێت کارەکە قورسە، بەڵام ئەستەم نییە. دەشزانێت هەرچۆنێک بووە دەبێت شتێک بکەن، ئەگەرنا هەڕەشەکە لە بەردەم دەرگایە و هاکا خۆی کرد بە ژوورا. بۆیە جگە لە ڕووە زانستییەکە، کار لەسەر دروستکردنی متمانە و بڕوابەخۆبوون و ئومێد دروستکردن دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە خۆیان بە کەم نەزانن.

بە ئامادەبووان دەڵێت کە ئەگەر هەموو لایەک هاوکاری یەکتری بکەین، دڵنیام دەتوانین لە ماوەیەکی کەمدا ئەو تاقیگەیە دروستکەین. ئیتر هەم شارەزایی و هەم متمانە وبڕوابەخۆبوونی د.زانا گۆڕانکاری بەسەر کەشی کۆبوونەوەکەدا دێنێت و ئاهێک بە بەر ئامادەبواندا دێتەوە. د.زانا پرۆپۆزەڵێک ئامادە دەکات و لە ژێر سەرپەرشتی تەندروستی سلێمانی و پاش دابینکردنی چەند ئامێر و پێداویستییەک لە لایەن 'نەخۆشخانەی هیوا و نەخۆشخانەی شار و سەنتەری هەست و جگەر و مختبر مرکزي'، لەگەڵ د.پێشنیاری هاوڕێی و کاک مازنی بەرپرسی تاقیگەکانی سلێمانی و ستافێکدا شەو و ڕۆژ دەخەنە سەر یەک، تا لە پاش نزیکەی ٢٢ ڕۆژ، دەتوانن تاقیگەکە ئامادە بکەن. دامەزراندنی تاقیگەکە لە ماوەیەکی قیاسی کەمدا هیوا و ورەیەکی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان بەگشتی و دەڤەری سلێمانی بەتایبەتی دروست دەکات. لە سەرجەم هەنگاوەکانیشدا، د.صباحی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، هاوکارێکی دلسۆزو جدییان دەبێت.

‌بەوجۆرە تاقیگەکە دەکەوێتە کار. د.زانا دەڵێت ئێستا ئیتر کاتی کارکردن و عەمەلە، نەک قسەکردن. ئیتر دوور لە خۆ نواندن و هەرای میدیا و فەیسبوک، لە گەڵ هاوکارەکانی ورد ورد خەریکی کارکردنن لە سەنگەری پێشی پێشەوەی شەڕی بەگژاچوونەوەی کۆرۆنا. ئەگەر زوو فریای تەشخیصکردنی ئەو چەند حاڵەتەی نەکەوتنایە، ئەوا ڤایرۆسەکە تا ئێستا سەدان کەسی دیکەی تووشکردبوو.هەوڵ و ماندووبوونی دکتۆر زانا و ستافە هاوکارەکەی وایانکرد کە بۆ یەکەمینجار هەرێمی کوردستان بکەوێتە پێش چەندین وڵاتی ئەوروپی، لانی کەم تا ئەم چرکە ساتە.

ئەوەی کراوە تا ئێستا سەرکەوتنێکی گەورەیە، بەڵام ئیتر حەسادەت و حەساسیەت بە سەرکەوتنی بەرانبەر وەکو دوو نەخۆشی گەورە، ڕەگی لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا هەیە. لاتان سەیر نەبێت ئەگەر بڵێم، هێشتا کەسانێک هەن هەر لە ناو کەرتی تەندروستی، حەساسیەتیان بەم سەرکەوتنەی د.زانا هەیە و پێیان ناخۆشە ئەگەر لە تەلەفیزیۆن دەرکەوێ یان کەسانێک لە فەیسبوک هەوڵ وماندووبوونەکەی بنرخێنن! ئەمە لەکاتێکدا ئەوەی لە نزیکەوە د.زانا بناسێت، دەزانێت کە چەندە کەسێکی خاکی و لە خۆبوردووە وچەندە تەرکیزی لەسەر زانست و ئیشکردنە نەک لێدوان وخۆدەرخستن.

د.زانا دەڵێت هەتا ئەم ساتە لە قۆناغی کۆنترۆڵ کردنداین (لەکاتێکدا چەندین وڵاتی پێشکەوتوو خۆیان دان بەوەدا دەنێن کە ڤایرۆسەکە لە کۆنترۆڵدا نەماوە و بە خێرایی بڵاودەبێتەوە). لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە باری تەندروستی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی، تا ئێستا زۆر جێگیرە. پەیامی د.زانا ئەوەیە کە دەبێت هەموو لایەک هەوڵدەین لەم قۆناغەدا بمێنینەوە، ئەوەش تەنها بە خۆ پاراستن و پابەندبوون دەبێت بە ڕێنماییەکان.

پەیامی ئەو ئەوەیە کە ئەم ماوەیە ئارام بگرین، کەرەنتینە زیندان نییە بۆ کەسێک کە پێویستی پێی بێت، بەڵکو بۆ پاراستنی خۆیان و کۆمەڵگەیە لە ڤایرۆسەکە (گەرچی دانی بەوەدا نا کە هەڵەیەکی ئیداری لەو بارەیەوە کرا، دیارە بێ ئاگاداری ئەو). د.زاناش دووپاتی دەکاتەوە کە 'خۆ پاراستن باشترە لە چارەسەر'. دەڵێ ئامانجمان ئەوەیە کە بتوانین لەم قۆناغەدا بمێنینەوە، ئەگەر بەو جۆرە بمێنینەوە ئەوا دواجار هەموومان پێکەوە ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێرین و بۆ یەکجاریش بووبێت ئەو شانازییەمان پێدەبڕێ کە لە وێستگەیەکی گرنگی مێژوویدا، بووینە پێشەنگ و پێش چەندین وڵاتی پێشکەتوو کەوتین.

ڕاستە کە د.زانا و هاوکارەکانی لە تاقیگەی پشکنین و بەشەکانی تر، بەوپەڕی جدیەت و لێبڕانەوە لە کارکردندان، بەڵام دواجار توانای ئەوانیش سنوردارە و ئەگەر خەڵک پابەندی رێنماییەکان نەبێت، ئیشەکە لە دەستی ئەوانیش دەردەچێت.

فەرموون لەگەڵ هەندێ وردەکاریی دیکە:

1- گەرچی د.زانا یەکێک بوو لە تەلەبە هەرە زیرەک و جدییەکان لە بوارەکەی خۆیدا، کە بەشی پزیشکی ڤێتێرنەرییە، کەچی لە جیاتی پاداشت، دەیانجار دژایەتیکراوە. خۆ ئەگەر تواناسازی نەبوایە، ڕەنگە هەرگیز لەو کوردستانە بۆ دکتۆرا وەرنەگیرایە!

2- لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازیدا، دکتۆرای لە بەشی ڤێتێرنەری زانکۆی لیڤەرپوڵ خوێند. وەکو هەمووان دەزانین، پاش نزیکەی دوو ساڵ، چەندین بەربەست بۆ بەرنامەکە دروستکرا. بەهۆی دواکەوتنی کرێی خوێندنەوە، ٣ جار زانکۆی لیڤەرپوڵ ئەکاونتەکەی د.زانای وەستاند، ئەگەر سەرپەرشتیارە ئینگلیزەکەی نەبوایە، ڕەنگە ئیتر لەم سەردەمی ڤایرۆسەدا، د.زانایەکمان نەبوایە!

3- د.زانا لەگەڵ تیمێکی توێژەرانی زانکۆی لیڤەرپوڵ دوو جار نێردرا بۆ سعودیە، جارێک وەکو توێژەر و جارێک وەکو ڕاهێنەر تا ڕاهێنان بە توێژەرانی سعودیە بکات. بەڵێ لەناو کورددا زۆر کەسی وەکو د.زانا هەن کە ئەگەر لە شوێنی شیاوی خۆیان دابنرین، ئەوا هەریەکە و لە بوارەکەی خۆاندا دەتوانن ببنە پیشەنگ نەک هەر لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا، بەڵکو لە دەرەوەش.

4- سەرپەرشتیارە ئینگلیزەکەی لە زانکۆی لیڤەرپوڵ، هێندە سەرسامی توانای زانستی و ئەخلاقی بەرزی د.زانا دەبێت کە نەک زۆرجار مەوادەکانی تاقیگەکەی خۆی دەداتێ تا کاری لەسەر بکات، بەڵکو دوای تەواوکردنی دکتۆراکەی پێیدەلێت: سەرەڕای ئەو هەموو بەربەستەی کە لە ماوەی خوێندنی دکتۆراکەتدا رووبەڕووت بوویەوە، بەلام تۆ هەر کۆڵت نەدا و سەرکەوتوو بوویت، بۆیە پێویستت بەوەیە کە ئیتر پشوویەک وەرگریت. پێموایە باشترین پشوو ئەوەیە کە گەشتێکی ڕوحی بکەیت! هەربۆیە لەسەر حسابی خۆی دەینێرێت بۆ حەج!

من تا ئەم ساتە شتی وام لە هیچ شوێنێک نەبیستووە، بەڵام ئەوەتا ئاستی زانستی و ئەخلاقی بەرزی کوردێک، پرۆفیسۆرێکی ئینگلیز هاندەدات کە بەو جۆرە ڕێزی لێبگرێت. با قەدری مرۆڤە جوانەکانی خۆمان بگرین.

5- ئەو کاتەی کە فەتوا سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا درا، من زۆر دژی بووم، چونکە پێموابوو لە مەسەلەی فەتوادا دەبێت پرس بە کەسانی پسپۆر بکرێت 'فاسالوا اهل الذکر ان کنتم لا تعلمون'. من دەمزانی ئەهلی ذیکر لەم بابەتەدا، د.زانایە نەک چەند مەلا و مامۆستایەکی ئاینی کە ڕەنگە تا ٢ مانگ لەمەوبەر وشەی کۆرۆنایان نەبیستبێت!

6- بەڵام لەگەڵ ڕەخنەگرتن لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەتی نا بەرپرسانەی هەندێک موسوڵمانی موتەدەین، ئەوە بزانن کە د.زانا وەکو زانایەکی موتەدەین و بە ئەخلاق ڕۆژانە چەندین سەعات لە ناو تاقیگەیەکدا لەگەڵ ئەو ڤایرۆسەدا دەژی و ژیانی خۆی کردۆتە بەردەم مەترسییەکی گەورە (کە ئەگەر بیویستایە دەیتوانی ببێتە ئەستێرەی سەر شاشەکان لەم کاتەدا، چونکە لە هەموان شارەزاترە. یان لانی کەم دەیتوانی لە ئەوروپا بمێنێتەوە و خۆی تووشی ئەو مەترسییە نەکات).

ئەو دەیوت ئەو جارەی کە لە یەک ڕۆژدا تێستم بۆ سامپڵەکانی ١١٦ کەس کرد کە لە کەرەنتینەدا بوون، سەرەڕای شەکەتبوونێکی ئێجگار زۆر، بەڵام هێندەی ١٠ حەج دڵم بەو کارە خۆشبوو. بۆیە ئەگەر لە هەڵسوکەوتی هەندێک موسوڵمانی موتەدەین توڕەین، بەڵام دەبێت ئەم دیوەش ببینین. ئاخر تۆ ئەگەر مولحید و بێدینیش بیت، لەمکاتەدا بە واقیعی دەبێت لە دڵەوە هیوای سەرکەوتن بۆ حاجی دکتۆر زانا و هاورێکانی بخوازیت، چونکە ڕەنگە خۆت یان کەسوکارەکەت دواجار پێویستتان پێیبێت.

دوێنێ کە قسەم لەگەڵ کرد و گوتم دەمەوێت شتێکت لەسەر بنووسم، چەندینجار تەئکیدی کردەوە کە حەزی لە مەدح و پیاهەڵدان نییە، منیش سووربووم لەسەر ئەوەی کە هەر دەبێت شتێک بنووسم. لەلایەکەوە وەکو هاوڕێیەک و ئەرک و پێزانینێک بۆ هەوڵ و ماندووبوونەکانی. لە لایەکی دیکەشەوە، بۆ ئەوەی کە ئەگەر خوایکرد بە سەر کۆرۆنادا سەرکەوتین، ئیتر وەکو ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ سەد خاوەنی بۆ دروست نەبێت.

با لە ئێستاوە هەموو کەسێک بزانێت کە ئەندازیار و بڕبڕەی پشتی شەڕی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەتی لە سلێمانیدا، د.زانا حمید محمودە.ئەو سەربازە ونەی کە نابێت ناوی بە ونی بمێنێتەوە!

* هەڵبەتە ئەم نووسینە بە هیچ جۆرێک لە هەوڵ و هیممەت و کار و ماندووبوونی هیچ کەس و لایەنێک کەمناکاتەوە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە سەنگەری بەگژاچوونەوەی کۆرۆنا و لە خزمەتی هاوڵاتیاندان. پێش من، ئەمە خواستی خودی د.زانایە.
ـــــــــــــ
نوسینی
دکتۆر نەوشیروان حسین

دەستتان خۆش بێت هاوپیشە ماندوو نەناس وبەڕێزەکانمان💐💐💐💐💐💯✔️  : Rawsht Mustafa
30/05/2019

دەستتان خۆش بێت هاوپیشە ماندوو نەناس و
بەڕێزەکانمان💐💐💐💐💐💯✔️
: Rawsht Mustafa

29/01/2019

چۆن خواردنی لە قوتونراو بەكاردەهێنین

چۆنیەتی خۆپاراستن لەو نەخۆشیانەی بەهۆی خواردنی لە قوتونراو دەگوازرێنەوە..

هەلی كار بۆ پزیشكی ڤێتێرنەری لە ولاتی كەمبۆدیا...سەنتەرێكی ڤێتێرنەری و چاودێری ئاژەڵان لە شاری بنوم بنە ی پایتەختی كەمبۆ...
26/01/2019

هەلی كار بۆ پزیشكی ڤێتێرنەری لە ولاتی كەمبۆدیا...

سەنتەرێكی ڤێتێرنەری و چاودێری ئاژەڵان لە شاری بنوم بنە ی پایتەختی كەمبۆدیا پێویستیان بە پزیشكی ڤێتێرنەری هەیە...
- پزیشك كاری ڕۆژانەی نەشتەرگەری و چارەسەری ئاژەڵی ماڵی دەكات.
- موچەی لە نێوان 1500 بۆ 2000 دۆلاردایە.
لەم فۆرمەوە داواكاری پێشكەش دەكرێت..
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSe-vFZl9SNQ7VOWIWZKqsjZ12OOeB88suEmsaIisfxLJ90uiw/viewform

13/12/2018
24/11/2018

NRTTV ئێن ئاڕ تی

Address

Iraq/Kurdistan
Sulaimania

Opening Hours

Monday 09:00 - 21:00
Tuesday 09:00 - 21:00
Wednesday 09:00 - 21:00
Thursday 09:00 - 21:00
Saturday 09:00 - 21:00
Sunday 09:00 - 21:00

Telephone

+9647503433864

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پزیشكانى ڤــــێتێرنەری كوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to پزیشكانى ڤــــێتێرنەری كوردستان:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category