پزیشكی::pzishky

پزیشكی::pzishky medical service ,family health

سودەکانی کوزەڵە 🌿🌿🌿گیایەکی خۆرسک و ناسکە لەنزيك ئاوى کانیاوەکان دەڕوێ سەوزەیەکی وەک گەوھەرە بۆ سەر سفرەکانمان تام و بۆنێ...
02/04/2022

سودەکانی کوزەڵە 🌿🌿🌿

گیایەکی خۆرسک و ناسکە لەنزيك ئاوى کانیاوەکان دەڕوێ سەوزەیەکی وەک گەوھەرە بۆ سەر سفرەکانمان تام و بۆنێکی خۆشی ھەیە

- گەوھەرێکە بۆ چارەسەری کێشەکانی گورچیلە بەگشتی بەرد دەتوێنتەوە و ڕمل و ھەوکردن(ئیلتیهاب)ی گورچیلە ناھێڵێت

- دژی ھەوکردنە بەگشتی بەتایبەتی هەوکردنی رەحمی ئافرەت

- بۆ نەخۆشی شەکرە سوودێکی زۆری ھەیە

- بەرگری لەش بەهێزدەکات

- یارمەتی گەدە دەدات بۆ هەرسکردنی خۆراک

- پاککەرەوەی خوێنە لە مادەژەھراوییەکان

- دژە شێرپەنجەیە بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمک لە خانماندا

- سییەکان پاک دەکاتەوە بەتایبەتی بۆ ئەوانەی تووشی کۆڕۆنا بوون و یان ئەوانەی جگەرەکێشن

- بۆ نەخۆشییەکانی پێست بەسوودە و خانەکان پاکدەکاتەوە

- سودێکی زۆری هەیە بۆ نەخۆشی کەمخوێنی...

تکایە بابەتەکە بێ کۆمێنت بەجێ مەهێڵە🌷🌷

نەخۆشێک 8 تا 12 سەعات نانی نەخواردوە  بەڵام ڕێژەی چەوری کۆڵیسترۆڵ  و چەوری زیان بەخشەکەی بەرزە ، لەم کاتەیا ئەگەر پزیشکە...
29/11/2020

نەخۆشێک 8 تا 12 سەعات نانی نەخواردوە بەڵام ڕێژەی چەوری کۆڵیسترۆڵ و چەوری زیان بەخشەکەی بەرزە ، لەم کاتەیا ئەگەر پزیشکەکە زیرەک بێت ئەبێت خەیاڵی بۆکۆمەڵێک شت بچێت کەلەوانەیە هۆکاری بەرزبونەوەی ئەم چەوریانە بێت
ئەوهۆکارانەی کەئەبنەهۆی بەرزبونەوەی کۆلیسترۆڵ و چەوریە زیان بەخشەکان

1- نەخۆشی شەکرە لەجۆری یەکەم یان دووەم
D.M type one.
Or D.M type 2
-----------------------------------------
2-دابەزینی هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی
hypothyroidism (T3-T4)⬇️⬇️

ئەم هۆرمۆنانەی غودەی دەرەقی کاتێک کەڕێژەکەیان دائەبەزێت ئەبێتەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر کەم لە چەوری زیانبەخشەکان LDL لەناو خوێنەوە بەرێت بۆجگەر لەم کاتەدا ئەوچەوریە زیان بەخشە لەناوخوێنابەڕێژەیەکی زۆر ئەمێنێتەوەو لەناو بۆڕیچکەکانی خوێندا ئەنیشێت
_________________________
3-گیرانی کەناڵی زەردوی
obstruction jaundice
یەکێک لەو ڕێگایانەی کەکۆڵیسترۆڵی تێدا بەکاردێت و جەستە ڕزگاری دەبێت لێی ئەوەیە کە ئەم کۆڵیسترۆڵە ئەچێتە پێکاتەی شلەی زراوەوە کە لەڕێی ئەو کەناڵ و بۆڕیەوە ئەچێتە ژورەوە بەڵام کاتێک ئەوکەناڵە دائەخرێت ڕێژەی کۆڵیسترۆڵ لەخوێن دا بەرزئەبێتەوە
-----------------------------------------
4-حاڵەتی Nephrotic syndrome واتا بەرزبونەوەی کۆلیسترۆڵ هەندێ جار پەیوەندی بەنەخۆشیەکانی گورچیلەوەهەیە
_________________________
5-بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆڵیسترۆڵی خێزانی ، ئەمەیش نەخۆشیەکی بۆماوەییە واتا ویراسیە

6- یەکێک لەهۆکارەکانی تری بەرزبونەوەی کۆلیسترۆڵ و چەوریە زیانبەخشەکان خواردنەوەی مەی و مادە هۆشبەرەکانە هەروەها کێشانی جگەرە وەهەروەها هەندێک لە چارەسەرەکانیش وەک حەبی مەنع و بەکارهێنانی چارەسەرە کۆرتیکۆ ستیرۆیدەکان corticosteroids. ئەبنەهۆی بەزبونەوەی ڕێژەی کۆڵیسترۆڵ و چەوریە زیان بەخشەکان

7 - شێوزی ژیانی کەسەکە ، بۆنمونە کەسەکە گوێ بەهیچ شتێک نەدات و خۆی نەگرێتەوە لەخواردنە چەورو شیرینەکان و زیادەڕۆیی تێدا بکات ، کە ئەم خاڵەیش یەکێکە لەهۆکارە سەرەکیەکان .

ئامادەکردنی هەرێزئازاد
ئەگەر ئەم بابەتەت خوێندەوە بۆ ئەوەی زیاتر بابەتی بەسوودت پێ بگات چەند کۆمێنتێک بکە کە بۆ تۆ کارێکی گران نییە تەنیا هاوکاری زیاترە بۆ بەردەوامی ئێمە


#پزیشکی
#تەندروستی
#کۆلیستڕۆڵ
#چەوری

Address

Sulaimania
00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پزیشكی::pzishky posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share