زانیاری پزیشکی نوێ

زانیاری پزیشکی نوێ Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from زانیاری پزیشکی نوێ, Medical Center, Sulaimania.

زانیاری پزیشکی بۆ هەمو تاکێکی کورد لە هەر ئاستێک دا بێت پێویستە بیزانێت و بەردەوام زانیاری نوێی لەسەر بابەتە پزیشکیەکان دەستبکەوێت تاوەک و کۆمەڵگای کوردی بەرەو پێش بچیت و تاکەکان بە شیوەکەی تەندروست ژیان ببەنە سەر

27/07/2020
26/04/2020
کردنەوەی كلینیك، سەنتەر وکۆمەڵگا پزیشکیەکان1. کردنەوەی كلینیك و سەنتەر و کۆمەڵگا ئارەزومەندانەیە.2. کردنەوەی كلینیكی پزی...
24/04/2020

کردنەوەی كلینیك، سەنتەر وکۆمەڵگا پزیشکیەکان

1. کردنەوەی كلینیك و سەنتەر و کۆمەڵگا ئارەزومەندانەیە.
2. کردنەوەی كلینیكی پزیشكی لە سه‌عات (1)ی پاش نیوه‌ڕۆ تا (5)ی ئێواره‌ دەبێت.
3. لە هۆڵی چاوەڕوانی لە چوار نەخۆش زیاتری لێ نەبێت و نێوانی هەر یەکەیان دوومەتر کەمتر نەبێت .
4. پزیشک جلوبه‌رگی (گاون)ی لەبەر بێ و دەستکێشی لەدەست بێ و ماسکی بەستبێ .
5. نەخۆش یەک هاوەڵی لەگەڵ بێت و هەردوکیان ماسکیان بەستبێ.
6. ڕۆژانە كلینیك و سەنتەر و کۆمەڵگاکان تعقیم بکرێن .
7. وه‌رگرتنی نه‌خۆش به‌ دیاریكردنی كاته‌ (موعد).
8. سەرپێچی کردنی ئەم بڕیارانە سزای هه‌فته‌یه‌ك داخستن و سزای ماددی بەپێی یاسا سەندیکا دەبێت.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

24/04/2020
لەئەمرۆ وە سیستەمی تاک و جوت کاری پێدەکرێتپاڵپشت بە بەیانی ژمارە (٢٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ لە (٢٣/ ٤/ ٢٠٢٠)دا، ل...
24/04/2020

لەئەمرۆ وە سیستەمی تاک و جوت کاری پێدەکرێت

پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (٢٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ لە (٢٣/ ٤/ ٢٠٢٠)دا، لیژنەی باڵای
ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەپێی ناوەڕۆکی نووسراوی پارێزگای سلێمانی ژمارە (٩٦) لە (٢٢/ ٤/ ٢٠٢٠)دا بۆ وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریداوە بە کارپێکردنی سیستەمی تاک و جوتی ژمارەی ئۆتۆمبێلی تایبەت و کرێ بە پێی ئەم رێنماییەی خوارەوە

تاکسیەکان لە ڕۆژی (٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە، بەپێی فەرمانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ژمارە(٨١) لە(٢٣/ ٤/ ٢٠٢٠)دا، لەسەر بنەمای ژمارەی تاک و جووت دەست بە کارکردن دەکەنەوە،
ڕۆژی (٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠) تەنها هەڵگرانی ژمارەی (تاک) کاردەکەن و ڕۆژی دواتر ژمارەی (جووت)،
(ڕۆژە تاکەکان بەپێی ڕۆژژمێر بۆ ژمارەی تاک دەبێت و ڕۆژە جووتەکان بەپێی ڕۆژژمێر بۆ ژمارەی جووت دەبێت)و بەوشێوەیە،
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیەوە بەوردی ڕێکاری پێویست لەم بارەیەوە دەگیرێتەبەرو سەرپێچیکار بەپێی بەیانی ژمارە (١٩)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ سزا دەدرێت هاوکات لە بارەی ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە بریاردراوە بەم شێوەیە بێنە سەرشەقام

هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا لە ڕۆژی (٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە دەبێت بە سیستمی تاک و جووت، ڕۆژی (٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠) تەنها هەڵگرانی ژمارەی (تاک) کاردەکەن و ڕۆژی دواتر ژمارەی (جووت)،
(ڕۆژە تاکەکان بەپێی ڕۆژژمێر بۆ ژمارەی تاک دەبێت و ڕۆژە جووتەکان بەپێی ڕۆژژمێر بۆ ژمارەی جووت دەبێت)و بەوشێوەیە،
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیەوە بەوردی ڕێکاری پێویست لەم بارەیەوە دەگیرێتەبەرو سەرپێچیکار بەپێی بەیانی ژمارە (١٩)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ سزا دەدرێت.

19/03/2020

پشکنین و بەدواداچونەکان بەردەوامن::

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا ترس و دڵەراوکێش سنورەکەمانی ھەژاند، زیاتر بەحوکمی ھاوسنوریمان لەگەڵ وڵاتی ایران و زۆری ھاتووچۆی ھاوڵاتیان بۆ وڵاتی ایران مەترسیەکانی جدیترکردونەتەوە، کە لەم وڵاتە نەخۆشیەکەزۆربڵاوە!

لەگەڵ دەستکردن بەئامادەباشی و ڕوبەڕووبونەوەی ڤایرۆسەکە... تەندروستی ڕاپەڕین بێ خەم نەبوو شەوڕۆژی خستە پاڵ یەک بەھەوڵ و ھاوکاری سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و ھەوڵەکانی بەڕێوەبەری گشتی و خزمەتی پزیشکان و کارمەندان و پەرستاران و فەرمانبەران، ھەروەھا دەربڕینی پاڵپشتی خێرخوازان و خۆبەخشان و ...ھتد.
پشت بەخوا قۆناغی یەکەممان تێپەراندووە کە Target Sampling بوو واتا پشکنین و دڵنیابونەوە لە گومانلێکراوانی توشبوو بەڤایرۆسەکە، کە ئەوھاوڵاتیانەی لەکەرەنتینەکان بوون دەرکەوت ھەمویان پاکن.

بۆدڵنیابوون و دڵنیایی زیاتر ئەمڕۆ دەستمانکرد بە قۆناغی دووەم وەرگرتنی Random Sampling وەرگرتنی نمونەی ھەرەمەکی لە ھاوڵاتیانی سنورەکەمان لەشوێنی جیاواز و خەڵکی جیاواز،
لەھەوڵداین لەنزیکترین ماوەدا ئەنجامی پشکنینەکانی ئەمڕۆشتان پێ رابگەێنین.

بەھیوای سەلامەتی ھاوڵاتیان و بەردەوامین بۆخزمەتی ئێوە.

سوودی  مانەوە لە ماڵ و قەدەغەی هاتووچۆ (لۆک داون) چییە؟  وەک ئاشکرایە لە مانگی ١٢ ساڵی پار ڤایرۆسێک بڵاوبووەوە لەشاری وو...
19/03/2020

سوودی مانەوە لە ماڵ و قەدەغەی هاتووچۆ (لۆک داون) چییە؟

وەک ئاشکرایە لە مانگی ١٢ ساڵی پار ڤایرۆسێک بڵاوبووەوە لەشاری ووهان ووڵاتی چین و بەسەرتاسەری جیهاندا تەشەنەی کرد. وڵاتانی جیهان بەڕێگای جیاواز رووبەرووی ئەو نەخۆشییە دەبنەوە و ستراتیژی جیاواز بەکاردێنن.

یەکێک لەو ستراتیژانە بریتییە لە قەدەغەی هاتووچۆ، کە وڵاتی چین گرتییەبەر و تێیدا سەرکەوتوو بوو، ئێستا ووڵاتی چین لەکۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی نەخۆشییەکە نزیکبووەتەوە و لەم چەند ڕۆژەی کۆتایی هیچ حاڵەتێکی نوێی نەخۆشییەکە تۆمارنەکراوە.

لۆک داون چییە و مەبەست لێی چییە؟

بۆ تێگەیشتن لەسوودەکانی قەدەغەی هاتووچۆ با کۆمەڵگا دابەش بکەین بەسەر چەند گرووپێک:

گرووپی (A)
گروپی (B)
گروپی (C)
گروپی (D)

گرووپی (A) : بریتین لەو کەسانەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن و لەچاوی دەزگا پەیوەندیدارەکان دیارن و بەئاسانی دەدۆزرێنەوە و زۆربەیان چارەسەر دەکرێن.

گرووپی (B): ئەو کەسانەن کە لەشوێنە گشتییەکان ئیشدەکەن یاخود دەڕۆنە قەرەباڵغی و بەرکەوتنیان دەبێت لەگەڵ کەسانی گرووپی (A)، بێ ئەوەی یەکتری بناسن (وەک ئەو کەسانەی لەشوێنە گشتییەکان بەریەکدی دەکەون بۆ نمونە فڕۆکەخانە، سوپەرمارکێت، چێشتخانە، مۆڵەکان و کافتریاکان...هتد).
ئەمانە گرووپە مەترسیدارەکەن چونکە نە خۆیان و نە هیچ کەسێکیدی نازانێت کە ئەمانە تووشبوون یا هەڵگرن، تا خەڵکێکی زۆر تووشدەکەن و نیشانەیان لێ دەردەکەوێ.

گروپی (C) : ئەو کەسانەن کە کەسی ناسراوی گروپی A وەک (خێزان و هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی گروپ A)، ئەمانە ئەگەر تووشیش ببن بە ئاسانی دەدۆزرێنەوە.

گروپ ( D ): بریتین لەو کەسانەی کە لەماڵەوە ماونەوتەوە و هیچ بەرکەوتنێکیان نییە بۆ ڤایرۆسەکە، واتا لەهیچ سەرچاوەیەکەوە ڤایرۆسەکەیان پێناگات. تا ئەو کاتەی تێکەڵی خەڵکی نابن هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە.

ئێستا ئێمە بە قەدەغەی هاتووچۆ و مانەوە لەماڵەوە دەتوانین هەموو ئەمانە بدۆزینەوە، بەمشێوەیە:

-گرووپی (D), ئەوانە لەماڵەوە ماونەتەوە و مەترسییان لەسەر نییە و مەبەستی سەرەکیش لە قەدەغەی هاتووچۆ پاراستنی ئەمانەیە تاکو تووشنەبن.

-ئەو کەسەی لە گەشت هاتۆتەوە ئەگەر تووشبوو بێت، ئەوا خۆی و کەسوکارەکەی کەرەنتین دەکرێن و جیادەکرێنەوە(گرووپی A و C).

-خۆ ئەو کەسە ئەگەر بەرکەوتنی هەبووبێت لەگەڵ کەسێک لەقەرەباڵغییەک(گرووپی B)، ئەوا بەو قەدەغەی هاتووچۆیە لەماوەیەکی دیاریکراودا( دوو بۆ چواردە ڕۆژ) نیشانەی لێ دەردەکەوێت و ئەوانیش دەدۆزینەوە و بەتەواوی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەکە کۆنتڕۆڵدەکەین.

بۆیە تکایە لە ماڵەکانی خۆتان بمێننەوە و خۆتان و کەس و کارتان بپارێزن....
د. بێستون حسێن عەبدوڵڵا
پزیشکی گشتی

Nutrigen Omega syrup with its high Fish oil EPA and DHA concentration is for normal and healthy development of nervous s...
06/06/2019

Nutrigen Omega syrup with its high Fish oil EPA and DHA concentration is for normal and healthy development of nervous system and vision. Brain and nerve development improve Children’s cognitive capacity and support their learning abilities. Nutrigen Omega Syrup with refined fish oil omega 3 EPA and DHA is hypo-allergic and purified by quitting fish oil contaminants.

Nutrigen Vegy is for kids who don’t consume enough vegetables 🥦7 organically grown vegetable extracts 🥕  🌱Enriched with ...
05/06/2019

Nutrigen Vegy is for kids who don’t consume enough vegetables 🥦

7 organically grown vegetable extracts 🥕

🌱

Enriched with 12 vitamins + 4 minerals
Real pomegranate juice taste 🎈

Free from:

Colourants ❌
Sweeteners ❌
Preservatives ❌
Phenylalanine ❌

Available in ✅

🌈 for the different needs of different

  require lots of  , minerals and other   for healthy physical growth and development 🎢Each serving of Nutrigen Growmega...
05/06/2019

require lots of , minerals and other for healthy physical growth and development 🎢

Each serving of Nutrigen Growmega syrup provides vitamins A, B2, D3, and K as well as zinc , calcium , phosphorus , iodine in addition to fishoil & L-arginine 🚀

Natural orange flavour 🍊
🌈 for the different needs of different children

  is common among   . Make sure your kids receive adequate amounts of   from their diets🎊 A convenient way to ensure   g...
04/06/2019

is common among . Make sure your kids receive adequate amounts of from their diets🎊
A convenient way to ensure get enough iron in their diets is serving them Ferromixin Sprinkles, which included 12.5 mg iron per serving✅

Simply add, mix & serve!

Address

Sulaimania

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when زانیاری پزیشکی نوێ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category