
16/07/2025
خۆپاراستن لە تەمبەڵی چاو
پێويسته منداڵان له ته‌مه‌نى سێ ساڵى پشكنينى چاويان بۆ بكرێت وه بەر لەو تەمەنه ئەگەر كێشەیەكى دياريكراويان هەبێت، بۆئه‌وه‌ى دڵنيابين له نه‌بوونى تەمبەڵى چاو، له‌كاتى هەبوونى، پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ڕێگرى كردن لەتەشەنەكردنى ،
ئه‌گه‌ر منداڵ نه‌يتوانى چاوه‌كانى به‌شێوه‌يه‌كى سروشتى ببينێت، ئه‌وه بينينى به‌شێوه‌يه‌كى سروشتى گه‌شه ناكات، واتا تووشى (تەمبەڵى بووه).
تواناى بينين به به‌كارهێنانى هه‌ردوو چاو به‌يه‌كسانى فاكته‌رێكى گرنگه بۆ پێكهاته‌ى بينين و چاوى سروشتى.
به‌گشتى تەمبەڵى چاو دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ری چاوى ئاسايى يان نزيك له ئاسايى دەبێتەوه بەڵام هەندێك جار تا تەمەنى ١٢ سال پێویستيان به چاودێرى هەيه.
Contact:0770 760 0099